وه‌رگێڕ و کۆمینتار : ئه‌حمه‌د میراوده‌لی
سوودمه‌نده‌کانی چه‌ک و پاره‌ی ئه‌مه‌ریکایی، کۆمه‌ڵێکی ئێتنی راپه‌ڕیو بوون شه‌ڕیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆنۆمی ده‌کرد له وڵاتێک‌دا سنووره‌که‌ی به سنووری وڵاتێکی هاوپهیمانێکمانهوه بوو......... ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌ژێرده‌ستی لیژنه‌که‌دان به روونی ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که سه‌رۆک و دکتۆر کیسنجه‌ر وسهرۆکاێتی پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هیوای سه‌رکه‌وتنیان نه‌ده‌خواستن. ئه‌وان پێیان باشتربوو که یاخیبووه‌کان ته‌نها له ئاستی دژهکارییهکی وه‌هادا بمێننه‌وه که توانای چۆڕاندنهوهی ده‌رامه‌تی هاوسێی وڵاته دۆستهکهمانیان هه‌بێت...... بگره له میانه‌ی کرده نهێنییهکانیشدا پڕۆژه‌ی ئێمه، ره‌شبین و نادڵسۆز و خۆپه‌رستانه بوو. ---- به‌ندێکی تایبه‌ت له راپۆرتی لیژنه‌ی هه‌واڵگیری کۆنگرێس له 16/2/1976 دا له ڤیلیج ڤۆیس (Village Voice) دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. بۆ کورده‌کانی ئێڕاق، 6 ی گه‌ڵاڕێزان/ ئۆکتۆبه‌ری 1993 نزیکترین شت بوو له جه‌ژنێکی سه‌ربه‌خۆیی که هه‌تا ئێستا له‌و ئاسته ناسکه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌کی رانه‌گه‌یه‌ندراودا ده‌ژین. گه‌مارۆدراو به رژێمی به‌عس له به‌غدا و به ئاسته‌م چاوپۆشیلێکراو له تورکیای هاوسێیانه‌وه و یاساخکراو له هه‌موو دنیادا و بگره تهریککراویش له لایه‌ن پارێزه‌ره ئه‌مه‌ریکایی و ئهوروپاییهکانیشیانهوه؛ بێ نان، بێ وزه، بێ داووده‌رمان و گرفتاری هه‌موو جۆره ناخۆشییه‌ک. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه، له‌و رۆژه‌دا له هه‌موو گوند و شارێکی هه‌رێمی کوردستاندا کۆبوونه‌وه بۆ ئاهه‌نگ گێڕان. روفاتی مه‌لا موسته‌فای بارزانی، ئه‌و پیاوه‌ی له ده‌یه‌کانی پێشتردا سه‌رکرداێتی کردبوون له ململانێکانیاندا، به‌سه‌ربه‌رزی و له رێوڕه‌سمێکدا، له‌ودیو سنووره‌وه، له ئێرانه‌وه، گواسترایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌دا به خاک بسپێردرێت که شه‌ڕی له‌پێناو ئازادکردنیدا ده‌کرد. له‌ناو کورده‌کاندا، بارزانی کهساێتییهکی ئه‌فسانه‌یی بوو. ژیانی بووه‌ته داستان. هه‌رجه‌نده به مه‌لا موسته‌فا ناوبراوه، ئه‌و هیچ کاتێک مه‌لا نه‌بووه - کهساێتییهکی ئاینی- وه‌لێ که‌سێکی له‌دایک بوو و په‌روه‌رده‌کراو بووه بۆ شه‌ڕ و سه‌رکرداێتی له شه‌ڕدا. شۆڕشه‌که‌ی، چالاکییه چه‌کدارییه‌کانی، دوازده‌ساڵ ده‌ربه‌ده‌رییه‌که‌ی له روسیا، گه‌ڕانه‌وه سه‌رکه‌وتوانه‌که‌ی و خه‌باته دوور و دریژه‌که‌ی بۆ مافی کورد- نه‌ک هه‌ر له ئێراق به‌ڵکو له تورکیا، ئێران، سوریا، یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و، ده‌ره‌وه‌ش له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکاش- هه‌ستێکی سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌خۆیی وای پێدان که پێشتر نه‌یانبوو. ئه‌و گه‌یشته ئاستێکی زۆر به‌رز، وه‌لێ زه‌مینه‌که‌ی خۆی باش ههڵنهسهنگاندبوو، ئه‌وه‌بوو که‌وت. ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی که زێده‌تر له چوار ده‌یه‌ی ململانێ بنیاتی نابوو رووخا و خۆی و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موو شتێکیان له‌ده‌ست دا. ده‌توانرێ بگوترێ که گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی به‌سه‌رکه‌وتوویی دوای مردنی، کۆتایی ئه‌و گهشتهبوو که یه‌که‌م هه‌نگاوی له رۆژێکی گه‌رمی سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژ/ ئابی ساڵی 1975 دا، له فڕگه‌ی '' جۆن ئێف که‌نه‌دی John F Kennedy'' لهنیویۆڕکهوه ده‌ستی پێ‌کردبوو. خۆی و سێ هاوه‌ڵی رێگه‌ی له فڕۆکه‌یه‌کی بۆینگ 747 دا له خانه‌ی نمره یه‌کدا جێگه‌یان بۆ گیرابوو. گه‌یشتنی بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به فڕۆکه‌یه‌کی ئێرانی له تارانه‌وه ئه‌و رۆژه نهێنی و له‌نزیکه‌وه له‌ژێر چاودێریدا بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش وه‌ک ئه‌وانی دیکه‌ی ناو فڕۆکه‌که توشی لێپێچانه‌وه وشکوبرینگهکهی کۆچ و یاسای فڕۆکه‌خانه نه‌بوون، هه‌رکه له فڕۆکه‌که دابه‌زین، له لایه‌ن دوو پیاو به پۆشاکی بازرگانی/ فه‌رمی و بۆینباخه‌وه به‌پیریانه‌وه هاتن. بێگومان ئه‌و دوو پیاوه ئه‌مه‌ریکایی بوون و میوانه‌کانیان به‌روه سه‌یاره‌ی ره‌شی بێ ناونیشان که له نزیک فڕۆکه‌که وه‌ستابوون برد و به‌خێرایی له ده‌روازه‌یه‌کی تهنیشتهو له فڕۆکه‌خانه به‌ره‌و نیو یۆڕک، ده‌رچوون. بارزانی ده‌له‌نگی و له‌سه‌رخۆ ده‌ڕۆیشته رێوه، وه‌لێ ماندوویی گه‌شته‌که‌ی پێوه دیار نه‌بوو. به‌رگه‌که‌ی جوان له‌به‌ری نه‌ده‌وه‌ستا، بۆینباخه‌که‌شی خراپ به‌سترابوو. هه‌موو شتێک ده‌رباره‌یه‌وه ده‌یگوت که ئه‌مه جلوبه‌رگی ئه‌و نییه و ده‌وروبه‌ره‌که‌ش ده‌وروبه‌ری ئاسایی ئه‌و نیین. به‌ڵام له‌ته‌مه‌نی حه‌فتاو دوو ساڵه‌دا و به‌و ئێش و ئازارهشهوه که هه‌یبوو، کهساێتییهکی سه‌رنجڕاکێشی پێشانده‌دا. ئه‌وه به‌ژن و بڵای نه‌بوو که جیاوازیی پێده‌دا - ئه‌و له پينج پێ و شه‌ش ئینج به‌رزتر نه‌بوو. به‌ڵام پانی ناوشانی له ئه‌ندازه به‌ده‌ر و هێسکه زل و ماسوولکه‌ی په‌له‌کانی تایبه‌تمه‌ندییه‌کی توانای فیزیکی گه‌وره‌ی پێدابوو. سه‌ره زله‌که‌ی، به تووکێکی ماشوبرنجی شاش و کورت داپشرابوو بێ ملێکی ئه‌وتۆ رێک له‌سه‌ر قه‌دی وه‌ستابوو. لووتێکی وه‌ک ده‌ندووکی هه‌ڵۆ به روویهوهبوو وبرۆی ئه‌ستوور به‌سه‌ر چاوه‌کانییه‌وه بوو که ده‌تگوت ئاگرێکی به‌تین روونیاندهکاتهوه. له راستیدا ئه‌وه چاوه‌کانی بوو که هه‌موو که‌س یه‌که‌م شت ده‌یبینی. هه‌موو ئه‌و ههواڵگێرانهی که ساڵانێک رێگه‌ی مه‌ترسیداریان گرتۆته‌به‌ر بۆ مه‌ڵبه‌ندی بارزانی له‌چیاکاندا، له‌سه‌ر رووناکییه له ئه‌ندازه به‌ده‌ره‌که‌ی چاوی بارزانیان نووسیوه. سێ که‌س هاوه‌ڵی بارزانی بوون له گه‌شته‌که‌یدا، کۆنه براده‌رێک و دوو پیاوی لاو که هه‌ردووکیان ته‌مه‌نیان سه‌روو سی ساڵان بوو، یه‌کێکیان کوردێکی یاریده‌ده‌ری بارزانی و ئه‌وی دیکه‌یان ئێرانییه‌ک. دوای مانه‌وه‌یان شه‌وێک له نیو یۆڕک به‌یانییه‌که‌ی سواری فڕۆکهبوون بۆ '' مینیاپۆلیس'' و له‌وێشه‌وه بۆ رۆچێسته‌ر، مینیسۆتا و له تیمارگه‌ی مایۆ'' Mayo '' جێگیر بوون. بارزانی نه‌خۆش بوو، به‌ڵکو نه‌خۆشییه‌که‌ی کوشنده‌ش بو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوادار بوو، ئه‌و هیوادارییهشی بوو هینابوویه ئه‌مه‌ریکا.
راسانی کورد ساڵی 1974 - 1975
به کوتوپڕییهکی دڵته‌زێنه‌وه پێنج مانگ پێشتر سوپای کوردی هه‌ره‌سی هێنابوو، مانگی نه‌ورۆز/ مارت 1975. به‌ته‌واوی، ساڵێک پێشتر له نه‌ورۆزی 1974 دا، بارزانی داوای له کوردی ئێڕاق کرد ده‌ست بداته چه‌ک. به‌لانی که‌مه‌وه ده‌رزه‌نێک جار هه‌وڵی تێڕۆڕکردنی درابوو له لایه‌ن رژێمی عاره‌بیی به‌غداوه- - دوانیان نیمچه سه‌رکه‌وتوو بوون - - ئه‌و بڕوای به‌وه نه‌مابوو ئێڕاق ویستی هه‌بێت رێککه‌وتنامه‌ی مارتی 1970 که له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن تکریتی جێگری سه‌رۆکی ئێڕاق واژووی کردبوو ده‌رباره‌ی ئۆتۆنۆمی کورد بباته‌سه‌ر. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حه‌فتای تێپه‌ڕاندبوو ، جارێکی دیکه بڕیاریدا شهڕبکاتهوه، واده‌رده‌که‌وت بڕیارێکی ژیرانهبێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بارزانی سه‌رۆکێکی بێ نه‌یاری کورده‌کانی ئێڕاق بوو و هه‌تا ئاستێکیش به ئاشکرا له‌لایه‌ن شای ئێرانه‌وه'' موحه‌ممه‌د ره‌زا په‌هله‌وی'' پشتگیریی ده‌کرا. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌بوو هه‌ستی کردبوو پشتگیری نهێنی حکوومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان'' ئه‌مه‌ریکا'' شی هه‌یه، درێژه‌پێدانی یارمه‌تییه‌که له‌سه‌ر بڕیاری خودی سه‌رۆک '' ریچارد نیکسۆن '' و '' هێنری کیسینجه‌ر'' ی ئه‌وکات راوێژکاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو '' secretary of state.'' کورده‌کانی ئێڕاق بێ دڵه‌ڕاوکێ به به‌ره‌وپیری داواکه‌ی بارزانییه‌وه چوون. خێڵه کورده‌کان چوونه ریزه‌وه، ئه‌فسه‌ره کورده‌کان سوپای ئێڕاقیان جێهێشت، کارمه‌نده‌کان له به‌غدا و که‌رکوک و موسڵ وازیان له‌کاره‌کانیان هینا، قوتابیان له هه‌موو دوانێوهندی و دانیشتگهکاندا وازیان له خویندن هێنا. هه‌موویان بوونه پێشمه‌رگه شه‌ڕکه‌ره‌کانی بارزانی، له هه‌ر رێگه‌یه‌که‌وه بیانتوانیایه کاریان بۆ ئامانجه‌که‌یان ده‌کرد. خێزانه‌کانیشیان له‌گه‌ل خۆیاندا هێنابوو. سه‌تان هه‌زار له ژن و منداڵ و پیر، ناوچه ئازاده کورییهکانیان قرهباڵغ کرد و کشان بۆ ئێرانیش. به بڕوایه‌کی به‌رزه‌وه هاتبوون. هێنده بڕوایان به‌و پیره سه‌رکرده جه‌نگاوه‌ره" مه‌لا موسته‌فای بارزان،'' هه‌بوو که، زۆربه‌یان له‌و بڕوایه‌دابوون، له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی له شاخه‌کانی باکووری ئێڕاقدا له‌دایک ده‌بێت. له‌دوای هه‌موو شتێک بۆ ماوه‌ی زێده له پازده ساڵان، له‌و کاته‌وه که له 1958 دا له ده‌ربه‌ده‌رییه‌وه که له یه‌کێتی سۆڤێته‌وه گه‌ڕایه‌وه، بارزانی رۆژ به‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بوو، له نه‌یاره کورده‌کانی زیره‌کتر بوو، له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا سوپای ئێڕاقی رسواکردبوو، یه‌ک له‌دوای یه‌ک رژێمه‌کانی به‌غدای ملکه‌چی گفتوگۆ کردبوو. بۆ ده‌بێ ئه‌مجاره‌یان جیاوازبێت؟ به‌ڵام، جیاوازییه‌ک هه‌بوو، له‌کاتێکدا بانگێشه‌ی ئاشتییاندهکرد له‌گه‌ڵ کورد دا، حکومه‌ته عاره‌بییه‌که‌ی به‌غدا خۆی بۆ شه‌ڕ ئاماده ده‌کرد. رژێمه‌که سوپای ئێڕاقی توندوتۆڵ ده‌کرده‌وه به ژماره‌یه‌کی زۆر تۆپخانه و ده‌بابه و فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر و بۆمبا هاوێژ. ئه‌وه‌ی بارزانی له دۆسته‌کانییه‌وه وه‌ریگرتبوو هاوتای ئه‌وه نه‌بوو سۆڤیه‌ته‌کان بۆ ئێڕاقیان ده‌نارد. لهشاوه بارزانی پاره‌ی بۆ ده‌هات، پاره‌یه‌کی باش و هه‌ندێک چه‌ک، به‌ڵام هه‌میشه، چه‌ک و زه‌خیره‌یه‌کی ناته‌واو. هێزه‌کانی ته‌نها تفه‌نگیان هه‌بوو-- هه‌ندێکیان هی سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م بوون یان هی پێشتریش-- ره‌شاش، هاوه‌نی بچووک، به‌ره‌و کۆتاییش که‌مێک چه‌کی دژه ده‌بابه. ئیسڕائێل: براده‌ری سه‌رده‌مێکی درێژ، مه‌شقی سه‌ربازی و هه‌ندێک چه‌کی پێدا. ئه‌مه‌ریکاییه‌کان راسته‌وخۆ پاره‌یان ده‌دایه گڕووپی بارزانی، وه‌لێ زۆر که‌متر له‌وه‌ی ئێرانییه‌کان؛ به‌های هه‌ندێک چه‌کیشیان ده‌دا که ئێرانییه‌کان بۆیان ده‌گواستنه‌وه. بۆ بارزانی سیمبۆڵیزمی به‌شداریی ئه‌مه‌ریکا زۆر به نرختر بوو له قه‌واره‌که‌ی، بۆ ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ک بوو که رۆژێک نایه شای ئێران له‌ناکاو پشتی تێبکات. ئه‌نجامه‌که ئه‌وه‌بوو که سه‌ت هه‌زار پێشمه‌رگه‌که‌ی بارزانی ساڵی 1975 هه‌میشه که‌م چه‌ک بوون. ئێڕاقییه‌کان هه‌میشه باڵاده‌ست بوون له هه‌موو ئاسمان و ئه‌و خاکه‌ی زرێپۆش بیگهیشتایه؛ بۆمبابارانی کورده‌کانیان ده‌کرد -- نه‌ک ته‌نها پێشمه‌رگه به‌ڵکو به‌ئاره‌زوو گوند و وهرزێڕهکانیش . له زه‌مینه‌وه کورده‌کان سوودمه‌ندی به‌رزاییه‌کان بوون، هه‌ر وه‌ک ئه‌و سووده‌ی که ئه‌وان به‌رگرییان له‌خاکی خۆیان ده‌کرد. شه‌ڕه‌که قورس بوو، هه‌ردوولایه‌نیش زه‌ره‌دێکی گیانی زۆریان وه‌به‌ر که‌وت. له شه‌ڕه گه‌وره‌کاندا، ئێرانییه‌کان ناو به‌ناو هاوتاییهکیان به شه‌ڕکه ده‌دا، ئه‌ویش به نزیککردنه‌وه‌ی تۆپه دوورهاوێژه‌کانیان له‌سنوور بۆ داپڵۆسانی هێرشی ئێڕاقییه‌کان، به‌ڵام زۆر جار کورده‌کان ناچار بوون پاشه‌کشێ بکه‌ن له به‌رده‌م سوپای ئێڕاقدا که زۆر دهستهباڵاتر بوو به چه‌ک و به ژماره‌ش. وه‌لێ هێشتان کورده‌کان نه‌به‌رد و چاونه‌ترس بوون. پێشمه‌رگه‌کانیان که‌مێک مه‌شقی شه‌ڕی سه‌رده‌میانه‌یان پێکرابوو به‌ڵام بێ وێنه جیڕ و ئازا بوون. جێنێڕاڵه ئیسرائیلییه‌کانی سه‌ردانی پێشمه‌رگه‌کانیان کردبوو سه‌رماس بوون به به‌رگری سه‌ربازه کورده‌کان'' پێشمه‌رگه‌کان'' و به‌وه‌ی که، هیچ گله‌ییه‌کیان نییه له‌و ئاسته دژواره‌ی تێیدان و بێ پرسیار گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌کانن. هه‌تا پێشمه‌رگه چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی هه‌بێت کاری پی بکات، شه‌ڕ ده‌که‌ن. بارزانی چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه‌بوو له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا جه‌نگه‌که بباته‌وه له‌گه‌ڵ دوژمنێکی ئاوا باڵا ده‌ست له هه‌ردووک بواری چه‌ک و ژماره‌وه. به‌ڵام وه‌ک جاران گره‌وی ئه‌وه‌ی کردبوو رژێمی به‌غدا دابڕزێنێ، سوپا و ئابورییه‌که‌ی داچۆڕێنێ هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی سه‌ر نهویدهکا و واز له کورد ده‌هێنێ کاروباری خۆی بهریتهڕێوه. پێشوه‌خت کردبووی: راسانهکانی به‌شداری رووخانی رژێمه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی ئێڕاقی له 1960 کانه‌وه کردبوو. له‌وه‌ده‌چوو هیچ هۆیه‌ک نه‌بێت که نه‌توانێ له حهفتاکانیشدا ئه‌وه بکاته‌وه. بێجگه له‌وه‌ی ئێستا ئێڕاق و دنیا له گۆڕاندان. له 1960 کاندا سه‌رچاوه زه‌به‌للاحه نه‌وتییه‌کانی ئێڕاق -- دووهه‌م له دوای سعوودی عاره‌بییه‌وه، وا باسبوو -- داهاتێکی که‌می هه‌بووه؛ نه‌وت وه‌ک خۆڵ هه‌رزان بوو له بازاڕی نێودوهلهتیدا و، کۆمپانییا گه‌وره‌کانی، ئه‌مه‌ریکایی، به‌ریتانی و ده‌چ، کۆنتڕۆڵی به‌رهه‌مهێنان و نرخێشیان کردبوو. حکوومه‌ته‌کان له به‌غدا هه‌میشه که‌م ده‌رامه‌ت بوون و له‌زگماکییه‌وه لاواز بوون. به‌عس له 1968 دا ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا له به‌غدا. له‌و کاته‌دا له‌وه‌ده‌چوو کوده‌تایه‌کی وه‌ک ئه‌وانی دیکه‌بێت، وه‌لێ زۆری نه‌برد روونبووه‌وه که ئه‌مه‌یان جیاوازه. بۆ نێوه‌ندی حه‌فتاکان، حکوومه‌تی به‌عس ده‌ستێکی پۆڵاینی به‌سه‌ر ئێڕاقدا گرت، ده‌ستێک که له‌وه‌پێش خه‌ڵکی هیچ وڵاتێکی پڕ ئاشووب و به‌شمه‌ینه‌ت نه‌یدیبوو. له ساڵی 1972 دا حکوومه‌ت هه‌موو کۆمپانیا نه‌وتییه رۆژئاواییه‌کانی خۆماڵی'' ته‌ئمیم'' کرد و دوای شه‌ڕی ئۆکتۆبه‌ری 1973 ی عاره‌ب و ئیسڕائیل، نرخی نه‌وت له بازاڕی جیهاندا، ده ئه‌وه‌ندی ساڵی 1960ی لێهات. پاره ههڵڕژایه گه‌نجینه‌ی ئێڕاقه‌وه -- پاره‌یه‌کی زۆر بۆ چه‌ک و نان، پاره‌یه‌ک به‌شی شه‌ڕی کورد بکات و وڵاته‌که‌ش بخاته سه‌ر رێگه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێشکه‌وتن. ئه‌مجاره‌یان بارزانی نه‌یارێکی جیاوازی هه‌بوو، نه‌ک ته‌نها له‌و تاقمه‌ی حوکمی به‌غدای ده‌کرد و ده‌رامه‌تێکی زۆریان له‌ژێر ده‌ستدا بوو، به‌ڵکو له سه‌ددام حوسێن‌دا، سه‌رکرده‌یه‌ک که له به‌رزبوونه‌وه‌دا بوو، پیاوێکی قژ قه‌ترانی به‌ته‌مه‌ن سه‌روو سی ساڵان که ویست و چاوچنۆکی بۆ ده‌سه‌ڵات هێنده زۆربوو ته‌مه‌نه‌که‌ی وه‌لا نابوو. پیاوێک که هیچ له‌و که‌سانه نه‌دچوو پێشتر بارزانی رووبه‌ڕوویان ببوه وه. له تێکۆشانه دوور و دریژهکهیدا، مه‌لا موسته‌فا که خویندهوارییهکهی له‌چه‌ند پۆلێکی سه‌ره‌تایی تێنه‌په‌ڕیوه، زیره‌کییه‌که‌ی له سه‌رووی گه‌وره‌ترین فێڵباز و ساخته‌چییه عاره‌به‌کانه‌وه بووه که رژیمه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی به‌غدا هێناویاننه پێشه‌وه. هه‌موو کات له‌وان باشتر بووه. وه‌لێ هیچ کاتێک پێشتر به‌ره‌نگاری که‌سێکی چاڵ هه‌ڵکه‌ن و بێ ئه‌ندازه دڵڕه‌قی وه‌ک ئه‌و ئه‌ستێره لاوه‌ی رژێمی به‌عس نه‌بۆته‌وه.
هه‌ره‌سی کورد
له‌وه‌ده‌چێ بارزانی به هزریدا نه‌هاتبێ کاتێک سه‌ددام حوسێن تێده‌گات سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی به‌ده‌ست ناهێنێ، رووده‌کاته دیپلۆماسی. له‌و بڕوایه‌شدا نه‌بووه که ئێڕاقییه‌کان هه‌وڵی کڕینی ره‌زاشا ده‌ده‌ن؛ یان ره‌زا شا به‌و دڵڕه‌قییه‌وه بارزانی و نه‌ته‌وه‌که‌ی بفرۆشێ به‌رامبه‌ر سازشکردن له‌سه‌ر تۆزێک سنووری هیچوپووج. بڵاوبوونه‌وه‌ی دهنگوباسی یه‌کدی بینینی شا‌و سه‌ددام حوسێن و رێککه‌وتنیان له په‌راوێزی کۆنفڕانسی سه‌رکرده‌ی رێکخراوی ئه‌و وڵاتانه‌ی نه‌وت ده‌نێرنه ده‌ره‌وه'' ئۆپێک'' له 5 ی مارتی، 1975 دا له جه‌زایر، بۆ بارزانی و پێشمه‌رگه‌کانی نێو سه‌نگه‌ر و باقیمهندی دنیا، وه‌ک ده‌نگی گرمه‌ی هه‌ور بوو له ئاسمانێکی شێنی ساکاردا. چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو بۆ وه‌زیره‌کانی شا و سه‌فیری ئه‌مه‌ریکی له ئێران'' ریچارد هێڵمس'' که پێشتر سه‌رۆکی سی ئای ئه‌ی بوو. هێڵمس؛ له شه‌شی مارت له فڕۆکه‌خانه‌ی تاران بوو کاتێک سه‌رانی حکوومه‌تی ئێران هاتبوونه پێشوازیی گه‌رانه‌وه‌ی شاه له جهزایرهوه. ئه‌و/ هێڵمس، بۆی ده‌رکه‌وت که یاریده‌ده‌رانی شاه وه‌ک خۆی حه‌په‌ساو و بێ ئاگابوون. هێڵمس، به گرژییه‌وه چاوی لێ‌بوو کاتێک پادشا به ئامۆژگارییکانی له‌و چرکه‌ساته‌وه له فڕۆکه‌که دابه‌زی ، له‌سه‌ر قیری فڕۆکه‌خانه‌که هه‌موویانی، سه‌رسام/ سه‌رماس کرد، چاوه‌ڕووانی ئه‌وه‌ی نه‌کرد بگاته شوێنی خۆی و کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بکات. ئه‌و ئاڕاسته‌ی کرد که هه‌موو پشتگیرییه‌کی سه‌ربازی و دارایی و جۆره‌کانی دیکه‌ی پشتگیریی بۆ کورده‌کان یه‌کسه‌ر ڕابگیرێ و سنووره‌کانی ئێران و ئێڕاق پاش ماوه‌یه‌کی که‌م دابخرێن. هێڵمس: رۆژی دوایی چوو بۆ سه‌ردانی شاه، بۆی ده‌رکه‌وت که زۆر له‌خۆبایی و لووتبه‌رزه. شاه داوای نه‌کرد ولاته یهکگرتوواکان هاوشانی بکات و یاریده‌ی کورده‌کان ببڕێت -- یاریده‌یه‌ک که بۆخۆی پێش سێ ساڵان داوای له سه‌رۆک نیکسن کردبوو درێژه‌ی پێبدات. ئه‌و به‌ساده‌یی به هێلمسی گوت، بڕینی یارمه‌تی ئێران بۆ راساوه کورده‌کانی بارزانیی بڕینی هه‌موو یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشی به‌دوادا دێت. هێچ داوای لێبووردنی له هێڵمس نه‌کرد بۆ ئه‌و کرداره ناکاوه‌ی، ئه‌و که‌سێک نه‌بوو داوای لێبووردن بکات. وه‌لێ روونکردنه‌وه‌یه‌کی هه‌بوو. ئه‌و گوتی، بارزانی، شه‌ڕێکی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ ئێڕاقییه‌کان نه‌کرد؛ ئه‌و ته‌نها پاڵیدابۆوه وداوای له خه‌ڵکی دیکه ده‌کرد شه‌ڕی بۆ بکه‌ن. ئه‌فسه‌رکانی سی ئای ئه‌ی که له سه‌فاره‌ته‌که‌ی هێڵمس جێگیر بوون -- ئه‌وانه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵ بارزانیدا کاریان کردبوو -- دڵته‌نگ و شه‌رمه‌زار بوون، به‌ڕاستی توڕه‌بوون به هه‌واڵه‌که. وه‌لێ هێڵمس پێوێستی به رازیکردن نه‌بوو. ئه‌و رێکه‌وتنی ئێران و ئێڕاقی به پێشڤهجوونێکی پۆزه‌تیڤانه سه‌یرکرد، پێشڤه‌چوونێک که ئارامی بۆ ناوچه‌که دێنێ. ئه‌و به باشی له‌وه تێده‌گه‌یشت که حکومه‌ته‌کان، له به‌غداو تاران، ده‌بێ دژی ئه‌وه‌بن که هه‌رێمێکی وڵاته‌که‌یان له‌لایه‌ن که‌مینه‌یه‌که‌وه داببڕدرێ. کاتێک راپورتی هاوپهیڤینی نێوان خۆی و شای نارد، هێڵمس له‌و بڕوایه‌دا بوو که به‌رپرسه‌که‌ی، سکرتێری ده‌وڵه‌ت، هێنری کیسینجه‌ر، خۆشحاڵ ده‌بێ به ئاسایی بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی به‌غدا و تاران. سه‌رماس بوو له‌وه‌ی که کیسینجه‌ر ناڕه‌زایی ده‌ربڕی. ئه‌وه نه ده‌رباره‌ی پڕسنسیپ و نه به تهنگهوهبوونی خیانه‌تکاری له کورد و مرۆڤاێتی بوو کیسینجه‌ری تووڕه‌کردبوو. له وه‌زاره‌ته‌که‌دا'' مه‌به‌ست وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایه....... وه‌رگێڕ'' به‌زۆری بڕوا وابوو که، کیسینجه‌ر به هیوای ئه‌وه بووه کورده‌کان به‌رده‌وامبن له به‌ستنه‌وه‌ی ئێڕاق و نه‌هێڵن به‌غدا کێشه بۆ ئیسڕائیل درووست بکات. وی به بڕیاره‌که‌ی شاه دڵته‌نگ بوو، وه‌لێ هه‌وڵی گۆڕینیشی نه‌دا. هه‌نری کیسینجه‌ر نه‌یده‌ویست له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ره‌زا شا په‌هله‌ویدا تێکی بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر پێویست بوو و ده‌ستی لێههڵنهدهگیرا، ئه‌و کۆڵه‌که‌ی رامیاریی ئه‌مه‌ریکا بوو له رۆژهه‌ڵاتی نێویندا، ئه‌و پیاوه‌بوو که واشینگتۆن پشتی پێبه‌ستبوو بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی له ناوچه هه‌ستیاره‌که‌ی که‌نداوی فارسی‌دا. پێش ئه‌وه‌ی سه‌رکرده‌ی کورد وه‌ربگڕێت و ئاگاداری چاره‌نووسی بکات، شاه، حه‌فته‌یه‌ک بارزانی له‌چاوه‌ڕوانیدا هێشته‌وه، هه‌تا 11 ی مارت. له‌گه‌ڵ بارزانیدا '' شه‌فیق قه‌زاز'' ی سه‌فیری بارزانی له تاران له‌چاوه‌ڕوانیدا بوو، قه‌زاز، سه‌رۆکی نوسینگه‌یه‌ک بوو سی کارمه‌ندی تێدابوو. قه‌زاز به‌رپرسی هه‌ستیارترین و گرنگترین پێوه‌ندییه‌کان بوو له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌که‌ی محه‌ممه‌د ره‌زا شاه په‌هله‌ویدا بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره و چه‌ک بۆ ( ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێکدا جگه ناو) حکومه‌تی کوردی بوو له باکوری ئێڕاقی هاوسێ؛ به‌ڕێوه‌به‌راێتی خه‌سته‌خانه‌ی کوردی له ئێران که، بریندار و نهخۆشهکوردهکانی لێ تیماردهکرا؛ نیو ملیۆن کوردی ئاواره و، پێوه‌ندیکردن به '' جوستین'' ه وه که ناوی خوازراوی ئه‌فسه‌ری باڵای ده‌زگای'' سی ئای ئه‌ی'' بوو له پێته‌ختی ئێران. قه‌زاز: پیاوێکی قۆزی باڵا به‌رزی باریک بوو که به ئاکسێنتێکی ئینگلیزی به‌ریتانی بێگه‌رد ده‌دوا. وی چوارساڵان پێشتر تێزه‌ی دکتۆرای له زانکۆی واشینگتۆن ته‌واو کردبوو و تیایدا ره‌خنه‌گر بوو له بارزانی. ئه‌وه پێش ئه‌وه بوو به‌ڕاستی سه‌رکرده‌ی کورد بناسێ. ئێستا قه‌زاز وه‌ک کوڕ بۆ باوک، دڵسۆزی بارزانییه. بۆ قه‌زاز چاوه‌ڕوانییه درێژه‌که نموونه‌یه‌ک بوو له دڵڕه‌قیی زۆردارێکی رۆژهه‌لات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 11 ی مارتی 1975 ئه‌و رۆژه بوو پێنج ساڵان پێشتر بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن دا گه‌یشتبووه رێککه‌وتن، رێککه‌وتنێک که شاه باوه‌ڕی وه‌هابوو بارزانی به‌ڵێنی پێداوه نه‌یکات !!. ئێستا، قه‌زاز هه‌ستیکرد که، ئێرانییه‌کان چێژ له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌که‌یان وه‌رده‌گرن، خهنجهرهکهیان له جه‌سته‌ی که‌سێکدا بابده‌ن که لێیانداوه. قه‌زاز: هاوه‌ڵێتی بارزانی و دکتۆر مه‌حموود عوسمانی دکتۆری تایبه‌تی بارزانی و سه‌رکرده گه‌وره‌کانی کرد بۆ کۆشکی شاه. پادشای ئێرانی به‌کورتی و راسته‌وخۆ روونیکرده‌وه که، قووڵتر له شه‌ڕێکه‌وه گلاوه له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌کرد کاتێک بڕیاری یاریده‌ی کوردی دا. بارێکی زۆر قورسبوو بۆ وی و ناچاری رێکه‌وتنێک بووه له‌گه‌ڵ ئێڕاق. له‌و چرکه‌یه‌دا، گوتی، رێکه‌وتنه‌که له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌عس دا به شتێکی کاتی سه‌یری ده‌کات. ئه‌و نه‌یده‌زانی داخۆ ئێڕاقییه‌کان به راستی رێزی لێده‌گرن یانهنا؛ ئه‌وه تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پێوه‌ندی نێوان هه‌ردووک وڵات ده‌بێت. وه‌لێ له هه‌مان کاتیش‌دا، کۆتایی به هه‌موو یاریدهکان بۆ کورد ده‌هێنێ. سنووره‌کانی ئێران بۆ ماوه‌ی سی رۆژی دیکه به‌کراوه‌یی بۆیان ده‌مێنێته‌وه، له‌و کاته‌دا ئه‌و کوردانه‌ی ده‌یانه‌وێ بێنه ئه‌مدیو به‌خێربێن؛ به‌ڵێنی دا که '' له مامه‌ڵه و کارپێداندا وه‌ک هاو وڵاتیانی سه‌یریان بکه‌ن'' دوای ئه‌وه سنوور داده‌خرێت. عوسمان: له‌پێستی خۆی ده‌رچووبوو. تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که، خوێن و سامانی خۆیان تێیدا به‌خت کردووه به ئاره‌زووی ئه‌م تاکه پیاوه کۆتایی پێ بێت ؟ ناڕه‌زایی خۆی ده‌ربڕی '' کاتێک تۆ به‌ڵێنت دا یاریده‌مان بده‌یت هیچ باسی پاشه‌کشێ نه‌کرا....'' شاه له‌نیوه‌دا قسه‌کانی پێ بڕی'' من بڕیاری خۆمت پێ ده‌ڵێم. هیچ شتێک لێره‌دا نییه بۆ باسکردن.'' بارزانی به بێده‌نگی گوێی گرتبوو و به بێده‌نگیش رۆیشت، قه‌زاز بڕوای وابوو، که بارزانی، له بێزاری و رووگرژیدا داوای پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی نه‌کرد. وه‌لێ دواتر له کۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ راوێژکاره سه‌رکییه‌کانی، مه‌لا موسته‌فا پشتگیری به‌رده‌وامی شه‌ڕی جهکدارانهی کرد. ئیدریس و مه‌سعودی کوڕی نارده‌وه بۆ کوردستانی عێڕاق بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ئاماده‌ی شه‌ڕی پارتیزانی ساڵانی شه‌سته‌کان بکه‌نه‌وه. خۆیشی گه‌ڕایه‌وه بۆ گوندی نێوپردان، له‌ودیو سنوور له عێڕاق. چه‌ند رۆژێک دواتر له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له ژێر خێوه‌تێکی گه‌وره‌دا که له لاپاڵی گردێکدا هه‌ڵدرابوو، بارزانی رایگه‌یاند که رێککه‌وتنی نێوان سه‌ددام و شاه، ته‌نها پاشه‌کشه‌یه‌کی کاتییه بۆ کێشه‌ی کورد. ئه‌و گوتی '' له سه‌تا 90 دڵنیایه'' که شته‌کان باشتر ده‌بن. ئه‌و تێبینیانه سه‌رکرده سه‌ربازی و رامیارییه کاربه‌ده‌سته‌کانی هاتبوون گوێ له بارزانی بگرن سه‌رماس کرد. دوای ئه‌وه‌ی بارزانی رۆیشت، هه‌موو ئاماده‌بووان له‌ده‌وری قه‌زاز کۆبوونه‌وه. ده‌یانپرسی چی ئه‌و گه‌شبینییه‌ی به بارزانی داوه؟ قه‌زاز وه‌ڵامی پێ نه‌بوو. ئایا بارزانی شتێکی ده‌زانی و به‌شداری که‌سی نه‌کردبوو؟ یان ده‌یویست وره‌ی خه‌ڵک به‌رز راگرێ؟
به‌هه‌رحاڵ، گه‌شبینییه‌که‌ی بارزانی زۆر زوو گۆڕا به وازهێنان. له کۆبوونه‌وه‌ی 18 مارت دا له‌گه‌ڵ گه‌وره فه‌رمانده‌ره سه‌ربازییه‌کاندا، رایگه‌یاند که ناتوانێ به‌رده‌وام بێت. ئه‌و ده‌ریخست که ئێران له 30 ی مایس دا سنووره‌کان ده‌به‌ستێ؛ تورکیا له ئێستاوه سنووره‌کانی داخستووه، سوپای ئێڕاقیش سنووره‌کانی باشوور و رۆژئاوا ده‌ته‌نێ. دۆخێکی بێ هیوایه، بارزانی گوتی، ئه‌گه‌ر هه‌ر که‌سێکی دیکه ده‌یه‌وێ له‌جێگه‌ی ئه‌و ده‌ست بداته جه‌ک، ئه‌و پشتگیری مۆڕاڵی لێده‌کات. به هه‌ر حاڵ قسه‌که زیاتر رواڵه‌تی بوو له‌جیاتی راستی. ئه‌وانه‌ی گوێیان لێی بوو، لایان ئاشکرا بوو که بارزانی ده‌ڵێ'' ئه‌مه کۆتاییه، ئێمه ئیستا ده‌بێ بووه‌ستین'' دوای ئه‌وه‌ی رای ئاماده‌بووانی وه‌رگرت، سه‌رکرده‌کان، جگه له عه‌لی عه‌سکه‌ری که، بۆ چه‌ند رۆژێک پێشمه‌رگه‌کانی خۆی هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌ویش گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ی شه‌ڕکردن خۆکوژییه، هه‌مویان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ سنوورێکی کراوه بۆ وه‌رگرتنی چه‌ک و یارمه‌تی، به‌رده‌وامبوون مه‌حاڵه. هه‌ندێک له‌و سه‌رکردانه‌ی تێکۆشان قاڵی کردبوون به‌گریانه‌وه کۆبوونه‌وه‌که‌یان به‌جێهێشت. کاتێک هه‌واڵه‌که بلاو بووه‌وه هه‌ندێک له یه‌که‌کانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی سه‌ریان لێ شێوا. هه‌ندێکیان چه‌که‌کانیان شکاند، هه‌ندێکیشیان له بێهووده‌ییدا فڕێیاندایه ناو گه‌لی و روباره‌کان، هه‌ندێکیش ده‌گریان و باسی خۆکوشتنیان ده‌کرد. ده‌نگێکی به‌رزی سه‌رلێشێواوی، راوه‌شان و تاڵی و ئاینده‌یه‌ک که پشکێکی ره‌ش بوو له نێوان ئاواره‌یی ئێران و گه‌ڕانه‌وه بۆ عێڕاق و بڕوا به به‌ڵێنی به‌عس له لێبووردنێک که زۆرکه‌س دیزانی -- که هه‌ر وه‌هاش بوو بۆ زۆر که‌س -- مانای دوورخستنه‌وه و به‌ندکردن و مردن، هیچی دیکه نییه. راوهشانی هه‌ره‌سه‌که پاڵی به دکتۆر و یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی بارزانی، مه‌حموود عوسمانه‌وه نا لێی جیابێته‌وه و سه‌رزه‌نشتی بکات له‌سه‌ر چه‌ک فڕێدان. چی روویدا که هزری بارزانی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕێ؟ زانراوه که بارزانی پێش راگه‌یاندنه‌که‌ی 18 ی مارت، دوو جار له‌تارانه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ کراوه. ئایا ئێرانییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان لێکردووه؟ یان ئه‌مه‌ریکییه‌کان که‌وتوونه به‌ینه‌وه و ساردیان کردۆته‌وه؟ که‌س ناتوانێ به‌دڵنیاییه‌وه هیچ بڵێت، وه‌لێ دواتر هه‌ندێک له‌وانه‌ی بارزانی‌یان باش ده‌ناسی گه‌یشتوونه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که، ئه‌م پیاوه‌ی سه‌رکرداێتی هه‌موو راپهڕنینه گه‌وره‌کانی کوردی کردووه له 1940 کانه‌وه، هه‌ڕه‌شه هێنده‌ی سه‌ربه‌رزی کاری لێنه‌کردووه. له حه‌فتاودوو ساڵیدا، ئه‌و زانیوێتی که ته‌ندرووستییه‌کی پۆڵایین و وزه‌یه‌کی ئه‌وتۆی نه‌ماوه سه‌رکرداێتی شه‌ڕێکی پارتیزانی دیکه له چیاکان‌دا بکات. له‌و شه‌ڕه‌ی که تازه کۆتایی هات، جیاوز له‌وانه‌ی پێشتری، ئه‌و به زۆری له ئاسووده‌یی باره‌گاکه‌یدا هێشترابووهوه. توانای رێگه کوتانی شه‌وانه‌ی نێو چیاکانی نه‌مابوو له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنیکی دیکه، که ئه‌و پێی به‌ناوبانگ بوو و فهرماندهرکا و ناوبه‌ناویش به‌شداری شه‌ڕ بکات و دوژمنه‌که‌شی نه‌زانێ له‌کوێیه. ئه‌گه‌ر موسته‌فا بارزانی نه‌توانێ پێشڕه‌وی بکات، چۆن که‌سێکی دیکه ده‌توانێ؟ ده‌ڵێن ئه‌و متمانه‌ی به توانای ئه‌وانی دیکه نه‌بووه بتوانن ئه‌وه بکه‌ن که ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ کردوویه‌تی. چه‌ند کوردێک له‌وه زیاتر خه‌تاباریان کردووه. ئه‌وان وا هه‌ستیان کردووه که ته‌نها ئه‌وه‌نده نییه بارزانی هیچ که‌سێکی له‌و ئاسته‌دا نه‌بینیبێت جێگه‌ی بگرێته‌وه، راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که نه‌یویستووه که‌س جێگه‌ی بگرێته‌وه، ئه‌و توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه بیر له‌وه بکاته‌وه که‌سێکی دیکه ئه‌و جڵه‌وه بگرێته ده‌ست که به ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی دریژ له‌ده‌ستیدا بوو. ئێ ئه‌گه‌ر موسته‌فا بارزانی نه‌توانێ له‌مه‌ودوا سه‌رپه‌رشتی کود بکات له شۆڕشه‌که‌یدا، نابێت که‌س بیکات. 1
میوانی شاه
له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی شۆڕشی کورد، بارزانی بووه '' میوانی'' موحه‌ممه‌د ره‌زا شاه په‌هله‌وی، ئه‌و پیاوه‌ی خیانه‌تی لێکرد. خۆی و ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی گواسترانه‌وه بۆ خانوێک له گه‌ڕه‌کی'' سازمانی کیشوه‌ر و ئه‌منییه‌ت ئیتیلاعات – Sazman Kashvar Va’amniyat Ettala’at'' باشتر ناسراو به '' ساواک''، ده‌زگای پۆلیسی نهێنی شای ئێران. خانووه‌که گه‌وره و دڵگیر و له هیچ شتێک که‌می نه‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارزانی وه‌ک زیندانییه‌کی ناوماڵ خۆی ده‌بینی، دابڕاو له باقیمهندی دنیا‌و هه‌وادارانی، زیندانییه‌ک، بێزار و تهنگهچیله و په‌ست به‌هۆی سهرنهکهوتنهکهیهوه، زیاتریش به په‌رۆشی تهندرووستییهکهیهوه ده‌چوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای حه‌فتاکانه‌وه قاچی چه‌پی ئازاری ده‌دا و ببوه هۆی ئه‌وه‌ی بله‌نگێ و جووڵانه‌وه‌ی سنووردار بکات. پزیشگهکان وه‌ک نه‌خۆشی '' هاتنه‌وه‌یه‌کی بڕبڕه پشت – Spinal Stenosis'' ده‌سنیشانیان کردبوو، به‌واتای نوقورچی ده‌مار و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان نییه و یه‌کێکه له گیروگرفته‌کانی پیری. به‌ڵام ئێستا ئازارێکی نوێ و گه‌وره‌تر سه‌ری هه‌ڵداوه -- ئازارێک له به‌شی سه‌رووی شانی راستی. بۆ سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی 1975، ئازارێکی توند و به‌رده‌وامی زۆر که وه‌ها له ئیدریسی کوڕی مه‌لا موسته‌فا بکات، داوا له دکتۆر نه‌جمه‌ددین که‌ریم که، دکتۆرێکی لاوی خه‌ڵکی که‌رکووک بوو، سه‌یرێکی باوکی بکات. وه‌ک خوێندکارێکی به‌شی پزیشکی زانکۆی مووسڵ، که‌ریم به‌گه‌رمی خه‌ریکی کورداێتی بوو. دوای ته‌واکردنی ماوه‌ی ستاجیاری له مانگی گه‌لاوێژی 1973 دا، چووه ریزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه. پێکه‌وه له‌گه‌ڵ دکتۆر عوسمان، خه‌سته‌خانه‌یه‌کی مه‌یدانییان له باره‌گای بارزانیدا کرده‌وه. کاتێک عوسمان به‌ره‌و سیاسه‌ت و ئاڕاسته‌کردنی شه‌ڕ راپێچرا، که‌ریم خه‌سته‌خانه‌که‌ی ده‌برده رێوه، رۆژانه سه‌تان نه‌خۆشی ده‌بینی، هێنده سه‌رقاڵی ئیشه‌که‌ی بوو نهیدهپڕژایه سه‌ر سیاسه‌ت یان ئاگاداری شه‌ڕه‌کان بێت له نزیکه‌وه. ورده ورده وه‌ک دکتۆری خێزانی بارزانی جێگه‌ی عوسمانی گرته‌وه. به پشکنینێکی لامسه‌رلایی که‌ریم بۆی ده‌رکه‌وت دڵی پیاوه پیره‌که باشه. گرفته‌که‌ی ئه‌و دۆزییه‌وه گرێیه‌کی ئازاراوی بوو نزیک ئێسکی چه‌ڵه‌مه. که‌ریم شکی له شیرپه‌نجه‌ی سی ده‌کرد، دیارده‌کان وایان ده‌نواند و بارزانیش جگه‌ره‌ی زۆر ده‌کێشا. هیچ کاتێک جگه‌ره‌ی کڕدراو لهدووکانهکانی نه‌کێشاوه؛ ئه‌و هی خۆی ده‌پێچایه‌وه، تووتنێکی تیژی چیاکانی کوردستانی به‌کاردێنا، بۆ نزیکه‌ی 60 ساڵ رۆژانه هاوتای دوو تا سێ پاکه‌تی ده‌کێشا. ده‌ستنیشانکردنه‌که به‌بێ وه‌رگرتنی تیشکی ئیکس''x- rays '' نه‌ده‌کرا و بارزانی چاونه‌ترسانه ره‌تی ده‌کرده‌وه، ئه‌و به توندیش دیده‌نی ئه‌و شاره‌زایانه‌ی ره‌ت ده‌کرده‌وه که شاه ده‌یویست بیبینن'' من نامه‌وێ ئێکس رهیم لێره بۆ بگیرێ'' ئه‌و به که‌ریمی گوت'' ئه‌گه‌ر لێره ده‌ست به تیمارکردن بکه‌م، قه‌ت لێمناگهڕێن بڕۆم، پێم ده‌ڵێن لێره تیمارکارییهکهم ته‌واو بکه‌م.''
ئه‌و ویستی بچێت بۆ ئه‌مه‌ریکا، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ته‌مای چاره‌سه‌رێکی باشتر بوو له‌وێ، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی به شه‌خسی کێشه‌ی کورد بگه‌یه‌نێته هێنری کیسینجه‌ر که، ته‌نها دوو حه‌وتوو پێش رێککه‌وتنه‌که‌ی شاه له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن بۆ بارزانی نووسیبوو '' من ده‌مه‌وێ ئاکاداری ئیعجابی ئێمه بیت به‌خۆت و میلله‌ته‌که‌ت و هه‌وڵه بێ وچانه‌کانی ده‌یده‌ن.'' بارزانی حیسابی بۆ ئه‌وه‌کردبوو که هاوه‌ڵی ده‌ستڕۆیشتووی هه‌یه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان، به‌تایبه‌تیش'' هێنری سکووپ جاکسن'' که دیمۆکڕاتێکی کۆنسێرڤاتیڤی ده‌ستڕۆیشتووی ولایه‌تی واشنتۆن بوو و هه‌روه‌ها'' جۆرج مینی'' سه‌رۆکی'' AFL-CIO'' 2 هه‌ردووکیان کاریگه‌ربوون له پشتگیری مافی کورد. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی ده‌کرد پشتگیری هه‌ندێک ئه‌مه‌ریکایی وه‌رگرێت. نه‌خۆشی یاریده‌ی دا له به‌ندیخانه‌ی ئێران رزگاری بێت و بگاته ئه‌مه‌ریکا. کیسینجه‌ر و شاه نه‌یانده‌ویست بارزانی به ئه‌مه‌ریکادا بگه‌ڕێ و چیرۆکه خهجاڵهتکهرهکهی یارمه‌تییه نهێنییه‌کانی ئه‌مه‌ریا بۆ کورد و له‌ناکاو پشت تێکردنیان ئاشکرا بکات که هێشتان نهێنی بوو. به‌ڵام جاکسن و مینی دوو براده‌ری به ده‌سه‌ڵاتی مه‌لا موسته‌فا بوون که، ده‌یانتوانی سهرگورشتهکهی ئاشکرا بکه‌ن ئه‌گه‌ر بیانزانیایه به ناڕه‌وایی چاره‌سه‌رکردنی له ئه‌مه‌ریکا ره‌تکراوه‌ته‌وه. به‌دوودڵییه‌وه، شاه و کیسینجه‌ر بڕیاریاندا بێ مه‌ترسیترین رێگه ئه‌وه‌یه لێگه‌ڕین بارزانی بێته ئه‌مه‌ریکا بۆ پشکنین و چاره‌سه‌ر، وه‌لێ جووڵانه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌کانی به وریاییه‌وه سنوورداربکرێن. سی ئای ئه‌ی، هه‌موو کاره‌کان رێکده‌خات -- هه‌موو تێچووه‌که‌ش ده‌دات -- ئه‌فسه‌رانی سی ئای ئه‌ی و ساواکیش له هه‌موو کاتێکدا له‌گه‌ڵ بارزانی و گڕوپهکهیدا ده‌بن. ئه‌وه‌بوو له کۆتاییدا بارزانی ریگه‌ی پێدرا بۆ ئه‌مه‌ریکا بڕوا و له‌و رۆژه گه‌رم و ههڵمدارهی مانگی گه‌لاوێژی 1975 دا بگاته وێ.
تیمارکردن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان
موحه‌ممه‌د دۆسکی، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌رکه‌وتووی باکووری ئێڕاق بوو، یه‌که‌مکه‌س بوو له مانگی رهزبڕ/ سێپته‌مبه‌ری 1975 دا له تیمارگه‌ی '' مایۆ'' سه‌ردانی بارزانی بکات. دۆسکی کابرایه‌کی ده‌موچاو تۆکمه‌ی بێ هه‌ست بوو، ته‌مه‌نی له نێوه‌ندی چله‌کاندا بوو وه‌لێ به ده‌ساڵیش له‌وه پیرتر ده‌رده‌که‌وت، له منداڵییه‌وه رێزی بۆ مه‌لا موسته‌فای بارزان هه‌بووه، وه‌لێ هیچ کاتێک کارا نه‌بووه له کێشه‌ی کوردی‌دا. کارمه‌ندێکی دیپلۆماتکاری ئێڕاقی بوو هه‌تا ساڵی 1971، کاتێک رژێمی به‌عس له ئێڕاق یاسایه‌کی ده‌رکرد داوای لهوانهکرد که ژنی بیانییان هه‌یه -- ئه‌و ژنانه‌ی که نه عاره‌بن و نه ئیسلام -- ژنه‌کانیان ته‌ڵاق بده‌ن یان ده‌ستبه‌رداری کاری ده‌وڵه‌تبن. له‌و کاته‌دا، دۆسکی بڕیارده‌دات کاری دیبلۆماسی و وڵاته‌که‌ش به‌جێبهێڵێ و له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره ئهمهریکاییهکهیدا که له‌سه‌رده‌می خوێندندا له ساڵه‌کانی 1950 کاندا هێنابووی بگوێزنه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کان. پێش رۆیشتنی بۆ لای بارزانی، دۆسکی، شاره‌زایی دیپلۆماسی خۆی خسته پێش چاو بۆ یاریده‌دانی کێشه‌ی کورد. بارزانی بینی و هه‌ستی خۆی بۆ ده‌ربڕی، ئه‌ویش تواناکانی وی به‌رز نرخاند. له‌و سه‌رده‌مه‌دا کوردێکی که‌م له ئه‌مه‌ریکا ده‌ژیان پارته‌که‌ی بارزانی'' پارتی دیمۆکڕاتی کوردستان'' نوێنه‌ری له واشینگتۆن نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه بارزانی داوای له دۆسکی کرد په‌یوه‌ندی بۆ رێکبخات و ئاگاداری بکاته‌وه. دۆسکی له 1972 دا گه‌یشتبووه واشینگتۆن و خه‌ریکی خولانه‌وه و چرپه‌چرپ بوو له ده‌وری کۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌روه‌دا. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ سیناتۆر جاکسن و یاریده‌ده‌ره لاوه‌که‌ی جاکسن ،''ریچارد پێڕڵ'' و جۆرج مینی و زاوای مینی'' ئێڕنست لی'' که سه‌رۆکی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی'' AFL - CIO '' بوو، په‌یدا کردبوو. وه‌لێ دۆسکی دره‌نگ له بارزانی نزیک ببوه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش باوه‌ڕی ته‌واویان پێی نه‌بوو. ئه‌و ئاگادار نه‌کرابوو کاتێک ئیدریسی کوڕی مه‌لا موسته‌فا و دکتۆر مه‌حموود عوسمان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا بۆ کۆبوونه‌وه له سه‌رکرداێتی'' سی ئای ئه‌ی'' به نهێنی سه‌ردانی واشینگتۆنیان کردبوو. به‌شداری په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان بارزانیان و سی ئای ئه‌ی نه‌کردبوو، وه‌لێ دوایی ئه‌ویشی گرته‌وه به‌ڵام ئه‌وه دوای هاتنی بارزانی بوو بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ساڵی 1975 دۆسکیش تێوه‌گلا، وه‌لێ هێشتان به هه‌ندێک پارێزگارییه‌وه له بازنه نزیکه‌کانی بارزانییه‌وه. کاتێک دۆسکی سه‌ردانی بارزانی کرد له تیمارگه‌ی مایۆ له مانگی رهزبڕ/ سێپتێمبه‌ری 1975 دا، بۆی ده‌رکه‌وت که بۆ هۆی تایبه‌تی بارزانی له‌ژێر چاودێری سی ئای ئه‌ی و ساواکدایه. سه‌ردانه‌که‌ی دواتری دۆسکی له مانگی ئۆکتۆبه‌ردا به نهێنی بوو، دوای نیوه‌ڕۆ گه‌یشته رۆچێسته‌ر و له‌ژێر ناوێکی خوازراودا له هۆتێله‌که‌ی بارزانی لێی جێ‌نشین بوو به ته‌نیشت تیمارگهکهوه، دابه‌زی. دواتر ته‌له‌فۆنی ئه‌و ژووره‌ی کرد، شه‌فیق قه‌زاز پێی دابوو. چل‌وپێنج خوله‌ک دواتر، قه‌زاز و مه‌سعوود بارزانی، که ئه‌و کاته ئه‌ویش هاتبووه رۆجێستهر، له‌ده‌رگای ژووره‌که‌ی دۆسکییان دا. پیلانه‌که‌یان روونکرده‌وه. له 8:30 پاشنیوه‌ڕۆدا، هه‌ردووکیان کارمه‌نده‌کانی سی ئای ئه‌ی و ساواک ده‌عوه‌تی ئێواره خوانێک ده‌که‌ن. له‌سه‌ر نه‌ریتی میوانداری رۆژهه‌ڵاتی خواردنه‌وه‌یان بۆ ده‌کڕن و چه‌ند جۆرێکیش خواردن داوا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی میوانه‌کانیان به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دوو کاتژمێر به نانخواردنه‌وه مژۆڵ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاتێکی ته‌واو بده‌ن به بارزانی له‌گه‌ڵ دۆسکیدا بدوێت. دۆسکی بینی بارزانی له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی دانیشتووه، تا ئاستێک باش بوو، وه‌لێ قژی به‌هۆی وه‌به‌ر تیشکدان و کیمۆتێراپییهوه هه‌ڵوه‌ریبوو. له‌سه‌ره‌تاوه بارزانی گوێی بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌یه‌کی نووسراوی سیناتۆر جاکسن و نامه‌یه‌کی زاره‌کی جۆرج مینی راگرت. نامه‌که‌ی مینی به‌لای بارزانییه‌وه گرینگ بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشنیازی ده‌ستدانه کامپێنێکی جه‌ماوه‌ری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورد کردبوو. دوای گوێ گرتن له هه‌ردوو نامه‌که، بارزانی دۆسکی راچلهکاند/ سهرماسکرد. ( تۆ له‌و بڕوایهدای AFL – CIO بتوانن لێره بم رفێنن؟) بارزانی ده‌ریخست که له مانگی هه‌شته‌وه له تیمارگهیه. چاره‌سه‌ری تیشکی '' Radiation'' ته‌واو کردووه و ئه‌و کیمۆتێڕاپییهی ئێستا بۆی ده‌کرێ له هه‌موو شوێنێک ده‌توانرێ بکرێت. زۆر جار داوای کردبوو رێگه‌ی بده‌ن بچێته واشینگتۆن وه‌لێ چاودێره سی ئای ئه‌یه‌که‌ی هه‌ر جاره‌ی پاساوێکی ده‌هێنایه‌وه و هه‌رده‌م ده‌یگوت حه‌وته‌ی داهاتوو یان سبه‌ی و دووسبه‌ی. ره‌نگه مه‌به‌ستی بارزانی ئه‌وه بووبێت که دۆسکی ده‌توانێ ته‌یاره‌یه‌کی بچووک به‌کرێ بگرێت و له‌کاتێکدا مه‌سعوود و شه‌فیق پیاوه‌کانی سی ئای ئه‌ی و ساواک به نانخواردنه‌وه خه‌رک ده‌که‌ن، خۆیان بدزنه‌وه و دواتر بفڕن بۆ واشینگتۆن. دۆسکی به بارزانی نه‌گوت که ئه‌وه بیرۆچکهیهکی بێ مانایه. دواییش ئه‌مه ئه‌مه‌ریکایه نه‌ک وڵاتێکی پۆلیسیی بچووکی رۆژهه‌ڵاتی نێوین3 تۆ تهیارهت به‌کرێ نه‌گرت؛ تۆ سواری ته‌یاره‌یه‌کی بازرگانی بوویت. دۆسکی نه‌یویست مشت‌ومڕ له‌گه‌ڵ بارزانید بکات، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی گوت که دڵنیایه به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ده‌توانرێ بکرێت. بارزانی ئامۆژگاری دۆسکی کرد کار له‌سه‌ر پیلانێکی خۆدزینه‌وه بکات و ئێواره‌ی دواتر بێته‌وه لای. کاتێک دۆسکی هاته‌وه، سه‌رماس بوو له‌وه‌ی که به ساردی به‌خێرهاتنی کرا. بارزانی به‌سه‌ریدا نه‌ڕاند '' له‌دوێنێوه که منت دیوه قسه‌ت له‌گه‌ڵ که‌س کردووه؟'' له‌وه‌ڵامدا دۆسکی ده‌ڵێ؛ ته‌نها مه‌سعوود و شه‌فیق. بۆ ده‌پرسن؟ '' له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوا نیوه‌ڕۆیه کارمه‌نده‌که‌ی سی ئای ئه‌ی هات بۆ لام و گوتی ره‌زامه‌ندییان هه‌یه بۆ من بڕۆم بۆ واشینگتۆن. وامزانی قسه‌ت له‌گه‌ڵ کردوون.'' له‌وه‌ڵامدا دۆسکی ده‌ڵێ، به هیچ شێوه‌یه‌ک قسه‌م له‌گه‌ڵ که‌س نه‌کردووه. ره‌نگه ئامێرێکی گوێگرتن له ژووره‌که‌دا شاردرابێته‌وه، ده‌تانه‌وێ بگه‌ڕێم؟ بارزانیش ده‌ڵێ'' خۆت ماندوو مه‌که ئه‌گه‌ر بیشی دۆزینه‌وه یه‌کێکی دیکه داده‌نێن.''بارزانی بهدۆسکی ده‌ڵێ بگه‌ڕێته‌وه واشێنگتۆن و نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ جاکسن و مینی به‌ڵکو له‌گه‌ڵ سیناتۆر'' ولیه‌م پڕۆکسمیر'' ی ولایه‌تی'' ویسکۆنسن'' و خه‌ڵکی دیکه‌شدا چاوپێکه‌وتنی بۆ رێک بخات. دۆسکی رۆژی دوایی به ته‌یاره گه‌ڕایه‌وه بۆ واشینگتۆن و که‌وته چاوه‌ڕوانی............. ههرچاوهڕوان بوو. دوو حه‌وتوو به‌سه‌رچوون و هیچی نه‌بیست. له‌سه‌ره‌تای حه‌وتووی سێهه‌مدا، بۆ هه‌واڵ پرسین دۆسکی ته‌له‌فۆنی هۆتێله‌که‌ی رۆچێسته‌ر ده‌کات. کارمه‌نده‌کان پێی ده‌ڵێن ئه‌وانه له‌مێژه ئێره‌یان به‌جێهێشتووه و هیچ ناونیشانێکیشیان به‌جێ نه‌هێشتووه. دۆسکی ترسی لێدهنیشی. تۆ بڵێی سی ئای ئه‌ی رفاندبنی، یان بارزانی‌یان ناردبێته‌وه بۆ ئێران یان بردبێتیان بۆ به‌ندیخانه‌یه‌کی نهێنی؟ له سه‌ره‌تای حه‌وتووی چوارهه‌مدا، قه‌زاز، ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کا و بۆی روونده‌کاته‌وه که( سی ئای ئه‌ی، بردوونی بۆ '' پشوودان'' هه‌فته‌یه‌کیان له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی'' تاهۆ'' له کالیفۆڕنیا بردۆته سه‌ر و هه‌ندێک شوێنی دیکه‌ی رۆژئاواش گه‌ڕاون، هه‌روه‌ها بۆی روونده‌کاته‌وه که سێ رۆژه هاتوونه‌ته واشینگتۆن و له گه‌ڕه‌کی ڤیرجینیا سی ئای ئه‌ی، له‌خانوویه‌کدا دایناون ته‌له‌فۆنه‌که‌ی کارناکات. بردوویانن بۆ گه‌ڕان به‌ناو واشینگتۆن‌دا. به‌لای '' وایت هاوس'' دا لێده‌خوڕن و پێیان ده‌ڵێن، ئه‌مه '' وایت هاوس''ه به‌ڵام کاتێک بارزانی داوای لێکردن بووه‌ستن، نه‌وه‌ستان.) قه‌زاز به به‌هانه‌ی سه‌ردانی کچه‌که‌یه‌وه که له‌ژنێکی ئه‌مه‌ریکایی هه‌یبوو و له واشینگتۆن ده‌ژیا رێگهیاندابوو بچێته ده‌ره‌وه. دواتر هه‌ر ئه‌و رۆژه، دۆسکی له ساڵۆنی هۆتێل ماریۆت له رۆزێلین، به‌رامبه‌ر جۆرج تاون، قه‌زاز ده‌بینێ و پێی ده‌ڵێ، سی ئای ئه‌ی سووره له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی مه‌لا موسته‌فا بۆ ئێران، بارزانییش به‌رگریده‌کات و ده‌ڵێ هه‌تا چاکنه‌بێته‌وه نایه‌وێ بگه‌ڕیته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ک پیویست ناتوانرێ له‌ئێران تیمار بکرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌بێ ئه‌مه‌ریکا به‌جێهێڵێ بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له تیمارکارییهکی باش، ده‌یه‌وێ بڕوات بۆ سویسڕا یان سوید. وه‌لێ وه‌ڵامی پاساوه‌کانی بارزانی رووت و ره‌قن'' شاه ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه.'' له‌کۆتاییدا بارزانی کۆڵ ده‌دات، به‌و مه‌رجه‌ی مافی ئه‌وه‌ی پێ بده‌ن هینری کیسینجه‌ر ببینێ. دۆسکی له‌و بڕوایه‌دا بووه ئه‌گه‌ر بارزانی سووربێت له‌سه‌ر نه‌گه‌رانه‌وه‌ی له‌وانه‌یه خیزانه‌که‌ی و هه‌وادارانی له ئێران، ئازار بدرێن. بارزانی هه‌میشه داوای دیده‌نی هێنری کیسینجه‌ری کردووه، ئه‌و له‌و بڕوایه‌دا بووه ئه‌گه‌ر کێشه‌که بخاته به‌رده‌می کیسینجه‌ر، ئه‌وا کیسینجه‌ر شته‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی کورد، راست ده‌کاته‌وه. جه‌نگاوه‌ره پیره کورده‌که، ئاگای له‌وه نه‌بوو چه‌ند به هه‌ڵه له‌و پیاوه تێگه‌یشتووه که له‌سه‌رده‌مانێکی زووتردا نامه‌ی گه‌رمی بۆ ده‌نارد. دواتر کیسینجه‌ر( وه‌ها گوتراوه ، وه‌لێ ئه‌و'' کیسینجه‌ر'' ره‌تی ده‌کاته‌وه) له لێدوانێکی ههرزانبههادا نکوولی له هه‌موو یاریده‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا بۆ کورد ده‌کات و ده‌ڵێ( نابێ کرداری نهێنی و کاری موژدهگێڕی تێکه‌ڵ بکرێت) 4 ئێستاش هیچ نیازی نییه بارزانی ببینێ. هه‌رچۆنێک بێت له‌وه‌ده‌چێ دواتر به هه‌ڵه‌ی زانیبێت به ته‌واوی بارزانی پشتگوی بخات. له‌به‌ر ئه‌وه ئامۆژگاری ده‌داته '' جۆزێف سیسکۆ'' که سکرتێری پێوه‌ندییه رامیارییه‌کانی بوو '' گوێ له بارزانی بگرێت و لێی گه‌ڕێ کوڵ‌وکۆی دڵی بڕێژێت، له‌وه زیاتر نا'' بۆ سیسکۆ، ئه‌وه کارێکی بی تام بوو. سیسکۆ یاریده‌ده‌ری سکرتێر بوو بۆ رۆژهه‌ڵاتی نزیک و باشووری ئاسیا له 1972 دا کاتێک کیسینجه‌ر بۆ یه‌که‌م جار رێگه‌ی یاریده‌ی نهێنی بۆ کورد، کرده‌وه، وه‌لێ سیسکۆ ده‌رباره‌یه‌وه هیچی نه‌ده‌زانی. بگره دوای ئه‌وه‌ش که بوو به یاریده‌دری سکرتێرله 1974 دا، سیسکۆ ئاگادار نه‌کرابوو له به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆگرامه‌که، هه‌مووی له‌ژێر ده‌ستی کیسینجهردا بوو. به هه‌رحاڵ ئێستا داوای لێکراوه به‌ره‌وڕووی که‌سێک ببێته‌وه که ئه‌و بۆخۆی ده‌یزانی که به‌کۆتایی هێنانی پڕۆگرامه‌که، خیانه‌تی لێکراوه.
