له‌و ڕیپۆرتاژه‌دا چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ئه‌و به‌ناو سه‌ركرده عه‌ره‌بانه‌ى عیراق كردبوو، كه شۆڤینین. یاخود كۆنه به‌عسین و زۆر دژى پرۆسه‌ى دیموكراسى عیراق و كێشه‌ى كوردن و دیاریشه هه‌ر لایه‌نه‌و به‌شێوه‌یه‌ك قسه له‌سه‌ر كه‌ركوك ده‌كات.
له‌و ڕیپۆرتاژه‌دا چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌له‌ف عهلیانى سه‌رۆكى حزبى به‌ناو (حركه الحوار الوتنى) و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى عیراق له‌سه‌ر لیستى (التوافق) كردبوو. ئه‌وه‌ى له‌قسه‌كانیدا زۆر به‌لامه‌وه سه‌یر بوو، ئه‌وه‌بوو زۆر به‌ئاشكراو به‌دڵنیاییه‌وه ده‌یوت (كورده‌كان چوون ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر كوردى دیكه‌یان له‌پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانه‌وه هێناوه بۆ كه‌ركوك، واته له‌ئێران و توركیا و سوریا، تاكو ڕێژه‌ى كورد له‌كه‌ركوك زیاد بكه‌ن و گۆڕان له‌بنه‌ماى دیمۆگرافیاى شاره‌كه‌دا بكه‌ن)! .
سه‌یر له‌قسه‌ى ئه‌م شۆڤینییهدا نییه، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه ئه‌م پیاوه له‌به‌غدا دادهنیشآ و كه‌ركوكیش هه‌ر (250) كیلۆمه‌ترێك له‌به‌غداوه دووره، كه‌چى ئه‌م قسه‌یه ده‌كات و نایه‌ت ڕاستییه‌كان به‌چاوى خۆى ببینآ!
باشه ئه‌م ژماره زۆره‌ى كورد چۆن هێنراون بۆ ئه‌مشاره‌و نیشته‌جآ كران؟ چۆن ناسنامه‌ى بارى شارستانى و ڕه‌گه‌زنامه‌ى عیراقیان بۆ ده‌رهات. ئه‌گه‌ر تۆزێكیش شاره‌زایى له‌زمانى كوردیدا هه‌بآ ده‌بآ ئهوهبزانآ كه زمانى كوردى، زمانێكى فره له‌هجه‌و زاراوه‌یه، كه‌سێكى شاره‌زا ده‌توانێت شێوه‌ى ئاخاوتنیان جودا بكاته‌وه‌و بزانێت. به‌لام ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته ئه‌مه‌و چه‌ندانى هاوشێوه‌ى ئه‌و نه‌خشى سیاسه‌تى پێكهاته‌یه‌كى عیراق ده‌كات و هه‌ر به‌سوك و ئاسانی دهڵىَ ئه‌وه‌ى من ده‌یڵێم ڕاسته‌و ده‌بآ تۆ مل كه‌چى وتنهكانى من بیت.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى خوێندمه‌وه، كه‌وا خانمه گۆرانیبێژى ده‌نگ خۆشى عه‌ره‌بى لوبنانى نه‌جوا كه‌ره‌م به‌ته‌مایه له‌م نزیكانه بێته عیراق و ئاهه‌نگ بگێڕێت.
به‌ڵام كوێى عیراق؟ بێگومان هه‌ولێر و سلێمانى، واته هه‌رێمى كوردستان. چونكه كوردستان زۆر جیاوازه له‌عیراق و هه‌تا ئه‌م جیاوازییه‌ش بۆ زۆر لایه‌نى جیهان سه‌لمێنراوه، كه هه‌رێمى كوردستان زۆر له‌بارى ئه‌منییه‌وه له‌به‌شه‌كانى دیكه‌ى عیراق جیاوازه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێستا مۆندیالى تازه پێگه‌یشتوانى ڕۆژئاواى كیشوه‌رى ئاسیا له‌هه‌ولێر ئهنجامدهدرآ و به‌سه‌دان كۆمپانیاى بیانى هاتونه‌ته هه‌رێمى كوردستان.
هه‌مووانیش باش ده‌زانن ئه‌و شیوهنهى ئه‌وان بۆ كه‌ركوك بۆ نه‌وته‌كه‌یه و داواى كوردیش، به‌لگه‌یه‌كى مێژووییه كه‌وا شارێكى كوردستانییه.
كه‌واته خاتوو نه‌جوا كه‌ره‌م زیاتر شاره‌زاى بارى ئه‌منى و ئاوه‌دانى عیراقه‌و باشدهزانآ هه‌رێمى كوردستان گه‌رچى زمانیان عه‌ره‌بى نییه‌و ئهوگهنجانهشى عاشقى ده‌نگی ئه‌ویشن، زمانه‌كه‌ى ئه‌و نازانن یان باشنین لێى، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر له‌هه‌رێم كۆنسێرته‌كه‌ى رێكده‌خات.
هه‌روه‌ك چۆن ئه‌و هه‌موو عه‌ره‌به‌ى لهشارهكانى دیكه‌ى عیراقه‌وه هاتوون بۆ كوردستان، دیاره كه هه‌ر له‌به‌ر خراپى بارى ئه‌منى شاره‌كانى دیكه‌ى عیراقه‌و ئاسایش و ئارامى شاره‌كانى كوردستانه.
شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن