یه‌که‌مین مرۆڤ و یه‌که‌مین کورد بووینه که به‌ر له هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تر‌و نزیکه‌ی پێنج سه‌ده به‌ر له هاتنی ئاشورییه‌کان، له‌و شوێنه نیشته‌جێ بووینه‌و شاری موسڵ (نه‌ینه‌وا)ی کۆنیان دروستکردووه‌و، به (نه‌و ئه‌رده‌شێر/نیو ئه‌رده‌شێر) واته ئه‌رده‌شێری نوێ یان ئه‌رده‌شێری تازه ناودێریان کردووه، که ناودێرکردنی موسڵ به‌ناوی (نیو ئه‌رده‌شێر) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوی سه‌رکرده‌ی کوردی میدی (ئه‌رده‌شێر) – سه‌رچاوه: (فارس ناسر حوسێن، الشبک الکورد بین التذویب العرقي والانتماء القومي، جریدة الاتحاد، ژماره (1097)، رۆژی یه‌کشه‌ممه، رێکه‌وتی (28.8.2008)، ل8). بۆیه شه‌به‌ک یه‌کێکن له تیره و هۆزه بنچینه‌ییه‌کانی کورد له باشووری کوردستان، واته ئه‌وان کوردی ره‌سه‌نن،
زاراوه‌ی ئاخافتنی شه‌به‌که‌کان، زاراوه‌ی باجه‌لانییه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر شێوه‌زاری گۆرانی کوردی. هه‌روه‌ها شه‌به‌که‌کان خۆیان به شێوه‌زاری ئاخاوتنی خۆیان ده‌ڵێن شێوه‌زاری ماچۆی کوردی، که ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزه بۆ کوردبوونی شه‌به‌ک. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ناوی شه‌به‌ک به‌گوێره‌ی زۆرێک له توێژه‌ر و مێژوونووسان له یه‌کێک له‌م ناوانه هاتووه: (شبانکاره/ شوانکاره/ شاهبهنگ/ شابه‌نگ/ شه‌به‌نگ/ شابهگ/ شابه‌ک)وه که دواتر بۆته شه‌به‌ک. زۆرتر پێده‌چێت ناوی شه‌به‌ک له شاه به‌گ/ شابهگ که پادشای کۆنی خۆیان بووه هاتبێت. شوێنی نیشته‌جێبوونی شه‌به‌ک پارێزگای موسڵ (نه‌ینه‌وا)ی به‌عاره‌ب کراوه، که له‌گه‌ڵ چه‌ند هۆزێکی تری کوردی وه‌کو بازنه‌یه‌ک هه‌ر چوار ده‌وری شاری موسڵ-یان داوه و ژماره‌یه‌کی زۆری شه‌به‌ک له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی شاری موسڵ-یش ده‌ژین. ناوچه‌ی دابه‌شبوونی شه‌به‌ک له‌و پارێزگایه‌دا له خۆرهه‌ڵاته‌وه له رووباری خازر به‌ره‌و خۆرئاوا بۆ سه‌ر رووباری دیجله و رووه‌و چیاکانی باسخره و چیای زه‌ردک له باکوور و رووه‌و گوندی باژێڕبوک و شاره‌دێی نه‌مروود (کاڵێ یان خدر ئه‌لیاس) له باشوور درێژ ده‌بێته‌وه. ته‌نیا ژماره‌ی کوردی شه‌به‌ک له‌ناو مه‌ڵبه‌ندی شاری موسڵ نزیکه‌ی (150) هه‌زار که‌سێک ده‌بێت و، له گوند و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری موسڵدا نزیکه‌ی (350) هه‌زارێک ده‌بێت، که‌واته ئه‌وان نزیکه‌ی (500) هه‌زار که‌سێک له دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه پێکده‌هێنن – سه‌رچاوه: (ئه‌حمه‌د شه‌وکه‌ت، الشبک الکورد المنسیون، ل35 + راپۆرتی هیومه‌ن رایتس وۆتچ، العراق: علی أرضیة هشة العنف ضد الأقلیات في المناطق المتنازع علیها في محافظة نینوی، حوادث قتل الأزیدیین، ئۆکتۆبه‌ری ساڵی (2009)، ل27).
