به‌غدا بكه‌نه‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولێكی تری گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ لیست و لایه‌نه عیراقییه‌كاندا، هه‌رچه‌نده گفتوگۆكانی لایه‌نه عیراقییه‌كان چۆته خاڵی سفر و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع چه‌قبه‌ستووه.
ئه‌م هه‌واڵه‌ش له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكه‌شی لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات بۆ ده‌ربازبوونی عیراق له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی ڕووبه‌ڕووی پێكهێنانی حكومه‌ت بۆته‌وه كه تیایدا پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ده‌كات، چوونی ئیئتیلافی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌مجاره به‌م ههگبهیهوه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و قورسایی و پێگه‌ی كورد، چونكه له‌كاتێكدا لایه‌نه سوننه و شیعه‌كان بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌ت و ململانێیه‌كی توندیانه (لیستی ئه‌لعیراقیه و ده‌وڵه‌تی یاسا) كورد به ستراتیژ و ئه‌جێندایه‌كی نوێوه ڕووده‌كاته به‌غدا و گرێكوێره‌ی كێشه‌كان ده‌كاته‌وه.
كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك وه‌زیران، پێشنیازێكی گونجاوه كه هاوكات جۆ بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكاش داوایكردبوو به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی سیاسیی باڵاش هه‌بێت بۆ ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ ڕاگرتنی باڵانس له‌نێوان هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، هه‌رچه‌نده هه‌رزوو وته‌بێژی لیستی ئه‌لعیراقیه پێشنیازی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایان ڕه‌تكرده‌وه و به سازشیان داده‌نا بۆ مافی ده‌ستووریی خۆیان، به‌ڵام ئه‌مجاره بارودۆخه‌كه گۆڕاوه و كات له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نییه و فشاره‌كانی ناوخۆ و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی زیاتربووه، ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه ده‌ڕۆن كه ئاسۆیه‌كی ڕوون هه‌بێت.
به‌گوێره‌ی زانیاریی ناوه‌نده سیاسییه‌كان ڕه‌نگه به‌هۆی گرنگیی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه باڵایه‌وه كه نه‌خشه‌ی سیاسی و ئه‌منیی وڵات هه‌ر له (چاوخشاندنه‌وه به‌هێزه‌كانی سوپا و ئه‌نجامدانی ڕێككه‌وتنی ستراتیژی له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان و زۆربه‌ی بڕیاره هه‌ستیار و دۆسێ گرنگه‌كان به‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا) تێپه‌ڕێت و به‌وه‌ش هاوسه‌نگییه‌كی ته‌واو له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتی عیراق ده‌بێت و وه‌ك ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوانكراو ده‌بێت كه مالیكی و عه‌للاوی سازش بكه‌ن له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران.
خاڵێكی تر له به‌رده‌وامی وه‌فدی ئیئتیلافی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا، بۆ ئاگاداربوونه له ڕه‌وشه‌كه و وه‌ك چاو‌دێر و ته‌ماشاكه‌ر نه‌بێت، ڕه‌هه‌ندی موفاجه‌ئه له دانووستانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقدا زۆر نزیكه كه له دواساته‌كاندا بڕیاربدرێت، هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌شداربێت له‌و بڕیاره یهكلاكهرهوانهدا و قورسایی و سه‌نگی هه‌بێت ده‌بێت به‌رده‌وام له گفتوگۆ و له‌سه‌ر هێڵ بێت له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.