هاوپه‌یمانیی ڕاستڕه‌و-میانڕه‌وه‌كان توانیان جارێكی تر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن و یه‌كێك له كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وڵاتی سوید ئاشكرایكرد ده‌رچوونی دوو كورد مسۆگه‌ر بووه و سێیه‌میش ئه‌گه‌ری به‌هێزی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه هاوپه‌یمانی ڕاستڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌رۆكایه‌تی فریدریك ڕاینفیڵت-ی سه‌رۆك وه‌زیران، توانی به به‌ده‌ستهێنانی ڕێژی (49,2%)ی ده‌نگه‌كان و (172) كورسی له‌كۆی (349) كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان، جارێكی تر ببێته‌وه به كوتله‌ی زۆرینه له‌و په‌رله‌مانه‌دا، به‌ڵام ئه‌مجاره ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ڕه‌ها به‌دیبهێنێت كه ته‌نها سێ كورسی تری پێویست بوو.
كۆی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتی سوید له (9) ملیۆن و (340) هه‌زار كه‌س زیاتره و نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن پهناههندهشی لێ ده‌ژی، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كۆچبه‌رانه ئێستا بوونه‌ته هاوڵاتی سوید و ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان پێبه‌خشراوه.
هه‌ر بۆیه زۆریی ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه وایكرد كه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ڕۆڵیان هه‌بێت له كۆمه‌ڵگای سویددا و ده‌توانن له پرسێكی وه‌ك هه‌ڵبژاردندا هاوسه‌نگی ئه‌نجامه‌كان بگۆڕن. ئه‌مه‌ش وایكردووه كه پارته سویدییه‌كان پێویستان به ده‌نگی ئه‌و كۆچبه‌رانه بێت و ژماره‌یه‌كیشیان بوونه‌ته ئه‌ندامی پارته سویدییه‌كان و چالاكانه كارده‌كه‌ن و هه‌وڵی خڕكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هاونهتهوهكانیانن له‌ده‌وری پارته‌كانیان.
یه‌كێك له‌و نه‌ته‌وانه‌ش كه ده‌یه‌وێت شوێنی خۆی له پرۆسه دیموكراسییه سیاسییه‌كه‌ی وڵاتی سویددا هه‌بێت بریتییه له كورد، ئه‌و كورده كۆچبه‌رانه‌ش كه ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان له كاری سیاسی‌دا هه‌یه وه‌ك نه‌ته‌وه‌كانی تر و به‌پێی نزیكی بیروبۆچوونیان له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی پارته سیاسییه سویدییهكاندا، دابه‌شبوون و كار ده‌كه‌ن.
له چوارچێوه‌ی كاركردنیان له كایه سیاسیه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌شدا، ژماره‌یك كورد خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی سوید كاندید كرد و دوو كاندیدیان توانیان به‌سه‌ركه‌وتوویی ببنه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی سوید.
شادییه حه‌یده‌ری كه كاندیدی ژماره (4) بوو له‌سه‌ر لیستی سۆشیال دیموكراته‌كان بۆ شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید، توانی سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌ست بهێنێ و ببێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی نوێی سوید.
شادییه حه‌یده‌ری ڕایگه‌یاند كه "به‌پێی ده‌ركه‌وتنی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كان توانیومه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنم ده‌نگێكی زۆرباشم به‌ده‌ستهێناوه".
وتیشی: "له‌شاری یۆتۆبۆری پارته‌كه‌ی ئێمه توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنی، به‌ڵام به‌گشتی له‌سه‌ر ئاستی وڵات شكستمان خواردووه".
سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ڕه‌وه‌ندی كوردی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌تایبه‌ت له‌ده‌نگدانیان به كاندیده كورده‌كان، حه‌یده‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌مجاره كورده‌كان به‌شداری به‌رچاویان هه‌بووه له چوونه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، به‌ڵام لێره‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ی كوردستان چ ده‌نگده‌ر و چ كاندیده‌كان به‌سه‌ر پارته‌كانی ئه‌م وڵاته‌دا دابه‌شبوون، هه‌رچۆن بێت به‌شدارییه‌كه‌یان مایه‌ی خۆشحاڵییه، چونكه به‌پێی ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كان جگه له من كوردێكی دیكه سه‌رده‌كه‌وێت بۆ په‌رله‌مان".
پێشتر (29) كه‌سایه‌تی كورد خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی سوید كاندید كردبوو كه به‌سه‌ر پارته‌كانی پارتی لیبراڵی گه‌ل، ژینگه، سۆشیال دیموكرات، پارتی چه‌پ و مۆدهراتدا دابه‌ش ببوون.
كاندیده كورده سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی په‌رله‌مانی سوید ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ئه‌و پارتانه توانیویانه سه‌ركه‌وتنی باش به‌ده‌س بێنن كه ڕه‌گه‌زپه‌رست و چه‌پ بوون، ئه‌وه‌ش بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌ڕانده‌وه كه بریتی بوون له دژایه‌تیكردنی كه‌سانی بێگانه كه له بانگه‌شه‌كانیاندا دژی كه‌سانی بێگانه و په‌نابه‌ران بانگه‌شه‌یان ده‌كرد، هۆكاری دووه‌میش خاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان بووه به‌رامبه‌ر به ئایین.
جێی ئاماژه‌یه به‌ره‌ی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و كه له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی سویده‌وه ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرا توانی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی سوید به‌به‌ده‌ستهێنانی (5,7%)ی ده‌نگه‌كان و (20) كورسی، سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی به‌ده‌ست بێنێت.
لایخۆشیه‌وه ڕێبوار حه‌سه‌ن كاندیدی پارتی سه‌وز ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كورده‌كان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌سه‌ر پارته‌كانی ئێره‌دا دابه‌شبوون، وتیشی: "كورده‌كان سه‌یری به‌رنامه‌ی پارته‌كانیان كردووه و ده‌زانن پارته‌كان چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه بۆیه به‌هه‌مانشێوه‌ی شوێنه‌كانی دیكه ده‌نگیان به‌حزبێك داوه كه له‌گه‌ڵ بیر‌و بۆچوونیاندا گونجاوبێت".
ڕێبوارحهسهن كه نه‌یتوانی له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی پێویست، كه بریتی بوو له ڕێژه‌ی (8%)ی ده‌نگه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ی، بۆ به‌ئه‌ندام بوون له په‌رله‌مانی سوید به‌ده‌ست بێنێت، به‌ڵام خۆشحاڵی خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و دوو كاندیده كورده ده‌ربڕی و وتیشی: "ئه‌گه‌ری سێیه‌میش به‌هێزه".
به‌پێی زانیارییه‌كان وڵاتی سوید له‌دوای ئه‌ڵمانیا دووه‌م وڵاتی ئه‌وروپییه كه زۆرترین ڕێژه‌ی كوردی تێدا نیشته‌جێیه.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه جێی تێبینی بوو ئه‌وه‌بوو كه ژماره‌یه‌كی زۆری ژنان خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه كاندید كردبوو، به جۆرێك كه ڕێژه‌كه‌یان له ڕێژی ئه‌و پیاوانه‌ی خۆیان كاندید كردووه، نزیكه.
ڕێژه‌ی (44.2٪)ی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه كاندید كردبوو ژن بوون و پیاوانیش (55.8٪)ی پێكهێنابوو.
ئاسۆ – ئیسماعیل حه‌مه‌ڕه‌حیم