ئه‌مه‌ریكای له‌عێراق ره‌تكرده‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی ئه‌منی بریتیه له پێكهێنانی سوپایه‌كی عێراقی به‌هێز، رونیشیكرده‌وه، ڤیتۆیه‌ك له‌ئارادایه كه رێگره له‌به‌رده‌م چه‌كداركردنی سوپای عێراق.
ئه‌و ڤیتۆ شه‌رمنانه‌ی كه به هێمابۆكردن هاشمی باسی كرد و له مونتهداكانی عێراق باسی ده‌كرێت، له‌باشوره‌وه وڵاتی كوێته و لهباكوریشهوه كورده‌كانن، ئایا له‌عێراق چی روده‌دات و ئایا پاساو هه‌یه بۆ ترسانمان له‌عێراق؟
چه‌ندین ئاماژه ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه عێراق به‌ره‌و عه‌سكه‌رتاری ده‌چێت، لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پلانێكی درێژخایه‌نی بۆ چه‌كداركردن ئاشكراكرد كه تاساڵی 2020 درێژ ده‌بێته‌وه و به‌هاكه‌ی ده‌گاته 10 ملیار دۆلار، پلانه‌كه دو ستراتیژیه‌ت له‌خۆده‌گرێت بۆ ئاماده‌كردنی سوپای عێراق، یه‌كێكیان تاساڵی 2015 ده‌خایه‌نێت و ئه‌وی تریان تاساڵی 2020.
له 10ی شوباتی 2010 كۆمپانیای هۆكهر بیچ كرافت رایگه‌یاند له كۆی 8 فڕۆكه چوار فڕۆكه‌ی مه‌شقكردنی سه‌ربازی له‌جۆری T6Aداوه‌ته هێزی ئاسمانی عێراق و به‌گوێره‌ی گرێبه‌ستێكی پاشكۆش 7 فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ده‌داتێ به‌وه‌ش كۆی گرێبه‌سته‌كه ده‌گاته 15 فڕۆكه، له 18ی ته‌مموزی 2010 ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جۆری ئێف 16 به عێراق، كه به‌گوێره‌ی ئه‌م گرێبه‌سته توناكانی عێراق به‌سه‌ر سه‌روه‌ری ئاسمانی‌دا ته‌واو به‌هێز ده‌بێت، له 12ی ئابی 2010دا عێراق 11 تانكی ئه‌مه‌ریكی له‌جۆری(ئابرماس ABRAMS) راده‌ستكرا كه وه‌جبه‌ی یه‌كه‌م بو له‌گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ واشنتۆن بۆ پێدانی 140 تانكی له‌و جۆره به‌عێراق كه تانكێكی پێشكه‌وتوه‌و ناوبانگێكی فراوانی هه‌یه به‌وه‌ی باشترین جۆری تانكه له‌روی پاراستنی زرێكهی و توانای هێرشكردنی كه له‌شه‌ڕدا تاقیكراوه‌ته‌وه.
له‌هه‌مان بهرواریشدا ئاژانشی هاریكاری به‌رگری و ئاسایش به كۆنگرێسی راگه‌یاند كه به‌نیازه خزمه‌تگوزاری پشتیوانی لۆجستی بۆ چه‌ندین جۆری كۆپته‌ری روسی و ئه‌مه‌ریكی به‌عێراق بفرۆشێت به‌به‌های زیاتر له 152 ملیۆن دۆلار.
له‌چوارچێوه‌ی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی توانای هێزی ده‌ریاییش، هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا له 5ی شوباتی 2010 رایگه‌یاند كه هه‌ستاوه به پێدانی گرێبه‌ستێك به كۆمپانیای ریڤه‌ر هۆك بۆ كه‌شتی خێرا (RiverHawk Fast Sea Frames) بۆ دیزاین كردن و ورده‌كاری دروستكردنی دو كه‌شتی پشتیوانی له قوڵایی ده‌ریاكان OSV بۆ هێزی ده‌ریایی عێراق، له 12ی ئابیشدا لهههواڵهكاندا بڵاوكرایه‌وه كه هێزی ده‌ریایی عێراقی ده‌ستیكردوه به‌دروستكردنی دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ چاككردنه‌وه‌ی كه‌شتی له بنكه ده‌ریاییه‌كه‌ی له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر، بۆ به‌هێزكردنی كه‌شتیگه‌له ده‌ریاییه‌كه‌ی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزی ده‌ریایی عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (Corporations Global DivisionVSE) كردوه بۆ دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كان و پێشكه‌شكردنی پشتیوانی هونه‌ری بۆ دامه‌زراوه‌كه. هه‌روه‌ها هێزی ده‌ریایی عێراق داوای 26 به‌له‌می خێرای كردبو بۆ مه‌فره‌زه ده‌ریاییه‌كانی له‌جۆری (Defender-class) و هه‌روه‌ها چوار به‌له‌می دیكه له كۆمپانیای (Fincantieri)، دواقۆناغیش بریتی ده‌بێت له‌وه‌رگرتنی دو كه‌شتی پشتیوانی خێرا له‌كۆمپانیای (RiverHawk) له‌كۆتایی ساڵی 2011، هه‌مو ئه‌مانه له‌كه‌مه‌ری كوێتدان له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر؟ عێراق خۆی له‌عێراق ده‌ترسێت، هه‌ركه‌سێكیش گومانی له‌م وشانه‌یه با سه‌یری هه‌واڵه‌كان بكات و ببینێت چ كوشتن وێرانكاریهك له‌ئارادایه، ئیتر چۆن له‌عێراق نه‌ترسین؟! له‌كاتێكدا لێدوان و هه‌ڵویستی به‌رپرسانی عێراق ته‌عبیر له‌هیچ شتیك ناكات جگه له ته‌ماع و چاوتێبڕین له هه‌مو گه‌رده خاكێكی كوێت، له‌عێراق ده‌ترسین، چونكه ماوه‌ی شه‌ش مانگه به‌ره‌و حوكمی تاكڕه‌وی و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌چێت دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان لیستی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه دیموكراتیهكهیان دڕی و بڕیاریاندا به ئۆتۆمبیل‌و پشتێنی بۆمبڕیژكراو یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
