بهكراسو بیجامه‌وه، بۆ مه‌به‌ستی پێشوازیكردن له (كه‌مال كلیچدار ئۆغڵو) ی سه‌رۆكی تازه‌ی پارتهكهیانو وتنه‌وه‌ی درووشمی (ناخه‌وین تا ده‌سه‌ڵات له‌ئاكه‌په وه‌رنه‌گرینه‌وه)، ئه‌م هاتنه ده‌ره‌وه‌یه خۆی له‌خۆیدا مانای وایه ڕاپرسییه ده‌ستورییه‌كه له‌ڕێڕه‌وی خۆی لایداوه‌و مه‌غزایه‌كی سیاسی وه‌رگرتووه، ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه‌ش چاره‌نووسی حكومه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌خاته مه‌حه‌كه‌وه.
پارتی داد‌و گه‌شه‌ی فه‌رمانڕه‌وا (ئاكه‌په) ئاماده‌كاری ته‌واویكردووه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ڕۆژی 12-ی سێپتامبه‌ری (1980)، ئاكه‌په ده‌خوازێت لهڕیفراندۆمهكهی ڕۆژی 12-ی سێپتامبه‌ری ئه‌مساڵدا به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره وه‌ڵامی ئه‌و ڕۆژه شوومه‌ی ساڵی (1980) بداته‌وه، وه‌لێ پارته ئۆپهزسیۆنهكانی وڵاتیش له‌هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه كه‌مپینی دژایه‌تیكردنی ڕاپرسییه‌كه‌یان ده‌ست پێكردووه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن هه‌ڵه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئهردۆغانو پارته‌كه‌ی وه‌ك كارتێك به‌كاربهێنن، بۆئه‌وه‌ی دواجار خودی ئه‌ردۆغان بخه‌نه نێو لوله‌ی تۆپهكهوهو به‌رپرسیارێتی شكسته سیاسیه ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كانی بخهنهئهستۆ، ئۆپۆزیسیۆنی توركیا خۆی بۆ ئه‌و ڕۆژه سه‌ختانه ئاماده‌كردووه‌و سڵیش ناكه‌نه‌وه له‌به‌كارهێنانی هه‌ر كارتێكی تر بۆ شكستهێنان به‌حكومه‌تی ئاكه‌په، له‌نێو كارته بهكارهاتووهكانیشدا دۆسیه‌ی ڕێكخراوی نهێنی ئهرگهنهكۆنو پرۆسه‌ی چه‌كوش كه مه‌به‌ستیان ڕووخاندنی حكومه‌ت بووه، حكومه‌تیش به‌هۆی ئه‌و دوو پرسه‌وه دووچاری كۆمه‌ڵێك فشارهاتووه، به‌هۆی هه‌ڵوێستی دادگا‌و دامه‌زراوه قه‌زاییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاشتی‌و دیموكراتی (به‌ده‌په) كه نوێنه‌رایه‌تی فراوانی كوردی توركیا ده‌كات، ئه‌و پارته په‌ڕاوه دیموكراتیه‌كه له‌سه‌ر شێوازی خۆی ده‌خوێنێته‌وه، بۆیه داوای لهئهندامو هه‌وادارو زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا كردووه له‌ڕۆژی ڕیفراندۆمدا له‌بری ڕووكردنه بنكه‌كانی ده‌نگدان، ڕوو له‌كه‌ناره‌كانی ده‌ریاو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ئه‌و پارته كوردییه بایكۆتی ڕاپرسیه‌كه ده‌كات به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ماده هه‌مواركراوه‌كان هیچیان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده‌وه نیه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد (عوسمان بایده‌میر) شاره‌داری دیاربه‌كر وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌ردۆغان گوایه كورده‌كان گوێ له‌ده‌نگی عهقڵو دانایی ده‌گرن، به‌شداری ڕیفراندۆم دهكهنو ڕێزیش له‌دیموكراتی ده‌گرن، بایده‌میر له‌به‌رامبه‌ردا خۆی خسته‌نێو گێژاوێكیو سیاسی‌و ڕایگه‌یاند، ده‌خوازێت ڕه‌نگه‌كانی ئاڵای كوردی له‌پاڵ ئاڵای توركیادا ببینێت له‌سه‌ر بیناو شوێنه گشتییه‌كانی باشووری خۆرهه‌ڵات بشه‌كێنه‌وه.
