له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان له‌ده‌ستدا كه به‌پێی ده‌ستوور ده‌توانن سوودی لێ ببینن به‌وه‌ی كه‌ده‌ستوور بوارده‌دات هه‌رێمی جیاجیا له‌و ولاته‌دا پێكبهێنرێت و له‌وباره‌یه‌شه‌وه شوێن پێی نموونه‌كه‌ی كورد هه‌ڵبگیرێت، هه‌روه‌ها عه‌یب باریان ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ئه‌وان له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌وڵ و كاتی خۆیان به‌هه‌ده‌ربده‌ن له‌چوونه ناو شه‌ڕی بێ كۆتاییه‌وه له‌گه‌ڵ شیعه‌دا كه‌هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌رێمی باشوور بۆ خۆیان پێكبهێنن و كورد كهپێشكهوتنێكی گه‌وره‌یان به‌دیهێناوه له‌بنیاتنانه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان و هێنانه‌دیی سه‌قامگیریی ئه‌منی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاستێكی زۆرباشی ژیان و گوزه‌ران بۆ هاوولاتییهكانیان، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ئاستی ژیان و گوزه‌ران و بارودۆخی ئه‌منی له‌ناوچه سوننه نشینه‌كاندا به‌ره‌و دواوه له‌پاشه‌كشه‌دایه.
ژماره‌ی دانیشتووانی پارێزگای ئه‌نبار زیاتر له‌ملیۆن و نیوێكه، رێژه‌ی بودجه‌ی ته‌رخانكراویش له‌حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه بۆ ئه‌و پارێزگایه له‌مساڵی 2010دا نزیكه‌ی 96 ملیۆن دۆلار بووه، هه‌رچی پارێزگای سهلاحهدینیشه كه ئه‌ویش هه‌ر شارێكی سوننه نشینه، ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی زۆر له‌ئه‌نبار زیاتر نییه، به‌لام 111 ملیۆن دۆلار بودجه‌كه‌ی بووه، كه‌ئه‌وانه‌ش بڕه پارهیهكن كهئهگهربێتو له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا به‌راوردی بكه‌ین كهههرێمێكی فیدرالی وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له‌حكومه‌تی به‌غدای وه‌رده‌گرن كه‌بڕه‌كه‌ی 9 ملیار دۆلاره، ئه‌وا نا‌ئومێد ده‌بین ئه‌گه‌ر ئه‌وه بزانین كه‌ژماره‌ی دانیشتووانی كوردستان كه‌مێك له‌دانیشتووانی ئه‌و دوو پارێزگایه زیاتره.
ئێستا به‌پێی لێكۆڵینه‌وه جۆیۆلۆجییه ره‌سمییه‌كان گومان له‌وه‌دا نه‌ماوه كه خاكی ئه‌نبار پڕێتی له‌سامانی سروشتی زۆر‌و زه‌وه‌ندی غازی سروشتی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت به53 تریلیۆن پێ سێجاو نه‌وت به‌بڕی 100 ملیار به‌رمیل، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه، بگره بهیهدهگێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی زێڕو فۆسفات و ئاسن و زیوو یۆرانیۆم، كه‌ئه‌گه‌ر حوكمڕانییه‌كی خۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌بێت و ده‌ستی والابێت بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و سامانه، ئه‌وا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت كهڕابوونێكی ئابووری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر له‌هه‌رێمێكدا بێنێته‌كایه‌وه له‌هه‌ریه‌ك له‌پارێزگا سوننه نشینه‌كانی ئهنبارو سه‌لاحه‌دین و دیاله‌و موسڵ پێكیبهێنێت.
ئه‌و گرفته سه‌ره‌كییه‌ش كه‌ڕووبه‌ڕووی ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنه ده‌بێته‌وه، له‌و تێڕوانینه نێگه‌تیڤه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه به‌رامبه‌ر واتای سیستمی فیدرالی هه‌یه نه‌ك ته‌نیا له‌ناو ناوه‌ندی سوننه‌ی عیراقدا، به‌ڵكو له‌بیری سیاسیی عه‌ره‌بیدا به‌گشتی، هه‌ربۆیه قینهبهرایهتیی ده‌وڵه‌تی فیدرالی یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی ئه‌و بیروبۆچوونه كه‌سیستمی لامه‌ركه‌زی به‌هۆكاری لێكترازاندنی ولات ده‌زانێت و فیدرالیزمیش به‌بزوێنه‌ری له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ولاتان ده‌بینێت، نه‌ك كه ئه‌وه دابه‌شكردنی ده‌سه‌لات و شكاندنی ئه‌و قۆرخكردنهو بهناوهندیكردنهو چڕكردنهوهیهتی له‌ده‌ستی ده‌سته‌بژێرێكی حوكمڕاندا له‌ناوه‌ند.