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراقی به قه‌ولی عاره‌ب خۆیان (ده‌ستکردی ئیمپریالیزمی ئینگلیزی) له ساڵی (1920)دا‌و، دواتریش لکاندنی ویلایه‌تی موسڵ (باشووری کوردستان) به‌و وڵاته له‌و ساڵه‌داو به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمیش له رێکه‌وتی (16.12.1925)دا، عاره‌بی ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌سه‌ڵاتدار به به‌رده‌وامی له هه‌وڵی به‌عاره‌بکردنی ناوچه‌کانی کوردی شه‌به‌ک و تیره‌ی شه‌به‌ک بووینه. ئه‌وه‌ی که کوردی شه‌به‌ک له‌لایه‌ن ره‌گه‌زپه‌رستانی عاره‌بی ده‌سه‌ڵاتدارانی عاره‌بی ئێراقییه‌وه تووشی بووینه، به‌شێکه له سیاسه‌تی جینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشووری کوردستان. شه‌به‌که‌کان هه‌روه‌کو ته‌واوی تیره و هۆزه‌کانی تری کوردی له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه تووشی سیاسه‌تی به‌زۆر راگواستن و به‌عاره‌بکردنی گوند‌و شارۆچکه‌و شاره‌کانیان بووینه‌وه، بۆ نموونه به‌زۆر له سه‌رژمێری ساڵی (1977)دا له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرییه‌کانی دواتریشدا شانبه‌شانی ئێزی، گه‌رگه‌ری و چه‌ندین تیره و هۆزی دیکه‌ی کوردی به‌عاره‌ب تۆمارکران، له‌کاتی ئه‌نفاله‌کاندا ژماره‌یه‌کیان ئه‌نفال کران و ژماره‌یه‌کی زۆریش له خێزانی کوردی شه‌به‌ک به‌زۆر راگوێزران بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێکانی بازیان و باسرمه، تووشی کاولکردن و رووخاندنی بێ هیچ هۆکارێکی گوند‌و شارۆچکه‌کانیان و راگواستنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری باشووری کوردستان بووینه‌وه، هه‌روه‌ها رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی به‌عاره‌بکردنی بڕیاری به‌ناو (راستکردنه‌وه‌ی باری نه‌ته‌وه‌یی) ژماره (199)ی رێکه‌وتی (6.9.2001)ی به‌ناو (ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕش)ی سه‌دام و به‌عس بوونه‌وه، که به‌گوێره‌ی ئه‌م بڕیاره ره‌گه‌زپه‌رستی و شه‌رمهێنه‌ره بۆ عروبه، ته‌نیا کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تری ئێراقی ده‌یانتوانی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن به عاره‌ب، که‌چی پێچه‌وانه قه‌ده‌غه بوو هه‌روه‌ها سزای له‌سه‌ر بوو. دوابه‌دوای رووخانی رژێمه‌که‌ی سه‌دام و به‌عسی عروبه، کوردانی شه‌به‌ک و ئێزیدی و ناوچه دابڕاوه‌کانی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن تیرۆریستان و حکومه‌تی نوێی ئێراقییه‌وه دووباره تووشی هه‌ڕه‌شه‌ی پاکتاوی ره‌گه‌زی بوونه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن تیرۆریستان به هه‌ڕه‌شه‌ی چۆڵکردنی ناوچه‌کان و کوشتنیان و له‌لایه‌ن حکومه‌تی نوێی ئێراقیش به تۆمارکردنیان به‌عاره‌ب یا به نه‌ته‌وه‌ی جیا له کورد و داماڵینیان بۆ هه‌تا هه‌تایه له کورد و کوردستان.
