ناوه‌ڕۆكی سیاسه‌ت و ده‌سه‌لات بریتییه له‌به‌رهه‌مهێنانی پرسێك كه‌ناوی (هه‌ژموون) یان (سه‌روه‌ری)ه. چه‌مكی هه‌ژموونی سه‌روه‌ر له‌لای گرامشی و په‌یڕه‌وانی ده‌بێته پرسی ناوه‌ندی له‌تێگه‌یشتنی سیاسه‌ت، ئه‌م هه‌ژموونه له‌زه‌مینه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگه‌دا مانا په‌یدا ده‌كات و له‌سه‌ر سآ بنه‌ما رادهوهستآ: ناوه‌ڕۆكی سیاسه‌ت كهدهسهلاته، پرسی نوێنه‌رایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگه‌و رزگاركردنی كۆمه‌ڵگه له‌دیارده‌ی بۆشایی سیاسه‌ت و سه‌رئه‌نجام گرتنه‌به‌ری ریفۆرمی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی به‌ره‌و ئاینده(1).
له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كاندا هه‌لومه‌رجێك یان ره‌وشێك له‌مێژوودا په‌یدا ده‌بآ كه‌به‌سه‌رده‌می بۆشایی سیاسی ده‌ناسرێت، كه‌تیایدا كۆمه‌ڵگه، سیاسه‌ت و ده‌سه‌لات و ته‌نانه‌ت نوخبهكانیش هه‌ست به بۆشایی ده‌كه‌ن، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا هه‌ژاری یان نه‌بوونی به‌رنامه‌ی هێزی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی دیاریكراو بۆ نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌و به‌ره‌وپێشچوونی هه‌ستی پێده‌كرێت، ئه‌م نه‌بوونی و هه‌ژارییه كه‌هه‌ندێكجار رێككه‌وتی مێژووییه یان سه‌رده‌می زۆرانبازی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه كهگرامشی ناوی ناوه: (زۆرانبازی ههژموونیك) پرسی وه‌لامدانه‌وه یان ده‌ربازبوون له‌م هه‌لومه‌رجه له‌لای (ئێرنستۆ لاكلاو) بیرمه‌ندی سیاسی پۆست ماركسیزم له‌م چاره‌سه‌رانه‌دا ده‌بێت:(2)
یه‌كه‌م: هه‌لومه‌رج یان توانای سیاسه‌ت په‌یوه‌سته به‌توانای په‌یداكردنی هه‌ژموون یان سه‌روه‌ری.
دووه‌م: توانای هه‌ژموون و سه‌روه‌ری په‌یوه‌نداره به‌توانای وه‌لامدانه‌وه بۆ دیاریكردن و چاره‌سه‌ری ئه‌و بۆشاییه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگه‌دا دروستده‌بێت و هێزه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت پڕی بكه‌نه‌وه یان چاره‌سه‌ری بكه‌ن. ئه‌مه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه كه‌هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و سیاسه‌تی كوردی به‌گشتیی كه‌نازانن چییه‌و هیچ هه‌وڵێك ناده‌ن بۆ تێگه‌یشتنی یان چاره‌سه‌ركردنی.
پێش ئه‌وه‌ی پرسی (بۆشایی) و (سه‌روه‌ریی) له‌سیاسه‌تی كوردیدا باس بكه‌م، پێویست ده‌بێت كه كورته‌یه‌ك له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ژموون بدوێم: په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌روه‌ری یان هه‌ژموون ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ن كه له‌سیاسه‌تدا ده‌بنه پرسی ناوه‌ندی و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش بناسین ده‌بێت بچینه لای فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی به‌ڕێنمایی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌روه‌ری و سیاسه‌ت باشتر تێبگه‌ین.
