"حوكمی گه‌ل"هو بڕگه‌ی یه‌كه‌میان كه "Demos دێمۆس"ه به مانای "گه‌ل" دێت و بڕگه‌ی دووه‌میان كه "كراتیا یا كراتی –Kratia یان Kratie"یه و به مانای "حوكم" دێت و وشه‌كه‌ش له ئه‌نتیكه‌خانه‌ی كۆنی یۆنانیدا پارێزراوه و نووسراوه‌ته‌وه. مه‌سه‌له‌ی "دیموكراتی" و باسكردنی به‌شێوه‌یه‌كی تێروته‌سه‌ل له‌و باوه‌ڕه‌دانیم كه مرۆڤ بتوانێت له ڕێگه‌ی بابه‌تێك و دووان ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات، به‌ڵكو ده‌یان بابه‌ت و كتێبی گه‌ره‌كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئه‌و باسه‌ی من له‌سه‌ر "دیموكراتی" ته‌نها باسێكی سه‌رپێییه و ناكرێت هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا باسبكرێت. "دیموكراتی" كه حوكمی گه‌له، گه‌ل ده‌توانێت ئه‌و حوكمه له چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی جۆراوجۆر موماره‌سه بكات جا ئه‌گه‌ر به‌شێوازی "دیموكراسی ڕاسته‌وخۆ" بوو یا هه‌ر جۆرێكی تر له جۆره‌كانی دیموكراتی. ئه‌گه‌ر له وڵاتێكدا دیموكراتی نه‌بوو یا جۆری حوكمه‌كه‌ی دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی بوو له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵنه‌بژێردرابوو ئه‌وا حوكمی ئه‌و وڵاته نه له‌لایه‌ن گه‌له‌كه‌یه‌وه شه‌رعیه‌تی ده‌بێت و نه له‌لایه‌ن ڕای گشتی جیهانه‌وه و حوكمی ئه‌و وڵاته ده‌خرێته ژێر پرسیاره‌وه. مه‌سه‌له‌ی دیموكراتی و بنه‌ماكانی له‌ناو ده‌ستووری زۆربه‌ی وڵاتانی دیموكراتخوازدا نووسراوه‌ته‌وه و به پراكتیك كاری پێده‌كه‌ن و (پره‌نسیپی زۆرینه) به‌پێی بنه‌ماكانی دیموكراتی حوكمی وڵاته‌كه ده‌كات و هه‌ر به‌پێی ئه‌و بنه‌ما دیموكراتیانهش ده‌بێت (كه‌مینه) قبووڵی پره‌نسیپی زۆرینه بكات، چونكه له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه (پره‌نسیپی زۆرینه) ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه ئه‌م شێوه‌یه‌ش پێیده‌وترێت (پره‌نسیپی زۆرینه) ئه‌وه‌ی كه ئێستا باوه و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و ئه‌مجۆری پره‌نسیپه باشترین ڕێگه‌چاره‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، چونكه (پره‌نسیپی زۆرینه) له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ئه‌نجامدراوه و توانیوویه‌تی زۆرینه به‌ده‌ستبهێنێت.
