شارۆچكه‌كه‌ش، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وان له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌پارێزگای دیاله‌ن، به‌هۆی بوونی ئینتیماشیان بۆحكومه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن ئه‌و پارێزگایه‌وه پشتگوێ خراون، هه‌روه‌ك قائیمقامی خانه‌قین ده‌ڵێت "ئێمه كه‌وتوینه‌ته نێوان دوو به‌رداشی حكومه‌تی ناوهندو حكومه‌تی ناوچه‌یی پارێزگای دیاله".
به‌شێك له‌دانیشتوانی شارۆچكه‌كه باس لهوهدهكهن كه تائێستا ئاوه‌ڕۆی نیه‌و كاره‌باكه‌شیان له‌ئێرانه‌وه پێده‌گات، ئه‌وه‌ش گرفتی خۆی هه‌یه، چونكه هه‌ر وه‌ك ئه‌وان روونی ده‌كه‌نه‌وه، كاره‌باكه‌ی ئێران ڤۆڵتییه‌ی نزمه، له‌به‌رئه‌وه به‌ناچاری ڤۆڵتاج به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی زۆرێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ئاسانی ئاوی خواردنه‌وه‌یان پێناگات‌و له‌زۆر شوێنیش ئاوه‌كه پیس بووه‌و كه‌ڵكی خواردنه‌وه‌ی نییه.
به‌رپرسانی شاره‌كه‌ش كه له‌ئێستادا سه‌رجه‌میان كوردن، وێڕای داننان به‌بونی ئه‌و گرفتانه، ئۆباڵی ئه‌و كێشانه‌ش ده‌خه‌نه گه‌ردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌و خراپی بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌و حكومه‌تی ناوه‌ند.
زۆرێك له‌هاوڵاتییانی خانه‌قین به‌رده‌وام ترسی بڕینی ئه‌و كارهبایهیان هه‌یه، كه له‌ئێرانه‌وه پێیان ده‌گات عه‌دنان محه‌مه‌د هاوڵاتییه‌كی شاری خانه‌قینه‌و ترسی خۆی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر بڕینی ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه له‌ئێرانه‌وه پێیان ده‌درێت، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌هیچ گرنتییه‌ك نییه بۆ به‌رده‌وامبونی ئه‌و كارهبایهو وتی "ئه‌گه‌ر بچوكترین كێشه له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا دروستبێت، به‌دڵنیاییه‌وه، ئه‌و كاره‌بایه ده‌بڕێت، بۆیه پێویسته بیر له‌به‌دیل بكرێته‌وه".
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه مه‌حمود سه‌ید كه هاوڵاتییه‌كی تری شارۆچكه‌كه‌یه باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و كاره‌بایی پێیان ده‌گات ڤۆڵتییهكهی زۆر نزمه. هه‌ر بۆیه وه‌كو پێویست سود له‌و كاره‌بایه نابینن. مه‌حمود ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه تائێستا شارۆچكه‌كه‌یان بێ ئاوهڕۆیهو ئه‌و وتی "ئه‌م ئیداره‌یه‌ی خانه‌قین‌و دیاله‌ش ئاشی نه‌زانه‌و خودا ئه‌یگێڕێ"
هه‌ر سه‌باره‌ت به گرفته‌كانی خانه‌قین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین سه‌میر محه‌مه‌د نور ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌مێژه ناوچه‌كه‌یان بۆته ده‌روازه‌ی زۆرێك له‌كێشه‌و شه‌ڕو ململانێ سیاسییه‌كان ئه‌و وتی"خانه‌قین سه‌رجه‌می زیان‌و وێرانكارییه‌كانی جه‌نگی ئێران‌و عێراقی به‌ركه‌وتووه‌و وێرانكراوه، له‌سه‌رده‌می حوكمی به‌عسیشدا حكومه‌ت رێگه‌ی به‌هیچ هاوڵاتییه‌كی خانه‌قین نه‌ده‌دا خانوو دروستبكات، یان خانووه‌كه‌ی خۆی نۆژه‌ن بكاته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی خۆیشی وه‌ك حكومه‌ت له‌ماوه‌ی 40ساڵی حوكمڕانیدا هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری له‌خانه‌قین ئه‌نجام نه‌داوه‌و ئه‌یویست به‌ته‌واوی ته‌ختی بكات‌و بیگوازێته‌وه بۆ چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌دووری جێگه‌ی ئێستای، بۆ ناو بیابانهكهی نێوان جه‌له‌ولاو به‌عقوبه".