پرسی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی یان ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگی سیاسی
په‌یوه‌ندی نێوان سیاسه‌ت و خه‌ڵك یان په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌لات و كۆمه‌ڵگه ته‌نها له‌هه‌ڵبژاردنی نوخبه‌و نوێنه‌رانی سیاسی‌دا نامێنێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه هه‌ندێك لۆجیكی بێت و هه‌ڵگری ناسنامه‌و فه‌رهه‌نگی سه‌رده‌می ئه‌و خه‌ڵكه بێت كه ئه‌م نوێنه‌رایه‌تییه‌ی هه‌ڵبژاردووه، باشترین شێوازی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تی و ناسنامه‌یه له‌لای من (به په‌یڕه‌وی لهگرامش) له‌م هاوكێشه‌یه‌دا ده‌بێت:
ده‌سه‌لات یان ده‌وڵه‌ت = كۆمه‌ڵی سیاسی + كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی(3)
له‌م هاوكێشه‌یه‌دا سآ بنه‌مای گرنگمان له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا بۆ ده‌رده‌كه‌وآ.
-1سیاسه‌ت ده‌بێت به ئاراسته‌ی په‌یداكردنی ده‌سه‌لات و ده‌وڵه‌ت بێت.
-2سیاسه‌ت له‌لایه‌ن نوخبه‌و كۆمه‌ڵی سیاسییه‌وه بهڕێوهدهبرآ كه ده‌بێت وه‌لامده‌ره‌وه‌ی پرسه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌بن.
-3كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پرسی ناوه‌ندی و ئامانج ده‌بێت له‌سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاتدا، واته سیاسه‌ت و ده‌سه‌لات ده‌بێـت له‌پێناوی ئامانجه‌كانی خه‌ڵكدا بن.
هاوكێشه‌ی ناوبراو له‌فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا ده‌بێته تێگه‌یشتنی ناوه‌ندی بۆ ناسینی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌روه‌ری سیاسی و ئه‌م ناسینه‌ش زمانێك دروستده‌كات كهناسنامهو فه‌رهه‌نگی سیاسی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگه دهنهخشێنآ و ئه‌م ناسنامه‌و فهرههنگهش ده‌بێته زه‌مینه‌ی گشتیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ده‌سه‌لات و كۆمه‌ڵگه.
په‌یوه‌ندی نێوان سیاسه‌ت و رزگاریخوازیی
یه‌كێك له‌پرسه گرنگه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و زانستی سیاسی ئه‌و پرسه گرنگه‌یه كهبهبآ ده‌سه‌لات یان (ده‌وڵه‌ت) مه‌به‌ستی ئازادی و ئامانجی رزگاریخوازیی نایه‌ته‌دی، زۆربه‌ی دیدگا‌و په‌یڕه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هاوڕان كه ده‌ڵێت: ئازادی هۆشیاری له‌ناسینی پێداویستی یهكاندایهو كۆمه‌ڵگه‌ی ئازادیش به‌بآ ده‌سه‌لاتی ئازادیخواز بوونی نییه كۆمه‌ڵگه‌ی ئازاد‌و ده‌سه‌لات به‌بێ یه‌ك نابن! ئه‌و هێزانه‌ی كه ئه‌م په‌یامه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان (به‌په‌یڕه‌وی لهگرامشی) چینه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان نین و ئه‌زموون و مێژووی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش سه‌لماندویانه كه پارته سیاسییه‌كانیش نین، به‌ڵكو ئه‌و هێزو خوده مێژووییه‌یه كهگرامشی ناوی ده‌نێت (ئیراده‌ی گشتی) ئه‌م ویسته گشتییه جیهانێكی فراوانتر‌و ئازادتره له‌ده‌سه‌لات یان ده‌وڵه‌ت، كه ئه‌گه‌رچی زه‌مینه‌ی هێنانه‌دی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌و ده‌وڵه‌ته‌شه ئه‌گه‌ر هێزه سیاسی و كۆمه‌لایه‌تییه‌كان بیناسن و په‌یڕه‌وی لێبكه‌ن.
ئیراده‌ی گشتیی لهئاوێتهیهكی ئاڵۆز پێكدێت كه مێژووی سه‌رده‌مێك له‌ژیانی كۆمه‌ڵگه دروستده‌كات، ئه‌و هێزو بكه‌رانه‌ی كه ئیراده‌ی گشتیی ده‌سازێنن ئه‌مانه‌ن:
ناسینی بۆشایی یان پێداویستی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، پرسی هه‌ژموون و سه‌روه‌ری له‌به‌رامبه‌ر بۆشایی، هه‌لومه‌رجی جیهانی و ناوچه‌یی، ویست و داخوازی گشتیی لهسهردهمێكداو ریفۆرمی فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقی و سیاسی، واتا ئه‌گه‌ره‌كانی چوون به‌ره‌و ئاینده!
نه‌خشی سه‌روه‌ریی سیاسی له‌هێنانه‌دی دیموكراسی
هیواو ئامانجی رزگاریخوازی له‌هه‌ر سه‌رده‌مێكدا په‌یوه‌نداره به‌هیوای ئه‌و سهردهمهوهو ته‌نها له‌بوونی ده‌سه‌لات و هه‌ژموونی سیاسی‌دا نامێنێته‌وه به‌ڵكو فراوانتر هه‌نگاو ده‌نێت و سنووره‌كانی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و سیاسه‌ت و ده‌سه‌لاته‌كان به‌ره‌و جیهانی دیموكراسی و ئازادی پلورالیزم ده‌بات، به‌لام هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ناتوانآ به‌بآ ده‌سه‌لاتێكی سه‌روه‌ر مه‌نتقی ئه‌م سه‌رده‌مه بهێنێته‌دی، كه بێگومان سه‌رده‌می دیموكراسییه (هه‌ژموونی سه‌روه‌ری یان ده‌سه‌لاتی به‌هه‌ژموون ده‌توانێت پارێزه‌ر و به‌دیهێنه‌ری دیموكراسی بێت و ته‌نانه‌ت هۆكارێك بێت بۆ گه‌شه‌كردنیشی، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه‌ش بێت له‌دیموكراسی، ده‌سه‌لاتی سه‌روه‌ر كاتێك ده‌توانآ هۆكاری گه‌شه‌ی دیموكراسی بێت كهئامانج و مافی خه‌ڵك رێز لێبگرێت و دروشم و هیواكانی خه‌ڵك له‌دیموكراسیدا فه‌رامۆش نه‌كات).(4)
ده‌سه‌لاتی ههژموونیك له‌وكاته‌دا كه سنووری نێوان ئاسایشی نیشتمانی و ئامانجه‌كانی دیموكراسی دهبهزێنآ، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌دژی دیموكراسی، له‌كاتێكدا كهئاوێتهی نێوان دیموكراسی و ده‌سه‌لاتی سه‌روه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا گرنگترین ئومێد‌و رێگایه بۆ جێگیركردنی ماف و ئازادی و دادپه‌روه‌ری و به‌شداری سیاسی له‌دیموكراسی ئێستای جیهاندا، ئه‌م پرسه ئه‌و هیوا ناوه‌ندییه‌یه كه دیموكراسی كوردی یان سیاسه‌تی كوردی ده‌بێت بیكاته ئامانج و رێگای پیاده‌كردنی سیاسه‌ت له‌كوردستان.
به‌لام ئه‌م هه‌لومه‌رجه یان ره‌وشه داخوازه ته‌نها هه‌ر پهیوهندارنییه به سیاسه‌ت و نوخبه سیاسییه‌كانه‌وه، به‌ڵكو له‌وه‌ش گرنگتر هاو ئاهه‌نگی ستراتیژی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ده‌بێته پێشمه‌رجی پێویست و گرنگ بۆ هێنانه‌دی سیاسه‌تی هاوپه‌یمانی كۆمه‌لایه‌تی له‌ئاستی ولات یان نه‌ته‌وه‌یه‌كدا، له‌سیستمی دیكتاتۆریدا ئه‌م ره‌وشه یان هه‌لومه‌رجه دڵخوازه نه‌ده‌بێته هیواو نه‌ده‌بێته په‌یڕه‌و، چونكه ده‌سه‌لاتی دیكتاتۆری له‌لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌لاتدا بڕیارده‌دات و پیاده‌ی ده‌كات و گوێش له‌قسه‌ى كه‌س ناگرێت، به‌لام له‌دیموكراسیدا نه‌ك ته‌نها له‌سنووری شاندی ده‌سه‌لاتدار، به‌ڵكو ده‌بێت له‌نێوان خه‌ڵك و دهنگدهرانیشدا له‌ڕێگای فه‌رهه‌نگی گشتیی و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و دیموكراسییه‌وه ئه‌م هاوپه‌یمانییه به‌دیبێت.
