به‌تایبه‌تی سه‌رژمێرییه‌ك له سه‌رده‌می ئازادی عیراقدا، كه پێشتر هه‌مووان ده‌زانین سه‌رژمێرییه‌كان چۆن ئه‌نجام دراون.!
سه‌رباری دواخستنی بۆ چه‌ندینجار، به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ئه‌وه یه‌كلا بووه‌وه كه 24ی 10ی 2010 ڕۆژی سه‌رژمێری گشتییه له عیراق، تائێستا له ئامادهسازییهكانیدا (حه‌سر و ته‌رقیم)ی هه‌موو شار و شارۆچكه و گوندنشینه‌كانی عیراق كراوه و شوێنی هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عیراق دیاریكراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژی 24ی 10 ناونووس بكرێن.
هه‌مووشمان بایه‌خی ئه‌م سه‌رژمێرییه ده‌زانین كه له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی تریه‌وه، ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی تیایه ئیتر هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق قه‌باره‌ی خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت.
بۆ كوردیش گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕاستی خۆمان له عیراق بۆ ده‌ركه‌وێت، كه له‌مه‌ولا بۆ زۆر شت په‌نا ده‌برێته‌به‌ر ئه‌و ژماره‌یه و ده‌بێته سه‌نگی مه‌حه‌ك له زۆر مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیاردا.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانی نێوان كورد و عه‌ره‌ب یان كوردستان و به‌غداوه هه‌یه، ئه‌م سه‌رژمێرییه ده‌بێته پارسه‌نگی ململانێكان و هاوكێشه‌كانی عیراق هه‌موو ده‌گۆڕێت. چاره‌نووسی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بهستراونهته ئه‌م سه‌رژمێرییه‌وه، كێشه‌ی بودجه و به‌شی هه‌رێم وه‌ك ئیستحقاقێكی قه‌ومی له‌م وڵاته، ئه‌م سه‌رژمێرییه بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.!
كه‌واتا له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه و له‌به‌ر پێویستی تۆماركردنی ڕاستییه‌كان، ده‌بێ هه‌موومان خۆمان بۆ ئه‌و سه‌رژمێرییه ئاماده بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌ك لایه‌نێكی گرنگ و فه‌رامۆشكراو ماوه‌ته‌وه و باس ناكرێت (عیراقییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خاكی عیراقن). ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر عیراقی له قۆناغه جیاجیاكاندا په‌ڕاگه‌نده‌ی وڵاتانی تر بوون، تائێستا میكانزمێك دیارینه‌كراوه چۆن له‌م سه‌رژمێرییه‌دا ناویان تۆمار ده‌كرێت.
ده‌شێ لایه‌نه عیراقییه‌كان به‌هۆی ململانێی تایفیه‌وه نه‌یانه‌وێ ئه‌م باسه بووروژێنن، به‌ڵام ناكرێت ئێمه‌ی كورد له‌م مه‌سه‌له‌یه بێده‌نگ بین، كه كوردێكی زۆر له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه به زۆر له عیراق ده‌رده‌كرێت.
پێویسته ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزرێته‌وه بۆ به‌شداری ئه‌و كوردانه له سه‌رژمێری، به تایبه‌تی بۆ كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم. كوردێكی زۆر له ناوچه‌كانی به‌دره و جه‌سان و مه‌نده‌لی و خانه‌قین و كه‌ركوك و دوز و شه‌نگار و شێخان به‌هۆی زه‌بروزه‌نگ و سیاسه‌تی به‌عسه‌وه وڵاتیان جێهێشت و ئاواره‌ی وڵاتان بوون، ئێستاش چاره‌نووسی ئه‌و ناوچانه به‌ستراوه‌ته ژماره‌ی دانیشتوانی كورده‌وه له‌و شار و شارۆچكانه، ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان خه‌مێكی جدی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بخوات و به‌هه‌ر جۆر و ڕێگایه‌ك بێت ناویان له سجلی نفوسی شار و شارۆچكه‌كانی خۆیان بنووسرێت.
ئه‌مه ته‌نها مه‌ترسی نییه بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه، به‌ڵكو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان پێویستی و زه‌رووریه‌تی ناونووسكردنی په‌ڕاگه‌نده‌كانی هه‌یه.
له دوای ئه‌م سه‌رژمێرییه‌وه به‌شی هه‌رێمی كوردستان له به‌شی بودجه‌ی گشتی عیراق به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم له‌م سه‌رژمێرییه دیاری ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێمانوایه نزیكه‌ی چاره‌كی عیراق ده‌بین و ئه‌وان به له سه‌دا حه‌ڤده‌یان داناوین و پێیانوایه كورد له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌متره.!
به درێژایی زیاتر له نیو سه‌ده كورد له عیراق ده‌ربه‌ده‌ر ده‌كرێت. ڕاگواستنی زۆره‌ملێی گوند و شارۆچكه‌كان، ئه‌نفال و كیمیاباران و ده‌ربه‌ده‌ر كردن و ئاواره‌یی له شاره‌كانیش په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌تی تۆقاندن وایكردووه سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی خه‌ڵكی كوردستان ناچار بوون كوردستان جێ بهێڵن، ناكرێت له حاڵه‌تێكی وادا كه یه‌كه‌مجاره سه‌رژمێری له عیراق ده‌كرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت سه‌رژمێرییه‌كی پاك و بێگه‌رد بێت و فێڵ له كورد نه‌كه‌ن، بۆیه ده‌بێ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی له ئاستی ئه‌م بابه‌ته بكات و به وردی بیر له ڕێگه‌چاره‌كانی بكاته‌وه.