كه ته‌واوی ناوچه‌كان سه‌رقاڵی ڕاهێنانی مامۆستایان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشێنهكان بوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی خۆی ئهنجامدرابووا. شتێك كه مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته و گومان و پرسیاركردنه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و بڕیاره هاوكاته له‌گه‌ڵ هه‌نگاوێكی ترسناكی دیكه‌ی به عهرهبكردنهوهی كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی، ئه‌ویش له میانی سه‌رله‌نوێ هێنانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و ناوچانه، ماوه‌ی ڕابردووش باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه، كه له هه‌ر قۆناغی و سه‌رده‌مێكدا و به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی كاری بۆ كراوه و ده‌كرێ، ته‌نها شتێك ئه‌وه‌ی به‌عس له‌وانه‌ی ئێستا جیا بكاته‌وه ڕاشكاوی و ئاشكرایی به‌عس بوو له پڕۆسه‌كه‌دا، چونكه ئه‌وانه‌ی ئێستا له پاڵ دهمامكانهوه كار بۆ سه‌رله‌نوێ به په‌راوێزخستنی كورد ده‌كه‌ن.
دواخستنی سه‌رژمێریی به‌رهه‌می ئه‌و ڕه‌وشه ئاڵۆز و ناهه‌مواره‌یه، كه سه‌رانی سوننه‌ی عیراق له موسڵ و توركمانه پاشكۆكان و زۆرێك له شۆڤێنییه‌كان كاری جددیان بۆی كرد و به‌مه‌ش حكومه‌ت و بڕیاره‌كانی بوونه بڵقی سه‌ر ئاو، حكومه‌تێك كه گوایه له ئێستایدا ته‌نها كاری ڕاییكردنی شته‌كانه و به‌س، كه‌چی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به كورد بڵێن ئه‌وه ئێمه‌ین دوا بڕیار له چاره‌نووسی عیراق ده‌ده‌ین، هێنایانه بن باری بڕیاری له‌و چه‌شنه.
تۆ بڵێی هه‌ڵوێستی كورد له‌و نێوه‌دا چی بێت؟ به‌ڕاست دیسانه‌وه له خه‌می پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌فراوانی نیشتمانی (كه هه‌ر عه‌ره‌ب تیایدا برا گه‌وره‌ن و ئێمه برا بچووك) خۆیان له‌و بڕیاره بێده‌نگ ده‌كه‌ن، یان هه‌ڵوێستێكی ڕاشكاوانه‌یان ده‌بێ؟! ئاخر له كاتێكدا هه‌نگاوه‌كانی مادده‌ی 140 له (ئاساییكردنه‌وه و سه‌رژمێریی و ڕیفراندۆم) كه بوونه بڵقی سه‌ر ئاو و ئه‌وه‌نده‌ی ماوه بڵێین (شیردا بۆ داپیردا)، بۆیه مرۆڤ نیگه‌رانه له‌وه‌ی ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر خاتری (برای عه‌ره‌بی چاوڕه‌ش) به‌سه‌ردا تێپه‌ڕێ!
شه‌وی 8/9ی ئه‌م مانگه و له به‌رنامه‌ی (برلمان السلگه الرابعه)ی ته‌له‌فزیۆنی (العراقیه) كه د.حسێن شه‌هرستانی داوه‌ت كردبوو، له‌و به‌شه‌ی تایبه‌ت بوو به سیاسه‌تی نه‌وتی و په‌یوه‌ندی به‌غدا – كوردستان له‌م ڕووه‌وه، به‌ڕێزیان زۆر به ئه‌ده‌به‌وه وتی، كه ئه‌وه‌ی كورد له كوردستان ده‌یكات قاچاخی كردنه به نه‌وت (ته‌ریب). نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، به‌ڵكو باسی له‌وه‌ش كرد كه چۆن ده‌بێ گه‌لی عیراقی له حكومه‌تی كوردستان بێده‌نگ بێت، كه ئاوا به‌ربۆته سامانی نیشتمانه‌كه‌ی، له كاتێكدا كه به‌شی خۆیان له داهاتی عیراق ده‌به‌ن و فلسێكی سووتاویش له پاره‌ی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی ناگه‌ڕێننه‌وه خه‌زێنه‌ی وڵات؟ ئه‌و باسی له‌وه كرد كه سیاسه‌تی نه‌وت له كوردستان به‌شداری پێكردنی كۆمپانیاكانه وه‌ك برا به‌ش له سه‌روه‌ت و سامان و داهات و ته‌نانه‌ت له به‌شه نه‌وته‌كه‌ش، به‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان گرێبه‌ستی هاوبه‌شی و پشكدارین (عقود شراكه)، نه‌ك گرێبه‌ستی خزمه‌تگوزاری (عقود خدمیه)، بۆیه داوای كرد كه نابێ له‌و باره‌وه و به‌تایبه‌تی له پێكهێنانی حكومه‌تی ئایینده به‌ناو و بیانووی حكومه‌تی نیشتمانی و بنكه‌فراوان و هاوبه‌شدا سازش له‌گه‌ڵ كورد بكرێت!
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌رێ گه‌لۆ له كاتێكدا به‌غدا (وێڕای ڕه‌وایی مافه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانمان له‌و عیراقه‌ی به‌زۆری زۆرداره‌كی پێیه‌وه لكێنراین) موساوه‌مه له‌گه‌ڵ كورد نه‌كات، خێره تاكه‌ی كورد له پێناو پۆست و كورسییه‌كی به‌غدا له‌سه‌ر ئیفلیجكردنی مادده‌ی 140 و دووباره‌بوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به عه‌ره‌بكردن و دواخستنی سه‌رژمێریی هه‌ر گیرۆده‌ی وه‌همی برایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه ژیان و حكومه‌تی نیشتمانی و ئه‌و دروشمانه‌یه؟!
xendan