له‌حكومه‌تی داهاتوش ده‌ترسین، چونكه حكومه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ئیقلیمیه، له‌عێراق ده‌ترسین، چونكه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سنور كه 20 ساڵه له‌نێوانماندا ته‌واو بوه جارێكی تر له‌به‌غدا سه‌ری هه‌ڵداوته‌وه و بوه‌ته بابه‌تێكی ته‌مومژاوی و پاساوی یه‌ك له‌دوای یه‌كی بۆ ده‌هێننه‌وه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاره یاسایییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌عێراق ده‌ترسین، له‌به‌رئه‌وه‌ی شایه‌تحاڵی عێراقیمان هه‌یه كه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه مافی خۆمانه بترسین، ئه‌وه‌تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داوای كردوه چاودێری كڕینی چه‌ك بكات بۆ سوپای عێراق به‌هۆی گه‌وره‌یی ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م گه‌لی عێراقدا هاتن له‌سه‌رده‌ستی سوپای پێشوی عێراق، له‌عێراق ده‌ترسین به‌هۆی نه‌بونی پیشه‌گه‌ری و نه‌بونی كۆنترۆڵ له‌نێوان پیاوانی ئاسایش تیایدا، هه‌تا وایلێهاتوه چه‌كداركردنی سوپای عێراق له چه‌كداری میلیشیاكان ده‌چێت، ئه‌وه‌تا سوپا بوه‌ته سوپای موحاسه‌سه‌ی تایه‌فی، بوه‌ته سوپای میلیشیا یاخیبوه‌كان و سوپای پێدانی پۆست و پله‌ی وه‌همی.
ئه‌و ڤیتۆ كوێتیه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نها وته‌یه‌كی شێخ جابر موباره‌كی وه‌زیری به‌رگری كوێت بو له كۆتاییه‌كانی مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2008 به‌وه‌ی كه به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندبو كه مه‌ترسی هه‌یه له گرێبه‌سته‌كانی فرۆشتنی چه‌ك له‌نێوان واشنتۆن و به‌غدا، كه ده‌بێته هۆی تێكچونی هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه، ئه‌م ترسه‌ی كوێت وه‌ك ده‌بینین پاساوی خۆی هه‌یه‌و له‌جێگه‌ی خۆیدایه‌تی، تائه‌و كاته‌ی به‌غدا هێزی سه‌ربازی وه‌ك كاریگه‌رترین باڵی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه ته‌ماشا بكات، ئه‌وا بێگومان هه‌ر وڕێنه‌ی مه‌زنی ده‌كات، تائه‌و كاته‌ش به‌غدا ده‌یه‌وێت ببێته ده‌روازه‌ی خۆرهه‌ڵاتی وڵاتانی عه‌ره‌ب و خاوه‌نی كه‌نارێكی فراوان به‌سه‌ر ده‌ریادا و درێژبونه‌وه‌ی جوگرافی هه‌ر له(نوهیصیب)ه‌وه تا دهۆك هه‌روه‌ك چۆن سه‌دام حسێنی دیكتاتۆر ئه‌و بۆچونهوی هه‌بو.
پێویسته له‌سه‌ر به‌غدا سیاسه‌تی خۆی بگۆڕێت و ئامانجی رون و ئاشكرا و راگه‌یه‌ندراو بۆ ئاسایشی خۆی دابنێت هه‌روه‌ك له دیموكراسیه‌ته پێشكه‌وتوه‌كاندا هه‌یه، پێویستیشه بیروباوه‌ڕی شه‌ڕكه‌رانه‌ی بگۆڕێت بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی چه‌كی به‌رگی له‌خۆبگرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق له‌بری سه‌ركێشی و په‌لهاویشتن بۆ ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ك پشتبه‌ستن به فاكته‌ری دیبلۆماسی و ئابوری له‌جێگه‌ی سه‌ربازی هاوشێوه‌ی ژاپۆن و ئه‌ڵمانیا له‌دوای جه‌نگی جیهانی دوه‌م ئه‌و گۆڕانه ریشه‌ییه كه پێویسته عێراق بیكات نه‌ك به‌ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێكانی عێراق به‌ڵكو له‌به‌ر عێراق خۆیشی تا ترسان له‌عێرق بڕه‌وێته‌وه.
*به‌رێوه‌به‌ری ته‌نفیزی گروپی چاودێری كه‌نداو ــ كوێت
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی (العرب) ی قه‌ته‌ری
له‌عه‌ره‌بیه‌وه: خالد باران