لە سەردەمى والى عوسمانلیەوە ، تا هەنوکە ، هەمیشە لە تەرەفى دەرەکییەوە شەحن کراون ، موسڵاوییەکانیش ، وەک بەکرێگیراو و خائینێک تەماشایان کردون ، چونکە رۆژانێک نەبونەتە مایەى خێر بۆ شارەکەیان .. نوجەیفى و بەعسییە سەددامییەکان روى یەکدراون ، ئەو نەک نوێنەرایەتى کوردانى موسڵ ناکات ، تا سەردانى ناوچەکانیان بکات ، بەڵکو تەمسیلى عەرەب، کلدان ، ئاشورى و تورکمانەکانى ئەم شارەیش ناکات ، بۆیە مومکین نیە ، هیچ پێکهاتەیەک ، کەسێکى شۆڤێنیست و پڕچەککراوبە پارەوپولى نامەشروعى دەرەکى و خۆ سەپێنى تەزویرچى ، بە دەم راستى خۆى بزانێ .لاى خەڵکى کوردستان، نوجێفى رەمزى وەبیرهێنانەوەى رۆژگارى رەشى فاشیەت و دکتاتۆرى هەشتاکانى ئیراقە ، بۆیە کوردستانیان ، بە توندى رەتیانکردەوەو رەوتارو هەڵەشەکانی قەبوڵ ناکەن ..کورد هەرێمەکەى خۆى لە پێشکەوتنى بەردەوامدایە ، هەرگیز نایەڵێ خەونە نەزۆکەکانى ئەو، بێنەدى و توندوتیژى لە دەڤەرەناکۆکی لەسەرەکاندا دروست بێت ، کە مەرامى سەرەکى سەرانى حەدبایە، بەڵام بۆ روبەروبونەوەى رەوتارى شۆڤێنییەت و تاکڕەویى ، خەڵکى ئەو ناوچانە ، بەرێگەى ئاشتیخوازانەى جەماوەرییەوە ، مەرامەکانیان پوچەڵ دەکاتەوەو بەردەوامیش دەبێ.پرسیارێکى گرنگ هەیە : ئایە چ رەوایەتیی و عەدالەتێک لە بڕیارى دادگاى تێهەڵچونەوە، بەدى دەکرێ ؟ بەعسییەک تاوانکار بێت ، نەک هەر نەدرێتە دادگا، خۆیشى کاندید بکات ، ببێتە ئەندامى پارلەمان و حەسانەیشى هەبێت ؟ بیریان لەوە کردۆتەوە ، داواکردنى لێخۆشبون و لێبوردەیى لە رۆڵەو نەوەى گۆڕە بەکۆمەڵەکان ، زوڵم و غەدرلێکراوەکان ، کەسوکارى شەهیدانى هەڵەبجە و ئەنفال ، بارزانییەکان و کوردە فەیلییەکان ، راپەڕین و ملیۆنان ئیراقى دیکە ، کارێکى وا سانانیە ؟لە راستیدا ، تێکەڵکردنى هێزى نیشتیمانپەروەر ، لە گەڵ پاشماوەکانى بەعسییە سەددامییەکاندا ، بە هیچ جۆرێ لە بەرژەوەندى سستمی دیموکراسى دانیەو نەشیاوە ، هەر بۆیە لە لایەن سەرۆکایەتى کوردستانیش رەتکرایەوە .. بە تایبەت ئەم دەستەو تاقمە بەعسییانەى کە دەستیان لە تاوانکاریدا هەبوە ، یان ئەو بە ناوکوردانەى ، سودییان لە بڕیارى لێبوردن وەرنەگرت و بۆ دژایەتى بەرژەوەندییەکانى کوردستان خراونەتەوەکار ، ئەمانە ئێستا، نوێنەرایەتی پاشماوەکانی بەعس و وڵاتانی شۆڤێنیەتی کۆنەپەرەست و عەرەب دەکەن .ئەم سەرەک فەوجانە ، هەقی خۆیانە شین بۆ ڕابردووی خۆیان بکەن .. ئەوەتا ئێستا پیلانە ژەهراوییەکانیان لێرەیەو کلکیشیان لە وڵاتانى دراوسێ تۆز ئەکا، بەلێشاو پارەو هاریکاری نامەشروع و قەدەغەکراویان بۆ دابین دەکەن .. بەڵام خەڵکى کوردستان و ئیراقیش جارێکى دی دەرفەت بەو تاوانبارانەى مێژوو نادەنەوە ، رۆژگارە رەشەکان دوپات بکەنەوە ، خەڵک ملى خۆیان ناکەنەوە بەر چەقوى ژەهراوى بەعسییەکان ، بۆیە پێویستە لە شێوەى نازییەکانى ئەڵمان قەدەغە بکرێن .