فیدرالیزم به‌لانی كه‌مه‌وه له‌باكگراوندی ئه‌وه‌ی له‌كوردستان به‌دیهاتووه، نه‌ك روانین بۆ ده‌وڵه‌تانی فیدرالی دوورتر‌و سه‌ركه‌وتووی وه‌كو سویسرا‌و ئه‌ڵمانیاو ئه‌وانی دیكه، ده‌بێته نموونه‌یی ترین چاره‌سه‌ر بۆ گرفته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه له‌دواكه‌وتنی ترسناك له‌ژێرخان و ئاستی گوزه‌رانی كۆمه‌لایه‌تی و په‌راوێزخستنی سیاسی، ئه‌مه‌ش ئه‌وه له‌ده‌سته‌بژێری سوننه ده‌خوازێت كه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌و جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌دا بكه‌ن كه به‌بنه‌مای نه‌گۆڕی ده‌زانن و واده‌زانن گه‌شه‌سه‌ندن و پێدراو و گۆڕدراوه‌كانی جیهان تێیانپه‌ڕاندووه.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئێستا هه‌ندێك ده‌نگ له‌ناو ناوه‌ندی سوننه‌وه به‌شه‌رمه‌وه به‌رزده‌بنه‌وه كه‌تێگه‌یشتن و قبووڵكردنیان بۆ ئه‌و چه‌مكه به‌ده‌رده‌خه‌ن، ئه‌مه‌ش به‌خوێندنه‌وه‌ی باكگراوندی ده‌ستپێوه‌گرتنی ئیسلامی سیاسیی شیعه‌و هه‌ندێك لهمهرجهعهكان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌چه‌مكی زۆرینه‌یی شیعه‌و ههژموونگهرییان به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كییه سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تدا، كه‌ئه‌و ده‌نگانه‌ی ناو شیعه‌ش ئه‌و كاته زیاتر زه‌قبوونه‌وه كه لیستی عیراقییه توانیی به‌رزترین رێژه‌ی ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ئاداری رابردوودا به‌ده‌ستبهێنێت، كه‌حزبه شیعه ئیسلامییانه ئه‌وه‌یان ره‌تكرده‌وه به‌پێی ده‌ستوور ده‌ستاوده‌ستی ئاشتیانه‌ی ده‌سه‌لات له‌گه‌ڵ عه‌للاوی-ی شیعه‌ی عه‌لمانیدا بكه‌ن كه به‌ده‌نگی سوننه‌كان سه‌ركه‌وت و هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان به‌سوننه له‌قه‌ڵه‌مدا هه‌رچه‌نده ژماره‌ی شیعه‌كانی ناو لیستهكهیشی كه‌م نین، به‌مه‌ش په‌نایان برده به‌ر فێڵ و گه‌مه‌یه‌كی سیاسی بۆئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت بۆ خۆیان بپارێزن له‌ڕێگه‌ی ناونیشانی (گه‌وره‌ترین قه‌واره)ی په‌رله‌مانه‌وه.
ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ئێستا زۆر جه‌ختی لێده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌یه داخۆ دوای بڕیاره‌كه‌ی عه‌للاوی و لیستی عیراقییه به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نوری مالكی بۆ خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌ت، ده‌سته‌بژێری سوننه به‌ره‌و پرۆژه‌ی پێكهێنانی هه‌رێمێكی سوننه ده‌ڕۆن به‌ئامانجی هێنانه‌دی هاوسه‌نگیی مه‌زهه‌بی و گه‌یشتن بهئاشتییهكی كۆمه‌لایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری به‌ڕێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ریدا كه‌ئێستا ونن؟
حه‌سه‌ن عه‌له‌وی یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی لیستی عیراقییه به‌ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسای راگه‌یاندبوو كهناڕازیبوونی سوننه، واتا ناسه‌قامگیری له‌عیراقدا، وه‌ك ئاماژه‌دانێك به‌وه‌ی كه له‌توانادایه سوننه‌كان جیاببنه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش به‌كورتی ده‌ڵێت: پێویسته سوننه‌كان ئارامی و ئابووریی ناوچه‌كه‌یان بخه‌نه‌وه سه‌رپێ و گه‌شه به‌ناوچه‌كانیان بده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی كورده‌كان ده‌یكه‌ن.