وڵاتێكی وه‌كو عیراق به‌گشتی و له زۆر ڕووشه‌وه بۆ كوردستان به‌تایبه‌تی، له‌به‌ر هۆیه‌كی زۆر ساده ئه‌ویش نه‌بوونی تێگه‌یشتنی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ چه‌مكی دیموكراتیه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان كه له‌گه‌ڵیدا خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و به‌ناو دیموكراتیه‌ته بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی تر دێنێتهكایهوه، جگه له‌وه‌ی پره‌نسیپه‌كانی عه‌داله‌ت و سه‌روه‌ری یاسا ده‌خاته به‌ر هه‌ڕه‌شه.
یه‌كێ له ده‌ستكه‌وته‌كانی دیموكراتیه‌ت سیسته‌می نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ته له‌ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا (په‌رله‌مان)، كه به ده‌نگدانی ئازادانه به‌جوانترین شێوه خۆی ده‌نوێنێت، به‌تایبه‌ت كه به سیسته‌می لیستی كراوه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگایه‌كی پیاوسالاری وه‌كو عیراق و كوردستان، به‌ناچاری سیسته‌می (كۆتا)ی ڕێژه‌یی په‌سندكرا. ئه‌گه‌رچی بۆ خۆم زۆر دژی ئه‌و سیسته‌مه‌م، چونكه ئه‌و سیسته‌مه بۆ ئه‌وه نییه ژنه‌كان به توانا و لێهاتوویی خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌شداری سیاسی و ئیداری حكومه‌ت بكه‌ن و بگه‌نه ئه‌و پۆست و پله و پایانه، یان ئه‌سڵه‌ن بۆ ئه‌وه‌ش نییه دیموكراتیه‌ت بچه‌سپێت، به‌ڵكو ئه‌و یاسایه كه به‌ناچاری له‌لایه‌ن پیاوه‌وه په‌سندكراوه بۆ ئه‌وه‌یه كه له غیابێكی حه‌قیقی دیموكراتیدا وه‌همێكی حه‌قیقی هه‌بوونی دیموكراتی دروستبكه‌ن و ژن بێده‌نگ بكه‌ن، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ژنیش ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره مومارهساته به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕده‌كات.
كه باس له دیموكراتیه‌ت ده‌كه‌ین، مه‌به‌ستمان عه‌داله‌ت و یهكسانییشه. مه‌به‌ستمان هۆشیاری و هه‌ستكردنه به لێپرسراوێتی.. ئه‌گه‌ر عه‌قڵانی و واقیعیانه و عادیلانه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه بكه‌ین، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌ز به‌هیچ پێوانه‌یه‌ك عه‌داله‌ت و دیموكراتیه‌ت نییه كه‌سێك 18502 كه‌س ده‌نگی پێداوه، لاببرێت و كه‌سێك كه پێنج هه‌زار ده‌نگ له‌و كه‌متره بچێته په‌رله‌مانه‌وه.. یان كه‌سێك 21611 ده‌نگی پێدراوه، نه‌چێته په‌رله‌مانه‌وه، كه‌سێك بخرێته جێگه‌ی 14097 ده‌نگی ده‌ستكه‌وتووه، یان كه‌سێك 19513 ده‌نگی هێناوه پێیده‌ڵین ببوره یاسای كۆتا واده‌ڵێت، تۆ بڕۆ ماڵه‌وه، ئه‌مه‌یان كه ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ژنه، به‌ڵام به هه‌شت هه‌زار ده‌نگی له تۆ كه‌متره با بڕواته په‌رله‌مانه‌وه.. به‌شبه‌حاڵی خۆم هیچ عه‌داله‌تێك له‌مه‌دا نابینمه‌وه، ئه‌مه‌ش ڕووه ناعهدالهتییهكهی سیسته‌می كۆتایه، له‌كاتێكدا ئۆباڵه‌كه‌شی ناخه‌مه ئه‌ستۆی ژنه‌كانه‌وه، زۆر به پێچه‌وانه‌وه، ده‌یخه‌مه ئه‌ستۆی ده‌نگده‌ر به پله‌ی یه‌كه‌م و ئه‌ستۆی ڕێكخراوه‌كانی ژنان به پله‌ی دووه‌م، ئه‌گه‌ر وایدانێین ته‌نها ژن ده‌نگ بۆ ژن بدات، ئه‌ی خۆ سه‌روو نیوه‌ی ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ر له عیراقدا ژن و كچن، یان ئه‌وه‌تا نه‌چوون ده‌نگبده‌ن، یان ئه‌وه‌تا چوون و له‌به‌ر ئه‌و ئیعتیباراتانهی خۆیان ده‌یزانن ده‌نگیان به پیاوه‌كان داوه.. پاشان ڕێكخراوه‌كانی ژنان كه به بیردۆزی حزبایه‌تی كار بۆ ژنان ده‌كه‌ن، چیان بۆ كاندیده ژنه‌كانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌نگی خۆیان بچنه‌ناو په‌رله‌مانه‌وه نه‌ك به له‌جیاتی دانان. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕه‌نگه بێئومێدی ده‌نگده‌ریش بووبێت و سزای كاندیده ژنه‌كانیان دابێت به‌وه‌ی ده‌نگیان بۆ نه‌ده‌ن، چونكه پێشتر له خولی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و له‌گه‌ڵیدا له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌دای ژنانیان بینی.
