داوایكردووه، تاوه‌كو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌بارودۆخ و تاقیكردنه‌وه‌كانی یه‌كتری سوود وه‌ربگرن، بۆ نموونه فۆڕمی سه‌رژمێری دانیشتووان له جه‌زائیر له‌ساڵی 1987دا بریتی بوو له(20) زانیاری، به‌لام ئه‌م ژماره‌یه له‌سه‌رژمێری ساڵی 1998دا به‌رزبووه‌وه، ئه‌م جیاوازییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌لومه‌رج و پێداویستییه‌كانی ولاتهكهو و توانسته ماددی و زانستی و هونه‌رییه‌كان، به‌لام هه‌ر ده‌بێت فۆڕمی سه‌رژمێریی دانیشتوان لایه‌نیكه‌می زانیارییه‌كانی ئامار له‌خۆبگرێت، به‌شی دانیشتوان له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م زانیاری یانه‌ی له‌ڕووی گرنگییه‌وه پۆلێنكردووه بۆ (3) پله، جۆری پله یه‌ك و دوو، هه‌روه‌ها پله سێ، ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌له‌ڕووی گرنگییه‌وه كه‌وتوونه‌ته پله‌ی یه‌كه‌وه ده‌بێت له‌گشت سه‌رژمێرییه‌كانی دانیشتواندا داوابكرێت، پاشان ئه‌و زانیارییانه به‌پێی پۆلێنكردنی یه‌كتربڕ خشتهڕێژ بكرێت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه وا لێكبدرێته‌وه كه‌هه‌ریه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی به‌وی تریانه‌وه هه‌یه، وه‌ك په‌یوه‌ندی زۆربوون به‌ته‌مه‌ن و فێربوون و پیشه‌و لادێ و شار‌و هه‌لومه‌رجی كار‌و پیشه‌كه، هه‌روه‌ها چه‌ند تایبهتمهندییهكیتری دانیشتوان.
راسپارده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
جۆر‌و قه‌باره‌ی زانیارییه‌كان له‌پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتوان لهولاتێكهوه بۆ ولاتێكیتر جیاوازی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌چوارچێوه‌ی ولاتێكیشدا له‌ماوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كیتر جیاوازی هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه نووسینگه‌ی ئاماری سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راسپارده‌ی خۆی له‌مه‌ڕ بوونی ئه‌م زانیارییانه‌ی خواره‌وه له‌پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی دانیشتوان ده‌ركردوه كه‌بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
-1دابه‌شبوونی قه‌باره‌ی دانیشتوان به‌پێی جۆری دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر ناوچه كارگێڕییه گه‌وره‌و ناوه‌نجی و بچووكه‌كاندا، هه‌روه‌ها دابه‌شبوون له‌پایته‌خت و شاره سه‌ره‌كییه‌كان، مه‌به‌ست لێی ئاگاداربوون له‌قورسایی و فشاری دانیشتوان، هه‌روه‌ها هاوسه‌نگ راگرتنی جۆری له‌كۆمه‌ڵگادا.
-2پێكهاته‌ی دانیشتوان به‌پێی ته‌مه‌ن و جۆر، ئه‌مجۆره زانیارییانه گرنگی زۆری هه‌یه بۆ لێكدانه‌وه‌ی دیارده‌و په‌یوه‌ندییه دیمۆگرافی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابوورییه‌كان.
-3پێكهاته‌ی ژن و مێردایه‌تی، ئه‌مه‌ش بۆ لێكدانه‌وه‌ی زۆربوون و مردن و جێگرتنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنی دانیشتوان، پێشبینیكردن بۆ قه‌باره‌ی خێزان و نیشته‌جێبوون و به‌كاربردن.
-4دابه‌شبوون بۆ لادێ و شار به‌پێی ته‌مه‌ن و جۆر‌و شوێنی نیشته‌جێبوون، هه‌روه‌ها به‌پێی باری خێزانی و چالاكییه ئابوورییه‌كان و ئاسته‌كانی بژێوی و ئاستی فێربوون و تۆماری قوتابخانه.
-5پێكهاته‌ی ئابووری دانیشتوان، ئه‌مجۆره‌یان زانیاریمان ده‌داتێ له‌باره‌ی هێزو پێكهاته‌ی كار‌و به‌پێی ته‌مه‌ن و جۆر‌و شار‌و لادێ و پیشه‌كه‌ی و بارودۆخی كار‌و پیشه هه‌روه‌ها به‌پێی كه‌رت و لقه‌كانی چالاكییه ئابوورییه‌كان.
-6تۆماری قوتابخانه‌و ئاستی فێربوون، ده‌توانرێت به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك پۆلێن بكرێت، چه‌ندین ئاماژه له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م زانیارییه گرنگه بۆ پشكنین و نرخاندنی توانا مرۆییه‌كانی ده‌وڵه‌ت، مه‌ودای توانستی كۆمه‌ڵگا بۆ پێشكه‌وتن و به‌رهه‌مهێنانی سامان و داهات له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بژێوی دانیشتوان، ئه‌مجۆره زانیارییانه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بهزۆربوون و مردن و به‌خێوكردن و پاشه‌كه‌وتكردن و شێوه‌و شێوازی به‌كاربردن.
