سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مجاره‌ی وڵاته‌كه‌یان ڕووی خۆیان سه‌رله‌نوێ به‌ره‌و ڕوسیا وه‌رده‌گێڕن.
ڤیكتۆر یوچینكۆی سه‌رۆكی شۆڕشی پرته‌قاڵی كه له‌ساڵی 2004دا ده‌لاقه‌یه‌كی مێژوویی به‌ڕووی خۆرئاوادا ئاوه‌ڵاكرد، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مساڵی ئه‌و وڵاته و له خولی یه‌كه‌مدا له به‌رامبه‌ر ڤیكتۆر یانكۆڤیچ ڕووبه‌ڕووی شكست ده‌بێته‌وه و بواری ئه‌وه‌ی نامێنێت پارێزگاری له كورسیی سه‌رۆكایه‌تی و ئاڕاسته‌ی سیاسی ئۆكرانیا بكات.
خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردن پێده‌چێت هه‌مان ده‌ره‌نجام و ئاكامی لێبكه‌وێته‌وه و "یۆلیا تیمۆچینكۆ"ش به ههمانشێوازی "یۆچینكۆ" نه‌توانێت به سه‌وڵه به‌هێزه‌كانی به‌ر به‌و ڕه‌شه‌بایه بگرێت كه كه‌شتی ئۆكرانیا ڕووه و كه‌ناره‌كانی كرملین ده‌باته‌وه.
تیمۆچینكۆ كه له خولی دووه‌مدا ڕووبه‌ڕووی یانكۆڤیچ ده‌بێته‌وه، چانسی بردنه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نها له‌وه‌دایه كه پشتگیری و پشتیوانی كاندیدكراوه‌كانی دیكه به‌ده‌ستبهێنێت كه له خولی یه‌كه‌مدا پێشبڕكێكهیان جێهێشت، به‌ڵام یانكۆڤیچ جێ پێیخۆی له خۆرهه‌ڵات و باشووری ئۆكرانیا قایمكردووه و هیوابڕاوی و ڕه‌شبینیی ئۆكرانییه‌كانی به‌رامبه‌ر به ئه‌ستێره گه‌شه‌كانی "شۆڕشی پرته‌قاڵی" قۆستووه‌ته‌وه، ئه‌وه وێڕای پراكتیزهنهكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی حكومه‌تی پێشووه‌وه درابوون له‌گه‌ڵ ململانێی لاوه‌كی نێوان ئه‌و سه‌ركردانه كه دیسانه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانكۆڤیچ ده‌بێت.
ده‌ره‌نجامی خولی دووه‌م به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ڕه‌نگه هیچ جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ خولی یه‌كه‌مدا نه‌بێت و وه‌ك "یانكۆڤیچ"یش ئاماژه‌ی پێده‌كات "ئه‌وه بڕیاری گه‌لی ئۆكرانیایه و ئه‌و بڕیاره‌ش دادپه‌روه‌رانه ده‌بێت"، چونكه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌شێكی دیموكراس و ئازاد‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا مافه مه‌ده‌نی و ساسییه‌كان پارێزراوده‌بن و لیژنه‌ی چاودێریی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی ئاسایش و هه‌ماهه‌نگی ئه‌وروپاش گه‌واهیی بۆ ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌ن.
كیێڤ به‌وپێیه‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز وابه‌سته‌ی مۆسكۆیه، به ده‌ركردنی كه‌شتییه ده‌ریاییه‌كانی ڕوسیا له به‌نده‌ری "سیڤاستبول"ی سه‌ر ده‌ریای ڕه‌ش، ئه‌وه وێڕای چوونه نێو هاوپه‌یمانی "ناتۆ"، ئه‌و وڵاته‌ی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستێكی شه‌رمنده كرده‌وه و ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسییانه ببنه مایه‌ی وێناكردنی ده‌ره‌نجام و ئاكامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی چه‌ند ڕۆژی داهاتووی ئۆكرانیا.
ڕوسیا كه به‌ڵێنیدابوو تا یۆچینكۆ له ده‌سه‌ڵاتدا بێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا نه‌بێت، له ئێستادا خۆی بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردووه دۆسته‌كانی جڵه‌وی حوكم له‌و وڵاته بگرنه‌وه‌ده‌ست و باڵێوزخانه‌ی خۆی سه‌رله‌نوێ له كیێڤ بكاته‌وه.
ڕوسه‌كان له هه‌مووان گه‌شبینترن به‌رامبه‌ر به سبه‌ی ئۆكرانیا و پێیانوایه ئه‌وانه‌ی له‌دوای یۆچینكۆوه ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا ده‌گرنه‌ده‌ست، سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕوسیادا زیاتر واقعبین ده‌بن و له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش په‌یوه‌ندی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا په‌ره‌سه‌ندنێكی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت.