ده‌نگه، وزه‌ی میكانیكی له‌ئه‌نجامی جووڵه‌ی ئالات و ئامێره‌وه ده‌رده‌چێ و وزه‌ی كیمیاوی له‌ئه‌نجامی كارلێكردنه كیمیاوییه‌كان ده‌رده‌چێ و چه‌ند روویه‌ك له‌خۆده‌گرن، رێژه‌ی وزه كه له‌جیهاندا هه‌یه جێگیره نه له‌ناو ده‌چێ نه دروستیش ده‌كرێت (فالگاقه لا تفنی و لا تستحدپ) وزه چه‌ند جۆرێكی هه‌یه وه‌ك (وزه‌ی ناوه‌كی، كاره‌با تیشكی خۆر، ئاو، هه‌وا، نه‌وت، خه‌ڵوز، گازی سروشتی) سه‌رجه‌م ئه‌م مادانه‌ش وزه‌یه‌ك به‌رهه‌مدێنن له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانیانه‌وه مرۆڤ سوودیان لێوه‌رده‌گرێ بۆ ئه‌نجامدانی كاری رۆژانه.
به‌رپاكردنی شۆڕشێكی نوێ
جیهان پێویستی به‌به‌رپاكردنی شۆڕشێكی نوێیه بۆ پاراستنی چینی به‌رگه هه‌وا (گبقه اتموسفیر الجوی) كه مرۆڤ و سه‌رجه‌م گیانداران و زینده‌وه‌رانی تێدا ده‌ژین و بارستاییه‌كه‌ی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی تا (18كم) ده‌بێت، پاراستنی ژینگه‌كه‌مان له‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه هۆی پیسكردنی به‌گازه ژه‌هراوییه‌كان وه‌كو (یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، نایترۆجین، گۆگرد، جیوه‌و فۆسفۆڕو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما - احتباس الحراری). مرۆڤ به‌رپرسی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ئه‌م گۆڕانكارییانه‌یه به‌به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و گاز بڕینه‌وه‌ی دار‌و دره‌ختی دارستانه‌كان بۆ شوێنی نیشته‌جێكردن و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌و زۆر بوونی خاشاك و پاشه‌ڕۆی زیان به‌خشی كارگه‌كان زۆربوونی ئۆتۆمبیل و چه‌ند هۆیه‌كی تریش، كه هه‌موویان پێكهاته‌ی هه‌واكه‌مان ده‌گۆڕن، بۆیه خۆ ئاماده‌كردن بۆ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی وزه وه‌ك (خۆر، ئاو، هه‌وا) چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر كه به‌به‌رفراوانی باسی لێوه ده‌كه‌ین كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌و وا مه‌زه‌نده كراوه تا ساڵی (2020) رێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن (30%) كه‌مبێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆڕشی وزه‌یه به‌رپابكرێ و پیاده بكرێت له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ولاتانی جیهانه‌وه.