دیموكراتی چۆن و له‌كوێوه سه‌ریهه‌ڵداوه؟
هه‌روه‌ك له مێژوودا وا باس ده‌كرێت كه دیموكراتی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه زۆر هاوته‌ریب و له مافه‌كانی مرۆڤه‌وه نزیكه و له كۆندا پێیوتراوه (مافی خۆڕسك- مافی سروشتی یان ڕایه‌كانی مافی سروشتی) كه ئه‌مانه هه‌مووی له ئهنتیكهدا نووسراوه‌ته‌وه و یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی دیموكراتیش مافی یهكسانیبوونه. سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراتی مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌كانی شه‌ش و حه‌وتی پێش زایین، واتا پێش له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت)، شوێنی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراتییهش یۆنان بووه، به‌ڵام له سه‌ره‌تادا به‌وشێوه‌یه بوو له‌ناو (ئه‌سینا)ی پایته‌ختی یۆنان‌دا هه‌ر هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌وێ كه مافی ته‌واوی هاوڵاتیبوونی ئه‌وێی هه‌بووه و له ڕه‌گه‌زی نێر بووه و مافی ده‌نگدانی هه‌بووه له هه‌ڵبژاردنی ده‌سه‌ڵات (حكومه‌ت) به‌مه‌رجێك ته‌مه‌نی له 18 ساڵ كه‌متر نه‌بووبێت و ژماره‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی (ئه‌سینا)ی ئه‌وكاته كه ئه‌و مه‌رجانه‌یان تێدابووه كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا بكه‌ن (30000) سی هه‌زار تاكو (40000) چل هه‌زار پیاو بوون و بۆ بڕیاره گرنگه‌كانی ئه‌وكاته هه‌روه‌ك بڕیاری ئاشتی یاخود شه‌ڕ ده‌بوو لانی كه‌م (6000) شه‌ش هه‌زار هاوڵاتی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره ده‌نگبدات، ئه‌وكاته بڕیاره‌كه ده‌چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێین كه له‌وكاته‌دا له ئه‌سینا هاوڵاتیانی غه‌یری یۆنانی و ژنان و كۆیله‌كان مافی ده‌نگدان و بڕیاریان نه‌بووه له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی دیموكراتیدا به‌و شێوه‌یه له ئه‌نتیكه‌خانه‌ی یۆنانیدا نووسراوه‌ته‌وه.
تیۆرییه‌كانی ئه‌رستۆ له‌سه‌ر دیموكراتی:
هه‌ڵبه‌ته ڕۆشنبیران و فه‌یله‌سوفه‌كانی كۆن و نوێ هه‌ریه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان باسی دیموكراتی و بنه‌ماكانی ده‌كات، هه‌ر بۆ نموونه فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ (ئه‌رستۆ- Aristo) ئه‌و پێیوابووه كه (ئازادی) گرنگترین فۆرمه بۆ دیموكراتی و ئه‌و ده‌ڵێت كه (ئازادی) مافی هه‌مووانه و هه‌مووان ده‌بێت به‌شداری له ته‌واوی حوكم و ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ن و پۆسته‌كان هی هه‌مووان بێت و ده‌بێت هه‌مووان حوكم له‌و پۆستانه‌دا بكه‌ن. تیۆرییه‌كانی (ئه‌رستۆ) كه به (Aristotele) ناسراوه خۆی له چه‌ند خاڵێكدا ده‌بینێته‌وه بۆ پێناسه‌ی فۆرمی (ئازادی) كه ئه‌وانیش:
1/"ئهوتۆنۆمیا- Autonomid یان Autonomie" كه ئه‌ویش حوكمی خۆیی یان به حوكمی زاتی ناوزه‌د ده‌كرێت، كه ده‌ڵێت: "هه‌ركه‌سێك پشكی خۆی هه‌یه له یاسادا وه‌ك زات و مافی ڕاسته‌وخۆ به‌شداری هه‌یه له یاساكه‌دا".
2/به‌شێكی تری یا مه‌رجێكی تری (ئه‌رستۆ) بۆ (ئازادی) "ئهوتۆختۆنیا- Autochtoind"یه به‌و واتایه دێت كه "گه‌ل" له كۆنه‌وه له شوێنێك ده‌ژێت كه ئه‌ویش خاكی خۆیه‌تی و له‌سه‌ری نیشته‌جێیه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ش له‌دایكبووه، به‌واتای ئه‌وه‌ی كه "ئهوتۆختۆنیا"یه‌ش به‌شێكی تری ته‌واوكه‌ری ئه‌و ئازادییه‌یه كه "ئه‌رستۆ" پێیوایه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری دیموكراتی.
