عه‌لی حسین فه‌یلی/ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی دژ به پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاتهكراون ته‌نانه‌ت پاساوی ئه‌وه هه‌ڵناگرێ كه بگوترێ كێ كردی و بۆ كردی چونكو تاوان له‌م وڵاته‌دا ره‌گ و ریشه‌كه‌ی مێژووییه به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كه‌ی نادیاره.
ساڵێكی ته‌مه‌ن له یادی كاره‌ساتی جینوسایدی كوردانی فه‌یلی زیادی كرد و ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به خه‌مساردی به‌یانێكی ده‌رنه‌كرد و به‌رپرسی ئه‌و مه‌له‌فه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، ته‌نانه‌ت لێدوانێكی نه‌دا!
سه‌باره‌ت به شه‌قام، به بوونی ده‌یان كێشه‌ی رۆژانه و به‌رده‌وام كه ئۆقره‌ی له هاووڵاتی زیندووی ئه‌م وڵاته بڕیوه ئاساییه كه‌متر یادی قوربانیه‌كانی ئه‌و چه‌شنه كاره‌ساتانه بكرێ. كارنامه‌ی ئه‌م دۆسیه‌یه ته‌ژییه له پێشنیار‌و بڕیاری ماوه به‌سه‌رچوو. ئاماره‌كان پاش مردن و ناهومێدی و پاشه‌كشه‌ی خاوه‌ن مافه‌كان گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێ نه له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه‌كانی به‌رپرس.
به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی جینوسایدی كوردانی فه‌یلی له ناو حكومه‌ت ئه‌و بوێرییه‌یان نییه كه بڵێن؛ هزرو ده‌سه‌ڵاتێكی شاراوه هه‌یه كه ناهێلی هیچ پێشنیار‌و بڕیارێك په‌یوه‌ست به‌م مه‌سه‌له‌یه به یاسایی جێبه‌جێ بكرێ.
له هه‌مان كاتدا، پاش 42 ساڵ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان هێشتا هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه نازانن كه بۆ هیچ ئاسه‌وارێكی روفاتی شه‌هیده‌كانیان نادۆزنه‌وه ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێ كه له سای پاساوی له قاڵبدراوو هه‌میشه‌یی دامه‌زراوه حكومی و ناحكومیه‌كان ، هیچ خوێندنهوهێهكی تازه و لۆجیكی بۆ هۆكاره‌كانی بڕیاری جینوسایدكردن به‌و چه‌شنه نابیستین.
به پێوه‌ری مه‌نتق هاووڵاتی خاوه‌ن دۆخی ژیان و ئابووری باش، بیر له كودهتاو تێكدانی دۆخی سه‌قامگرتووی خۆی و وڵاته‌كه‌ی ناكات تا بكه‌وێته به‌ر شاڵاوی تاڵان و كۆمه‌ڵ كوژی.
بوونی كه‌سایه‌تیه‌كانی فه‌یلی له‌ناو پارته سیاسیه‌كان، وه‌ك بوونی ئه‌ندامانی ههرپێكهاتهیهكی به‌شدار له چالاكیه سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته به هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌تر له خودی پارته به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی رژێمی پێشووتری به‌غدا نازانرێ تا سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌و پێكهاته‌یه بێسه‌روشوێن و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر بكرێن.
بزافی ئازادیخوازی كورد چه‌ند ده‌یه پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق كه‌وته ململانێی راسته‌وخۆ و ئیسلامی سیاسیش پاش رووخاندنی رژێمی شای ئێران ئایینزای هێنایه ناو گه‌رمه‌ی ململانێ و شه‌ڕه‌كان به‌ڵام كێشه و كاره‌ساتی ناخ هه‌ژێنی كوردانی فه‌یلی له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراق سه‌ری هه‌ڵداوه.
وه‌ك چاوهنواڕدهكرا، له یادی 42 ساڵه‌ی دۆندی ئه‌م كاره‌ساته ، ئه‌وانه‌ی كه ده‌بوو جه‌نگ بۆ هێنانه‌وه‌ی مافه‌كان بكه‌ن غائبی گه‌وره بوون . زۆرینه‌ی ره‌های چالاكوانه‌كانی كوردی فه‌یلی ، له‌م بواره‌دا به نوێكردنه‌وه‌ی وه‌فادارییان بۆ ئیلتیزامی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزاو.. نه‌یانتوانی جه‌خت بكه‌ن كه گشت دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌ت و پارته سیاسیه‌كان و رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بوون.
له‌م وڵاته‌دا، ده‌رفه‌تی سته‌مكار زۆره و ده‌رفه‌ت بۆ سته‌ملێكراوان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ست و ئازادبن له ده‌ربڕینی بیروڕا گه‌لێك دژوار‌و كه‌مه لێ هه‌ر گه‌ل و پێكهاته‌یه‌ك ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك مه‌ینه‌تیه‌كانی خۆی وێنا بكات.
له دیدی جیلی ئێستای فه‌یلییه‌كان، كاتێك له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ته‌نانه‌ت وه‌ك سومبول و رمز په‌یكه‌رێك بۆ یادی شه‌هیده‌كانی ئه‌م كاره‌ساته دروست ناكرێ ئه‌وه جێی پرسیاره؟! كاتێك حكومه‌تی به‌غدا له بۆنه‌كه خۆی ده‌دزێته‌وه و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت هه‌نگاوی چاره‌سه‌ربۆ بنبڕكردنی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه هه‌ڵناگرن ئه‌وه جێی سه‌رسوڕمانه؟!
كاتێك دادگای باڵای تاوانه‌كان له ئه‌نجامه‌كانی جێبه‌جێكردنی بڕیاری خۆی بۆ ناساندنی وه‌ك جینوساید ناپرسێته‌وه ئه‌وه جێی پرسیاره؟! ده‌بێ چاوه‌نواڕی چی بكرێ له كاتێكدا ئه‌وه به یاسای دادگای باڵای تاوانه‌كان رێكخراوه‌و ئه‌رك و سپارده‌ی هه‌موو لایهنێكیانه.
پاش نزیكه‌ی بیست ساڵ له سه‌رده‌می حوكمڕانی نوێی عیراق، دامه‌زراوه‌كانی میری دیسان تازه خه‌ریكن پێشنیاز بۆ شێوازی مامڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه و هاوشێوه‌كانی ده‌ده‌ن! ئاساییه به‌رپرسانی دۆسیه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، له ده‌سته مافی مرۆف، له وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران، له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و داد‌و.. ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانی ئه‌م ساڵ لێدوان بده‌ن و ته‌نانه‌ت ناتوانن له ساڵانی داهاتووش پشت به‌ستوو به ئامار‌و به‌ڵگه باسی قۆناغه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی بكه‌ن. به ئاشكرا ، له پرۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی جینوسایدی كوردانی فه‌یلی و سه‌رجه‌م پێكهاته سته‌م لێكراوه‌كانی هاو چه‌شن حكومه‌تی به‌غداو دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانی به‌رپرس هێنده نه‌چوونه‌ته پێش كه له شه‌رمه‌زاری رزگاریان بكات.