ودوورخستنەوەی بەعسیەکان لەپرۆسەی سیاسی ئێراقدا، دوو بۆچوون و تێڕوانین هەیە. یەکێکیان ئیرادەی زۆرینەی ئێراقیەکانە کە بەپێی دەستوری هەمیشەیی ئێراق حزبی بەعس قەدەغە کراوە لەبەشداربوون لەپرۆسەی سیاسی ئێراق ، ئەوەی تریان ڕای بەشێکە لە پێکهاتەی عەرەبی سونە کەپێیان وایە، ئەو قورسایەی لەسەردەمی بەعس هەیانبووە ئێستا ئەو پێگەیەیان لەپەرلەمانی ئێراقدا نیە. دەمێکەبەعسیەکانیش پلانی خۆیان هەیە و دەیانەوێت بەهەرئامرازێک بێت جا چ بەکودەتا یان لە رێگای پرۆسەی هەڵبژاردن و لەڕێی لیست و قەوارەی تر و لەژیر ناوی تر بەتایبەتی لە پاڵ هەندێک لە لیست و لایەنەکانی عەرەبی سونەوە بەم پێیە خۆیان بگەیێنە پەرلەمانی ئێراق، کەپێم وایە ئەمەیان وەکو هەنگاوی یەکەمە لەپلانەکەیان. هەروەها دووەم هەنگاویان وەک ئاشکرایە ئەوان لە دەستگە ئەمنیەکانی ئێراق باڵادەستن وخەڵکیان هەیەو توانیویانە لەڕێگای ئەوانەوە تا ئەم ساتە نەهێلن باری ئەمنی لەئێراق سەقامگیربێت، کەتائێستا دەستەی لێپرسینەوە بۆ پاککردنەوەی دەستگەئەمنیەکان لەبەعسیەکان هیچ ڕێوشوێنێکی یاساییان نەگرتۆتەبەر، هەنگاوی سێیەمیان لەسوپای ئێراقیش بەهەمان شێوە نفوزیان هەیە و ڕەنگە ڕێکخستنی حزبیشیان لەناو سوپادا هەبێت و هەروەها ئەوەش ئاشکراو روونە کەوا لەلایەن هەندێک لەدەوڵەتەعەرەبیەکانیش پاڵپشتی و پشتگیری دەکرێن، بەمەش هەموو کەرەستەی کودەتایان لەبەردەستدایە چاوەڕێ دەکەن تا دروست بوونی هەڵومەرجێکی گونجاو و لەبار، بۆیە دوور نیە لەدەرفەتێکدا بەهاوکاری ئەو دەوڵەتە عەرەبیانە وبەزەمینەسازی و دروست بوونی هەڵومەرجێک بۆ ئەو سێ هەنگاوەی باسم کرد و بەقۆستنەوەی چەند کەلێنێکی لاوازی دەسەڵاتی داهاتووی ئێراق و سوود وەرگرتن لەعەرەبی شۆڤێنی و ئەوخەڵکەی بێکار و پەراوێزخراوە ، کودەتایێکی تر هاوشێوەی کودەتاکانی ساڵانی 1963 و 1968 ئەنجام بدەن و بێنەوە مەیدان و ببنە ئەمری واقیع . راستەبارودۆخی ئێستا لەگەڵ ساڵانی شەستەکان زۆری جیاوازە بەڵام بەعسیەکان ئەوهەوڵە دەدەن خۆ ئەگەر ئەم هەوڵەشیان سەری نەگرت، خۆ دەتوانن زەجەو سەدایێکی گەورە لەئێراقدا دروست بکەن کەببێتە مایەی ناسەقامگیری و ناڕەحەتی بۆ ئێراقیەکان و دژ بەسیاسەتی ئەمەریکا. بۆ ڕێگرتن لەگەڕانەوەی بەعسیەکان بۆ پرۆسەی سیاسی لەم ماوەیەدا بەبڕیارەکانی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری ناوی چەندین لیست و قەوارەو چەندین کەسایەتی بەتۆمەتی هاوکاریکردن و بەعسیبوونیانەوە ناویان دراوەتە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ دوورخستنەوەیان لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێراق. ئەمەش کاردانەوەی