هه‌فته‌ی رابردوو راگه‌یه‌نرا که عه‌لی غالب بابان، وه‌زیری پلاندانانی ئێراقی ئێزیدییه‌کانی له فۆرمی سه‌رژمێری (24.10.2010)دا به نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیا له کورد داناوه، له‌کاتی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئێراق ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا، هه‌وڵی تۆمارکردنی ئێزیدی و شه‌به‌ک به عاره‌ب له لایه‌ن حکومه‌تی نوێی ئێراقی له ئارادا بووه. زۆر له لیسته عاره‌به‌کانی ناو په‌رله‌مانی ئێراقی و به‌رپرسانی حکومه‌تی ئێراقی له زۆر بۆنه‌دا ئێزیدی و شه‌به‌ک به عاره‌ب ناوده‌به‌ن، جا له‌پێناوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانی عاره‌ب، ئاماژه به چه‌ندین به‌ڵگه‌ی رهسهنێتیی کوردی شه‌به‌ک ده‌ده‌م که ئه‌مانه‌ن:
1. له لاپه‌ڕه (138)ی په‌رتووکی (عه‌بدولره‌زاق مه‌حمود ئه‌لقه‌یسی، ولایة الموصل تقریر عصبة الأمم الخاصة بحل النزاع الترکي – البریطاني حول ولایة الموصل 1924-1925)دا، سه‌باره‌ت به نه‌ژادی کورده شه‌به‌که‌کان هاتووه: (باوکه ئهنستاسیوس ماری کرملی له‌دوا وتاری خۆیدا ده‌ڵێ: سارلی، باجوان و شه‌به‌ک هه‌رسێ ئایینزا له بنه‌ڕه‌تدا کوردن). به‌گوێره‌ی راپۆرتی کۆمیسیۆنی توێژینه‌وه‌ی پرسی ویلایه‌تی موسڵ که له رێکه‌وتی (30.9.1924)دا له‌سه‌ر راسپارده‌ی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان بڕیاری دامه‌زراندنی درابوو له‌پێناوی توێژینه‌وه له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی خاکی ویلایه‌تی موسڵ (باشووری کوردستان)، دواتریش له رێکه‌وتی (21.10.1924)دا ئه‌م کۆمیسیۆنه له سێ ئه‌ندامی سه‌ره‌کی پێکهات. شاندی کۆمیسیۆنی ناوبراو له رێکه‌وتی (27.1.1925)دا به مه‌به‌ستی توێژینه‌وه له‌سه‌ر پرسی پێکهاته‌ی دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ و داخوازی پێکهاته‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه هاته شاری موسڵ. دوای توێژینه‌وه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌ن شاندی کۆمیسیۆنه‌که له مانگی ئه‌پریلی هه‌مان ساڵدا گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری جنێف و، له رێکه‌وتی (16.7.1925)دا له نووسینه‌وه‌ی راپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆی بووه‌وه‌و له رێکه‌وتی (3.9.1925)دا راپۆرته‌که‌ی (که پێکهاتبوو له 91 لاپه‌ڕه و 11 نه‌خشه) دایه ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان. راپۆرتی ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ی سه‌ربه کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌کان، بنه‌چه‌ی شه‌به‌ک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد.
2. سیسیل جۆن ئێدمۆندس، له لاپه‌ڕه (273)ی په‌رتووکی (کورد تورک و عاره‌ب)دا نووسیوێتی: (سارلییه‌کان جیاوازییان له‌گه‌ڵ که‌مایه‌تییه‌کانی کوردی سوننی پارێزگای موسڵ هه‌یه که به (شه‌به‌ک) ده‌ناسرێن و کوردی قزڵباشن). سیسیل جۆن ئێدمۆندس ئه‌فسه‌ری به‌رپرس بووه له که‌رکوک له ساڵانی ماندات کردنی ئێراق له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه، شه‌به‌ک به کورد داده‌نێ، به‌ڵام شه‌به‌ک قزڵباش (سه‌ر سوور) نین.
3. مسته‌ر ستیڤن هێمیسلی لۆنگریگ، له لاپه‌ڕه (30)ی به‌شی یه‌که‌می په‌رتووکی (العراق الحدیث من سنة 1900 الی سنة 1950)دا ده‌ڵێت: (شه‌به‌ک هه‌روه‌کو ئێزیدییه‌کان به‌شداری کورده‌کانن له بنه‌چه‌ی ره‌گه‌زییان و به‌ته‌واوی له کورده‌کان ده‌چن له رووی ئاکار و شێوازی ژیانیان. شه‌به‌ک به زاراوه‌یه‌کی کوردی ناوخۆ ده‌په‌یڤن و له‌سه‌ر رۆخی رووباری دیجله له باشووری موسڵ ده‌ژین و، باوه‌ڕی ئایینی‌یان نوێنه‌رایه‌تی رێبازی شیعه ده‌که‌ن). ستیڤن هێمیسلی لۆنگریگ (1893-1979)، که ئه‌فسه‌رێکی رامیاری به پله‌ی (کاپتن)و پشکێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی بووه له حکومه‌تی ئێراقدا، دوو په‌رتووکی گرنگی نووسیوه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئێراق و پێکهاته‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌ژێرناوی (أربعة قرون من تأریخ العراق الحدیث) و په‌رتووکی ناوبراو له سه‌ره‌وه‌دا، شه‌به‌ک به کوردی ره‌سه‌ن داده‌نێت.