3/مه‌رجێكی تری ته‌واوكه‌ری (ئازادی)یه‌كه‌ی ئه‌رستۆ به "ئهوتاركیا یان ئهوتاركی- Autarkie- Autarkia" ناسراوه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته ته‌واوكه‌رێكی تری دیموكراتی و به‌واتای ئه‌وه دێت كه پێویستییه‌كانی گه‌ل ده‌بێت خۆی خه‌می بخوات و به ده‌ستی بهێنێت و خۆی پشت به‌خۆی ببه‌ستێ. ئه‌رستۆ ده‌ڵێت: "ڕاسته له سه‌ره‌تادا پشت به كلتوور و شته‌كانی خۆی نابه‌ستێ و واز له هه‌مووی ده‌هێنێت، به‌ڵام بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ده‌بێت به‌ته‌واوی پشت به خۆی ببه‌ستێ و خۆی ته‌واوكه‌ر و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی پێداویستییه‌كانی بێت، به‌مه‌ش گه‌ل مه‌رجێكی تری گرنگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادییه‌كانی فه‌راهه‌م ده‌كات كه ئه‌وه‌ش به ته‌واوكه‌رێكی تری دیموكراتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. ئه‌و سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه به‌شێكبوون له تیۆرییه‌كانی فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ "ئه‌رستۆ" له‌سه‌ر دیموكراتی.
دیموكراتی له سه‌ده‌كانی ڕابردوودا:
له دوای نه‌مانی حوكمی ڕۆمه‌كان مه‌سه‌له‌ی دیموكراتی له ئه‌وروپا و باسكردنی یاخود كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ندێك داشكانی به‌خۆوه بینی، ته‌نها له هه‌ندێك وڵات نه‌بێت كه ناو به‌ناو وه‌كو چالاكه‌وانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌وانه‌ش له وڵاتانی وه‌ك؛ ئه‌ڵمانیا و سویسرا و چه‌ند وڵاتێكی تر، به‌ڵام دواتر له ساڵی 930دا وڵاتی ئایسلاند بۆ یه‌كه‌مجار په‌رله‌مانێكی دامه‌زراند، به‌مه‌ش ئه‌و په‌رله‌مانه به كۆنترین په‌رله‌مانی جیهان داده‌نرێت. هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ی سیانزه‌هه‌م 13دا بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی میللی له به‌ریتانیا دروستبوو كه به‌شداریان كرد له دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێك له‌ژێر ناوی "House of Commons"، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م په‌رله‌مانه له‌ژێر فشاردا نه‌یتوانی كه ڕۆڵی گه‌وره ببینێت، چونكه مافێكی كه‌می بۆ فهراههمكرابوو، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا له به‌ریتانیا شه‌ڕێكی ناوخۆ به‌رپابوو له‌وكاته‌دا له به‌ریتانیا په‌رله‌مانێكی ئه‌كتیڤ دروستبوو كه مافێكی یه‌كجار زۆری پێ‌درابوو له‌لایه‌ن مه‌لیك و مه‌لیكه‌ی به‌ریتانیای ئه‌وكاته هه‌ردوو (ڤیلهێلم Wilheim) و (ماریا- Maria)ه‌وه پشتگیری ته‌واو ده‌كران، ئه‌مه‌ش به دیموكراتی نوێ ناوزه‌دكرا و كه‌سانی ناسراوی وه‌ك (Johnlilburne)یان تیادا هه‌ڵكه‌وت كه ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی زۆر كارابوو داوایكرد كه چیتر كۆیلایه‌تی نه‌مێنێ و مافی ده‌نگدان و كاندیدكردن (بۆ هه‌موو پیاوان بێت- ئه‌وكاته له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا ته‌نها پیاوان بۆیان هه‌بوو به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن) ده‌بێت ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی ناوبراو به‌هۆی ئه‌و داواكاری و پێشنیارانه‌وه له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاته‌ی "Oliver Cromwells"ه‌وه ساڵانێكی زۆر خرایه زیندانه‌وه.