هەندێک لایەن و هەوادارانی بەعسیەکانی لێکەوتۆتەوە و بووەتە بابەتی باس وخواسی میدیاکانی ئێراقی وعەرەبی، هەندێک لایەنەیش بە سوود وەرگرتن لەم بارودۆخە بۆ مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی سۆز و عاتیفەی هەوادارانی بەعسیەکان ، دژی ئەم هەنگاوەی دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری دەوەستنەوە و بەکارێکی نادەستوری وەسفی دەکەن..ئەوەی جێگای ئاماژەپێکردنە، هەڵوێستی ئەمەریکایە لەم بارەیەوە کەهەروەک لەهەوڵەکانی جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لەئێراق دەردەکەوێت سەبارەت بەگومانیان لەبڕیارەکان و بەداواکردنیان بۆ دواخستنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەستەی لێپرسیەنەوە و دادوەری بۆ دوای پڕۆسەی هەڵبژارن ئەمە ش ئاماژەیێکی ترە لەسیاسەتی ئەمەریکا کەماوەیەکە بەپێی هەندێ لەسەرچاوەکانی هەواڵ، گوایا ئەمریکیەکان لەووڵاتی یەمەن لەگەڵ یەکێک لەسەرکردە بەعسیەکان کۆبوونەتەوە ، پێشتریش هەواڵی وا هەبووە کە گوایا لەسوریاش لەگەل سەرانی بەعس لەو ماوەیە بەیەک گەیشتوون. بەبڕوای من لەبەرئەوەی ئەمەریکا لەوەزعی ئێراق بەرپرسیارە و بۆ زەمینەسازی کشانەوەی هێزەکانی خۆی لەئێراق کەوابڕیارە بەپێی خشتەیەکی زەمەنی هێزاکانی تاکۆتایی 2011 لە ئێراق دەکێشێتەوە، بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیری ئەمنی لەدوای خۆی و کەمکردنەوەی ئەگەری هەڵکشانی توندو تیژی پێی وایە دەبێـت زۆرترین دەرفەت بدرێت بەزۆرترین خەڵک لەپێکهاتەکانی ئێراق بۆ بەشداربونیان لەپڕۆسەی سیاسی بەتایبەتیش ئەو بەعسیانەی کە تا ئێستا پەراوێزخراون و لەبەر ئەم هۆیەشە پەنا دەبەنە بەر توندوتیژی و دەبنە داردەستی ئەو دەوڵەتە دراوسێیانەی کەدەست لەکاروباری ناوەخۆی ئێراق وەردەدەن. هەروەها بۆ کەمکردنەوەی دەستێوەردانی دەستی دەرەکی و کەمکردنەوەی نفوزی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە کە سوود لەو بارودۆخە وەردەگرێت بۆ تێکدانی سەقامگیری ووڵاتەکە. ئەمەریکا لەم سیاسەتەی خۆیدا دەیەوێت پێگەی عەرەبی سونە بەهێزتر بکات بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز لەنێوان هەرسێ پێکهاتەکانی ئێراق، ئەو سیاسەتەی ئەمەریکا زەمینەسازیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی خۆی لەئێراق و دواتریش باشترکردنی ئەمن وئاسایشە بۆ ناوچەکە کەلەسایەیدا ئەمریکا دەتوانێت ئامانجە ستراتیژیەکانی تری خۆی بپێکێت، بۆیە بەدووری نازانم بەشێوەیێک لەشێوەکان بەعسیەکان بگەڕێنەوە بۆ نێو پڕۆسەی سیاسی ئێراق، بەڵام بەناوێکی تر و بەدروشمێکی تر بەڵام بەهەمان ناوەڕۆک.