هێشتاش هه‌ر سه‌ره‌تای داستان و رێگايێكه، ره‌نگه سه‌دان و هه‌زاران هه‌وڵی پيرۆزی له‌م چه‌شنه‌ی گه‌ره‌ك بێت تاكو له ئامانجێك نزيكمان بكاته‌وه كه پێی ده‌ڵێن خۆناسين يا رابوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌يه‌ك.
داكۆكی شه‌فه‌ق له خۆپێناسهكردنهوهی فه‌يلی وه‌كو نه‌ته‌وه خۆ هه‌ڵواسين نيه به نه‌ته‌وه‌ی دايك يان ئه‌و نيشتيمانه‌ی به‌شێك له په‌يكه‌ر و رۆڵه‌كانی دوره په‌رێز راگرتووه، به‌ڵكو جهختكردنهوهيه له هه‌موو ئه‌و مافانه‌ی كه فه‌يلی له ناوه‌ڕاستی دۆزی نه‌ته‌وه‌ی خۆي‌دا هه‌يه‌تی و كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گرتووه يان به ته‌واوی پێی نهزانيوه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ره‌نگه شه‌فه‌ق كێوی قافی پێ نه‌ڕوخا بێ. به‌ڵام ئه‌و ده‌نگه بڵنده‌ی شه‌فه‌ق كه يه‌كێك له سه‌كۆكانی گۆڤاری (فه‌يلی)يه هه‌م ختوكه‌ی ويژدانی گه‌لێكی داوه كه گوزه‌ری زه‌مان دوچاری فهرامووشيی كردووه، هه‌ميش تێروانينهكانی سه‌ركردايه‌تی سياسی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی له جوگرافيايهكی به‌رته‌سكدا بردۆته ده‌رێ به‌و مانايه‌ی كه ئێمه‌ش لێره ماوين. له مێژوودا چۆن بوونيكی چالاكمان هه‌بوو، ئێستاش له هه‌ستانه‌وه داين و دوا رۆژيش به چالاكی له ناوه‌ندی دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌مێنينه‌وه.
فه‌يلی جارێ له خۆناسينهوه ده‌ستی پێكردووه، سه‌لماندنی خۆی وه‌كو پێكهاته‌يه‌ك باوه‌ڕهێنانه به‌ره‌تكردنه‌وه‌ی ههيمهنهی فه‌رهه‌نگ و كلتوری داگيركار. وه ده‌ستهێنانه‌وه‌ی زمان وه‌ك هێمای سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شانازيهكان و داوای ماف و رێزی به‌رابه‌ركردن له گه‌ڵ نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌كان. ئه‌وه ئيستراتيژی شه‌فه‌قه‌و له‌و پێگهوهش گۆڤاری فه‌يلی زمانی ديالۆگی شهريحهيهكه بێجگه له خۆناسينهوه ئيراده‌ی كردووه له‌و مهنبهرهوه خۆی به نه‌ته‌وه‌يه‌ك بناسێنێته‌وه كه ساڵه‌هايه له‌ته‌ك ئه‌ودا ژياوه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌يان نه وه‌كو نهتهوهيهكی سه‌رده‌ست به‌ڵكو وه‌كو جيرانێكی باش ديالۆگيان له‌گه‌ڵ ده‌كات و پێيان ده‌ڵێ با به‌سته‌ڵه‌كی زۆرداری بتوێته‌وه، به‌ڵام هه‌رگيز روخسه‌ت ناده‌ين زمان و فه‌رهه‌نگمان بتوێته‌وه.
ئه‌مه روانينی منه له خوێندنه‌وه‌ی گۆڤاری فه‌يلی...هيواشمه هه‌ر وا بڕوا.