...که‌سێک لاری له‌وه نییه سیاسیه‌ت هونه‌رێکی جیا لههونهرهکانی تره، توانا‌و ژیری که‌سه‌کان به‌رێوه‌ی ده‌بات، عێراقیش دوای پتر له‌نیو سه‌ده له دیکتاتۆریه‌ت زۆر به‌قورسی هه‌نگاوی درێژ و پێنگاڤی یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌نێت. به‌تایبه‌تیش نوری مالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیران که ده‌یه‌وێت وه‌کو تاکتیکی سیاسی مامه‌له له‌گه‌ڵ روداوه‌کان بکات و ده‌نگده‌ر به‌لای به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی لیسته‌که‌ی که‌ناوی ده‌وله‌تی یاسایه، رابکێشێت. له رکابه‌رییه‌کی سه‌خت و هه‌مه‌لایه‌ندا ده‌بێت.بێوگـمان مه پێتڤی به لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کان و پێداچوونه‌وه به‌شێوازو چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی کاره سیاسییه‌کانمان هه‌یه. کاتیک سیاسیه‌تی هه‌موو پێکهاته عه‌ره‌بییه‌کان چ له‌هه‌مبه‌ر دیموکراسی و چ له‌هه‌مبه‌ر دۆزی کوردستان و کورد به‌تایبه‌تی ده‌بینین، تووشی پاله‌په‌ستۆی خوێن و توڕه‌یی دێین، چونکه ده‌مارگیرییه‌کی ترسناک به سیاسیه‌تی لایه‌نه به‌رامبه‌ره‌کانی کورده‌وه ده‌بینین. ته‌نیا ههندێکجاران کار لهدهمارگیریش تێده‌په‌ڕێت و به‌ره‌و شۆڤینیزمی به‌رچاوته‌نگی خۆسه‌پێنیش لێده‌خوڕن. به‌ڵام دیسان ئه‌مه له ره‌خنه‌و که‌موکوڕی لایه‌نه کوردییه‌کانیش به‌ده‌ر نییه.ده‌وله‌تی یاسا و لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی که هه‌رتکیان لایه‌نی شیعه‌ن که‌وتوونه‌ته رکابه‌ری و ناکۆکییه‌کی ئاشکرا، سونه‌ش هێنده ده‌گه‌ڵ مالیکی ته‌باو دۆست نین و کوردیش مه‌گه‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو کێشه‌کانیان ده‌گه‌ڵ مالیکی هه‌ندێک خاوبووبێته‌وه، بۆیه ئاساییه مالیکی له‌روانگه‌ی گردبوونه‌وه‌ی دژه‌کان له ناوه‌ندی دیار دژی ئه‌و، پێویستی به‌وه بێت له‌مه‌سه‌له‌ی به‌هێزکردنه‌وه‌ی ناوهندو پابه‌ند بوون به ده‌ستورو جێبه‌جێکردنی مادده ههڵپهساردراوهکان زه‌ق نه‌کاته‌وه، به‌لکو پێچه‌وانه‌ی ماوه‌ی پێشوو، نه‌رمی و هێورییه‌کی زۆریشی پێوه دیار بێت.هه‌ندێک لایه‌ن پێیان وایه مالیکی پێویستی به‌کورده، بۆیه له‌کاتی هه‌ڵبژاردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لیسته‌که‌ی جۆرێک له‌نه‌رمی و واقیعی بوونی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌لاتی ناوهندو لامه‌رکه‌زی و پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوری پێوه دیار بووه.له‌هه‌مان کاتیش‌دا جه‌خت له‌سه‌ر رێککه‌وتنی هاوسه‌نگی نێوان پێکهاته‌کان ده‌کرێته‌وه، که‌ئه‌مرۆ به چاکترین رێگه چاره‌ی کێشه‌و دابه‌شکردنی به‌رژه‌وه‌ندی پێکهاته‌کانی کورد‌و سونه‌و شیعه ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه له‌پێناو که‌مکردنه‌وه‌ی رکابه‌ری سیاسی مالیکی ئاساییه که ده‌یه‌ویست ته‌وافق له‌ناو ببات، خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه ببورێت و جاریکی دیش بکه‌وێته‌وه بانگه‌شه بۆ ئه‌م سیاسه‌ته.