ئه‌وان هه‌ر ته‌نها خۆیان له‌و پیشه‌یه‌دا شاره‌زان و سوارچاكی ئه‌و كایه‌یه‌ن.زانستی بایۆلۆجی ده‌مێكه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سیفه‌ته‌كان لهڕِێی كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه له باوكه‌وه بۆ كوڕ و نه‌وه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه، جا گه‌ر باوك تاوانبار بێت ئه‌وا كوڕه‌كه‌ی هه‌ڵگری هه‌مان كرۆمۆسۆمی تاوان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵاتیش بوو ئه‌وا نه‌وه‌كانی دوای خۆشی هه‌ر به هه‌مان شێوه ده‌بن.ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌یوه‌ندیی به هیچه‌وه نییه جگه له‌و كرۆمۆسۆمه به‌د فهساڵهی كه واده‌كات هه‌ندێك له باوكه‌وه خۆشگوزه‌رانی و پۆستی باڵای بۆ بمێنێته‌وه و هه‌ندێكی دیكه‌ش نه‌گبه‌تی و كوله‌مه‌رگی!
سیاسه‌تكردن وه‌ك پیشه و سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی داهات و به‌رفراوانكردنی ڕكێف و ده‌سه‌ڵات له هه‌موو بواره‌كاندا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و ناوچه‌كانی تری ده‌وروبه‌ریان، وای له‌خاوه‌ن ئه‌و پیشانه كردووه ده‌ستبه‌رداری له‌ززه‌تی كورسی و پۆسه‌ته باڵاكانیان نه‌بن و له‌كاتی لێژبونهوهی ته‌مه‌نیشیان پێگه‌كانیان به شاگرده‌كان ڕه‌وا نه‌بینن و بیر له‌وه بكه‌نه‌وه بۆ كه‌سه ئه‌حباب و خۆشه‌ویسته‌كانی خۆیان ئه‌و نیعمه‌ته جێبهێڵن.
كه دێینه سه‌ر باسكردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، قسه ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاتانه ناكه‌ین كه سیستمی ده‌سه‌ڵات تیایاندا پاشایه‌تییه و پادشا پێش مردنی خۆی جێ‌نشین بۆخۆی دیاری ده‌كات، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌توانانه‌ی ئه‌مڕۆیه كه تا دوێنێ گله‌یی و گازنده‌یان له (كیم ئێل سۆنگ) ده‌كرد كه گوایه به دانانی (كیم جۆنگ ئێڵ)ی كوڕی ئایدیا جوانه‌كه‌ی كارڵ ماركسی شێواندووه و (فیدڵ كاسترۆ)ش به دانانی (رائول)ی برای به‌ر و ڕه‌نجی خه‌باتی هاوڕێكانی به‌هه‌ده‌ر داوه.
باسی شێره بۆرهكهی سوریا ناكه‌ین و گریمان ئێڵ سۆنگ و كاسترۆ قوڕمساغ و خۆپه‌رست بوون، به‌ڵام بۆ ده‌بێت ئه‌وان لاسایی بكرێنه‌وه و كرده‌وه‌كانیان بكرێنه نه‌ریت و شوێن پێیان هه‌ڵبگیرێت و ڕێچكه و ڕێڕِهوهكانیان بگیرێنه‌به‌ر؟
ئێستا له وڵاتانی باكووری ئه‌فریقا و به‌تایبه‌تیش له میسر و تونس و لیبیا و جه‌زائیر، ئه‌و نه‌ریته واخه‌ریكه خۆی ده‌چه‌سپێنێت و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت. بۆ نمونه له میسر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆك حوسنی موباره‌ك، جه‌مالی كوڕی له‌دوای خۆی دابنێت و نه‌وه‌كانی عه‌مر بن ئه‌لعاس و محه‌مه‌د عه‌لی پاشا له نیعمه‌تی كارامه‌یی و لێوه‌شاوه‌یی خانه‌واده‌كه‌ی بێبه‌ش نه‌كات، له لیبیاش سه‌رهه‌نگ موعه‌مه‌ر قه‌زافی هێنده‌ی تر ده‌سته‌كه‌وته‌كانی شۆڕشی فاتیح به دانانی سه‌یف ئه‌لئیسلامی كوڕی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و عهبدبولعهزیز بۆته‌فلیقه‌ش له جه‌زائیر به دانانی براكه‌ی له پۆستی سه‌ركردایه‌تی جه‌زائیردا، سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی پته‌وتر ده‌كات و چاوچنۆكی ئه‌وانه‌ی كه هه‌مواركردنی ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌یان پێ په‌سه‌ند نه‌بوو كوێردهكاتهوه! له هه‌موو ئه‌وانه‌ش خۆشبه‌ختتر زاواكه‌ی (زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی)یه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئیمپراتۆرییه ئابورییه‌كه‌ی خۆی گه‌وره‌تر بكات و ببێته "حاكمی خۆشبه‌ختی ده‌وڵه‌تی قرتاج" و سه‌رۆكایه‌تی تونس له چنگی خانه‌واده‌ی خۆیاندا بهێڵێته‌وه.