سیسکۆ: که ته‌واو بێ ئاگابوو له په‌یوه‌ندییه‌کان، ده‌یبه‌ن بۆ ئه‌و خانووه نهێنییه‌ی سی ئای ئه‌ی که بارزانی و گڕووپهکهی لێی ده‌ژیان. بارزانی وا خۆی پیشاندا که له ئاستێکی باش‌دا نییه، وه‌لێ چوست و جالاکانه ده‌دوا و ناره‌زایی ده‌رده‌بڕی له‌سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی له گه‌ڵدا کراوه. باسی پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا کرد و باسی ئه‌و موتمانهیهی کرد که به ئه‌مه‌ریکای دابوو. ئه‌و گوتی، هیچ کاتێک موتمانه‌ی به شاه نه‌بووه، وه‌لێ کاتێک ئه‌مریکاییه‌کان پشتگیرییانکرد، دڵنیابوو له‌وه‌ی که پشتگوێ نه‌خراوه. هیچ کاتێک له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی به‌غدا نه‌ده‌چووه شه‌ڕه‌وه ئه‌گه‌ر دوودڵی له‌سه‌ر پته‌وی به‌ڵێنی ئه‌مه‌ریکا هه‌بوایه. سیسکۆ، روونیکرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر داخوازی شاه یاریده‌ی کوردی داوه، ئێستاش له‌سه‌ر داخوازی شاه خۆی کێشاوه‌ته‌وه. ده‌سته‌وه‌ستان به‌و ئامۆژگاریانه‌ی پێیدرابوو، سیسکۆ هیچ هیوایه‌کی نه‌دا که ئه‌مه‌ریکا رای خۆی بگۆڕێت. ئه‌و ته‌نها توانی ئه‌وه‌نده بڵیت که، ئه‌وه‌ی بارزانی پێی گوتووه ده‌گه‌یه‌نێته سه‌رووی خۆی. سه‌ردانه‌که‌ی بارزانی بۆ ئه‌مه‌ریکا له مانگی گه‌ڵاڕێزانی 1975 دا کۆتایی هات. به‌یانیی ئه‌و رۆژه‌ی که ده‌گه‌ڕایه‌وه چاودێرکارهکانی، سی ئای ئه‌ی، به‌شی شه‌ش مانگ ده‌رمانیان بۆ هێنا. دۆسکی و قه‌زاز ئه‌و کاره‌یان وه‌ک بێ پهرواییهکی ئه‌مه‌ریکییه‌کان لێکدایه‌وه. دیاره دکتۆره‌کان به ده‌زگاکه‌یان'' ده‌زگای سی ئای ئه‌ی'' یان گوتووه که بارزانی شه‌ش مانگ ژیانی ماوه. چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نه‌بوون جارێکیدیکه بیبیننه‌وه و ده‌رمانه‌کانیش شێوازی بێ ویژدانانه‌ی خواحافیزیلێکردنی ئه‌وان بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌وه تێگه‌یشتنی ئه‌وان بووبێت، ئه‌وا هه‌ڵه بوون، راسته دکتۆره‌کان له تیمارخانه‌ی مایۆ، دوای تاقیکردنه‌وه‌ی خوێن و سه‌یرکردنی '' ئێکس ره‌ی'' له مانگی گه‌لاوێژدا بۆیان ده‌رکه‌وت که شێرپه‌نجه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه. شیرپه‌نجه‌که له سییه‌کانییه‌وه به به‌شی سه‌رووی سنگیدا بڵاوبۆته‌وه و وایلێهاتووه نه‌شته‌رکاری ناکرێت. '' زۆر زوو بڵاوده‌بیته‌وه،'' ئه‌و دکتۆره‌ی له تیمارگه‌ی مایۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌کرد به قه‌زازی گوتبوو. '' من ده‌ڵێم ره‌نگه هه‌شت مانگ تا ساڵێکی مابێت بژی.'' که‌سێکی بێکێشتر ئه‌وه‌نده‌ش نه‌ده‌ژیا. وه‌لێ هه‌ڵکه‌وتنه پۆڵایینه‌که‌ی بارزانی سێ ساڵ و نیوی دیکه‌ش درێژه‌ی به ته‌مه‌نی دا.به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، جارێکی دیکه بارزانی بووه‌وه دیلی شاه، دابڕاو له‌و خه‌ڵکه‌ی پێشتر سه‌رۆکاێتی ده‌کردن. زۆریان به ویستی خۆیان گه‌ڕابوونه‌وه بۆ ئێڕاق، وه‌لێ هێشتان سه‌تان هه‌زاریان له ئێران مابوون و پێشوازیکردنیشیان به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌وه نه‌ده‌چوو که شاه به‌ڵێنی پێدابوون. زۆرینه‌یان له کامپدا له‌ژێر چاودێرییه‌کی توند دا بوون، بێ ئیش، ژیانێکی کوله‌مه‌رگییان ده‌برده سه‌ر و هه‌میشه له ژێرمه‌ترسی به‌زۆر ناردنه‌وه بۆ ئێڕاق و دوورخستنه‌وه بۆ شوێنه دووره‌کانی ئێران‌دا بوون. زۆر له‌وانه‌ی کوێرانه شوێن بارزانی که‌وتبوون، که‌وتوونه‌ته جوێن پێدانی، لۆمه‌ی ده‌که‌ن له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه. کاتێکی پڕ دڵته‌نگی بوو بۆ بارزانی. براکه‌ی، شێخ بابۆ که له منداڵییه‌وه، براده‌ر و هاوه‌ڵی بوو، له مانگی ره‌شه‌مێی 1976 دا مرد. قه‌زاز و که‌ریم'' مه‌به‌ست دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم''ه له‌گه‌ڵ بارزانیدابوون که هه‌واڵه‌که گه‌یشت. هیچکامیان قه‌ت پێشتر به‌چاوی فرمێسکاوییه‌وه نه‌یان بینییبوو. ئێستا سه‌یری ده‌که‌ن که له ته‌ریکیدا وه‌ک كه‌سێكی بریندار، ده‌گری. له‌وه‌ده‌چێ مردنی بابۆ ده‌رگای هه‌موو خه‌م و په‌ژاره‌کانی واڵا کردبێت که هه‌تا ئێستا مه‌لا موسته‌فا دایخستبوو، نه‌خۆشییه‌که‌شی چنگێکی دیکه‌ی خستبووه سه‌ری. بارزانی له‌جێگه‌دا نه‌که‌وتبوو و شێرپه‌نجه‌که‌شی به هۆی '' کیمۆثێڕاپیی'' یه‌وه راگیرابوو، وه‌لێ کیمۆثێڕاپییهکهش تێکیدهدا. دکتۆر که‌ریم که هێشتان دکتۆری خێزان بوو تیمارکارییهکهی به‌ڕێوه ده‌برد له خه‌سته‌خانه‌یه‌کی تاران و دواتریش له‌کاتی ئێش‌وئازاری رشانهوهیدا له‌گه‌ڵی ده‌مایه‌وه، شله‌ی ده‌کرده ده‌ماره‌کانییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده‌یی پێ بدات. بارزانی په‌شیمانی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران ده‌رده‌بڕێ، به که‌ریم ده‌ڵێ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌بوو. ده‌یه‌وێ بگه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌مه‌ریکا. ئه‌گه‌ر جارێکی دیکه بگاته‌وه ئه‌وێ، به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانێ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بگێڕێته‌وه سه‌ر یاریده‌دانی کورد و شاش ناچار بکات رای خۆی بگۆڕێت. ئێرانییه‌کان داواکاری گه‌رانه‌وه‌ی بارزانی‌یان بۆ ئه‌مه‌ریکا پشتگوێ خست، هه‌ر وه‌هاش سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له تاران. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش دۆسکی خرایه‌وه سه‌ر کار له واشینگتۆن. دوای ئه‌وه‌ی بارزانی واشینگتۆن به‌جێده‌هێڵی، دۆسکیش خۆی له هاوپه‌یڤین دوور ده‌خاته‌وه نه‌وه‌کا له تاران بۆ بارزانی ببێته هۆکاری گیروگرفت، به‌ڵام به نهێنی دهنگوباسی نه‌خۆشی بارزانی و چۆنێتی هه‌ڵسوکه‌وتی، سی ئای ئه‌ی، له‌کاتێکدا له ئه‌مه‌ریکا بوو بلاوده‌کرده‌وه. له مانگی سه‌رماوه‌زی/ نۆڤه‌مبه‌ر 1975 دا، دۆسکی چوو بۆ دیده‌نی'' دانیال شۆڕ'' که هه‌واڵنێرێکی ته‌له‌فیزیۆنی '' سی بی ئێس – CBS'' بوو و چیرۆکه‌که‌ی پیدا. شۆڕ، چیرۆکه‌که‌ی له دهنگوباسی ئێواره‌ی، سی بی ئێس، دا بڵاوکرده‌وه و، له 16/2 /1976 دا، '' ڤیلیج ڤۆیس – Village Voice'' هه‌ڵبژارده‌یه‌کی له دۆکۆمینتهکانی کۆنگرێس که پشتڕاستیی یاریده نهێنییه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌راێتی نیکسن بۆ کورد و وازهێنانه پڕ شهرمهزارییهکهشی بڵاوده‌کاته‌وه. له سه‌ره‌تای مایسی 1976 دا، دۆسکی ته‌له‌فۆنی '' سیدنی سۆبه‌ر'' جێگری یاریده‌ده‌ری سکرتێری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری رۆژهه‌لاتی نێوین ده‌کات. سۆبه‌ر له سه‌ره‌تاوه، داواکارییه‌که‌ی دۆسکی بۆ وه‌رگرتنی ڤیزه بۆبارزانی و که‌وتنه نێوانی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا بۆ ئه‌وه‌ی لێگه‌ڕێ بارزانی له ئێران ده‌رچێ وه‌لا ده‌نێ. سۆبه‌ر ده‌ڵێ ( ئێمه ناتوانین ده‌ست له کاروباری ناوخۆی ئێران وه‌رده‌ین، شاه رێگه‌ی شتی وا نادات.) دوای ئه‌وه دۆسکی بریارده‌دات که ده‌بێ ڕه‌قی پیشاندات و ده‌ڵێ( پار ساڵ هه‌ندێک شتم ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن، ی‌و ئێس، مامه‌ڵه‌ی بارزانی کردبوو به، سی بی ئێس، گوت، وه‌لێ زۆر له‌وه زیاتریش هه‌یه که بگوترێت. ئێستا بارزانی خه‌ریکه ده‌مرێت. ئه‌گه‌ر ئێوه رێگه‌ی نه‌ده‌ن بگه‌ڕێته‌وه بۆ تیمارکاری، ئه‌وا هه‌موو چیرۆکه‌که بڵاوده‌که‌مه‌وه.) دۆسکی بلۆفی لیدابوو. دوای ده‌ساڵان له دیمانه‌یه‌کدا دان به‌وه‌دا ده‌نێ هیچی له‌وه زیاتری نه‌ده‌زانی که به دانیال شۆڕی گوتبوو، له‌وه‌ش دڵنیا نه‌بوو که بارزانی رێگه‌ی ده‌دات به ئاشکرا بدوێ، به‌ڵام بهلفهکه کاری کرد. سدنی سۆبه‌ر ده‌که‌وێته دڵه‌ڕاوکێوه و ده‌ڵێ'' چاوه‌ڕوان بکه، لێمگه‌ڕی باسه‌یرێکی بکه‌م و من پێوه‌ندیت پێوه ده‌که‌مه‌وه.'' دوو رۆژان دواتر ، سۆبه‌ر به دۆسکی ده‌ڵێ که، وه‌زاره‌ت ڤیزه به بارزانی ده‌دات. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێ پاسپۆرته‌که‌ی بنێرێت بۆ سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکی له تاران. وه‌لێ دۆسکی ده‌پرسێ، ئه‌ی بارزانی چۆن وا له ئێرانییه‌کان بکات پاسپۆرتی بده‌نێ؟ سۆبه‌ر ده‌ڵێ، ئه‌وه کاری ئێمه نییه. دۆسکی ده‌ته‌قێته‌وه و ده‌ڵێ ( ئێوه له رووی سیاسییه‌وه بارزانیتان کوشت، ده‌تانه‌وێ به فیزیکیش بیکه‌ن؟ پیاوه‌که نه‌خۆشه، پێویستی به‌وه‌یه بیت بۆ تیمارکاری. رێ پێنه‌دانی ئه‌م تیمارکارییهی مانای کوشتنیه‌تی. هیچ هۆیه‌ک بۆ ئه‌مه نییه. پێوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ ئێران زۆر باشه. بارزانی هیچ ئازارێکی ئێوه یان ئێران نادات ئه‌گه‌ر رێگه‌ی بدرێت بێ بۆ ئێره بۆ چاره‌سه‌ر.) دۆسکی ده‌یزانی کاریگه‌ری کردووه. سۆبه‌ر ده‌ڵێ '' له یه‌کدوو رۆژدا ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌که‌مه‌وه''. دوای چل و هه‌شت سه‌عات، په‌یوه‌ندی به دوۆسکییهوه ده‌کرێته‌وه، سۆبه‌ر ده‌ڵێ؛ ئاگادار کراوینه‌وه که ئێرانییه‌کان، لێده‌گه‌ڕێن جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی بڕوات، به‌ڵام مه‌رج هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی بارزانی له ئه‌مه‌ریکا. ئه‌مجاره‌یان ده‌بێ له‌سه‌ر خه‌رجی خۆی، بێت و ده‌بێت به‌ڵێن بدات پێوه‌ندی به میدیاوه نه‌کات و لێدوانی سیاسی نه‌دات. دۆسکی رازی ده‌بێت به‌ڵام ده‌ڵێ ئه‌ویش مه‌رجی هه‌یه: ئه‌مجاره‌یان نابێت بارزانی له‌ژێر جاودێری، سی ئای ئه‌ی، دابێت. ده‌بێ ئازادبێت بڕوا بۆ هه‌رکوێیه‌ک بییه‌وێ و هه‌ر که‌سێکیش ببینێت، به‌و مه‌رجه‌ی پێوه‌ندی به میدیاوه نه‌کات.