فه‌یله‌سوفه‌كانی ئه‌وكاته زۆر به چڕوپڕی كاریان له‌سه‌ر دیموكراتی و تێزه‌كانی دیموكراتی ده‌كرد و سیستمی په‌رله‌مانتاریزمی ئینگلیزیان وه‌ك نموونه و باشترین شێوه ناوزه‌د كرد، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له ساڵی 1787 یه‌كه‌م دیموكراتی مۆدێرن بڕیاری لێدرا و له ده‌ستووری ئه‌مریكادا نووسرایه‌وه و كاری پێكرا، دواتریش وڵاتی پۆڵۆنیا به‌هه‌مانشێوه له 3/5/1791دا مه‌سه‌له‌ی دیموكراتی و كارپێكردنی به فه‌رمی خسته ناو ده‌ستووره‌كه‌ی خۆیه‌وه، به‌مه‌ش بوو به یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایی كه ئه‌م كاره‌ی كرد. ئه‌م پرۆسه‌یه كاری كرده سه‌ر ئه‌وه‌ش كه له‌دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نساش گۆڕانكارییه‌كی نوێ و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز ڕوویدا و دیموكراتی و پرۆسه‌كه‌ی به‌ره‌وپێشه‌وه ڕۆیشتن تا وڵاتانی تری ئه‌وروپاش بگرێته‌وه له‌وانه سیستمی په‌رله‌مانتاریزمی ئینگلیزی هه‌میشه وه‌كو نموونه باسی لێوه ده‌كرا. ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌و یاسا كۆنه‌ی كه هه‌بوو سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی ژنان و كۆیله‌كان و غه‌یری ئه‌وروپییه‌كان له ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌موو هه‌ڵوه‌شایه‌وه و به‌شداریكردنیان خرایه ناو دهستوورهكانیانهوه و ئه‌و مافه‌یان بۆ هه‌مووان به‌یه‌كسان تۆماركرد و ئهوكاتهشیان به (سه‌رده‌می نوێ) ناوزه‌د كرد.
ئامارێكی خێرا و سه‌رپێیی وڵاتانی دیموكراتی مۆدێرن:
ڕێكخراوی ئه‌مریكی (Freedom House) كه چاودێره له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی دیموكراتی له وڵاتانی جیهاندا له ئامارێكیاندا ڕایانگه‌یاند كه له ساڵی 1900دا ته‌نها 55 وڵاتی جیهان هه‌بووه كه دیموكراتیان تیادا به‌رقه‌راربووه و به وڵاتانی دیموكراتی ناسراون و له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆربه‌ی وڵاتان مافی به‌شداریكردنی ژنانی نه‌داوه له هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵام له ساڵی 1950ه‌وه ژماره‌ی وڵاتانی دیموكراتی مۆدێرن گه‌یشته 80 وڵات و له ساڵی 1999دا به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی (فریدۆم هاوس- Freedom House) بێت ژماره‌ی وڵاتانی دیموكراتی مۆدێرن گه‌یشته 192 وڵات.
مه‌رجه‌كانی وڵاتی دیموكراتی له چیدایه؟
گرنگترین حاڵه‌تی ئه‌دای دیموكراتی له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و هه‌ر وڵاتێك ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تیادا بێت ئه‌وا به ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی ناوزه‌د ده‌كرێت و دانی پیادا ده‌نرێت ئه‌و مه‌رجانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1/له هه‌ر جێگایه‌ك كه "گه‌ل- Demos" هه‌بێت له‌و جێگایه بڕیاره سیاسییه‌كانی تیادا جێبه‌جێ بكرێت به‌شێوازی جیاجیا.
2/له هه‌ر شوێنێك خاكێك هه‌بێت له‌وێدا بڕیاره‌كانی سیاسه‌تی ناوخۆی تیادا ئه‌نجامبدرێت و (گه‌ل)ی تیادا نیشته‌جێ بێت.