ئه‌م زانیارییانه توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی فێربوون له‌قۆناغه جیاوازه‌كاندا روونده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌ئاماژه گرنگه‌كان كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانی پله‌ی جیاوازییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان به‌كاردێت، هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌رنامه‌ی گه‌شه‌كردن بۆ ئه‌و به‌ش و شوێنانه‌ی كهدواكهوتوون، هه‌روه‌ها بۆ خه‌ملاندن و مه‌زنده‌كردنی قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی پێویست بۆ ئاماده‌كردن و پێشخستنی كه‌رتی خوێندن له‌هه‌موو قۆناغه جیاوازه‌كاندا، خوێندن و فێركردن به‌یه‌كێك له‌ئاماژه گرنگه‌كان داده‌نرێت بۆ پێوانی ئاستی بژێویی و پله‌ی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا.
-7دابه‌شبوونی دانیشتوان به‌پێی شوێنی له‌دایكبوون و مانه‌وه، یان به‌پێی مانه‌وه‌ی ئێستایی و پێش 10سالا له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌كۆچ و جولانی دانیشتوانه‌كان به‌پێی شوێنه‌وه هه‌یه، بۆ پێوانی قه‌باره‌ی كۆچ و ته‌وژمه‌كانی كۆچ و كۆچی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی و پوخته‌ی كۆچ، هه‌روه‌ها كۆچی ژیانیی life time Migration هه‌روه‌ها تایمهتمهندییه سروشتی و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تییه‌كانی كۆچكه‌ران، بۆ ئاگاداربوون له‌جیاوازییه هه‌رێمایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ها ئاگاداربوون له‌جیاوازی بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تی و دیموگرافی و مێژوویی ئه‌و ناوچانه‌ی كۆچی لێوه‌ده‌كرێت و كۆچی بۆ ده‌چێت، ئه‌م زانیاریانه سوودیان ده‌بێت بۆ گرتنه‌به‌رو دانانی پلان و به‌رنامه بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنی هۆكاره‌كانی ده‌ركردن و دوورخستنه‌وه‌ی دانیشتوان، پاشان نه‌هێشتنی جیاوازی هه‌رێمایه‌تی به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن بههاوسهنگییهكی ناوچه‌یی كه‌تێیدا هه‌لی ژیان به‌پێی كه‌رت و بواری جوگرافی به‌یه‌كسانی مسۆگه‌ر بێت.
-8زانیاری له‌سه‌ر دانیشتوانی نیشتمانی و بیانی به‌پێی ته‌مه‌ن و جۆر.
-9دانیشتوانی بیانی به‌پێی شوێنی له‌دایكبوون و ته‌مه‌ن و جۆر‌و ره‌گه‌زنامه (پله دوو) ئه‌مجۆره زانیارییانه له‌كاتی خشتهكردن و پۆلێن‌كردن، لهولاتێكهوه بۆ یهكێكیتر ده‌گۆڕێت، ئه‌ویش به‌هۆی جیاوازی له‌پێكهاته‌ی ئه‌تنیكی و ره‌گه‌زی دانیشتوانه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها جیاوازی له‌شێوه‌ی چالاكی ئابووری و گه‌لێك هۆكاریتر كه‌پێویست بكات به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كۆچكردن یان داخستنی وه‌ك ولاتانی خۆرئاوا یان ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
ولاتانی نوێ وه‌ك ولاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌م و ولاتانی كه‌نداوی فارس سالانی هه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، پێویستییه‌كی زۆریان به‌ده‌ستی كار چ له‌بواری هونه‌ری یان ئاسایی، هه‌بوو، بۆ نموونه فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كرێكاری بیانی تێدایه، پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌مانه خێزانه‌كانیان له‌گه‌ڵیاندا ده‌بن و له‌تاراوگه جێگیر ده‌بن، له‌نێوانیاندا جوولانه‌وه‌یه‌كی سروشتی رووده‌دات و زۆرده‌بن و ئه‌م توێژه گه‌شه ده‌كات، له‌گه‌لا تێپه‌ڕبوونی كات، قه‌باره‌و جۆریان گه‌شه‌ده‌كات و قورساییه‌كی دیموگرافی دروستده‌كه‌ن كه‌ژماره‌یان به‌سه‌ر ژماره‌ی خه‌ڵكی ولاته‌كه زیاتر ده‌بێت وه‌ك ئه‌ی بینین له‌هه‌ندێك له‌ولاتانی كه‌نداو، له‌به‌رئه‌وه‌یه لیژنه‌كانی ئامار له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌وروبیه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان راسپارده‌یان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مجۆره زانیاریانه بخرێته فۆڕم و خشته‌كانی سه‌رژمێرییه‌كانی دانیشتوان، ئه‌مجۆره زانیارییه بهسوورده له‌كۆمه‌ڵگا كراوه‌كان و ئه‌وانه‌ی فره ره‌نگ و ره‌گه‌زن.
-10قه‌باره‌ی خێزان، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئاستی زۆربوون و مردن و پێكهاته‌ی جۆری و ته‌مه‌ن، ئه‌مه‌ش پێویسته بۆ خه‌ملاندنی پێویستییه‌كانی ئێستا‌و داهاتوو له‌دروستكردنی خێزان، بۆ دابه‌شكردن و چۆنێتی قه‌باره‌ی یهكهنیشتهجێبووهكان پێویسته بۆ ئه‌مه‌ش پشت ده‌به‌سترێت بهخشتهكردنی یه‌كتربڕی دانیشتوان به‌پێی ته‌مه‌ن و باری خێزانی و تێكڕایی ته‌مه‌ن له‌كاتی هاوسه‌رگیریی و چه‌نده‌ها هۆكاریتر بۆ پێكهێنانی خێزان و دیاریكردنی قه‌باره‌و پاشان خه‌ملاندنی پێداویستییه‌كان له‌نیشته‌جێبوون و ئه‌وانی تر له‌پێویستییه‌كانی دانیشتوان.
*به‌كالۆریۆس لهئامار