به‌كارهێنانی وزه سروشتییه‌كان
زۆر له‌كێشه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا په‌نگخواردنه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو زیادبوونی گازه ژه‌هراوییه‌كانی ناو هه‌وا كه سه‌رجه‌م دانیشتوانی سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه پێوه‌ی ده‌ناڵێنن و بووه به‌كێشه‌ی رۆژانه‌ی هه‌موو جیهان به‌وه‌ی كهگازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن به‌رپرسی یه‌كه‌می به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماو پهنگخواردنهوهیهتی له‌هه‌مانكاتدا بۆته هۆی وشكه‌ساڵی و دروستبوونی باو بۆران و لافاو تواندنه‌وه‌ی به‌فری جه‌مسه‌ره‌كانی باكوور‌و باشوور، هه‌روه‌ها بارستایی ئاو به‌رزده‌بێته‌وه كه‌مه‌زه‌نده كراوه به(1.6م) تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م سه‌ده‌یه، ئه‌م كێشانه‌ی كه باسكران چاره‌سه‌ری له‌لای حكومه‌ت و كۆمپانیاكان و تاكی كۆمه‌ڵه، به‌گرتنه‌به‌ری رێگای نوێ به‌به‌كارهێنانی وزه سروشتییه‌كان به‌م كاره‌ش پێ ده‌نێینه سه‌ده‌یه‌كی نوێ و چاخێكی تازه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بیرۆكه‌ی زۆر خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م شۆڕشه، بیرۆكه‌ی گۆڕینی گڵۆپی زه‌رد بهفلۆر كه پێكهاتووه له(3ملگم) جیوه‌و ته‌مه‌نی(6) ساڵه ئه‌گه‌ر رۆژی (4) سه‌عات به‌كاربهێنرێت، به‌لام گڵۆپی زه‌رد ته‌مه‌نی (3) ساڵه‌و پێكهاتووه له(5ملگم) جیوه‌و زۆرتر وزه‌ی ده‌وێت له‌هه‌مانكاتدا زیاتر ده‌بێته هۆی گه‌رمكردنی هه‌وا به‌تایبه‌تی گڵۆپه گه‌وره‌كان كه له‌شوێنه گشتییه‌كان و یاریگاكان به‌كارده‌هێنرێن، زۆر له‌ولاتانی جیهان ئه‌م بیرۆكهییان لاپه‌سه‌نده وه‌ك (كه‌نه‌دا، ئوسترالیا، هۆڵندا) به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای فلێپسی هۆڵه‌ندی كه خانمێكه بڕیاری راگرتنی به‌رهه‌می له‌و جۆره گڵۆپانهیان راگرت، زۆر بیرۆكه‌ی تریش خراوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
سه‌رچاوه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه
-1 وزه‌ی تیشكی خۆر: زۆر لهوزهی تیشكی خۆر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات و سوودی لێوه‌رناگیرێت كه وزه‌ی تیشكی خۆر مه‌زه‌نده‌كراوه، به‌دوو هێنده‌ی وزه‌كانی تر ئه‌گه‌ر به‌باشی و زانستییانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه(1000) جار گه‌وره‌تره لهوزهی نه‌وت گاز‌و خه‌ڵووز كه رۆژانه مرۆڤ به‌كاریان ده‌هێنێت بۆ گهرمكردنهوهو ساردكردنه‌وه‌و رووناككردنه‌وه، ئه‌م كرداره‌ش به‌دروستكردنی چه‌ند پارچه خانهلێدراو بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تیشكی خۆره‌و پێی ده‌وترێت ڤۆڵتیه‌ی تیشك و به‌قه‌باره‌ی جیاواز دروست ده‌كرێت، ئێستا زۆر له‌ولاتانی جیهان په‌یڕه‌ویان كردووه‌و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
-2 وزه‌ی با: وزه‌ی با و هه‌وا له‌جیهاندا بووه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رفراوان و له‌گه‌شه‌كردنێكی خێرادایه‌و ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م گرنگی زۆری پێداوه له‌ڕووی ساكاریی و پاكژیی و كه‌میی نرخه‌وه كه پێكهاتووه له‌چه‌ند تاوه‌رێكی به‌رزو په‌روانه‌ی ساكار‌و كێش كه‌م بۆ سووڕانه‌وه‌ی كه جووڵه‌كه ده‌گوێزێته‌وه بۆ ناو سندوقێك و به‌خێرایی جیاواز جیاواز تۆڕباینهكان ده‌سووڕێنه‌وه وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن و گه‌نجینه‌ی ده‌بێت له‌چه‌ند شانه‌یه‌كی به‌ستراو به‌تۆڕی دابه‌شكه‌ری كاره‌باو راسته‌وخۆ سوودی لێوه‌رده‌گیرێت، ئه‌م بیرۆكه‌یه زیاتر له(200) ساڵه كاری پێده‌كرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه له‌ڕووی جووڵه‌ی میكانیكییه‌وه، بۆ نموونه به‌گه‌ڕخستنی ئاشی ئاو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاو لهڕووبارهكانهوه بۆ ناو كێڵگه‌كان كه پێی ده‌وترێت ناعوور، له‌م پێنج ساڵه‌ی دواییدا زیاتر گرنگی پێدراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه‌و له‌ڕێگایه‌وه (40300) میگاوات وزه‌ی كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنرێت، له‌جۆری سیستمی گه‌وره‌كانی و جووڵه‌ی با زۆر بێت و زیاتر له‌ولاتانی ئه‌وروپا گرنگی به‌م وزه‌یه دراوه، وه‌كو ده‌ڵێن ده‌توانرێت (19) ملیۆن كه‌س سوودمه‌ند بێت له‌م وزه‌یه له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا پێده‌چێ تا ساڵی (2020)، (12%)ی ولاتانی جیهان ئه‌م سیستمه به‌كاربهێنن، چونكه له‌لایه‌ن دۆستانی ژینهگهوه زۆر گرنگی پێدراوه.
وزه زیندووهكان
-3 وزه زیندووهكان: وزه‌ی زیندووهكان زانراوه بهكهلوپهلی به‌كارهاتوو و پاشه‌ڕۆی خواردن خاشاك كه‌پێكهاتووه له(شله‌مه‌نییه‌كان، مه‌وادی میتالهكان و كانزاكان، كاغه‌زو مقه‌با، نایلۆن... هتد)و هه‌ریه‌ك له‌م مادانه راسته‌وخۆ ده‌توانرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با یان گاز‌و وزه‌ی به‌كاری گه‌رمی پێدان، ئه‌م كردارانه‌ش گه‌نجینه‌كردنی خاشاكهكانه له‌چاڵی تایبه‌ت دروستكراودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كه گرنگترینیان پاشه‌ڕۆ ئۆرگانیكهكان و كشتوكاڵییه‌كان و پاشه‌ڕۆ ئاژهڵییهكانه، چونكه هه‌ر جۆرێكیان به‌ڕێژه‌ی جیاواز جیاواز وزه ده‌دات و گازی میپان-ی لێده‌رده‌چێ كه زۆر به‌هێزه بۆ به‌رهه‌می كاره‌با، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه له‌م هه‌موو كردار‌و سووتاندن و كارلێكردنهدا گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن ده‌رناچێ و ژینگه زیاتر به‌پاكی ده‌مێنێته‌وه.
-4 وزه‌ی ئاو: ئه‌م وزه‌یه مرۆڤ له‌دێر زه‌مانه‌وه به‌كاریهێناوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی جووڵه، به‌لام له‌م چه‌ند سالانه‌ی دوایدا مرۆڤ سوودی زیاتری وه‌رگرتووه له‌ئاو به‌تایبه‌تی شه‌پۆلی ده‌ریاكان و رووباره‌كان و ئامێر‌و تۆڕباینی تایبه‌تیان له‌سه‌ر دامهزرداندوون به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وزه، جیاوازیی وزه‌ی هه‌واو خۆر له‌گه‌ڵ ئاودا ئه‌وه‌یه كه‌وزه‌ی ئاو (24) سه‌عات به‌رده‌وامه، به‌لام خۆر ته‌نها به‌ڕۆژ وزه به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ده‌بێت گه‌نجینه‌كه‌ی بۆ شه‌و وزه‌ی هه‌وا بێت، ئه‌ویش ته‌نها له‌كاتی جووڵه‌ی هه‌وادا ده‌توانێ وزه به‌رهه‌م بهێنێ دیسان ئه‌میش به‌ئامێری تایبه‌ت به‌و مه‌به‌سته ده‌كرێت.