له ئه‌مڕۆدا كه له‌سه‌ر ئه‌و خاكه ده‌وڵه‌تێكی نیشتمانی له‌سه‌ر ئه‌و خاكه بێت و ئه‌و خاكه‌ش نیشتمانی گه‌لێك بێت و هاوڵاتیانی ئه‌و گه‌له له‌وێدا نیشته‌جێبن و هاوڵاتیانی ئه‌و "گه‌ل"ه به‌شداری ده‌نگدان بكه‌ن له پرۆسه‌كانی دیموكراتیدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و به‌پێچه‌وانه‌وه بوو حوكمێك كه له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراتییه‌وه حوكم نه‌كات یاخود له ڕێگای كوده‌تا و داگیركردنه‌وه هاتبێته سه‌ر حوكم ئه‌وا ئه‌و ده‌وڵه‌ته به ده‌وڵه‌تی دیموكراتی له قه‌ڵه‌م نادرێت یان له‌كاتێكدا كه گه‌لێكی تر بێت و له خاكێكی تره‌وه هاتبێت (حوكم)ی ئه‌وێ بكات ئه‌وا به‌هه‌مانشێوه ئه‌و حوكمه شه‌رعیه‌تی نییه.
ئه‌و دوو مه‌رجانه‌ی كه باسمانكرد زۆر گرنگه بۆ شه‌رعیه‌تپێدانی ده‌وڵه‌تی دیموكراتی، جگه له‌و دوو مه‌رجه‌ش ده‌بێت له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا هاوڵاتیان ئازادبن له ده‌ربڕینی ڕای خۆیان كه ئه‌مه‌ش خۆی له (ئازادی ڕاده‌ربڕین)دا ده‌گرێته‌وه هه‌روه‌ك وتمان ده‌بێت هاوڵاتیان وه‌ك یه‌ك و به‌یه‌كسانی به‌شداری پرۆسه‌كانی دیموكراتی بكه‌ن له‌و وڵاته‌دا هه‌روه‌ك "ڕیفراندۆم" كه پێیده‌وترێت به‌شداری ڕاسته‌وخۆی گه‌ل یان هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی وه‌كو په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و شاره‌وانییه‌كان، یان ئازادی ڕۆژنامه‌نووسی و به‌رجه‌سته‌كردنی مافه‌كانی ژنان و منداڵان و دابینكردنی مافی كه‌مینه‌كانی كه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین ئه‌م مه‌رجانه و ده‌یان مه‌رجی تر كه هه‌موویان ده‌بنه كۆڵه‌كه‌یه‌كی پته‌و بۆ فه‌راهه‌مكردنی پرۆسه‌ی دیموكراتی و گه‌شه‌كردنی له‌و وڵاته‌دا. هه‌رچه‌نده تاڕاده‌یه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌شێوه‌یه‌ك له جیهاندا جۆرێك له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوون و سه‌ركه‌وتنی به‌خۆوه بینیوه تادێت له دنیادا گرنگی زیاتری پێده‌درێت، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا تائێستاش ده‌یان وڵات هه‌ن كه پرۆسه‌ی دیموكراتی تیایدا گه‌شه‌ی نه‌كردووه و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له ڕێگه‌ی كوده‌تا و زۆره‌ملێوه هاتوونه‌ته سه‌ر حوكم، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌و وڵاتانه‌ی كه نادیموكراتین متمانه‌ی خۆیان له‌ناو ڕای گشتی جیهانیدا له‌ده‌ستداوه و به چاوی گومانه‌وه سه‌یر ده‌كرێن له كۆتاییدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه بابه‌ته‌كه‌ی من ته‌نها باسێكی خێرا و سه‌رپێیی بوو له‌سه‌ر "چه‌مكی دیموكراتی و بنه‌ماكانی"، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تای باسهكهشهوه ئاماژه‌م به‌وه داوه كه "چه‌مكی دیموكراتی" زۆر فراوانه و سه‌دان لایه‌ن و باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی جۆراوجۆر له‌خۆده‌گرێت و به بابه‌تێك و دووان كۆتایی نایه