كارێك بوو پێویستی به‌لێوردبوونه‌وه‌و تێڕامانی زۆربوو له‌بواری سهقامگیریو بیردۆزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌و خۆپارێزی، خۆشبه‌ختانه كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد‌و جۆری په‌یوه‌ندی تازه‌ی ئه‌مریكا - ڕوسیا بوونه‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی مهترسیو قورسایی ستراتیژی ناووكی له‌نێو گوتاری سیاسی ئه‌مریكادا ئه‌و بایه‌خه‌ی پێشووی نه‌ما، ئه‌مڕۆ ده‌بینین ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی به‌یه‌كجاری لاوازبووه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا پێویسته هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆرستانو وڵاتانی سه‌ركێش به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت، كه له‌هه‌وڵی بهرههمهێنانو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و چه‌كه كوشندهیهدان.
سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایهتهیهكگرتووهكانیئهمریكا له‌هه‌نگاوێكی مێژوویی‌دا ستراتیژێكی تازه‌ی خسته‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆڵی چه‌كی ناووكیو كڵاوه ئه‌تۆمیه‌كان له‌سیاسه‌تی جێگیری ئاسایشی نیشتمانیماندا، له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌بڕێك له‌و كڵاوانهو پێگه ئه‌تۆمیه‌كان تا ئه‌وكاته‌ی به‌پێویست ده‌زانرێن، ئۆباما ئه‌و پرۆژه یاسایه‌ی به (پیاچوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ناووكی) ناوزهدكردو پرۆژه‌كه‌ش كۆده‌نگی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكای له‌سه‌ره، دوای پرۆژه‌كه‌ش سه‌رۆك ئۆباما‌و میدڤیدیڤ ڕێكه‌وتننامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كڵاوه ئه‌تۆمیه‌كانیان لهپراغ واژووكرد.
ستراتیژی تازه‌ی ئه‌مریكا به‌گوێره‌ی پلانی پیاچوونه‌وه‌ی هه‌ڵویستی ناووكی زۆر جیاوازه له‌پرۆژه بڕیاره‌كانی ساڵی 1994 و 2001، له‌م پرۆژه تازه‌یه‌دا هاتووه ((گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا تێرۆری ناوكیه نه‌وه‌ك ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ناووكی نێوان وڵاتان، به‌و پێیه‌ی تێرۆرستان له‌هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و چهكانهدان، بۆیه بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ناووكیو ده‌سكه‌وتنی ئه‌و زانست‌و به‌رنامه‌یه له‌لایه‌ن گرووپه توندڕه‌وه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدیه بۆسه‌ر ئاسایشی جیهان بهگشتیو ئه‌مریكا به‌تایبه‌تتر، به‌مه‌ش ئه‌ركێكی مێژوویی‌و ئه‌خلاقی قورس ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی زلهێزه‌كانی جیهانو له‌نێویشیاندا ئهمریكاو ڕوسیا، تا به‌كرده‌وه هه‌نگاوی خێرا بنێن به‌ئاقاری كه‌مكردنه‌وه‌و سنورداركردنی به‌رنامه‌ی ناووكی.
پلانی پیاچوونه‌وه‌ی ناووكی هۆكاری لۆژیكی كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌خۆده‌گرێت، كه به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی (ستارت) وابڕیاره 30% كڵاوهو پێگه ئه‌تۆمیه‌كان له‌ناوببرێن، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای سهربازیو سیستمی دژه مووشه‌كی، به‌رنامه‌ی ناووكیو كڵاوه ئه‌تۆمیه‌كان بایه‌خی پێشوویان له‌ده‌ستداوه، به‌پێی ڕێكه‌وتنی ستارت ته‌نها بڕی پێویست لهكڵاوه ئه‌تۆمیه‌كان ههڵدهگیرێتو ئه‌وانی تر به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه ده‌بێت له‌ناوببرێن، به‌گوێره‌ی پلانه تازه‌كه هه‌ریه‌كه لهئهمریكاو ڕوسیا نابێت به‌هیچ جۆرێك په‌ناببه‌ن بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیان په‌سندكردووه.
به‌م شێوه‌یه ئه‌مریكا پارێزگاری ده‌كات له‌بڕێكی پێویست لهكڵاوهو به‌رنامه‌ی ناووكی خۆی، لای خۆشیه‌وه باراك ئۆباما داوایه‌كی پێشكه‌ش به‌كۆنگرێس كردووه بۆ ته‌رخانكردنی بڕی پێنج ملیار دۆلار، تا بتوانرێت له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا كڵاوهو چه‌كه ناوكیه‌كانی له‌شوێنی شیاودا بپارێزێت‌و ئه‌ندازیارو پسپۆڕانی بواری به‌رنامه‌كه‌ش مووچه‌و كاره‌كانیان درێژه‌ی هه‌بێت، به‌مجۆره ده‌توانین پارێزگاری بكه‌ین له‌په‌یمانی ڕێگرتن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كه ناوكیه‌كان كه دوو ده‌یه به‌ر له‌ئه‌مڕۆ په‌سندكراوه، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی زۆریشه پیشه‌سازی سه‌ربازی ئه‌مریكا دروستكردنی كڵاوه‌ی ناووكی وه‌ستاندووه، به‌ڵام ده‌ستگرتن به‌بڕێك لهكڵاوه كۆنه‌كان‌و پاراستنیان له‌شوێنی گونجاو فاكته‌رێكه بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتمانیمان ، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه زامنی نه‌هێشتنی پێشبڕكێی خۆپڕچهككردنه.
من‌و سه‌رۆك ئۆباما به‌ڵێنمان به‌گه‌لی ئهمریكاداوه له‌هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی ناووكی بیانپارێزین، له‌ئێستاشدا به‌و به‌ڵێنه‌مان پابهندینو یه‌كێكه له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كارمان، له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌رێك بۆ قه‌یرانی ئه‌تۆمی بدۆزینه‌وه، كه ژیانی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی خستووه‌ته مه‌ترسی زۆره‌وه.
نوسینی: جۆزێف بایدن ، جێگری سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا .