ده‌ستگایانه به‌كاردێت كه كاری جاسووسی ده‌كه‌ن.
له بیرمه ئه‌م وشه‌ی سیخوڕه له ساڵی (1948)ه‌وه كه‌وته ناو خه‌ڵكه‌وه ئه‌ویش وه‌ك (په‌ڕله)یه (وشه‌یه‌كی نهێنی) له‌و ساڵه‌دا كه بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی هه‌ڵچوو بوو لاوان له چه‌ند چایخانه‌یه‌ك داده‌نیشتن، ده‌ستگای حكومه‌تیش به‌رگی كوردی‌یان كردبووه به‌ر چه‌ند پۆلیسێك ئه‌وانه به شاردا ده‌گه‌ڕان و چاودێریی خه‌ڵك و لاوانیان ده‌كرد و ڕاپۆرتی درۆیان ده‌نووسی. كه لاوێك ئه‌وانه‌ی ده‌دی ده‌هاتن به دانیشتووه‌كانی ده‌وت: وریای قسه بن (سیخوڕ)ه‌كان هاتن، واته ناوی سیخوڕ له‌وانه نرا كه خۆی ناوی حهیوانێكه.
له ساڵانی په‌نجادا برایه‌ك له كتێبێكیدا وشه‌ی سیخوڕی له جێی جاسووس به‌كارهێنابوو، زۆر كه‌س لایان سه‌یربوو كه ئه‌و وشه‌یه‌ی بۆ نه‌زانین له‌وانه نرابوو، بكرێته وشه‌یه‌ك له فه‌رهه‌نگی زماندا، مامۆستا هه‌ردی به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌یووت: هه‌ر ئه‌وه ماوه قسه‌ی (مزگهرهكان)یش بكه‌ین به وشه‌ی كوردی، ئێمه ئه‌وه‌نده‌مان لێنه‌ده‌زانی لێمان ده‌پرسی: قسه‌ی مزگهرهكان چییه؟ ده‌یووت: له‌مه‌ودوا كه مزگه‌ر ده‌بینن به گه‌ڕه‌كدا ده‌گه‌ڕێن، قاپ و قاچاخی ماڵان كۆده‌كه‌نه‌وه و بۆئه‌وه‌ی بۆیان سپی بكه‌نه‌وه، له نێوان خۆیاندا به زمانێك قسه ده‌كه‌ن و هه‌ندێك (په‌ڕله – ڕه‌مز) به‌كاردێنن كه خه‌ڵك تێنه‌گه‌ن.
چه‌ندجار هه‌وڵمدا ئه‌و زمانه‌ی مزگهرهكان ببیستم ڕێك نه‌كه‌وت، خۆزگه ئێستا كه ئه‌و پیشه‌یه نه‌ماوه، یا وه‌ك جاران نییه، كه‌سێك ئه‌و دواندنه‌ی له‌بیر ده‌بوو و بۆی ده‌نووسین، بێ سوود نابێ.
سه‌یر ئه‌وه‌یه ناوی ئه‌و حه‌یوانه بچووكه لای (هه‌ژار)یش به ماناكه‌ی خۆی نووسراوه، به‌ڵام جاسووسیشی خراوه‌ته سه‌ر، چونكه زۆر كه‌س له‌و سه‌رده‌مه وه‌ك وشه‌ی كوردی به‌كاری ده‌هێنێ.
هه‌ژار نووسیویه:
سیخوڕ: (1) سیخ چوله (2) پهڵخور: (3) جاسووس
هه‌ژار: ههنبابه بۆرینه. ل 455.
هه‌ژار ئه‌وه‌ی له بیر چووه كه له ناو كورددا وشه‌ی (خه‌فیه)ش بۆ جاسووس به‌كاردێت.
كه ئه‌مه‌ی دووه‌میان هه‌ر عه‌ره‌بییه و ئه‌وی پێشتریش له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگیراوه، به‌ڵام عه‌ره‌ب به‌كاری ناهێنێ، به‌ڵام ئه‌و وشه‌یه له فه‌رهه‌نگێكی تردا وه‌ك خۆی لێكدراوه‌ته‌وه.
(sixur – الحیوان المعروف بالنبص) علی سید والگورانی. قاموس كردی – عربی.
ص 533.
ئه‌مه‌ش چه‌ند دێڕبوو بۆ زمانه‌وانی.