4. سه‌لیم ته‌ها ئه‌لتکریتی، وه‌رگێڕی په‌رتووکی ناوبراو له سه‌ره‌وه‌دا، له په‌راوێزی لاپه‌ڕه (30)ی په‌رتووکه‌که‌دا نووسیوێتی: (شه‌به‌ک تیره‌یه‌کی کوردی شیعه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌ویان به ئێزیدییه‌کان و تیره‌کانی تری کوردییه‌وه هه‌یه که به (هه‌قه) ناسراون). سه‌لیم ته‌ها ئه‌لتکریتی، که عاره‌بێکی ره‌گه‌زپه‌رست و دژ به کورد بووه، له چه‌ندین شوێنی ئه‌و په‌رتووکه‌دا بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه‌و باسی ئه‌وه‌ی کردووه که هه‌رگیز جیاوازی له‌نێوان کورد و عاره‌بدا نه‌کراوه له ئێراقدا، هه‌روه‌ها له‌کاری وه‌رگێڕانیشدا راستگۆ نه‌بووه‌و هه‌رچی له به‌رژه‌وه‌ندی کورددا بووبێت وه‌ری نه‌گێڕاوه، که‌چی ئه‌و شه‌به‌ک و ئێزیدی به دوو تیره‌ی کوردی ناوده‌بات.
5. ئه‌فسه‌ری ره‌گه‌زپه‌رست و دژ به کورد موقه‌ده‌م مونزر ئه‌لموسڵی، که به ره‌گه‌ز عاره‌بێکی سوورییه له لاپه‌ڕه (285)ی په‌رتووکی (عرب و أکراد رؤیة عربیة للقضیة الکوردیة)دا سه‌باره‌ت به ره‌گه‌زی شه‌به‌ک نووسیوێتی: (مێژووی شه‌به‌ک نادیاره، ئه‌وان کوردن، به‌ڵام هه‌ندێک له لێکۆڵه‌ره‌وان بانگێشه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که تورکن، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر هۆکاری به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی زۆری تورکی له زمانه‌که‌یاندا، که به شێوه‌زاری زازای کوردی قسه ده‌که‌ن). مونزر ئه‌لموسڵی ئه‌فسه‌رێکی به‌عسی تا سه‌ر ئێسقان دژ به کورد و کوردستان بووه، چه‌ندین پۆستی گرنگی پۆلیس، ئه‌من و راوێژکاری سه‌رۆکی به‌عسی سوری حافز ئه‌سه‌دی هه‌بووه، یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی که به توندی دژی مافی نه‌ته‌وه‌یی کوردی رۆژئاوای کوردستان (کوردی کوردستانی ژێرده‌ستی سوریا) بووه، ته‌نانه‌ت نکۆڵی له بوونی کوردستانی داگیرکراوی ژێرده‌ستی سوریا کردووه و ته‌واوی شاره گرنگه‌کانی وه‌کو: (موسڵ، که‌رکوک، دیاله، خانه‌قین، به‌دره، جه‌سان و هتد)ی له باشووری کوردستان دابڕیوه‌و به خاکی عاره‌بی ئێراقیان ده‌زانێت، که‌چی شه‌به‌ک به کورد داده‌نێت و زمانه‌که‌شیان به زمانی کوردی زازایی داده‌نێت، که ئه‌مه‌ی دواییان وانییه به‌ڵکو زازاو شه‌به‌ک سه‌ربه شێوه‌زاری گۆرانن.
6. سه‌عید مه‌موزینی، له لاپه‌ڕه (67)ی په‌رتووکی (موسڵ و کورد له‌دوای ئازادی)دا، باسی ئه‌وه ده‌کات که کوردناسی روسی ڤلادیمیر مینۆڕسکی، سه‌باره‌ت به ره‌گه‌زی شه‌به‌ک ده‌ڵێت: (ئه‌م تایه‌فه‌یه (شه‌به‌ک) ئیسلامن و کوردی ره‌سه‌نن له ویلایه‌تی موسڵ نیشته‌جێن). کوردناس و رۆژهه‌ڵاتناسی روسی ڤلادیمیر مینۆڕسکی (5.2.1877-5.2.1966)، که ژماره‌یه‌ک توێژینه‌وه و په‌رتووکی به نرخی له‌سه‌ر پرسی کورد نووسیوه، له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه شه‌به‌ک به کوردی ره‌سه‌ن و له رووی ئایینیشه‌وه به موسڵمانیان داده‌نێت.
7. سه‌عید مه‌موزینی، له لاپه‌ڕه (68)ی په‌رتووکی (موسڵ و کورد له‌دوای ئازادی)دا‌و، به‌پشتبه‌ستن به رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات، ژماره (14)ی رۆژی پێنجشه‌ممه، رێکه‌وتی (19.8.1999)دا که سه‌باره‌ت به ره‌گه‌زی شه‌به‌ک ده‌ڵێت: (شه‌به‌ک کوردی ئێراقین و موسڵمانن و سه‌ربه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه نین). رۆژنامه‌ی ئه‌لحه‌یات، که رۆژنامه‌یه‌کی عاره‌بی سعودییه شه‌به‌ک ته‌نیاو ته‌نیا به کورد داده‌نێت و پێیوایه که ئه‌وان جگه له کورد سه‌ربه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر نین.