ئه‌م به‌رپرسه ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه دوای رووخانی حكومه‌تی به‌عس ئومێدێكی زۆریان هه‌بوه كه ناوچه‌كه‌یان ئاوه‌دان بكرێته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌و هیوایه‌یان نه‌هاتۆته دی، ئه‌و باسی له‌وه‌كرد كه له‌ساڵی 2004 تا2008 ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به‌بیانووی خراپی بارودۆخی ئه‌منییه‌وه نه‌یانتوانیوه ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ریانگرتووه له‌پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریدا خه‌رجی بكهنو وتی "له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نێكی زۆر گه‌نده‌ڵ بوون، هه‌ر لهپارێزگارهوه بیگره هه‌تا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نیش لهگهندهڵییهكی زۆره‌وه تێوه‌گلابوون".
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه كه له‌و 500ملیار دیناره‌ی بودجه‌ی پارێزگاكه له‌چوار ساڵی رابردوودا 10ملیار دینار‌و نیویان بۆ خانه‌قین ته‌رخانكردوه‌و یه‌ك ملیاریش بۆ ناحییه‌كانی مهیدانو قۆره‌توو، ئه‌و پڕۆژانه‌شی كه بۆ خانه‌قین به‌و پاره‌یه ئه‌نجامدرا له‌چوار ساڵی رابردوودا سه‌رجه‌میان به‌نیوه ناچڵی بهجێهێڵراونو له‌نیوه زیاتریان ماوه جێبه‌جێبكرێن، ئه‌و وتی "ئه‌وه‌ی رهخانهقین به‌دیده‌كرێت به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بۆمان جێبه‌جێكراوه‌و دیاله یه‌ك پرۆژه‌یان بۆ خانه‌قین ئه‌نجام نه‌داوه كه به‌ته‌واوی تهواوكرابێت".
سه‌باره‌ت به‌كاره‌بای خانه‌قین سه‌میر محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ردانی قائیمقامی كرماشانیان كردوه به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ڤۆڵتییه‌ی كاره‌باكه له160كهیڤییهوه بكه‌ن به220كه‌یڤی، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان بێسوودبووه، ناوبراو ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه خانه‌قین دوو وێستگه‌ی كاره‌بای هه‌یه‌و ده‌توانن به‌گه‌ڕی بخه‌نه‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ند هاوكاریان ناكات بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی، ئه‌و وتی "به‌ڕاستی ئێمه گرفته‌كانمان هه‌مووی ده‌خه‌ینه ئۆباڵی حكومه‌تی ناوهندیو پارێزگای دیاله".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵانیش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه هیچ بودجه‌یه‌كیان نییه بۆ چاكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوه‌كه‌یان، ده‌رباره‌ی ئاوه‌ڕۆش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه له‌ئێستادا له‌سه‌ر حیسابی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی ئاوه‌ڕۆن بۆ چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی وه‌ك تۆڵهفرۆشو مه‌زره‌عه‌و مامۆستایان.
ئه‌و سه‌رۆكه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین بێهیوایی خۆی نیشانده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیالهداو وتی "له‌سه‌ره‌تادا هیوایه‌كی زۆرمان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا هیوایه‌كی ئه‌وتۆمان پێی نییه‌و ره‌نگه نه‌توانن له‌داهاتووشدا هیچ كارێكی جیددیمان بۆ ئه‌نجام بده‌ن".
هه‌روه‌ها قائیمقامی قه‌زای خانه‌قین، محه‌مه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، سه‌باره‌ت به نه‌بوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای دیالهنو هیچ بودجه‌یه‌ك نایه‌ته لای ئه‌وان، به‌ڵكو ته‌نها داوای پڕۆژه له‌پارێزگای دیاله‌و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن، ناوبراو ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه له‌ماوه‌ی چوار ساڵی دوای روخانی رژێم، داوایان له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله كردوه كه ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی بۆیان هاتووه‌و ناتوانن به‌هۆی خراپی باری ئه‌منییه‌وه خه‌رجی بكه‌ن، ئه‌وا بڕێكی باشی بۆ خانه‌قین خه‌رج بكه‌ن، به‌ڵام نه‌ك داواكه‌یان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتون، به‌ڵكو گرفتیشیان بۆ دروستكردونو وتی "ئه‌و چه‌ند پڕۆژه كه‌مه‌شی كه بۆیان ئه‌نجامداین به‌نیوه‌ناچڵی به‌جێیانهێشت، به به‌ڵێنده‌ره‌كانمان ده‌وت بۆچی ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو ناكه‌ن؟ پێیانده‌وتین پاره‌ی ته‌واوكاری پڕۆژه‌كه‌مان وه‌رنه‌گرتووه".
خانه‌قین له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای دیاله‌یه‌و زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردی شیعه مه‌زهه‌بن، كهمینهیهكیش لهدانیشتوانهكهی كاكه‌یی‌و عهرهبو مهسیحیو توركمان‌و كوردی سوننه مه‌زهه‌بن، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ئێستادا ده‌گاته 170 هه‌زار كه‌س.