دیدگای فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی بۆ پیاده‌و ڕه‌وتی به‌كارهێنانی هه‌ژموون له‌هێنانه‌دی دیموكراسیدا بڕوای وایه ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌لاتی هه‌ژمووندار هۆكارێكی به‌هێزو كاریگه‌ره له‌هێنانه‌دی دیموكراسیدا، به‌لام نابێت سنووری نێوان ئاسایشی نیشتمانی (له‌ده‌ره‌وه) له‌گه‌ڵ دیموكراسی نیشتمانی (له‌ناوه‌وه) ببهزێنآ. ده‌بێت ئه‌م ده‌سه‌لاته سه‌روه‌ره له‌نێوان په‌یگیری له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كان و لێبورده‌یی له‌ده‌روونی سنووره‌كاندا هاوسه‌نگی رابگرێت، به‌كارهێنانی ده‌سه‌لاتی سه‌روه‌ر ده‌بێت له‌ژێر چاودێری دیموكراتی خه‌ڵكدا بێت و پیاده‌كردنی ئه‌م ده‌سه‌لاته هه‌ژموونداره ئه‌گه‌رچی به‌هێزو كاریگهرو مه‌نتقییه، به‌لام ده‌بێت هاوكات و هاوڕآ بێت له‌گه‌ڵ ئامانج خوازی خه‌ڵك له‌ژیانێكی شایسته‌و به‌هره‌مه‌ندی ئه‌م سه‌رده‌مه.(5)
سه‌روه‌ریی سیاسی و قه‌یرانی سیاسه‌تی كوردی
به‌و شێوه‌یه‌ی كه تائێستا باسمكردووه، بێگومان سه‌روه‌ری و هه‌ژموونی سیاسی له‌سنووری هێزی سیاسی مه‌وجود نامێنێته‌وه‌و ده‌كارێت كه‌بچێته زه‌مینه‌ی ئه‌و پرسه گرنگانه‌ی فكر‌و فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ئه‌م سه‌رده‌مه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم سه‌روه‌ری سیاسی بریتیی نییه له‌ده‌سه‌لاتی هێزی سیاسی دیفاكتۆ یان له‌ڕاستیدا (ناچاری!). وێرای ئه‌وه‌ی كه من ده‌مه‌وێت له‌كوردستان ده‌سه‌لاتی سه‌روه‌ی سیاسی هه‌بێت، بێگومان به‌و ئامانج و ناوه‌ڕۆكه‌وه كه‌ناوم هێنان، به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌م هێزه سیاسیانه‌ی كه‌ئێستا حوكمی كوردستان ده‌كه‌ن ده‌سه‌لاتی سیاسی سه‌روه‌رنین، به‌ڵكو هێزی سیاسی ناچارین.