8. تۆماس بوا یان (تۆما بوا)ی کوردناس و رۆژهه‌ڵاتناسی به‌ڕه‌گه‌ز فه‌ره‌نسی، له لاپه‌ڕه (212)ی په‌رتووکی (ژیانی کورده‌واری)دا، سه‌باره‌ت به کوردی شه‌به‌ک له بابه‌تی (کورده‌واری و هه‌ڵهاتن له ئیسلام)دا، نووسیوێتی: (له ده‌وروبه‌ری موسڵ کۆمه‌ڵێک هه‌ن (شاباک/شه‌به‌ک)یان پێده‌ڵێن و ژماره‌یان نزیکه‌ی (10) هه‌زار که‌س ئه‌بێت و ئه‌مانه هه‌وڵی یه‌کگرتنی ئێزیدییه‌کان و شیعه‌کان ده‌ده‌ن). کوردناس و رۆژهه‌ڵاتناسی فه‌ره‌نسی که له ته‌مه‌نی (27) ساڵیداو له ساڵی (1927) هاتۆته کوردستان و زمانی کوردی به باشی فێربووه‌و سه‌ردانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاره‌کانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستانی کردووه‌و، له نزیکه‌وه توێژینه‌وه‌ی ووردی له‌سه‌ر ژیان و پێکهاته‌ی کورد کردووه، ئه‌ویش شه‌به‌ک به کورد ده‌زانێت.
9. سوهه‌یل قاشا، له لاپه‌ڕه (152)ی په‌رتووکی (الموصل في مذکرات الرحالة الأجانب خلال الحکم العثماني)دا، سه‌باره‌ت به هۆزی شه‌به‌ک نووسیوێتی: (شه‌به‌ک هۆزێکی تاڕاده‌یه‌ک نادیارن و پیشه‌یان کشتوکاڵه. ئه‌وان (شه‌به‌ک) کوردی شیعه‌ن). سوهه‌یل قاشا له رووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه شه‌به‌ک به کورد و له رووی ئایینییه‌وه به موسڵمانی شیعه داده‌نێت.
10. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (216)ی په‌رتووکی (العراق الشمالي دراسة لنواحیه الطبیعیة والبشریة)دا نووسیوێتی: (هه‌ندێک له شه‌به‌که‌کان جه‌خت له‌سه‌ر ره‌سه‌نێتی کوردبوونی خۆیان ده‌که‌نه‌وه، که له ده‌وروپشتی باشووری ئێرانه‌وه هاتوون و، سه‌ربه هۆزی شبانکاره (شوانکاره)ن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێن که زمانه‌که‌یان له بنچینه‌دا زمانی کوردییه، به‌ڵام هه‌ندێک ووشه‌ی تورکی، فارسی و عاره‌بی تێکه‌ڵ بووه، زمانه‌که‌یان سه‌ربه شێوه‌زاری گوڕانه که خێڵه‌کانی هه‌ورامی، باجه‌ڵان، له‌ک، رۆژبه‌یانی، پاڵانی، جه‌باری و قهرهئاولوس قسه‌ی پێده‌که‌ن. ژماره‌یه‌ک له توێژه‌رو لێکۆڵه‌ره‌وه‌کان پشتڕاستی قسه‌کانی ئه‌و شه‌به‌کانه ده‌کاته‌وه که خۆیان به کورد ده‌زانن، له نێویاندا مینۆرسکی، هاری چارلێس لۆکی، محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی و ئه‌نستاس ماری کرملی). جوگرافیناس و پسپۆر دکتۆر شاکر خه‌سباک وه‌کو عاره‌بێکی به‌ویژدان و راستگۆ تاکو ئێستاکه بێ گوێدانه هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی خۆی له‌سه‌ر پرسی کورد راستییه‌کانی درکاندووه، وا ئێستاش لێره‌دا بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به شه‌به‌ک ده‌رده‌خات و به کوردیان ناوده‌بات و زمانه‌که‌شیان به زمانی کوردی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها له‌پێناوی پشتڕاستکردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌که‌ی خۆی، ئاماژه به بۆچوونی چه‌ندین توێژه‌ری بیانی و کورد ده‌دات که هه‌موویان شه‌به‌ک به کوردی ره‌سه‌ن ده‌زانن.
11. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (484)ی په‌رتووکی (الاکراد دراسة جغرافیة أثنوغرافیة)دا، له به‌شی ئایینه‌کانی کورددا نووسیوێتی: (هه‌روه‌ها جگه له موسڵمان لایه‌نگرانی ئایینه‌کانی تر هه‌ن له‌وانه (30) هه‌زار ئێزیدی، (20) هه‌زار سابئی، (15) هه‌زار شه‌به‌ک و ژماره‌یه‌کی که‌م کاکه‌ییه‌کان و باجه‌لانییه‌کان). دکتۆر شاکر خه‌سباک دووباره به بۆچوونی خۆی شه‌به‌ک کوردن، به‌ڵام کوردی شیعه‌ن.
12. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (485)ی په‌رتووکی (الاکراد دراسة جغرافیة أثنوغرافیة)دا، هه‌ر له به‌شی ئایینه‌کانی کوردان‌دا، هه‌ریه‌ک له عه‌لی ئیلاهی، شه‌به‌ک، کاکهکهیی و ئێزیدییه‌کانی به کورد داناوه. دانانی تیره‌و هۆزه‌کانی شه‌به‌ک، ئێزیدی، کاکه‌یی و عه‌لی ئیلاهی به کورد له‌لایه‌ن دکتۆر شاکر خه‌سباک، راستییه‌کی حاشاههلنهگره که که‌م له عاره‌به‌کان ده‌یسه‌لمێنن.
13. دکتۆر شاکر خه‌سباک، له لاپه‌ڕه (493)ی په‌رتووکی (الاکراد دراسة جغرافیة أثنوغرافیة)دا، سه‌باره‌ت به نه‌ژادی شه‌به‌که‌کان نووسیوێتی: (له‌مه‌ڕ نه‌ژادی شه‌به‌که‌کان بۆچوونی جیاواز هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و جیاوازییانه‌ش نزیکه‌ی زۆربه‌ی لێکۆڵه‌ره‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان که شه‌به‌ک کوردن). دووباره دکتۆر شاکر خه‌سباک هه‌م به بۆچوونی خۆی و زۆربه‌ی توێژه‌رانی تری بیانی شه‌به‌ک له رووی نه‌ژاده‌وه به کورد ده‌ناسێنێت.
14. هاشم عاسی کاکه‌یی، له‌وتارێکدا له‌ژێرناوی (شه‌به‌ک له‌نێوان ئایین و نه‌ته‌وه‌دا کورته مێژووییه‌کی کوردانی عه‌له‌وی)دا، که له ژماره (19)ی (گۆڤاری که‌رکوک)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، نووسیوێتی: (له ئینسکلۆپیدیای ئیسلامی‌دا له به‌شی (شاباک – شه‌به‌ک) به‌مجۆره باسیان ده‌کات: رێبازی تایفه‌ی شه‌به‌ک ئه‌و رێبازه‌یه که به‌شێک له کوردانی موسڵ دهستگیرین). ئینسکلۆپیدیای ئیسلام، که سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراوه له‌ناو عاره‌ب و نه‌ته‌وه موسڵمانه‌کان هۆزی شه‌به‌ک به به‌شێک له کوردانی دانیشتووی ویلایه‌ت و شاری موسڵ داده‌نێت. هه‌روه‌ها مێژوونووسی کورد محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌کی به‌گیش، له لاپه‌ڕه (27)ی په‌رتووکی (کورته‌یه‌کی مێژووی کورد‌و کوردستان)دا باسی هه‌مان شتی کردووه که ده‌ڵێت: (ئینسکلۆپیدیای ئیسلام نووسیوێتی: خه‌ڵکی شه‌نگال کوردن. شه‌به‌ک ئایینزای به‌شێک له کوردانی موسڵ–هو به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی کارمه‌ندانی ئینگلیز ژماره‌یان ده هه‌زار که‌سێکه).
