حكومه‌تی تازه‌ی له‌لایه‌ن قه‌واره براوه‌كانه‌وه یه‌كلاكرده‌وه، به‌وه‌ی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ی په‌رله‌مانی نه‌ك یه‌كه‌م لیستی براوه مافی پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌یه.
لێره‌وه وه‌ك به‌شی زۆری چاودێران ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م لیستی (العراقیه)دا لهداكشاندایه كه له‌ڕووی ژماره‌ی كورسییهكانهوه یه‌كه‌مین لیستی ناو په‌رله‌مانی تازه‌یه، چونكه له‌لایه‌كه‌وه نه‌خۆی به‌ته‌نها ده‌توانێت حكومه‌ت پێك بهێنێت، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پێده‌چێت (3) لیسته براوه‌كه‌ی دیكه (ده‌وڵه‌تی یاسا، ئیئتیلافی نیشتمانی و هاوپه‌یمانیی كوردستان) ئه‌وه‌نده په‌رۆشی هاوپه‌یمانی نه‌بن له‌گه‌ل لیستی (العراقیه)دا.
هه‌ڵوێستی هه‌ندێك لایه‌نی ناو لیستی (العراقیه) له‌به‌رامبه‌ر داواكانی كورد ئاشكرایه، ئه‌وان نه‌ك ته‌نها گوێ له‌داواو مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد ناگرن، به‌ڵكو زیاتر له‌وه‌ش دان به‌بوونی كورددا وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك نانێن كهمافی به‌شداریكردنی له‌ده‌سه‌لاتی عیراقدا هه‌بێ و گۆڕینی ده‌ستوورو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مادده‌ی (140) له‌به‌رنامه‌و بانگه‌شه‌ی ههلبژاردنیاندا بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه كورد چ وه‌ك گه‌لێكی سه‌ره‌كی له‌عیراق و چ وه‌ك سه‌نگی په‌رله‌مانی پێگه‌یه‌كی هه‌یه، بۆیه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاساییه ببێته لایه‌نێكی گرنگ له‌هه‌ر حكومه‌تێكی تازه‌دا.
لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌هه‌ر لایه‌ن و به‌ره‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت رابسپێردرێت، به‌شداریكردنی كورد به‌جددی له‌به‌ر چاوده‌گرێت، بێگومان له‌م بواره‌شدا كورد بۆ پێكهێنانی هه‌ر ئیئتیلافێكی حكومی داخوازی خۆی هه‌یه كه به‌رده‌وام لێپرسراوانی كورد دووپاتیدهكهنهوهو له‌لایه‌ن هه‌رسێ لیسته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی عیراقیشه‌وه شاراوه‌نین.
به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه كام لایه‌نی عیراقی ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی داواكانی كورد‌و ئه‌و بڕگه‌و به‌ندانه‌یه كه له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقدا ئاماژه‌یان بۆ كراوه؟
له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا كه‌لیستی هاوپه‌یمانیی كوردستان لایه‌نێكی كارای حكومه‌تی به‌ڕێز (مالكی) بوو، به‌لام خۆدزینه‌وه له‌جێبه‌جێكردنی داواكانی كورد جۆرێك له‌قه‌یرانی متمانه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستكرد‌و كۆمه‌ڵێك كێشه كه‌تائێستا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا دروست بوو.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك بۆ به‌ده‌نگه‌وه نه‌چوونی داواكانی له‌لایه‌ن به‌ڕێز (مالكی)یه‌وه نه‌بووه، بۆیه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایی بوو له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا كورد به‌گومانه‌وه بڕوانێته هه‌ر حكومه‌تێك كهداواكانی به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گرێت.
ده‌كرێ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو واته ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی حكومه‌تی مالكی و به‌شداریی كورد تێیدا ببێته ئه‌زموونێك بۆ هه‌ڵوێستی كورد بۆ به‌شداری له‌هه‌ر حكومه‌تێكی تازه‌دا، ئه‌زموونێك به‌حوكمی بارودۆخی عیراق و تێڕوانینی لایه‌نه براوه‌كان پێویستی به به‌ڵێنی نووسراو و زه‌مانه‌تی لایه‌نی سێیه‌م هه‌یه.