ترسناكترین بۆشایی له‌سیاسه‌تی كوردیدا له‌م زه‌مینه‌یه‌دا په‌یدا ده‌بێت و ده‌بێته ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه نوێنه‌ران و سه‌رده‌مدارانی سیاسه‌ت له‌كوردستان، به‌لایه‌نی به‌ناو ده‌سه‌لات و لایه‌نی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن هه‌ستی پێناكه‌ن یان دانی پێداناهێنن، كهههستكردن و ناسین نه‌بێت، بێگومان هه‌وڵی چاره‌سه‌ریش غایب ده‌بآ. به‌په‌یڕه‌وی له‌تیۆرو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی ناوبراو به‌سوود وه‌رگرتن، له‌ئه‌زموون و مێژووی سیاسی جیهانی و له‌ڕوانگه‌ی سه‌روه‌ری هه‌ژموونی سیاسی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه سیاسه‌تی كوردی له‌هه‌موو پرسه ناوبراوه‌كاندا ئاسته‌نگی دروستكردووه‌و نه‌بوونی چاره‌سه‌ریش بۆ ئاسته‌نگ ده‌یكاته قه‌یران و قووڵترین و فراوانترین بۆشایی سیاسی له‌م زه‌مینانه‌دا له‌كوردستان به‌رهه‌مهێناوه:
-1سیاسه‌ت له‌كوردستان و به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێم له‌لایه‌ن هێزی سیاسی نه‌ك ده‌سه‌لاتی سیاسییه‌وه بهڕێوهدهچآ و تائێستا ئه‌و هێزه سیاسییه (یان هێزه سیاسیانه!) نه‌بوونه‌ته ده‌سه‌لاتی سیاسی و خاوه‌نی سه‌روه‌ری سیاسی نین و ته‌نانه‌ت نه‌بوونه‌ته یان نایانهوآ ببنه حزبی سیاسیش، پڕۆسه‌ی ئه‌م گۆڕانه به‌ره‌و سیستم و حزب و ده‌سه‌لاتی سیاسی به‌وتاری دیكه ده‌سپێرم و ته‌نها لێره ده‌بآ ئه‌وه بڵێم كه‌گه‌وره‌ترین بۆشایی سیاسی له‌سیاسه‌تی كوردیدا ئه‌وه‌یه كه به‌داخه‌وه هێشتا ده‌سه‌لاتی سیاسی سه‌روه‌رو خاوه‌ن هه‌ژموونی په‌سه‌ند كراومان نییه.
پڕۆسه‌ی گۆڕانی هێزی سیاسی یان شۆڕشگێڕ به‌ره‌و سیستم و یاسای ده‌سه‌لاتدار یه‌كێكه له‌پرسه گرنگه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و زانستی سیاسی، كههیچكام له‌هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كه‌مترین هه‌وڵیان بۆ نه‌داوه. من بڕوام وایه كه به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ركرده‌و پیاوانی سیاسی به‌هێز رێگا به‌وه نادات كه سیاسه‌تی كوردی ببێته یان بكرێته سیستمی سیاسی ده‌سه‌لاتدار یان هه‌روه‌كو ماكس وێبه‌ری كۆمه‌ڵناسی ناوداری ئه‌ڵمان ده‌ڵێت: ره‌هبه‌ری سیاسی نایه‌وێت هێزه‌كه‌ی ببێته سیستمی ده‌سه‌لاتدار، چونكه سیستم به‌رپرسیاری و لێپرسینه‌وه‌ی تێدایه‌و ئه‌وانیش نایانه‌وێت به‌رپرس بن و بكه‌ونه‌به‌ر لێپرسینه‌وه.(6)
-3پرسی نوێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه وه‌كو ئامانجێكی گرنگی سه‌روه‌ری سیاسی له‌كوردستان و هێزی سیاسی كوردیدا له‌نزمترین ئاستدایه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردن بۆ حكومه‌ت و به‌ناو حزبه‌كان هه‌یه، به‌لام ئه‌م هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رایه‌تییه ته‌نها لانیكهمی ره‌وایی تێدایه، واتا ته‌نها هه‌ڵبژاردن لهكایهدایه! مه‌به‌ستی گرنگ و ئامانجدار له‌هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وه نییه كه‌كۆمه‌ڵێك كه‌س ببنه كوێخا (له‌ڕاستیدا له‌كوردستان بوونه‌ته یان ده‌بنه ئاغا!) به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه‌ئه‌و نوێنه‌رانه به‌دیهێنه‌ری داخوازی و ئیراده‌ی گشتیی بن بۆ سه‌رده‌مێكی دیاریكراو.