15. هاشم عاسی کاکه‌یی، هه‌ر له هه‌مان وتاردا به‌پشتبه‌ستن به لاپه‌ڕه‌کانی (95–97)ی په‌رتووکی (الکاکائیة في التأریخ)ی عه‌باس ئه‌لعه‌زاوی، که سه‌باره‌ت به شه‌به‌ک نووسیوێتی: (ئه‌و شه‌به‌کانه له تایفه ناسراوو توندڕه‌وانه‌ی ئێراقین و له ده‌وروبه‌ری موسڵ داده‌نیشن و به‌ناوبانگن هه‌روه‌کو کاکه‌ییه‌کانی پارێزگای که‌رکوک و، ژماره‌یان له‌وان که‌متر نییه‌و ده‌سته خوشکی یه‌کدین له رهگوڕیشه... شه‌به‌ک زیاتر براوه‌ته‌وه سه‌ر (شوانکاره – هۆزێکی به‌ناوبانگی کورده). عه‌باس ئه‌لعه‌زاوی یه‌کێکه له نووسه‌ره ره‌گه‌زپه‌رست و دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورد، که هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه مێژوو، جوگرافیا و پێکهاته‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی کورد بشێوێنێ، به‌ڵام نه‌یتوانیوه خۆی له‌م راستییه لهدات بۆیه به‌ناچاری هۆزی شه‌به‌کی به یه‌کێک له هۆزه به‌ناوبانگه‌کانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشووری کوردستان هه‌ژمار کردووه.
16. ئه‌حمه‌د شه‌وکه‌ت، له لاپه‌ڕه (18)ی په‌رتووکی (الشبک الکورد المنسیون)دا‌و، به‌پشتبه‌ستن به لاپه‌ڕه‌کانی (3-4)ی به‌شی یه‌که‌می په‌رتووکی (المقریزي، السلوک لمعرفة دول الملوک)دا، که تیایدا هاتووه: (کورده‌کان بریتیین له هۆزه‌کانی، هه‌زبانی، بشنهوی، شاهجانی، سرلحی، زرزاری، مه‌روانی، جه‌لالی و شهنبهک). ئهلمقریزی مێژوونووسێکی عاره‌به و له رووی نه‌ژادییه‌وه هۆزی شه‌به‌ک (شهنبهک) به هۆزێکی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی کورد داده‌نێت. 17. ئه‌حمه‌د شه‌وکه‌ت، که نووسه‌رێکی کوردی شه‌به‌ک بوو دوای ئازادی ئێراق له‌ناو شاری موسڵ به‌ده‌ستی تیرۆریسته مێشک ژه‌نگگرتووه‌کان شه‌هیدکرا، له لاپه‌ڕه (63)ی په‌رتووکی (الشبک الکورد المنسیون)دا‌و، به‌پشتبه‌ستن به لاپه‌ڕه (230–232)ی ژماره (59)ی گۆڤاری (المقتطف)، ساڵی (1921)دا، که تیایدا هاتووه: (شه‌به‌ک سه‌د له‌سه‌د کوردن. ئه‌وان (شه‌به‌ک) نه‌وه‌ی که‌سانێکی سه‌ربه ره‌گه‌زی کوردن، که له دێهاته‌کانی سه‌ربه ویلایه‌تی موسڵ نیشته‌جێن). گۆڤاری ئهلموقتهتف که گۆڤارێکی عاره‌بییه و له ساڵی (1921)دا، هۆزی شه‌به‌کی له رووی نه‌ژاده‌وه گه‌ڕاندۆته‌وه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد و به دانیشتووی ویلایه‌تی موسڵ (باشووری کوردستان)یان داده‌نێت.
18. ئه‌حمه‌د شه‌وکه‌ت، له لاپه‌ڕه (64)ی په‌رتووکی (الشبک الکورد المنسیون)دا‌و، به‌پشتبه‌ستن به (الموسوعة البریطانیة)دا، که تیایدا هاتووه: (شه‌به‌ک ئایینزایه‌کی موسڵمانی به‌ڕه‌گه‌ز کوردن، که له ویلایه‌تی موسڵ نیشته‌جێن). ئینسکلۆپیدیای به‌ریتانی، له رووی ئایینییه‌وه هۆزه شه‌به‌ک به موسڵمان و له رووی ره‌گه‌زیشه‌وه شه‌به‌ک به هۆزێکی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی کورد له ویلایه‌تی موسڵ (باشووری کوردستان) هه‌ژمار ده‌کات.
19. ب. لیرخ، له لاپه‌ڕه‌کانی (46)ی په‌رتووکی (دراسات حول الأکراد وأسلافهم الخالدیین الشمالیین)دا، نووسیوێتی: (کۆمه‌ڵێکی تری کورد ناوی (شه‌به‌ک)یان هه‌ڵگرتووه، که له دوو یان سێ گوندی نزیک به شاری موسڵ ژیان ده‌به‌نه سه‌ر). رۆژهه‌ڵاتناسی روسی پ. لێرخ که له ساڵانی نێوان (1828-1884)دا ژیاوه، شه‌به‌ک به کورد داده‌نێت و شوێنی نیشته‌جێ بوونیان به دوو تا سێ گوندی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ داده‌نێت، که ئه‌مه‌یان دووره له راستی چونکه ئه‌وان به‌لای که‌می خاوه‌نی (49) گوند و شارۆچکه‌ن له چوار ده‌ور و نزیک شاری موسڵ.
