عیراق دیار نییه، سه‌رجه‌م لایه‌نه عیراقییه‌كان پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 3 مانگ به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگای بالای فیدراڵی عیراقه‌وه هێشتا نه‌یانتوانیوه كه‌سێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵبژێرن. سه‌رباری سه‌رجه‌م ئه‌و ئاڵۆزییه سیاسیانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ندێ له‌به‌نده‌كانی ده‌ستوور هۆكارێكی سلبـی له‌مه‌سه‌له‌ی قه‌یرانی دروستكردنی حكومه‌تی عیراق ده‌گێڕێ.
تاكو ئێستا رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر راڤه‌كردنی ده‌قی ماده‌ی 76 ده‌ستوور خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌و گفتوگۆیه ده‌ستووری- سیاسییانه‌یه كه رێگرن له‌ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌شایه‌نی پێكهێنانی حكومه‌ته، ئه‌م ماده‌یه هه‌رچه‌نده لێڵه‌و زیاتر لهتهفسیرێك هه‌ڵده‌گرێت به‌لام له‌ڕاستیدا ئه‌م كێشه‌یه زیاتر سیاسییه نه‌ك ده‌ستووری چونكه زۆر له‌ده‌ستووری ولاتان له‌مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌هه‌مان شێوه‌ی ده‌ستووری عیراقی لێڵه كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی عیراق كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له‌پێكهێنانی حكومه‌ت نایهتهڕێ.
بۆ نموونه ده‌ستووری ئیتالیا كهسیستمێكی په‌رله‌مانی له‌ولات بنیاتناوه له‌ماده‌ی 92 دا ته‌نها ئاماژه به‌وه ده‌دا كه‌سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ولاته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێ بێ ئه‌وه‌ی باس له‌میكانیزم یان پێوه‌ری ئه‌و دهسنیشانكردنه بكات، ئه‌م دۆخه ده‌ستوورییه له‌ده‌ستووری هۆڵه‌نداش له‌ماده‌ی 44دا دووباره بۆته‌وه كاتێك ده‌سه‌لات ده‌دات به‌پاشای ولات بۆ ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیران بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بكات ده‌بێ سه‌رۆك وه‌زیران پێویسته له‌كام فراكسیۆن بێت. ئه‌م حاڵه‌ته، واته ئاماژه نه‌دان به‌وه‌ی پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مان بێت، له‌ده‌ستووری ئیسپانی ساڵی 1978و لوبنانی ء توركی دووباره بۆته‌وه.
داب ونه‌ریتی سیاسیء عورفی ده‌ستووری كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێنه‌دراوه ده‌توانێت به‌شێكی زۆر له‌و كێشه سیاسی- ده‌ستوورییانه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ده‌ستوورانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا به‌پێی عورفی ده‌ستووری باو داوا له‌گه‌وره‌ترین فراكسیۆن كه‌كورسی له‌په‌رله‌مان ده‌سته‌به‌ر كردبێت حكومه‌ت ته‌شكیل بكات، پاشان داوای متمانه‌ی لێده‌كات له‌په‌رله‌مان. به‌م شێوه‌یه ماده‌ی 76ی ده‌ستووری عیراق هه‌رچه‌نده له‌هه‌ندێ لاوه جێی ره‌خنه‌یه به‌لام له‌ڕاستیدا كێشه‌ی پێكنه‌هێنانی حكومه‌ت ناكه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌م ماده‌یه به‌ڵكو ئه‌م كێشه‌یه زیاتر په‌یوه‌سته به‌نه‌بوونی ده‌ق ءعورفی ده‌ستووری مولزه‌م كه‌تیایدا ئه‌وه به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌ماندا بسه‌پێنێ كه‌هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن له‌ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆك وه‌زیراندا.
ئه‌وه‌ی جێی ره‌خنه‌یه له‌به‌نده‌كانی ده‌ستووردا سه‌باره‌ت بهپێكنههێنانی حكومه‌ت وه‌كو باسمان كرد، ماده‌ی 76 نییه به‌ڵكو ئه‌و به‌ندایه كه‌تایبه‌تن بهههڵوهشاندنی په‌رله‌مان، چونكه له ماده‌ی 64 بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا هاتووه كه په‌رله‌مان به‌داواكاری یه‌كێ ئه‌ندامانی یان داوای سه‌رۆك وه‌زیران پاش ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
گه‌ر به‌نده‌كانی ده‌ستوور مه‌رجی تری بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان دابنایه كه ناچاری بكات حكومه‌ت پێكبێنێت ره‌نگه دۆخی سیاسی عیراق به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوایه، بۆ نموونه گه‌ر له‌به‌نده‌كانی ده‌ستووردا باسی ئه‌وه بكرابایه كه پاش تێپه‌ڕبوونی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو به‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردندا (3مانگ بۆنموونه) شكستهێنانی په‌رله‌مان له‌كاندیدكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وا ئه‌و ده‌مه په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و هه‌ڵبژاردنێكی نوێ ده‌كرێته‌وه. بونی ئه‌م كۆته قورسه به‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌ماندا ده‌توانێ هۆكارێكی ئیجابی بێت بۆ هاوكاری زیاتر له‌نێو فراكسیۆنه‌كاندا، به‌لام شێوه‌ی داڕشتنی به‌نده‌كانی ده‌ستووری ئێستا هیچ جۆره گوشارێكی نه‌خستۆته سه‌ر فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، بۆیه زۆر ئاساییه كه ئه‌م قه‌یرانه درێژه بكێشێت به تایبه‌ت له‌نه‌بوونی رایه‌كی گشتیی كاریگهرء یه‌كگرتوو كه پارته‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ناچار بكات.
پێویسته ده‌ستوور له‌و ولاتانه‌ی تازه به‌ره‌و ژیانی دیموكراسی گوزه‌ر ده‌كه‌ن رۆڵی زیاتر له‌ژیانی سیاسی ده‌وڵه‌تدا بگێڕێت، له‌م ولاتانه‌دا به‌هۆی نه‌بوونی كه‌لتوری دیموكراسیء رای گشتییه‌وه به‌هێز مه‌رجه له‌سه‌ر ده‌ستوور ئه‌ركی دروستكرنی كه‌لتوری دیموكراسی- دامه‌زراوه‌یی بگرێته ئه‌ستۆ، كه‌لتورێك كه‌ڕێ لهپاشهگهردانی سیاسی ء دامه‌زراوه‌یی بگرێت سه‌ره‌نجام ولات به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی یاسا‌و دیموكراسی ببات.