سنووری ئیداره‌ی خانه‌قین له‌نێوان هێڵی پانیی (Latitude 343469 N) وه هێڵی درێژی (Longitude 454006 E). ڕووبه‌ری ئیداریی 3915 کم2، و به‌رزایی له ئاستی ده‌ریاوه 201 مه‌تر.
قه‌زای خانه‌قین که‌وتۆته نێوان قه‌زای هه‌ڵه‌بجه له باکووره‌وه. قه‌زای مه‌نه‌لی و شاخی حه‌مرین سنووری له باشووردا دیاری ده‌کات. ڕووباری سیروان له ڕۆژئاوا و سنووری عێراق و ئێران له ڕۆژهه‌ڵات. له ساڵانی هه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ژماره‌ی دانیشتووانی به 175000 که‌س مه‌زه‌نه کراوه . به‌ڵام ڕاستی ژماره‌ی دانیشتووانی نه‌زانراوه له ئه‌نجامی ته‌قه‌لای حکومه‌تی عێراق بو گۆڕینی دیمۆگرافییای شاره‌که.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتووانی خانه‌قین کوردن و به زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی و گۆرانی زمانی کوردی قسه‌ده‌که‌ن که هه‌ندێ جار، به هه‌ڵه به فه‌یلی ناویان ده‌بردرێت. کوردی فه‌یلی زاڕاوه‌یه‌کی دیکه‌ی زمانی کوردی‌یان هه‌یه، ئه‌ویش زاڕاوه‌ی (لوڕی و له‌کی)یه. زۆربه‌ی دانیشتووانی باشووری خانه‌قین به‌ره‌و شاری مه‌نه‌لی و به‌دره‌وجه‌سان له به‌شی ئێراق و ئیلام و کرماشان له به‌شی ئێران، لوڕن یا له‌کن و به‌و زاڕاوه‌یه قسه‌ده‌که‌ن. له ڕووی ئایینییه‌وه ئیسلامن و به‌شێکی زۆری شیعه مه‌زهه‌بن به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش سوننه. به‌شێکیش کاکه‌یی و سنجاوی. بێجگه له کورد، ژماره‌یه‌کی تورکمان، عه‌ره‌ب، جووله‌که و مه‌سیحی و سابئی و مه‌ندائی له خانه‌قین دژین. له‌به‌ر هه‌مه‌ڕه‌نگی ئایینی و مه‌زهه‌بی پێکهاته‌ی دانیشتووانه‌که‌ی، ژماره‌یه‌کی زۆری حوسه‌ینیه‌ی شیعه و مزگه‌وتی سوننه‌ی تێدایه. کڵێسایه‌کی مه‌سیحی تییدایه. سیناگوگی جووله‌که‌کانیش تێدابوو، به‌ڵام له ساڵانی دوای دامه‌زراندنی ئیسرائیل و ده‌رکردنی جووله‌که‌کان له خانه‌قین، ڕووخێنرا.
له ساڵانی حوکمی رژێمی به‌عسدا، گۆڕانکارییه‌کی زۆر به‌سه‌ر پێکهاته‌ی دانیشتووانه‌کیدا هات که به پرۆسه‌ی (ته‌عریب) ناسراوه. کوردی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی شاره‌که به‌زۆر ده‌رکران و دوورخرانه‌وه بۆ باشووری عێراق، عه‌ره‌بی ئه‌وێ له شوێنه‌کانیان نیشته‌جێ کران. ده‌ستکرا به ڕووخاندنی دیهاته‌کان وه‌کوو بانمیل، مه‌لا عه‌زیز، قوله یه‌هودی و پێوکه‌ونه‌یکه‌نه و چه‌ندین دیهاتی دیکه. ڕووخاندنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی خانه‌قین که به‌پاڵاوگه‌ی ئه‌ڵوه‌ند ناسرابوو. گواستنه‌وه‌ی کرێکاره‌کانی بۆ شاره‌کانی دیکه‌ی عێراق. درووست‌کردنی چه‌ندین گه‌ڕه‌ک بۆ نیشته‌جێكردنی عه‌ره‌بی ته‌عریب له خانه‌قین، بۆ نموونه: گه‌ڕه‌کی (شعلة) له ئه‌رکه‌وازی، (7 نیسان) له کارێز، ( الاشتراکیة) له مه‌ڵکشای، (آبو عبیدة ابن الجراح) له عالیاوه‌ی کوێخا زۆراب، (التآمیم) له تۆڵه‌فرۆش، (الشیبانی) له یوسف به‌گ که هه‌ر گه‌ڕه‌کێکی له (100-150) خانوو بێکهاتبوو.