ده‌سته‌ی جیهانیی بۆ به‌رهه‌می وزه، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ده‌ریاكانیان مه‌زه‌نده كردووه به‌دوو هێنده‌ی ئه‌و به‌رهه‌می كاره‌بایه‌ی لهجیهاندایهو به‌رامبه‌ر به(1000) وێستگه‌ی نه‌وتی و گازی و خه‌ڵووزی و ناوه‌كی ئه‌تۆمی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، بۆیه زۆر له‌ولاتانی جیهان له‌ساڵی (2003) به‌دوواوه زۆر گرنگیان داوه به‌م وزه‌یه زیاد له‌سه‌رجه‌م وزه‌كانی تر، چونكه باشتر‌و خاوێنتره.
پاشه‌كه‌وتكردنی وزه‌و كاریگه‌رییه‌كانی
وا دانراوه كه به‌كارهێنانی چالاكییه‌كانی وزه هه‌ندێك خۆهه‌ڵكێشان و خۆده‌رخستن و له‌خۆبایی بوونی تێدا بێت و ده‌تبات بۆ كرداری خراپه ئه‌گه‌ر خراپ به‌كاریبهێنێ، وه‌كو قڕكردن له‌ناوچوونی مرۆڤایه‌تی وێرانكاریی له‌جیهاندا. ده‌ستگرتن بهوزهكانی رووناكی، گه‌رمكردن، گواستنه‌وه‌و سه‌رجه‌م جووڵه‌كانی تر وه‌ك زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن تێدا، به‌لام مرۆڤ ئه‌م كاره به‌ده‌ست خۆیه‌تی و ده‌توانێ كه‌مێك هاوكاریی وزه بكات. بۆ نموونه له‌دروستكردنی خانوو بهرهكانماندا ده‌توانین كه‌ره‌سته‌ی نه‌گه‌یه‌نه‌ر به‌كاربهێنین له‌ناو دیوار‌و سهربانهكانماندا، له‌هه‌مانكاتیشدا جۆری كه‌ره‌سه به‌كارهاتووه‌كان ده‌بێت بگونجێت له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای ناوچه‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاده‌ڕۆیی له‌به‌كارهێنانی وزه‌ی گه‌رمكردن و ساردكرن، گرنگیدان به‌سه‌رجه‌م ئامێره‌كان له‌ڕووی درێژیی كاركردنی و باشیی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی وزه بۆ جووڵه‌كانیان، به‌تایبه‌تی ئامێره هیلاكه‌كان (كه‌م هێزه‌كان) كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی رووناكی له‌ڕۆژدا دوو كاریگه‌ریی خراپی هه‌یه، یه‌كه‌م هه‌وا زۆر زوو گه‌رم ده‌كات، دووه‌میش وزه‌ی كاره‌بای زیاتر به‌كارده‌هێنرێت، كه‌هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ په‌نگخواردنه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما لهئهتمۆسفێردا.
له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌كارهێنانی وزه یه‌كسانه به‌به‌رامبه‌ر له‌سالانی (1947)دا سه‌رباری چڕی دانیشتوان و پێداویستی رۆژانه‌و به‌كارهێنانی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌و ده‌ڵێن رێژه‌ی (7%) دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌میكردووه، بۆیه زۆر له‌ولاتانی جیهان پێشبڕكێیانه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی وزه‌ی سروشتی و واژۆكردنی پڕۆژه‌كان رۆژ له‌دوای رۆژ روو له‌زیادبوونه.
