ئه‌وه‌ی پێم ناخۆشیوو ئه‌وه بوو كه كه‌سم نه‌دی، به‌تایبه‌تی له (نه‌وه‌ی نوێ) شێوه‌ی جه‌ژنه پیرۆزه‌ی كورد بزانێ، له‌به‌رئه‌وه له‌م جه‌ژنه‌شدا بووم به مامۆستا و ئه‌و شێوه جوانه‌م به زۆركه‌س له‌به‌ركرد.
كورد ده‌ڵێ:
-جه‌ژنتان پیرۆزبێت
-جه‌ژنت پیرۆزبێت، پێكمانه‌وه.
-گه‌ردنم ئازادكه
-گه‌ردنت خۆش و ئازادبێ.
(گه‌ردن ئازادی) له جه‌ژندا مانای ئاشتبوونه‌وه‌یه، نه‌مانی ناخۆشییه، به مانای (مصالحه و لێبوورن)ی ئه‌م زه‌مانه‌یه، به‌ڵام باوه‌ڕ بكه‌ن له‌م (مصالحه)یه ناچێت كه ئێستا هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن داوای ده‌كه‌ن، گوایه له هه‌موو تاوانباران و پیاوكوژان و (كیمیایی ڕژ) و خه‌ڵك و هه‌زاره‌ها یا ده‌یان و چه‌ند سه‌د هه‌زار زیندهبهچاڵكهر ببوورین.
نهْ لێیان نابوورین، بۆ كورد جاران و با بڵێم له ئێستاشدا ئه‌و گه‌ردن ئازادییه بۆ دڵ له‌یه‌ك یا دڵی یه‌ك شكاندنێكی سووك و خۆیانهبوو، ئه‌وه‌ی خوێنی تێدا ڕژابوو ئه‌وه چاری تری هه‌بوو، خه‌ڵك ده‌كه‌وتنه به‌ینه‌وه، له بری ئه‌وه خوێنڕشتنه چاری عه‌شایه‌ری هه‌بوو، به پاره (خوێن ده‌درا) ژن به ژن ده‌كرا و خزمایه‌تی په‌یدا ده‌كرا، به‌ڵام كه حكومه‌ت و دادگا په‌یدابوو، ئه‌وا كه‌سێك ده‌یتوانی له خوێنی كه‌سه‌كه‌ی ببوورێت – به هه‌ر جۆرێك بێت، به‌ڵام (مافی گشتی واته حه‌قی عام) ده‌ما كه ئه‌وه حكومه‌ت و دادگا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دا و بۆ كه‌س نه‌بوو، ته‌نانه‌ت بۆ حكومه‌تیش كه له‌و خوێنه ببوورێ له‌به‌رئه‌وه كه زۆرجار (لێبووردنی گشتی) بۆ به‌نده‌كان ده‌رده‌چوو، (كوشتن و مافی گشتیی) نه‌ده‌گرته‌وه، بۆ ئه‌مجاره ئه‌و لێبووردنه گشتییه‌ی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ریكردووه بۆ به‌نده‌كانی هه‌رێم ته‌واو به‌و ڕێوشوێنهدایه و خوێنڕێژان ناگرێته‌وه.
كه هه‌ندێك ئێستا داوا ده‌كه‌ن كه لێبووردنی گشتی بوو فاشیسته‌كان ده‌كرێ، ئه‌وه ده‌بێ حكومه‌تی عیراق بزانێ كه ئه‌و له كێ ده‌بوورێ با ببوورێ، به‌ڵام گه‌لی كورد له كورد كوژان نابوورێت و به‌پێی هه‌موو یاسا و پێڕه‌وه‌كانی جیهان ئه‌وانه (مافی گشتی)یان له گه‌ردندایه كه بۆ ئه‌و فاشیستانه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو خوێنڕشتن و خه‌ڵك زینده‌به‌چاڵكردنه هه‌ر له سێداره‌دان و مردنه.
دیسان بۆ دۆستان، جه‌ژنیان پیرۆزبێ گه‌ردنی هه‌موویان ئازادبێت.