بخوڵقێنێ. ته‌نیا له هه‌فته‌ی ڕابردوو چه‌ند ڕووداوێكی گرنگ له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا و په‌یوه‌ست به كێشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان تێپه‌ڕ بوون. پارتی ئاشتی و دیموكراتی BDP كۆنگره‌ی گشتی خۆی به‌ست و خۆی وه‌كو پارتێك له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی توركیا هێنایه ناسین. هاوسه‌رۆكی BDP سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له وتاری كۆنگره‌دا زۆر به توندی ڕه‌خنه‌ی له سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئاك پارتی گرت و ڕایگه‌یاند كه "ئه‌و كهلهپچانهی له ده‌ستی ئه‌وان خراوه، ده‌ریده‌خه‌ن و له زیهنیه‌تی ئاكه‌په‌ی ده‌خه‌ن". ئه‌و گرژیانه‌ی نێوان ئاك پارتی و به‌ده‌په له پاش ڕووداوه‌كانی دوای داخستنی ده‌ته‌په دێن كه له یانزه‌ی دیسه‌مبه‌ری ڕابردوو هاتونه‌ته پێش و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌ڵسوڕاو و سه‌رۆك شاره‌وانی و كه‌سایه‌تی دیاری كوردی به تۆمه‌تی كاركردن بۆ په‌كه‌كه ده‌ستگیر كراون. هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ گرژبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی توركیا و ئۆپۆزیسیۆن له لایه‌ك و سوپای ئه‌و وڵاته له لایه‌كی دیكه. ئه‌و دۆخه گریمانه‌ی پێشڤه‌چوون له پرۆسه‌ی به‌ناو كرانه‌وه‌ی دیموكراتی دوورخستۆته‌وه، به جۆرێك هیچ تروسكاییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری له ئێستادا به‌دی ناكرێ. هه‌ر په‌یوه‌ست به‌م ڕووداوانه، هه‌فته‌ی ڕابردوو كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی كۆما جڤاكێن كوردستان KCK ڕاگه‌یاندراوێكی وه‌شاند و وه‌كو هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ری ناونا، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وێڕای بیرخستنه‌وه‌ی ئاگربڕه یه‌كلایه‌نه‌كان، پێشنیاری "نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتی كه هیچ ناسنامه‌یه‌ك ده‌سته‌ڵاتدار و خاوه‌ن ئیمتیاز نه‌بێ، وڵاتی دیموكراتی كه تێیدا كۆمه‌ڵگه وه‌كو یه‌ك حسابی بۆ بكرێ، كۆماری دیموكراتی كه تێیدا سنووره‌كان نابنه كێشه، مافه كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌كان له نێو دیموكراسیدا دانیان پێدا ده‌نرێ". له په‌رله‌مانی ئه‌وروپاش به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌بژێری سیاسی كوردی و توركی و جیهانی شه‌شه‌مین كۆنفرانسی گه‌ڕان به دوای ئاشتی و چاره‌سه‌ر بۆ پرسی كورد له توركیا له دوو ڕۆژدا به‌سترا. ئه‌م ڕووداوانه هه‌موویان گه‌واهی ئه‌وه‌ن كه پرسی كورد له توركیا گه‌یشتۆته قۆناغی پێویستی چاره‌سه‌ركردن، به وردبوونه‌وه له بارودۆخی ناوخۆی توركیاش، بێ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆگان له به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن و ده‌زگا نه‌ریتییه‌كان به ئاشكرایی به‌دی ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش ده‌مانخاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه له ئێستادا پرۆسه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ناوخۆدا به بن به‌ست گه‌یشتوون و لانی كه‌م تا هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی له 2011، حكومه‌ت بوێری ئه‌وه‌ی تیا نییه هه‌نگاوی پێویست بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی كورد به پرۆسه‌كانی بهاوێ. له‌و ماوه درێژه‌ش دوور نییه دادگای ده‌ستووری خه‌ونه‌كانی دیموكراتیزه‌كردنی توركیا بكاته بڵقی سه‌ر ئاو، به تایبه‌ت كه له ڕۆژانی ڕابردوو داواكاری گشتی هه‌ڕه‌شه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی بۆ داخستنی AKP كرد، ئه‌مه‌ش گریمانه‌كه به‌هێزتر ده‌كات ئه‌گه‌ر AKP له كۆتایی ئه‌م مانگه هه‌وڵی هه‌مواركردنی هه‌ندێ ده‌قی هه‌ستیاری ده‌ستوور بدات.