شاری خانه‌قین زۆر دێرینه، به‌درێژایی مێژوو شوێنی نیشته‌جێی مرۆف بووه. هه‌بوونی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن که به‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌روات، ڕۆڵێکی دیاری هه‌بووه له ئاوه‌دانیبوونی و به‌پیتکردنی خاکه‌که‌ی. زه‌ویوزاری ده‌وروبه‌ری ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن بۆ کشتوکاڵ و به‌کارهێنراوه هه‌ر بۆیه مرۆڤ لێی نیشته‌جێ بووه و بۆته خاڵیکی گرنگی ڕێگای هاتووجۆ له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا که ئه‌وسا به ڕێگای خراسان ناسراوه،
له سه‌رده‌می مه‌مله‌که‌تی کۆتییه‌کان (8 سه‌ده پ. ز.)، ناوی خانه‌قین وه‌کوو (ئاوارتیوم) هاتووه. له کاتی تێپه‌ربوونی ئه‌سکه‌ندی گه‌وره به‌و ناوچه‌یه‌دا (3 سه‌ده پ.ز.) ناوی وه‌کوو (ئارتیمیتا ) له مێژووی یونانی کۆن هاتووه. ناوی مه‌رکه‌زی ویلایه‌تی سابینا له نووسراوه‌کانی سه‌رده‌می ئاشورییه‌کان به (خودون) هاتووه که ده‌کاته شوینی ئیستای خانه‌قین.
له کتابی {المسالک و الممالک، أبو القاسم عبد الله بن أحمد، بن خرداذابه/ ساڵی 300 هجری – 912ی میلادی مردووه} لاپه‌ڕه‌ی 3 و 7 ناوی خانه‌قین هاتووه وه‌ک {طسوج-ناحیه} که حه‌وت فه‌رسه‌خ له جه‌له‌ولاو و شه‌ش فه‌رسه‌خ له قه‌سری شیسرینه‌وه دووره.
له کتابی (معجم البلدان، یاقوت الحموي ساڵی 621ی هجری 1227ی میلادی، لاپه‌ڕه‌ی 340 به‌شی دووه‌م) ناوی خانه‌قین به‌م شێوه‌یه هاتووه{خانقین: بلدة من نواحي السواد في طريق همذان من بغداد، بينها وبين قصر شيرين ستة فراسخ لمن يريد الجبال، ومن قصر شيرين إلى حلوان ستة فراسخ؛ قال مسهر بن مهلهل: وبخانقين عين للنفط عظيمة كثيرة الدخل، وبها قنطرة عظيمة على واديها تكون أربعة وعشرين طاقاً، كل طاق يكون عشرين ذراعاً}
قال عتبة بن الوعل التغلبي:
كأنك يابن الوعل لم تر غارة ... كورد القطا النهيَ المعيف المكدرا
على كل محبوك السراة مفزع ... كميت الأديم، يستخفَ الحزورا
ويوم بباجسري كيوم مقلية ... إذاما اشتهى الغازي الشراب وهجرا
ويوم بأعلى خانقين شربته ... وحلوان حلوان الجبال و تسترا
و لله يوم بالمدينة صالح ... على لذة منه، إذا ما تيسرا.
له‌کتابی {صبح الاعشی، ساڵی 821ی هجری نووسراوه له لایه‌ن الشیخ ابی العباس أحمد القلقشندي (756-827ی هجری)، به‌شی چواره‌م لاپه‌ڕه‌ی 403 ناوی خانه‌قین هاتووه به هه‌مان شێوه که حه‌وت فه‌رسه‌خ له جه‌له‌ولاوه شه‌ش له قه‌سری شیرینه‌وه دووره.
ئاشکه‌رایه که هاتنی هێزی ئیسلام بۆ خانه‌قین پاش شه‌ڕی جه‌له‌ولا بووه له نێوان موسلمانان و ساسانییه‌کان له ساڵی (16 هجری - 637 میلادی)، شه‌ڕه‌که 8 مانگی خایاند و موسلمانن سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وام بوون له‌داگیرکردنی ناوچه‌که به‌ره‌و خانه‌قین و حه‌لوان (سه‌رپێڵ زه‌هاو). که‌واته هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوی خانقین بووه به‌هه‌مان شێوه‌ی ئێستا. له‌کاتی هاتنی مه‌غول بۆ داگیرکردنی به‌غدا له ساڵی (635 هجری) خانه‌قین به‌ته‌واه‌ی ڕووخێنراوه، له تۆڵه‌ی شکاندنی هێڕشی پێشتریان له ساڵی (634 هجری). خانه‌قین ناوی وه‌کوو (کاروانسه‌را و حه‌لوان)یش هاتووه، حه‌لوان یان ئه‌لوان، ئه‌لوه‌ن ناوی مه‌که‌زی چه‌ند شاریک بووه که ده‌کاته ئێستای سه‌رپێڵ زه‌هاو.