هۆکاره‌کانی به‌هێز ده‌رکه‌وتنی مالیکی له به‌رنامه‌ی سیاسی و چاره‌سه‌ره دیموکراتییه‌کان نییه، به‌لکو پتر وروژانی مه‌سه‌له گرینگ و چاره‌نووسازه‌کانی دژ به‌هه‌رێمی کوردستان و به‌ناو پێداگرتن بوو له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ که گوایه مالیکی له‌به‌رده‌م رکابه‌رایه‌تییه‌کی راسته‌قینه دایه، چ له‌وه‌ی لایه‌نه شیعییه‌کان به‌شێوازو به‌رنامه‌ی ئه‌و ناڕازین، چ سونه ترسی فراونبوونی ده‌سه‌ڵاتی لێده‌که‌ن و هه‌روه‌ها بوونی ئێرانی به‌م قه‌واره زۆره به ترس له‌سه‌ر دوارۆژی خۆیان ده‌زانن. هه‌روه‌ها کورد راشکاوانه تر له لایه‌نه‌کانی تر ئاراسته‌ی سیاسی مالیکیان ره‌خنه لێگرت و لێی دوور که‌وتنه، تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر روبه‌روی ته‌نگه‌ژه‌و ئالۆزی بێت. هه‌ڵبژاردن ته‌نیا رکابه‌رییه‌کی کاتییه له‌پێناو گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌لاتێکی دێژخایه‌ن و نه‌پساوه، بۆیه ئه‌گه‌ر له ولاته دیموکراتییه‌کان تاک و لایه‌نه‌کان پشت به‌به‌رنامه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵبژاردن ببه‌ستن، له‌رۆژهه‌ڵاتدا کارێکی خۆخڵهتێن ده‌کرێت، ئه‌گه‌ر هه‌مان بڕوا‌و متمانه به لایه‌ن و به‌رنامه‌کانی هه‌ڵبژاردن بدرێت، چونکه ئاساییه له‌پێناو فریودانی خه‌ڵک بهلاڕێدانیان له‌بڕی خزمه‌تکردن و پابه‌ست بوون به دروشم و به‌رنامه‌کان، خه‌ڵک سه‌رکوت بکرێت، که له‌دونیای دیموکرات و شارستانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، تاکی ده‌نگده‌ر مافی لێپێچانه‌وه‌ی له نوێنه‌ره‌کانی خۆی هه‌یه. بۆیه کارێکی خۆخهڵهتێن ده‌کرێت ئه‌گه‌ر دروشمه‌کانی هه‌ڵبژاردن بکرێنه جێگه‌ی متمانه‌و به‌رنامه بۆ سبه‌ینێ.
من پێم وایه مالیکی له‌جیاتی پێکهێنانی ده‌وله‌تی یاسا کار ده‌کات له‌ئاینده ده‌وله‌تی مالیکی دروست بکات، ئه‌و دوێنێ کاری بۆ ناوه‌ندێکی به‌هێزو که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کان کرد، ئه‌مرؤش که ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌یه‌کی ئاسۆیی متمانه به‌خه‌ڵک و لایه‌نه بدات، هیچ دوور نییه له کاتی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆر، ده‌وله‌ت بکاته ده‌وله‌تی خۆی، له‌هه‌مان کاتدا له‌ته‌ک هه‌ر ره‌چاوکردنێکی بارودۆخی سیاسی، ده‌بێت ره‌چاوی پێشهات و کاری له‌ناکاو ده‌ره‌نجامی چاوهڕوانهکراویش بین.. راسته له‌هه‌ڵبژاردنی پێشوو مالیکی هه‌موویانی جێهێشێت، لایه‌نه شیعییه‌کانیش دوور نییه ئه‌مجاره دوای پێداچوونه‌وه‌ی که‌موکوڕییه‌کانیان مالیکی به‌جێ بهێلنه‌وه.. گرینگی هه‌ر به‌ته‌نیا له‌ئه‌نجام نییه، گرینگی له چۆنیه‌تی مامه‌له کردنه له‌گه‌ڵ ئه‌نجام. مالیکیش له‌گه‌ڵ نیشاندانی هێز، پێویستی به‌هه‌زار حیساب هه‌یه.