20. سلێمان سائغ، له لاپه‌ڕه (55)ی په‌رتووکی (تأریخ الموصل)دا، سه‌باره‌ت به نه‌ژادی شه‌به‌ک نووسیوێتی: (شه‌به‌ک و باجوان له وڵاتی فارسه‌وه بۆ موسڵ هاتوون، به‌ڵام مێژووی هاتنیان دیارنییه، زمانه‌که‌یان تێکه‌ڵه له کوردی و فارسی و تورکی). سلێمان سائغی به‌ڕه‌گه‌ز ئاشووری ئێراقی که زۆر دۆستی شا فه‌یسه‌ڵی یه‌که‌می پادشای ئێراق و عاره‌ب بووه، هه‌رده‌م ویستوویه‌تی خاکی کورد و کوردستان به‌رته‌سکتر بکاته‌وه له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی عاره‌ب و ئێراقدا، هه‌روه‌ها به به‌رده‌وامیش له هه‌وڵی شێواندنی پێکهاته‌ی دانیشتوان و مێژووی شاری موسڵ بووه، هه‌رچه‌نده باسی ره‌گه‌زی شه‌به‌کی نه‌کردووه و به کوردی دانه‌ناون، به‌ڵام نه‌یتوانیوه شه‌به‌ک بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب. سائغ باسی ئه‌وه‌یکردووه که شه‌به‌ک و باجوان له وڵاتی فارسه‌وه بۆ موسڵ هاتوون، که‌چی باسی هاتنی عاره‌بی نه‌کردووه که له وڵاتی نه‌جد، حیجاز و یه‌مه‌نه‌وه بۆ موسڵ هاتوون. ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه که شه‌به‌ک، باجوان و چه‌ندین هۆزی تری کوردی به‌ر له هاتنی ئاشوورییه‌کان (جا عاره‌ب هه‌ر باسی مه‌که) له‌و ده‌ڤه‌ره ههبووینهو کوردی شه‌به‌ک موسڵ (نه‌ینه‌وا)یان دروستکردووه. بۆ سه‌لماندنی راستی بۆچوونه‌که‌م که به‌ر له‌هاتنی ئاشووری و عاره‌ب بۆ ناوچه‌که ئاوه‌دانییه‌ک هه‌بووه به‌ناوی (نه‌و ئه‌رده‌شێر/ نیو ئه‌رده‌شێر)، ئاماژه به بۆچوونێکی مێژوونووسی ناسراوی ئێراقی (عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی) ده‌ده‌م، که له لاپه‌ڕه (77)ی په‌رتووکی (العراق قدیما وحدیثا)دا، نووسیوێتی: (نه‌ینه‌وا له هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین‌دا گوندێکی بچوک بووه که هیچ گرنگییه‌کی نه‌بووه. وه‌لێ کاتێک که ئاشوورییه‌کان هاتن و تێیدا نیشته‌جێبوون، هه‌روه‌ها له گونده‌کانی ده‌وروبه‌ریشیدا نیشته‌جێبوون، نه‌ینه‌وا گه‌شه‌ی کرد‌و ئاوه‌دان بووه‌وه‌و بووه شارێکی جێگه‌ی گرنگی پێدان. کار گه‌یشته ئه‌وه که کارگێڕانی شاره‌که له لایه‌ن پادشاکانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ده‌ستنیشان بکرێن). ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق ئه‌لحه‌سه‌نی بۆمان ده‌رده‌خات که پێش هاتنی ئاشوورییه‌کان له هه‌زاره‌ی چواره‌می پێش زایین‌دا که ده‌کاته زۆرتر له پێنج هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستادا، نه‌ینه‌وا (موسڵ) گوندێکی بچووک بووه که هیچ کام له ئاشووری و عاره‌ب دروستیان نه‌کردووه، به‌ڵکو پێش هاتنی ئه‌وان بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره وه‌کو داگیرکه‌ر هه‌م گوند یان شاری نه‌ینه‌وا (موسڵ) هه‌بووه و هه‌م نه‌ته‌وه‌ی تر پێش هاتنی ئه‌وان له‌م ناوچه‌یه‌دا ژیاوه، که به‌بێ هیچ گومانێک ئه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا (موسڵ)ی دروستکردووه ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه بووه که به‌ر له هاتنی ئه‌واندا له‌وێدا ژیاوه که نه‌ته‌وه‌ی کورد بووه.