به‌بڕوای من سنووره‌كانی داخوازی و ئیراده‌ی گشتیی له‌ئێستای كوردستان له‌زه‌مینه‌ی ئه‌م پرسانه‌دا ده‌بێت: پرسی ماف و ئازادی به‌پێی پێوه‌ری جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ، پرسی داخوازی و خزمه‌تگوزاری شارستانی، پرسی ژیان و گوزه‌رانی گونجاو بۆ خه‌ڵك، پرسی هه‌بوونی ئیداره‌و حكومه‌تی به‌رپرس و كارا‌و به په‌رۆش و سه‌ره‌نجام پرسی چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی كورد له‌عیراقدا.
-3ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك، وه‌كو ئێستای كوردستان، هێڵه گشتییه‌كانی داوا‌و پرسه گرنگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستای تێدا نه‌هاتبێته‌دی، بێگومان تووشی بۆ شایی ده‌بێت، هه‌ستكردن به‌بۆشایی له‌هه‌موو ئه‌و زه‌مینانه‌ی كه باسكران له‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵك ده‌بینرێت و ده‌ناسرێت، ئێستا بۆشایی سیاسی بووه‌ته (یان له‌ڕاستیدا كراوه‌ته!) دیارده‌ی به‌رچاوی زۆربه‌ی خه‌ڵك ، به‌لام مخابن له‌لایه‌ن نوێنه‌ران و نوخبه‌ی سیاسی باسێك له‌م مه‌سه‌له‌یه ناكرێت!
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی تێدابێت له‌لایه‌ن هێزی سیاسی دیفاكتۆو ناچاره به‌ڕێوه ده‌چآ، تائێستا پرسی نوێنه‌رایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگه نه‌كراوه‌ته پرسێكی جددی و له‌سیاسه‌تی كوردیدا گرنگی زۆری پێنادرآ، چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك یان له‌ڕاستیدا لانیكهمی داواكاری و داخوازی خه‌ڵك نه‌هاتۆته‌دی، زۆربه‌ی خه‌ڵك ترسی ژیان و گوزه‌رانی ئاینده‌یان هه‌یه، یان له‌ئێستادا له‌هه‌ژاری و له‌كه‌ناری نه‌بوونی نه‌داریدا ده‌ژین، زۆربه‌ی خه‌ڵك هه‌ست ناكه‌ن كهحكومهتێك هه‌یه‌و به‌رپرسه لهكارنامهو به‌ڵێنه‌كانی و بوونی حكومه‌ت و ئیداره‌و به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كان له‌چاوه‌ڕوانی غه‌یبدایه، سه‌ره‌نجام گومان و ترسی خه‌ڵك له‌چاره‌سه‌ر نه‌كردنی پرسی كورد له‌عیراقدا مۆتهیهكی گه‌وره‌و دزێوه له‌خه‌یاڵی هه‌موواندا.
-5هه‌لومه‌رجێك یان له‌ڕاستیدا سه‌رده‌مێك كه پڕه لهنههاتنهدی خه‌ون و به‌جێنه‌هێنانی به‌ڵێن و دیار نه‌بوونی ئاسۆی ئاینده، ئه‌گه‌ری یان خه‌ونی ریفۆرمی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسی ده‌كاته سهراب، یان ده‌یخاته حوكمی نه‌بوون، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئێستای پڕ بێت له‌بۆشایی و ئه‌و بۆشاییه‌ش ماوه‌ی بیست ساڵ بێت به‌رده‌وام بێت، چۆن ده‌توانێت ئه‌گه‌رو ئاسۆی ئایندهی بزانێت، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێستای ئێمه له‌ئه‌ڵمانیای كۆتایی سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی (ڤایمار) له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌می (1930)دا ده‌چێت، كه ئه‌و سه‌رده‌مه له‌مێژوودا به‌سه‌رده‌می سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری فاشیزمی هێتله‌ری ده‌ناسرێت، سه‌رده‌مێك كه هه‌موو شت له‌گوماندایه هه‌موو كه‌س له‌ترسی نائومێدی ئاینده‌دا ده‌ژین!.