ئه‌گه‌ر وێنه‌كه پێچهوانهبكهینهوه، ژنێك ئه‌و هه‌موو ده‌نگه به‌ده‌ست بهێنێت، له ژێر چ باروزروفێكدا ڕازی ده‌بێت ده‌ست له‌و پێگه‌یه هه‌ڵگرێت كه به‌و هه‌موو ده‌نگه به‌ده‌ستیهێناوه؟ ئه‌مه ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئینسانی و تێگه‌یشتنمان بۆ یه‌كسانی و عه‌داله‌ت و حه‌قیانه‌ت لێكیبدهینهوه، ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كه‌ین كه له‌سه‌ر بنه‌مای عه‌داله‌ت و یه‌كسانی بینابووه، ئه‌مه ڕووه ناشرینه‌كه‌ی سیسته‌می كۆتایه، پیشانتدهدات كه ده‌نگده‌ری هۆشیارمان نییه، كه ژنه‌كان به له‌جیاتی دانان ده‌چنه په‌رله‌مانه‌وه، پێمان ده‌ڵێت دیوه‌كه‌ی تری سیسته‌می كۆتا ناعه‌داله‌ته.. بۆیه ده‌ڵێم هێشتا سیسته‌می دیموكراتی به‌كه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نایه‌ت، سیسته‌می كۆتا له‌سه‌ر بنه‌مای ناعه‌داله‌تی بینادهبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه هێشتا ده‌نگده‌ر هیچ هۆشیاریه‌كی نییه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دیموكراتیه‌ت موماره‌سه و ئه‌خلاقه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له‌دژی دیكتاتۆریه‌ت كرا، ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بوو ببینه خاوه‌نی خاك، بۆ ئه‌وه‌بوو مۆدێلی ئه‌مجۆره مومارهساتانه داهێنین، كه نه‌توانین ده‌نگده‌ری لێهۆشیاربكهینهوه، كه‌واته سفر به‌ده‌سته‌وه.. كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه خه‌ڵكی ئێمه تائێستا داوای دیموكراتیه‌ت و موماره‌سه و ئه‌خلاقی دیموكراتی له ده‌سه‌ڵاتی حزبی و حكومی ده‌كات، له‌كاتێكدا دیموكراتیه‌تی ڕاسته‌قینه به‌شێكی زۆری خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی پێملكهچ ده‌كه‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ژنه‌كان به كۆمه‌ڵ و به ئیراده‌یه‌كی پته‌و و ئاسنینه‌وه بچوونایه‌ته به‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ته‌نها ده‌نگیان بۆ ژنه‌كان بدابا، ئه‌و ده‌م كه لیست كراوه بێت پێویستیمان به سیسته‌می كۆتاش نه‌ده‌بوو، چونكه جوانترین سیمای موماره‌سه‌ی دیموكراتی له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سیسته‌می لیستی كراوه‌یه، به‌مه‌رجێك ده‌نگده‌ری هۆشیارمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیمان به یاسای كۆتا بێت، ژنه‌كان به هه‌قی خۆیان بچنه‌ناو په‌رله‌مانه‌وه نه‌ك به‌له‌جیاتی دانان.