و هه‌م له‌رووی كات و زه‌مه‌نیشه‌وه ، بهلاَم زۆربه‌ی كاتیش ئه‌و سنوردارییهشی پێ ره‌وا نه‌بینراوه‌و له‌رێی دوژمنه‌كانیه‌وه ئه‌و نیمچه دهسهلاَتهش روخێنراوه هاوکات هه‌ندێک له‌و ده‌سه‌ڵاتانه له ناوه‌وه توشی قه‌یران بوون و ، ناکۆکیه‌کان له هه‌موو سنورێک تێپه‌ڕیان کردووه و هۆکارێک بوون بۆڕوخاندنیان،حهسنهویهكان یه‌كێك بوون له‌و دهسهلاَته ناوچه‌یانه‌ی كورد كه زیاتر به میرایه‌تی ناسراون ، حه‌سه‌نه‌وییه‌کان کورد بوون و له نێوان ساڵانی ( 959-1015) میرایه‌تی خۆیان هه‌بووه و پانتایی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران(کوردستانی ڕۆژهه‌لات) و ناوچه‌کانی نێوان هه‌ردوو ڕوباری دیجله و فوراتی ئه‌مڕۆی عێراقی گرتۆته‌وه. پایته‌خته‌که‌یان شاری "دینه‌وه‌ر" بووه که ده‌که‌وێته باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری کرماشان. میرایهتییهکه ناوی میرایه‌تی "حه‌سنه‌وی" بووه ، چونکه دامه‌زرێنه‌ره‌که‌ی ناوی "حه‌سنه‌وی کوڕی حسین" بووه که سه‌رۆکی خێڵی "بازرگان" بووه.
دهسهلاَتی حهسنهویهكان وه‌ك ته‌واوی دهسهلاَته كوردییه‌كان پاش كۆچی دوایی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی و درووست بوونی ناكۆكی له سه‌ر گرتنه ده‌ستی دهسهلاَت له‌لایه‌ن كوڕانی ئه‌و میرو پاشایانه‌ی كه حوكمرانی مهملهكهتیان كردوه رووبه‌روی هه‌ره‌سهێنان و دارمان بوه‌ته‌وه بۆیه كاتێك حه‌سنه‌وی کوڕی حسین كه دامه‌زرێنه‌ری میرایه‌تی حهسنهویهكانه له ساڵی (979)دا له شاری بێستون كۆچی دوایی كردوه، دوای مردنی حه‌سنه‌وی،له سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات کێشه و قه‌یران ده‌که‌وێته ناو کوڕه‌کانییه‌وه. ئه‌و کێشه و قه‌یرانانه هێنده گه‌وره بوون که بوونه‌ته ده‌روازه‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی بویهیهکان له کاروباری میرایهتییهکهدا. بوه‌یهیه‌کان سودیان له پشێوی ناو میرایه‌تی حه‌سنه‌وی وه‌رگرت و ڕووی له‌شکره‌که‌یان تێکرد و ، له ماوه‌یه‌کی که‌مدا توانیان له‌شکری "فه‌خر الدوله"ی کوڕی حه‌سنه‌وی بشکێنن. به‌ڵام "نه‌سیر الدوله"ی کوڕێکی تری حه‌سنه‌وی له گه‌ڵ بوهیهییهکان هاوپه‌یمانێتی پێک هێنا و ، له‌و ڕێیه‌وه توانی پانتایی ده‌سه‌ڵاتی میرایه‌تییه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته شاره‌کانی نه‌هاوه‌ندی ئێران و ئه‌سه‌د ئابادی ئه‌فغانستان و ئه‌هواز و کرماشان و که‌رکوک.