شارێك به‌بێ كاربۆن
گرنگترین سوودی ئه‌م وزه‌یه ئه‌وه‌یه پارێزگاریی هه‌وا ده‌كات له‌پیس بوون و ژینگه‌كه‌مان پیس نابێت كه پێكهاتووه له(ئاو، هه‌وا، خاك) بههۆكارهكانی گواستنه‌وه زه‌مینی و ده‌ریایی و ئاسمانیی كه به‌سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت، گاز، خه‌ڵووز كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باری ئابووری زۆر روو له‌باشی ده‌كات به‌دابه‌زینی نرخی كالاو كه‌لوپه‌له‌كان له‌بازاڕه‌كاندا به‌تایبه‌تی ولاتانی تازه پێگه‌یشتوو لهههژاریی و ناهه‌موواریی رزگاریان ده‌بێت به‌كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه كوشنده‌كان، له‌لایه‌كیتره‌وه سامانه سروشتییه‌كانمان نرخ په‌یدا ده‌كات و وه‌ك یه‌ده‌گ ده‌مێنێته‌وه، شه‌ڕو توندوتیژیی كه‌م ده‌بێته‌وه‌و ململانێكان كه‌متر ده‌بێت، له‌شكركێشی و ههڕهشهكاریی نامێنێت. به‌هۆیه‌وه خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمانپه‌روه‌ریی زیاد ده‌كات و رێزی زینده‌وه‌ران و ئاژه‌ڵ ئاو دارستانه‌كان زۆر ده‌بێت به‌مه‌ش ژینگه پاكتر ده‌بێت و ته‌ندروستی زیاتر روو له‌باشی ده‌كات.
پڕۆژه‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی
ده‌با سه‌رجه‌م ولاتانی جیهان پێشبڕكێ بكه‌ن و پشتگیریی ئه‌م بیرۆكه‌یه بكه‌ن كهپڕۆژهیهكی مه‌زنه بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی. هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌كانی جیهان كه ئه‌و بڕیارانه په‌سه‌ند بكه‌ن كه بۆ سوودی ژینگه‌یه وه‌ك له‌زۆربه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا پیاده‌كراوه له‌وانه (ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا، نه‌مسا، هۆڵندا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ئوسترالیا، كه‌نه‌داو ئه‌مریكا) كه زوو به‌ده‌م ئه‌م بیرۆكه‌یه‌وه چوون و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌لام به‌داخه‌وه له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نها له‌میرنشینی ئه‌بوزه‌بی كاری بۆ كراوه‌و ئه‌وه‌تا شارێك دروست ده‌كرێت به‌ناوی (شارێك بێ كاربۆن) كه بڕی (22) ملیار دۆلاری تێده‌چێت و له‌ماوه‌ی (6) ساڵدا ته‌واو ده‌بێت و نزیكه‌ی (50000) هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌گرێت، سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی ئه‌م شاره به‌سه‌رچاوه‌كانی وزه‌ی سروشتی ده‌بێت له‌هه‌مانكاتدا (25%)ی سه‌وز ده‌كرێت و (500) مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌مده‌هێنن كه به‌ڕێژه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌كانیان ده‌بێت.
پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م رێگا‌و پڕۆژه‌یه پیاده بكه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی په‌نگخواردنه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای زه‌وی و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گازه ژه‌هراوییه‌كانی نێو هه‌واو پێویسته ئه‌وه‌نده‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری چه‌كی كیمیاوی و چه‌كی كۆكوژیین، خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئامێره‌كانی شانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی خۆر (خلایه الشمسیه) بن و ئامێری تۆڕباین و ئامێر‌و په‌روانه‌ی با دروست بكه‌ن، چاكتره بۆ پارێزگاریی له‌ژیان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه، بۆ دوورخستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه كوشنده‌كان و پاراستنی خواردهمهنییهكانمان كه به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات وه‌كو ده‌ڵێن (پارووه نانهكانمان له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه كه‌وتۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م كرداره ناڕه‌وایانه‌ش له‌سه‌ر زه‌وی مرۆڤه). ده‌با خه‌مخۆر بین بۆ دابینكردنی ژیانێكی پر ِخۆشی و ئاشتیی به‌خته‌وه‌ریی، چونكه (ژینگه‌ی پاك و خاوێن له‌ئاشتیدا به‌رقه‌رار ده‌بێت).