سه‌ردانه‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان
له جۆزه‌ردانی ساڵی 1976 دا، بارزانی بۆ جاری دووهه‌م له فڕگه‌ی'' جۆن، ئیف، که‌نه‌دی'' له نیو یۆڕک له فڕۆکه دابه‌زی. دۆسکی که بۆ پێشوازی بارزانی هاتبووه ئه‌وێ، په‌ستبوو له بینینی ئه‌مه‌ریکاییه‌کی باڵابه‌رز، زوو زانی ئه‌و که‌سه کارمه‌ندی. سی ئای ئه‌یه و جاوه‌ڕوانی سه‌رکرده‌ی کورد ده‌کات. کابرا گوتی ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتووه به‌خێرهاتنی بارزانی بکات چوونکه پێشتر ناسیوێتی. له‌گه‌ڵ پێداگرتنی سدنی سۆبهریشدا بۆ ئه‌وه‌ی تێچووه‌که‌ی بده‌ن، ده‌زگاکه'' سی ئای ئه‌ی'' له سه‌ره‌تاوه به‌رده‌وام بوو له شوێنهه‌ڵگرتنی بارزانیدا، کاتێک بارزانی ده‌چێته تیمارگه‌ی مایۆ، ئه‌فسه‌رێکی سی ئای ئه‌یش له‌وێ ده‌بێ. له گواستنه‌وه‌ی بۆ واشینگتۆنیش، ده‌زگاکه، باڵێکی تێروته‌سه‌ل/ فه‌نتازی، له هۆتێلی'' شۆرهام – Shoreham Hotel'' بۆ ده‌گرێت، ئه‌و باڵه‌ی که پێنج ساڵان پێشتر'' سپیڕۆ ئاگنیو – Spiro Agnew'' ی جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تێدا دانرا بوو. 5 له سه‌ره‌تای مانگی گه‌لاوێژدا، ده‌زگاکه ئێواره‌خوانێکی تێر و دهستبلاوی بۆ بارزانی له‌گه‌ڵ کارمه‌نده پایه به‌رزه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا رێکخست. هه‌ر وه‌ک ساڵی پێشوو، سی ئای ئه‌ی و ساواک، دیسانه‌وه ویستیان بارزانی رازیی بکه‌ن بگه‌ڕێته‌وه ئێران، به‌هه‌ر حاڵ، ئه‌مجاره‌یان ره‌تیکرده‌وه. ئه‌و هێشتان له‌و بڕوایه‌دا بوو که ده‌توانێ رای ئه‌مه‌ریکا بگۆڕی، ده‌شیزانی که له ئێران ناتوانێ هیچ بۆ کورد بکات و ئه‌و تیمارکارییهش به‌ده‌ست ناهێنێ که پێویستییه‌تی. کاتێک بارزانی ره‌تی کرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه ئێران، سی ئای ئه‌ی، یارمه‌تییه‌کانی لێ بڕی. دۆسکی خانوویه‌کی له قه‌راغ شاری '' جۆرج تاون'' بۆ دۆزییه‌وه که بۆ نزیکه‌ی ساڵیک تیایدا ژیا، پیش ئه‌وه‌ی بگوێزێته‌وه ئه‌وبه‌ری پاتۆماک، بۆ'' مکلێین McLean'' بارزانی ناوبه‌ناو ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ مایۆ، له نێوان سه‌ردانه‌کانیدا، تیمارکاری رادیۆلۆجی و کیمۆثێراپی له خه‌سته‌خانه‌ی زانکۆی جۆرج تاون و خه‌سته‌خانه‌ی سیبلی، بۆ ده‌کرا. شیرپه‌نجه‌که راگیرابوو و ده‌یتوانی ژیانێکی که‌متر له ئاسایی به‌ریته سه‌ر. ئه‌و سێناتۆر جاکسن وپڕۆکسیمێر و مینی، بینی، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی کۆنگریس، ستێفان سۆلارز و که‌سانی دیکه‌ش. هێشتان له‌ژێر تووڕه‌یی و رێگری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌ودا، نه‌یده‌توانی رۆژنامه نووسان ببینێ که زۆر داوای هاوپهیڤینیان له‌گه‌لدا ده‌کرد. له به‌هاری 1977 دا، رۆبێرتا کۆهێن Roberta Cohen ، به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی، بانگی بارزانی ده‌کات بۆ نووسینگه‌که‌ی له نیویۆڕک، کۆهێن، زۆر له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا تووڕه‌بوو له سه‌ر پێشێلکاریی مافی بارزانی بۆ قسه‌کردن، کۆهێن بیری له‌وه کرده‌وه که ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت بتوانێ که‌سێکی بیانی ده‌مبه‌ست بکات، ئه‌وا ناتوانێ رێگه له‌و بگرێت که ئه‌مه‌ریکییه، قسه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌واناندا بکات. کۆهێن هه‌ندێک په‌یامنێر و جه‌نگاوه‌ره پیره کورده‌که'' بارزانی'' له ژوورێکدا کۆده‌کاته‌وه، په‌یامنێره‌کانی بانگ کردبوو پرسیار له وێ'' کۆهێن'' بکه‌ن و ئه‌ویش له رێی خۆیه‌وه پرسیاری له بارزانی ده‌کرد و بارزانیش له‌به‌رده‌م پهیامنیرهکاندا وه‌ڵامی کۆهێنی ده‌دایه‌وه. ئه‌م گه‌مه‌یه ناڕه‌زایی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وکاته کیسینجه‌ر سکرتێری ده‌وڵه‌ت نه‌مابوو و بهڕێوهبهراێتییهکی دیمۆکڕاته‌کان که لافی پاراستنی مافی مرۆڤی لێده‌دا ده‌زگاکه‌ی گرتبووه ده‌ست. پێویست نه‌بوو بارزانی خه‌می ده‌رکردنی هه‌بێت. کۆشش و لۆبییه‌کانی بارزانی وای له کۆنگرێس کرد رێگه بده‌ن هه‌زار کوردی باشوور، په‌نابه‌ری له ئه‌مه‌ریکا وه‌رگرن، ئیدی ئه‌وه هه‌مووی بوو، ئه‌و نه‌یتوانی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریکا وهرچهرخێنێتهوه که ته‌واو بڕوای وابوو ده‌توانێ بیکات، یان کێشه‌ی کورد بخاته ناو به‌رنامه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاوه. کورده‌کان به پشتگوێخراوی مانه‌وه و هه‌روه‌ها بارزانیش رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر پشتی تێده‌کرا. مۆریس دڕاپهرMorris Draper-؛ به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی عاره‌به‌کانی باکوور'' مه‌به‌ست باکووری عارهبستانه'' بۆ ماوه‌یه‌ک پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کورد دا هێشته‌وه. بارزانی به گوێپێدانهکهی دڕاپهر خۆشحاڵ بوو. وه‌لێ له 1978 دا، دڕاپهر به‌رزکرایه‌وه و بوو به جێگری یاریده‌ده‌ری سکرتێری ولات و په‌یوه‌ندیکردنی له‌گه‌ڵ بارزانیدا، راده‌ستی، مێری ئان کێیسی Mary Ann Casey کرد. کێیسی، فه‌رمانبه‌رێکی بچووکتر بوو، بارزانی له‌م پێوه‌ندییه نوێیه په‌ست بوو، پهستییهکهشی هێنده له‌سه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که فه‌رمانبه‌رێکی بچووکتره، له راستیدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو که ژنه، به‌لای ئه‌وه‌وه مانای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که هیچ بایه‌خێکی لای حکوومه‌تی ئه‌مریکی نه‌ماوه،6 له‌گه‌ڵ دڕاپهردا، هه‌میشه ناڕه‌زایی و بێ ئومێدییهکانی خۆی له سه‌ر ده‌ستلێهه‌ڵگرتنی 1975 دا له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه سنووردار کردبوو. له سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ کێیسیش دا له‌سه‌ر ئه‌وه رۆیشت، وه‌لێ رۆژێک، دره‌نگ له 1978 دا، بارزانی ته‌قییه‌وه. هه‌موو کۆنه قینی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به خیانه‌تێک که لێی نابووردرێت، به‌سه‌ر ئه‌و ژنه‌دا رشت. بارزانی زووزوو په‌شیمانی خۆی به‌و بڕوایه‌ی به ئه‌مه‌ریکای دابوو بۆ دۆسکی ده‌ربڕیوه. '' ئه‌گه‌ر ده‌مزانی ئه‌مه‌ریکا میلله‌تێکی هێنده تێکه‌ڵه که، که‌س نازانێ له‌کوێوه هاتووه، قه‌ت بڕوام پێ نه‌ده‌کرد،'' جارێکیشیان له‌ده‌می ده‌رده‌چێ و ده‌ڵێ '' چۆن بمزانیایه که CIA به‌شێک نییه له‌م وڵاته، کۆنگرێس و گه‌لی ئه‌مه‌ریکاش رقیان لێیه‌تی؟'' له سه‌ره‌تای 1977 وه هه‌تا مردنی له مارتی 1979 دا، مۆته‌که‌ی نوسشت هێنان به قورسی به‌سه‌ر هه‌ستی بارزانیدا کشابوو. زۆر جار لۆمه‌ی خه‌ڵکی دیکه‌ی ده‌کرد وه‌لێ زۆرجارانیش بهرپرسییهکهی ده‌خسته ملی خۆی. جارێکیان له هاوینی 1977 دا، کاتێک بارزانی له چێشتخانهیکی سه‌رشێوازی رۆژهه‌ڵاتی نێوین له واشینگتۆن، دی سی، له‌گه‌ڵ دۆسکی و قه‌زاز و که‌ریم و جه‌مال عهلهمداردا '' نوێنه‌ری پێشووتری له له‌نده‌ن'' نانیان ده‌خوارد، پیاوێک له مێزه‌که‌یان نزیک ده‌بێته‌وه و به عاره‌بی لێیان ده‌پرسێ '' ئێوه کوردن، وانییه؟'' کابرا ده‌ڵێ '' گوێم لێ‌بوو به‌کوردی ده‌دوان'' دواتر کابرا وه‌ک ئاسوورییهک که که‌مینه‌یه‌کن هێنده‌ی کورده‌کان له ئه‌نجامی هه‌ره‌سی شۆڕشی کورده‌وه ئازاریان پێگه‌یشتووه، خۆی پێیان ده‌ناسێنێ. کابرا، بارزانی ناناسێته‌وه ده‌ڵێ: '' پێم بڵێن، بارزانی ئه‌و پیاوه‌ی که گوایه هێنده زیره‌ک بوو، چۆن توانی شتێکی ئه‌وه‌نده بێ ئه‌قڵانه بکات، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڕوای به شای ئێران کرد؟'' بارزانی به‌بێده‌نگی مایه‌وه ئه‌وانی دیکه‌ش به‌کابرا ده‌ڵێن به‌لای ئیشی خۆیه‌وه بڕوا. به‌ڵام کاتێک چێشتخانهکایان به‌جێهێشت، عه‌له‌مدار سه‌رنجی دا که بارزانی زۆر بێده‌نگه. بۆ ئاسووده پێدان، عه‌له‌مدار گوتی هیوادارم که قسه‌ی ئاسوورییهکه دڵگیری نه‌کردبێت. به ده‌نگێک که به ئاسته‌م ده‌بیسترا، بارزانی وه‌ڵامی دایه‌وه،'' نا، هه‌رچی گوتی به ته‌واوی راسته. من زۆر بێ ئه‌قڵ بووم. من شکستم هێنا.''
براده‌ره ئهمهریکییهکانیشی دڵنه‌واییان ده‌دایه‌وه. ئه‌وه‌یان بیرده‌خسته‌وه که له ژیانیدا زۆر شتی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وان دڵنیایان ده‌کرده‌وه که له مێژوودا وه‌ک پیاوێکی گرنگ یادی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام کاتێک ویستیان رازی بکه‌ن یاده‌وه‌رییه‌کانی بگێڕێته‌وه، زۆر به توندی ره‌تی کردۆته‌وه. " ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو بوومایه ده‌مکرد'' جارێکیان ده‌ڵێ. '' ژیانی من شکستیه‌ک بوو. هیچ شتێکی تێدا نییه شیاوی گێڕانه‌وه بێت. '' شیرپهنجهکهی بارزانی هه‌تا کۆتایی 1978 یش له‌ژێر کۆنتڕۆڵ‌دا بوو، له‌وه دوا به‌خێرایی بڵاوده‌بۆوه. باری ته‌ندرووستی خراپتر ده‌بوو دواتر که‌فته‌کار بوو و له سه‌ره‌تای رێبه‌ندان/ یانواریی 1979 دا، فڕاندیانهوه بۆ تیمارگه‌ی مایۆ. کاتێک بارزانی تیمارگهکهی به‌جێهێشت، دکتۆره‌که‌ی به دڵته‌نگییه‌وه به دۆسکی ده‌ڵێ '' بڕوا ناکه‌م جارێکی دیکه بیبینمه‌وه.'' بارزانی گه‌ڕایه‌وه بۆ خانووه‌که‌ی له مکلێین. له سه‌ره‌تای مانگی ره‌شه‌مێ/ فیبرواریدا، کاتێک تێده‌گات که هێچ شتێکی زیاتر نه‌ماوه دکتۆره‌کان بۆی بکه‌ن، بارزانی ئاشکرایده‌کات که ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خاکی کوردستان بمریت، ئه‌گه‌ر له کوردستانی ئێرانیش بێت. داوی له دۆسکی کرد کاری فڕینه‌وه‌ی بۆ تاران رێک بخات، به‌لام نه‌خشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی زوو تووشی گرفت هات. کاتێک هێله ئاسمانییه‌کان زانییان که بارزانی پێویستی به لووله‌یه‌کی ئۆکسجین هه‌یه له فڕینه‌که‌دا، داوای به‌ڵگه‌نامه‌ی پزیشکییان ده‌کرد که باشه و ده‌توانێ به‌رگه‌ی سه‌فه‌ر بگرێت. دۆسکی هه‌وڵی به‌کرێگرتنی ته‌یاره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی دا، وه‌لێ بۆی ده‌رکه‌وت نرخه‌که‌ی له‌توانادا نییه. له سه‌ره‌تای دوا حه‌وتووی مانگی ره‌شه‌مێدا، بارزانی هێشتان له خانووه‌که‌ی ناوچه‌ی مهکلێین دابوو که قۆڵی راستی به‌شێوه‌یه‌کی ترسناک و پڕ ئازار، هه‌ڵده‌ئاوسێ/ دهپهنمێ. ئیدریس و دۆسکی و موحسین دزه‌یی هانی ده‌ده‌ن بچێت بۆ خه‌سته‌خانه وه‌لێ بارزانی گوێ به قسه‌کانیان نادات و ده‌ڵێ'' ناتوانن هێچ شتێکم بۆ بکه‌ن،'' به‌ڵام دکتۆرێک بانگ ده‌که‌ن و له‌سه‌ر رێنمایی دکتۆره‌که بۆ چۆڕاندنهوه و نیشتنه‌وه‌ی قۆڵی، بارزانی ده‌چێته خه‌سته‌خانه‌ی زانکۆی'' جۆرج تاون''. دۆسکی و کوڕه‌زا لاوه‌که‌ی بارزانی'' فه‌رهاد بارزانی'' هه‌موو رۆژێک له کاتژمێری حه‌وتی به‌یانییه‌وه هه‌تا حه‌وتی ئێواره به‌دیارییه‌وه ده‌بن و ئێدریس و موحسین دزه‌ییش له ئێواره‌وه هه‌تا به‌یانی. بۆ سه‌ره‌تای مانگی نه‌ورۆز/ مارت بارودۆخی بارزانی باشتر ده‌بێت هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی دکتۆره‌کان به‌ڵێن ده‌ده‌ن شایه‌تنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران پێ بده‌ن،( مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه شایه‌تنامه‌ی پێ بده‌ن که له‌ناو ته‌یاره‌دا پێویستی به لووله ئۆکسجین نییه ............. وه‌رگێڕ.) به‌یانی رۆژی 3 ی نه‌ورۆزی 1979، کاتێک دۆسکی و فه‌رهاد گه‌یشتنه خه‌سته‌خانه دییان بارزانی له بارێکی زۆر باشتر دایه. ئاگای له‌خۆ بوو، ده‌دوا و ئازاری نه‌مابوو. رۆژه‌که به ئاسووده‌یی به‌سه‌رچوو. له ده‌وری کاتژمێری پێنجی ئێواره‌دا، بارزانی داوا له دۆسکی ده‌کات له ناو جێگه‌که‌یه‌وه بگوێزرێته‌وه سه‌ر کورسییه قۆڵدارهکهی ناو ژووره‌که‌ی. نه دۆسکی و نه فه‌رهاد ئه‌مه‌یان به شتێکی نا ئاسایی نه‌زانی؛ زۆر جاری دیکه ئه‌مه کراوه. دۆسکی کورسییه‌که‌ی راکێشایه نزیک جێگه‌که‌و و فه‌رهادیش که لاوێکی تۆکمه و تێکسمڕا و به‌هێز بوو باسکێکی ده‌خاته دوای پشتی باپیره‌ی و ئه‌وی دیکه‌شیان ده‌خاته ژێر رانی، کارێک که پێشتر زۆر جاران کردبووی. به‌ڵام کاتێک فه‌رهاد ده‌ستیکرده به‌رزکردنه‌وه‌ی باپیره‌ی په‌شۆکا که، بینی بارزانی زۆر سوورهه‌ڵگه‌ڕاوه. خێرا له‌سه‌ر جێگه‌که‌ی خۆی داینایه‌وه. بارزانی پشوێکی دا و به کوڕه‌زاکه‌ی گوت جارێکی دیکه هه‌وڵ بداته‌وه. فه‌رهاد به‌باشی نه‌ده‌زانی، به‌ڵام به‌قسه‌ی کرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وا په‌روه‌رده کرابوو هه‌رگیز پرسیار له فه‌رمانه‌کانی باپیره‌ی نه‌کات. کاتێک فه‌رهاد بۆ جاری دووهه‌م به‌رزی ده‌کاته‌وه بارزانی، مۆر هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. سه‌ری به‌دوادا ده‌شکێته‌وه و به‌لایه‌کدا وه‌رده‌گه‌ڕێ. دۆسکی به په‌له، نێرس/ نهخۆشهوانێک بانگ ده‌کات، دوای چه‌ند خوله‌کێک دکتۆرێک دێت. دکتۆره‌که رایده‌گه‌یه‌نێ که بارزانی کۆچی دوایی کردووه. فه‌رهاد ته‌له‌فۆنی ژووره‌که هه‌ڵده‌گرێ و به شپرزه‌ییه‌وه ته‌له‌فۆنی ئیدریسی مامی له ماڵه‌که‌ی مهکلێین ده‌کات، ئه‌و ژماره‌که‌ی باش له‌به‌ر بوو، به‌ڵام ئێستا بیری نایه‌ته‌وه، ته‌له‌فۆنه‌که داده‌نێ و هه‌وڵ ده‌دات بێته‌وه سه‌ر خۆێ. جارێکی دیکه ته‌له‌فۆن ده‌کاته‌وه وه‌لێ دیسان ته‌نها چه‌ند ژماره‌یه‌کی دێته‌وه یاد، له ئه‌نجامدا دۆسکی ژماره‌که‌ی بۆ ده‌ڵێته‌وه و ئه‌ویش ته‌له‌فۆنه‌که ده‌کات. جه‌سته‌که‌ی ده‌به‌نه خانوویه‌کی ماته‌مینی '' فیونێڕهڵ هاوس'' له واشینگتۆن، رۆژی دوایی سه‌تان کورد له ژووری چاوه‌ڕوانییه‌که‌دا بوون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ دوا جار رێزیان بۆ سه‌رۆکه کۆچکردووه‌که‌یان پیشان بده‌ن. له 5 ی نه‌ورۆزی 1979 دا، دارتهرمهکهی بارزانی له راڕه‌وی کابینه‌ی نمره یه‌کی بۆینگی 747 ی هێڵی ئاسمانی ئێران دا دانرابوو - - ئیدریس بارزانی، فه‌رهاد بارزانی، موحسین دزه‌یی و محه‌ممه‌د دۆسکیش له سه‌فه‌ره درێژه‌که‌یدا بۆ ئێران له ته‌نیشتییه‌وه دانیشتبوون. له تاران؛ به‌یانی ئاینده، دارتهرمهکهی بارزانی و گڕووپهکهی له‌گه‌ڵیدا بوون به ته‌یاره‌یه‌کی کۆپته‌ری سوپای ئێرانی، گواسترایه‌وه بۆ شارێکی بچووک له کوردستانی ئێران، نزیک سنووری ئێڕاق له رۆژئاوای مه‌هاباد. له‌وێ خه‌ڵکێکی ئێجگار زۆر که فه‌رهاد له‌وه‌پێش قه‌ره‌باڵغی وه‌های نه‌بینیبوو، چاوه‌ڕوان بوون بۆ دوا جار به‌خێرهاتنه‌وه‌ی بارزانی بکه‌ن. پیاوان ده‌گریان و ته‌قه‌یان به ئاسماندا ده‌کرد، ژنان شیوه‌نیان ده‌کرد، سوێی نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌ناسراو به چیا سارده‌کانی کوردستاندا ده‌ڕژا. له مردن‌دا، له هه‌ڵه‌کانی بووردران. مه‌لا موسته‌فا شکستهاتوو نه‌بوو، به‌ڵکو جارێکی دیکه ئه‌و پاڵه‌وانه بوو که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژی ژیانی، گه‌وره‌ترین که‌س بوو گه‌لی کورد ناسیوێتی. کاته‌که 6 ی نه‌ورۆزی 1979 بوو، چوارساڵ له‌و رۆژه‌وه که موحه‌ممه‌د ره‌زا شاه په‌هله‌وی له فڕۆکه‌که‌ی جه‌زائیره‌وه دابه‌زی و ئه‌و فه‌رمانه‌ی دا که بووه هۆی هه‌ره‌س و ئاواره‌یی بارزانی و نه‌ته‌وه‌که‌ی؛ هه‌ر دوای چه‌ند حه‌وتوویه‌ک هه‌مان موحه‌ممه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی، وه‌ک که‌سێکی سووک و قێزه‌وه‌ن و رقلێبوو، میلله‌ته‌که‌ی خۆی له‌سه ر ته‌خت لایاندا.
نامه‌ی کیسینجه‌ر بۆ بارزانی
فایله خۆییه‌کانی موحه‌ممه‌د دۆسکی، نوێنه‌ری پارتی دیمۆکراتی کوردستان له واشینگتۆن له 1970 کاندا، ئه‌م '' بڕوانامه بێ کاغه‌زه '' ی خواره‌وه‌ی تێدایه؛ پێوه‌ندییه‌کی بێ ناونیشان و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌حاڵ بناسرێته‌وه( ههواڵپرسینهکه هیچ ناوێکی تێدا نییه، نێرهرهکهشی ته‌نها ئینیشیاڵ'' پیتی سه‌ره‌تای ناو'' ی خۆی داوه). ئێمه له‌و بڕوایه‌داین نامه‌یه‌کی ره‌سه‌نی سکرتێری ده‌وڵه‌ت، هێنری کیسینجه‌ر بێت بۆ موستهفابارزانی، له‌ڕێگه‌ی، سی ئای ئه‌یه‌وه بۆی نێردراوه.
ره‌شه‌مێ 22 ، 1975
خۆشه‌ویستم جه‌نه‌ڕاڵ
من زۆر خۆشحاڵ بووم به وه‌رگرتنی نامه‌که‌ی 22 ، 1975 تان، من ده‌مه‌وێ ئاگاداری رێزمان بیت بۆ خۆت و نه‌ته‌وه‌که‌ت و ئه‌و هه‌وڵه قاره‌مانیانه‌ی ده‌یده‌ن. ئه‌و گرفتانه‌ی به‌ره‌وڕوویان ده‌بیته‌وه زۆر سه‌ختن. زۆر سوپاسی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسته سیاسی و سه‌ربازییه‌که‌ت ده‌که‌م. دڵنیابه له‌وه‌ی که نامه‌که‌ت بایه‌خێکی سه‌نگینی له‌سه‌ر باڵاترین ئاستی سیاسی و سه‌ربازیی حکوومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پێده‌درێت له‌به‌ر ئه‌و گرینگییه‌ی پێیانمانهوه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وه‌ی نوێنه‌رێکی بڕواپێکراوی خۆتان بنێرن بۆ واشینگتۆن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زۆرتر به حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا بدات ده‌رباره‌ی بارودۆخه‌که، ئێمه سه‌ربه‌رز و خۆشحاڵ ده‌بین پێشوازی لێ بکه‌ین. من دڵنیام له‌وه‌ی که نهێنی، مه‌زنترین بایه‌خی هه‌یه له راگرتنی توانا‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کردوومانه؛ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه - له‌گه‌ڵ په‌رۆشیمان بۆ سه‌لامه‌تیی خۆت – من دوودڵم پێشنیازی دیده‌نی خۆتان بکه‌م لێره. چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامتانم
تکایه دڵسۆزترین داوای خۆشی و رێزلێنانم وه‌رگرن.
H.K
په‌راوێز
1 - به بڕوای به‌نده ئه‌م بۆچوونه زۆر هه‌ڵه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ک له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌وارییدا که، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتی پیاوسالاره بگره له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانیشدا هه‌تا ئێستاش پیاو حه‌ز ده‌کات کوڕی هه‌بێت و ناوی خێزانه‌که‌ی بپارێزێ و له‌خۆشی سه‌رکه‌وتووتر بێت، یان هه‌ر نه‌بێت جێگه‌ی بگرێته‌وه. بارزانیش ده‌بوایه زۆر خۆشحاڵبێت که کوڕه‌کانی جێگه‌ی بگرنه‌وه، له راستیشدا دوای رێکه‌وتنه‌که‌ی 11 ی ئازاری 1970 سه‌رکرداێتی شۆڕش له‌ده‌ست ئیدریسی خالێخۆشبوو و مه‌سعوودی کوڕیدا بوو، ئه‌ی ئێستا بۆ ده‌بێ له‌لای گرانبێت به‌رده‌وام بن ؟ جگه له‌وه‌ش، هه‌ر دوای هه‌ره‌سه‌که به ماوه‌یه‌کی که‌م خوالێخۆشبوو نوری شاوه‌یس به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه رێگه‌ی پێدرا له ئێران ده‌رچێت و بارزانی رایسپاردبوو سه‌ر له جه‌لال تاڵه‌بانی بدات له به‌یرووت و به زمانی ئه‌وه‌وه پێی بڵێت'' ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ شتێک بکات بۆ کورد ئێستا رۆژییهتیی'' وه‌لێ وه‌ڵامی تاله‌بانی ئه‌وه بووه'' جا ئێستا که ئێوه مردوون من بۆ زیندووتان بکه‌مه‌وه'' من ئه‌مه‌م له رۆمانیا به ئاماده‌یی دکتۆر جه‌ببار سابیر و دکتۆر ئیبڕاهیم شێخ ئه‌حمه‌د و ره‌نجی کوری که هاوسه‌فه‌ری بوو، له زمانی نوری شاویسهوه بیست، بۆ راستی قسه‌که‌شم، خۆ ئه‌گه‌ر خوالێخۆشبوو نوری شاوه‌یس له ژیاندا نه‌ماوه ئه‌وانی دیکه هه‌موو له‌ژیاندان. سه‌رباری ئه‌وه‌ش خۆ هێشتان بارزانی له‌ژیاندا بوو که '' قیاده مووه‌قه‌ته'' به سه‌رۆکاێتی مه‌سعوود بارزانی دامه‌زرا و دهستدرایهوه خه‌باتی چه‌کداری.
2 - AFL - CIO : دوو رێکخراوی ئه‌مه‌ریکایین '' فێدێراسێۆنی کرێکارانی ئه‌مه‌ریکا و کۆنگرێسی پێشه‌گه‌ری'' گه‌وره‌ترین فێدێڕاسیۆنن له ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا، له‌ساڵی 1955 دا پێکهات و ئیستا 56 رێخراوی کرێکارانی تێدایه و ساڵی 2008 ژماره‌ی ئه‌ندامانیان سه‌روو یازده ملیۆن بوو.
3 - به بۆچوونی نووسه‌ری بابه‌ته‌که ئه‌و جۆره خۆدزینهوانه و ته‌یاره به‌کرێگرتن له ئه‌مه‌ریکا، کارێکی مه‌حاڵه، ئه‌وه هه‌ر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتدا شتی وه‌ها ده‌کرێ. ئه‌مه جۆری بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاییه عه‌یار 24 ه‌کانه، به بڕوای ئه‌وان وڵاته‌که‌یان وڵاتی یاسایه‌و که‌س ناتوانێ سه‌رپێچی یان فێڵ بکات. وه‌لێ له ڕاستیدا زۆر شت که له رۆژهه‌ڵاتدا ناکرێت له ئه‌مه‌ریکا به پاره ده‌کرێت، ئاسانترین شتیش به‌کرێگرتنی ته‌یاره و ته‌یاره‌چی بوو پێش 9/11 . ئه‌ی ئه‌وانه‌ی تاوه‌ره‌کانیان رماند له ئه‌مه‌ریکا مه‌شقیان نه‌کردبوو و به ته‌یاره‌ی ئه‌مه‌ریکیش نه‌یانکرد؟ ئێستاش که‌سێک بییه‌وێ ده‌توانێ ته‌یاره و تهیارهچیش به‌کرێ بگرێت و له وڵاته‌که‌دا هاتوچۆ بکات، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌رباره‌ی بارزانی، ته‌نها خۆدزینه‌وه‌یه له سی ئای ئه‌ی و ساواک، ئه‌وه‌ش کارێکی مه‌حاڵ نه‌بوو. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شانازی‌کردن به‌وڵاته‌که‌ی وه‌های له نووسهرکردووه گاڵته به پێشنیازه‌که‌ی بارزانی بکات. نازانم ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌که دوای 9/11 بابه‌ته‌که‌ی بنووسیایه هه‌ر وایبیردهکردهوه؟
4 - مه‌به‌ستی هێنری کیسینجه‌ر ئه‌وه‌یه که، خێریان به کورد کردووه و خێریش نابێت بخرێته ریزی پشتگیری‌کردن، به‌واتایه‌کی دیکه، نکوولی له یاریده‌دانی کورد ده‌کات.
5 - سپایڕۆ ئاگنیو: ئاگنیو جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا بوو له سه‌رده‌می نیکسن دا، له ساڵی 1973 دا ناچار کرا ده‌ست له کار بکێشێته‌وه و له‌سه‌ر '' گزیکردن له باج، سه‌رانه سه‌ندن، به‌رتیل وه‌رگرتن و .... تاوانی دیکه‌ش دا'' درایه دادگا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی جێگه‌ی 29000 دۆلار بکاته‌وه که ساڵی 1967 وه‌ریگرتبوو، درایه دادگای سڤیڵ و له ئه‌نجامدا به 270000 دۆلار سزا درا.
6 - ناتوانین بڵێین ئه‌وه بیرکردنه‌وه‌ی بارزانی بووه یان نا. له راستیدا زۆربه‌ی رۆژئاواییه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که، پیاوی رۆژهه‌ڵاتی خۆشی نایه‌ت هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ژناندا بکات. ره‌نگه ئه‌وه بۆچوونی نووسه‌ریش بێت و، پله نزمی و بێ ئه‌زموونیی کارمه‌نده نوێکه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێت که ره‌نگه بارزانی تووڕهکردبێت.