بۆچوونێكی جیاواز، ده‌بێته جێگه‌ی سه‌رنج و ره‌خنه‌و پرسیاركردن له‌سه‌ری. دیاره چه‌مكی سیكۆلاریزمیش یه‌كێكه له‌و چه‌مكانه‌ی كه چ وه‌كو ره‌وتێكی سیاسی یان فه‌لسه‌فی رۆڵ و كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه، بۆیه تێگه‌یشتنمان بۆ سیكۆلاریزم پرسیاركردنیشه له‌چۆنیه‌تی تێگه‌یشتنی باڵه جیاوازه‌كانی ئایین بۆ ئایین، ئاشكرایه ستراتیژی ئایین و دیدهجیاوازهكانی له‌خاڵێكدا یه‌كترده‌بڕن، كه‌ئایین بوونێكی گشتگیر‌و نه‌گۆڕو پیرۆزه. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئایین ده‌بێته یاسایه‌كی جێگیر‌و لادان لێی خیانه‌ته. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بیروباوهڕهشدا سیكۆلاریزم دێت بۆ پاراستنی به‌ها پیرۆزه‌كانی مرۆڤ و رزگاركردنی عه‌قڵ له‌چوارچێوه‌ی ئایین، وا ده‌كات كه‌مرۆڤ به‌بێ هیچ كۆنترۆڵ و سانسۆرێك بڕیار له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی بدات و ئازاد بێت له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌ر مه‌زهه‌ب و ئاینێك، یان ته‌نانه‌ت هه‌ڵنه‌بژاردنی ئایین.
سیكۆلاریزم سیستمێكی (زانستی عه‌قڵی) ره‌هایه، ئامانجی داڕشتنی ده‌ستوورێكی ئه‌بستراكتی ده‌ره‌وه‌ی ئایینه، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كهئارهزوویهك بێت بۆ قوتدانی ئایینه‌كان، یان بانگه‌شه‌یه‌ك بێت بۆ بێ دینی، به‌ڵكو زاڵكردنی سیستمهكهیهتی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئایین له‌ده‌وڵه‌ت، رێگه‌ش له‌ده‌وڵه‌ت ده‌گرێت كه‌ئایین وه‌ك ئامرازێك به‌كاربهێنێت بۆ به‌هێزكردنی ده‌سه‌لات. سیكۆلاریزمی ته‌واو هیچ كاتێك وه‌كو فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی پێشكه‌ش ناكات، دژی هه‌ر جۆره ده‌وڵه‌تێكه كه‌ئایین پارێزی بكاته به‌رنامه‌ی مانه‌وه‌ی خۆی، هاوكات سیكۆلاریزمی ته‌واو خۆی ناگۆڕێت بهئایینێك، بۆ له‌ناوبردنی ئاینێكیتر.
وه‌ك شاره‌زایانی ئه‌مبواره ده‌ڵێن سیكۆلاریزم وه‌ك چۆن سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسییه له‌ئایین ئاواش سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئایینه له‌ده‌وڵه‌ت، واته له‌پڕۆسه‌ی سیكۆلاریزمدا هه‌م ئایین ده‌سه‌لاتی سیاسی ده‌دۆڕێنێت هه‌م ده‌وڵه‌تیش ده‌سه‌لاتی ئایینی ده‌دۆڕێنێت. سیكۆلاریزم گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانه بۆ خودی خۆیان و بیركردنه‌وه‌یه‌كی دونیایانهیه له ژیان و واقیع.
مێژووی سیكۆلاریزم
یه‌كه‌مین كه‌سێك كه وشه‌ی (سیكۆلاریزم)ی به‌كارهێنا (جۆرج یاكوب هالی ئوك)ی ئینگلیزی بوو له‌ساڵی (1846) (جۆرج یاكوب) وشه‌ی سیكۆلاریزمی بۆ پێناسه‌ی (بیروباوه‌ڕێك كه‌ته‌نها كاتی خۆی بۆ ئه‌و پرسیار‌و باسانه ته‌رخان ده‌كات كه‌تایبه‌ته به‌ژیان له‌م سه‌ر زه‌مینه‌دا، له‌هه‌وڵی به‌ره‌وپێشبردنی لایه‌نی جه‌سته‌یی و ره‌فتاری و فیكری سروشتی مرۆڤه تابهرزترین پله‌ی گونجاو).
له‌دنیای رۆژئاوادا سیكۆلاریزم یه‌كێكه له‌گرنگترین دیارده‌كان كه‌مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست خێرایی و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م چه‌مكه رۆژئاوای پڕ سه‌روه‌ری ئه‌مڕۆی دروستكرد، كهجیاوازتریكرد لهناوچهكانیتری دنیا، ئه‌مه‌ش جێگای ستایشكردنه ئه‌گه‌رچی ههندێكیتر دژی وه‌ستان. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی سیكۆلاریزم له‌كلتووری رۆژئاوادا به‌سروشتی له‌دایكبوو؟ كه‌بوو بهدرهختێك سێبه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو شارستانی رۆژئاوا داوه، ئێستاش رۆژئاواییه‌كان له ژێر سێبه‌ری ئه‌م دره‌خته‌دا ده‌ژین.
بۆ وه‌لامی ئه‌م پرسیاره فه‌یله‌سوفان و رۆشنبیران كاتێك باس له‌ئایین ده‌كه‌ن له‌دوو گۆشه‌نیگاوه راڤه‌كاری بۆ ده‌كه‌ن یه‌كه‌میان (عه‌قڵی) و ئه‌ویتریان (نه‌قڵی) رێگای (نه‌قڵی) واته بۆ شرۆڤه‌و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ژیان ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ژێر سێبه‌ری ئایین، روونتر بڵێین واته مه‌شروعیه‌تی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین بێت. مه‌به‌ستمان له(عه‌قڵی) واته عه‌قڵ پاشای چه‌مكه‌كانه، له‌م كاته‌دا مرۆڤ مۆزه‌فی عه‌قڵه، ته‌نها عه‌قڵ بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی و ره‌هه‌نده‌كانی تر ده‌دات بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژێر كاریگه‌ریه‌كانی ئایین، ئه‌م واتای عه‌قڵه كهبهكاریدههێنین یه‌كسانه به‌عه‌قڵی سیكۆلاری كه‌خۆی ده‌بێت ده‌رباره‌ی كاروباری دنیا بڕیاربدات، بۆیه ده‌بینین دیوێكی سیكۆلاریزم چاودێرێكه به‌سه‌ر ژیان. لێره‌دا ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بتوانێت و ئیراده‌ی هه‌بێت په‌یڕه‌وی ئه‌م نۆڕمی عه‌قڵه بكات ئه‌وكاته سیكۆلاریزم له‌دایكده‌بێت واته نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌دایكده‌بێت كه له‌كاتی لێكدانه‌وه‌ی دیارده كۆمه‌لایه‌تی و سروشتییه‌كان ئه‌م دیاردانه ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ میتافیزیك و هێزی غهیبـی به‌كارناهێنێت و خورافات له‌خۆی دوورده‌خاته‌وه، بۆیه یه‌كه‌مین دڵۆپه بارانی سیكۆلاریزم له‌رۆژئاوادا دژه (نه‌قڵی) بوو، بهجدیهتگرتنی دنیا بوو به‌هه‌موو واتاكانییهوه، واته كۆنتڕۆڵكردنی عاقلانه‌ی سیاسه‌ت و ئابووری و په‌روه‌رده‌و پیشه‌سازی… هتد.
دووفاكتهری تر كه‌بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی سیكۆلاریزم لهرَۆژئاوادا:
هۆكاری یه‌كه‌م به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و به‌رهه‌ڵستی نێوان ئایین و زانست بوو. شه‌ڕی زانست و ئایین شه‌ڕێكی زۆر چاره‌نوسساز بوو له‌مێژووی ئه‌وروپادا. ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له‌بواری زانستی سروشتی‌دا په‌یدابوو چه‌ند زانیاریه‌كی تازه به‌ده‌ستهات كه‌له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی كتێبـی پیرۆزدا جیاوازی هه‌بوو ئه‌م جیاوازیه‌ش به‌ره‌به‌ره رووی لهزیادیكرد به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئیتر نه‌ده‌توانرا بشارێته‌وه یان په‌رده‌پۆشی بكه‌ن.
هۆكاری دووه‌م ئه‌و دابڕانهبوو كه له‌مه‌سیحیه‌تدا روویدا، واته پڕۆتستانتیزم له‌پاڵ كاسۆلیكدا له‌دایكبوو. پڕۆتستانتیزم له‌هێزی كڵێسای كه‌مكرده‌وه‌و رووبه‌ڕووی كڵێسا وه‌ستایه‌وه، (مارتین لۆسه‌ر كینگ) یه‌كه‌مین كه‌س بوو كهكتێبی پیرۆزی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی ئه‌ڵمانی و دژی هه‌ر كه‌سێك وه‌ستا كه رۆحانی بوو. كۆی ئه‌م رووداوه بوو به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی ئایین له‌ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت. ئاكامی ئه‌مه‌ش سیكۆلاریزمێكی لێبورده له‌دایكبوو تائێستاش زۆرێك لهكۆمهڵناسان له‌و باوه‌ڕه‌دان كهجوڵهی مێژوو به‌ره‌و سیكۆلاریزمی سیاسییه. له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و ولاتی ئێمه به‌تایبه‌تی سیكۆلاریزم وه‌كو په‌یكه‌رێكه، كه‌هێشتا پێی نه‌گرتووه، بزوێنه‌ری (رۆحی) ئه‌م په‌یكه‌ره (ره‌وتی سیكۆلاریزاسیۆن)ه، چونكه سیكۆلاریزم له‌هه‌ندێك باردا دیارده‌یه‌كی تیۆری ئه‌بستراكته، به‌لام سیكۆلاریزاسیۆن به‌پراكتیزه‌كردنی سیكۆلاریزمه.