دواهه‌مین كه‌سیش كه خۆی خزاندهنێو هێڵی مشتوومڕهكانو به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ده‌ستی هه‌بوو لهگهرمكردنی پرسه‌كه، ئه‌ویش (فه‌تحوڵڵا گیوله‌نی) ڕێبه‌ری ڕۆحی ئیسلامییه‌كانی توركیابوو، ناوبراو داوای لهههوادارو لایه‌نگرانی خۆیكرد ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژوییه له‌ده‌ست نهدهنو به‌به‌ڵێ به‌شداری ڕیفراندۆمه‌كه بكه‌ن، به‌وپێیه‌ی بڕگه هه‌مواركراوه‌كان پانتاییه‌كانی دیالۆگ‌و گۆڕان فراوانتر ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گیوله‌ن بووه‌هۆی نیگه‌رانی (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا، كه پارتێكی ڕاستڕه‌وو توندڕه‌وی وڵاته‌كه‌یه، باخچه‌لی بانگهێشتی گیوله‌نی كرد له‌بری مانه‌وه لهئهمریكاو له‌ژێر (ئیقامه‌ی جه‌بریدا)، بگه‌ڕێته‌وه وڵات‌و له‌زێدی خۆی به‌شداری ڕاپرسیه‌كه بكات.
ڕاپرسیه‌كه‌ی 12-ی سێپتامبه‌ر بووه‌ته ڕاپرسی له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی ئهردۆغانو سیاسهتو شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان، هه‌روه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیشه بۆبه‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن‌و سه‌رۆكی تازه‌ی پارتی گه‌لی كۆماری، ئاخۆ تا چه‌ند كلیچدار ده‌توانێت كه‌شتی به‌رپرسیارێتی خۆی بگه‌یه‌نێته كه‌ناری ئارامی‌و له‌ده‌ریای هه‌ڵبژاردنه گشتییه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی داهاتوودا بپه‌ڕێته‌وه؟ تا چه‌ندیش ده‌توانێت به‌ڕووی شه‌پۆل‌و بایه‌كان بووه‌ستێته‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی سیاسی به‌سه‌ر پارتی حوكمڕاندا به‌ده‌ست بهێنێت، له‌كاتێكدا ڕاپرسییه‌كانی ئه‌مدواییه ده‌ریده‌خه‌ن تا ئێستاش ئاكه‌په به‌جیاوازییه‌كی زۆر له‌پێش پارته ئۆپۆزیسیۆنهكانهوهیه.
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 13-ی مانگی داهاتوو، سپێده‌یه‌كی تازه‌یه بۆ توركیا‌و گه‌له‌كه‌ی، ئاخۆ به‌به‌ڵێ پاداشتی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌سوود وه‌رگرتن لهداتاكانی ڕاپرسیه‌كه هانیده‌ده‌ن له‌سه‌ر شێواز‌و سیاسه‌تی پێشووی به‌رده‌وام بێت؟ یاخود ده‌نگده‌ران به‌ده‌نگی نه‌خێریان حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكه‌په ناچارده‌كه‌ن به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و به‌رنامه‌ڕێژی باشتر بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی گشتی؟ بێگومان له‌حاڵه‌تی شكستهێنانی ڕیفراندۆمدا، له‌وانه‌یه پارته ئۆپۆزیسیۆنه‌كان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بكه‌ن تا له‌ڕێگه‌یه‌وه بتوانن پشتیوانی جه‌ماوه‌ریی بۆ خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه.
نووسینی: (سه‌میر ساڵحه)، دكتۆرا له‌زانستی سیاسی‌و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی، مامۆستا له‌زانكۆی خواجهعهلی .