ئه‌و كه‌سانه له‌بیریان چوو بپرسن تاچه‌ند ئه‌گه‌ری دیموكراسی هه‌یه له‌كاتێكدا نه‌ریتێكی بیری دیموكراسی له‌گۆڕاندا نییه، به‌هه‌مانشێوه ئه‌وه‌شیان له‌بیرچوو ره‌خنه له‌و نه‌ریتی نادیموكراتیه بگرن كه‌پێشترو ئێستاش باڵی به‌سه‌ر بیری سیاسی عه‌ره‌بدا كێشاوه به‌و دیوه‌شه‌وه كه به‌ڕواڵه‌ت مۆدێرن خوازه، به‌هه‌رحاڵ فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك (یۆرگن هابه‌رماس)ی ئه‌ڵمانیا كه‌یه‌كێكه له‌فه‌یله‌سوفه هه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌مان، ئه‌و ده‌م ده‌ستی به‌ژیانی ئه‌كادیمی خۆی كرد كه‌ده‌ركی كرد نازیزم له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهاندا كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیانی زانكۆ‌و رۆشنبیریی ئه‌ڵمانیادا هه‌یه.
كاریگه‌ریی فاشیزم له‌بواری ئه‌كادیمیدا
كاتێك خوێندكار بوو بۆی ده‌ركه‌وت زۆرێك له‌مامۆستاكانی له (گۆتنگن)و (بۆن)دا رابردوویه‌كی گوماناوییان هه‌یه‌و ژیانی فیكری ولاته‌كه‌ش له‌په‌نجاكاندا هێشتا له‌ژێر كاریگه‌ریی ئایدیالیزم (میسالیه‌ت)ی ئهڵماندایه، واته رێنوێنیه‌كانی هایدگه‌رو مه‌یلی ره‌شبینی رۆشنبیری موحافزكارانه بگره بۆی ده‌ركه‌وت خودی خۆی تاساڵی 1953 له‌ئاست میسالیه‌تی ناوبراودا پارێزراو نه‌بووه، به‌لام له‌و ساڵه‌دا كه‌بینی هایدگه‌ر موحازه‌ره‌كانی خۆی كه هی سییه‌كان بوو سه‌رله‌نوێ بلاوكرده‌وه له‌وانه سه‌رنجه‌كانی له‌باره‌ی (مه‌زنایه‌تی بزاڤی (نازیزم)وه.
به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك وشه پۆزش یاخود روونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات، ئیدی له‌و ساڵه‌وه‌و ته‌نیا له‌به‌رده‌م رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی تاڵی وه‌هادا، ده‌ستیدایه نووسینی بابه‌ته گفتوگۆ ئامێزه‌كانی، هاوكات هاوسۆزییهكهی جارانی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی هایدگهردا بوو بهدژایهتییهكی توندی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه، له‌و ساته‌وه هابه‌رماس ده‌ستی به‌ئه‌ركی خۆی كرد له‌ڕووی سه‌رنجدانی به‌رده‌وامبوونی كاریگه‌ریی فاشیستانه له‌بواری ئهكادیمیداو بنبڕكردنی ئه‌و كاریگه‌رییه، له‌مڕووه‌شه‌وه نه‌ك ته‌نیا به‌گژ ئه‌و پێشڕه‌وه فه‌لسه‌فیه چووه‌وه كه‌سه‌ر به‌حزبه‌كه‌ی هیتله‌ر بوو، به‌ڵكو به‌نووسین راوه‌دووی (كارل شمیت)ی یاساناسی نازی و (ئه‌رنست یۆنگه‌ر)ی نووسه‌رو (ئه‌رنۆڵد گیهڵن)ی موحافیزكاریشی ده‌نا كهههموویانی به‌مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر دیموكراسی ئه‌ڵمان ده‌زانی.
كه‌لتوری خاترگرتن
ئه‌م نموونه‌یه‌ی به‌راوردكردنه له‌نێوان موماره‌سه‌یه‌كی رۆشنبیری وه‌ك ئه‌وه‌ی هابه‌رماس ئاماژه‌ی بۆ كردووه له‌گه‌ڵ كه‌لتورێكدا كه له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار (له‌وانه خاترگرتن) باسی رۆحه نادیموكراسییهكهی نه‌كراوه، نموونه‌یه‌كی تازه نییه، به‌لام نه‌بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ندێك رووناكبیری عه‌ره‌بی بێده‌نگ به‌رامبه‌ر كه‌ڵه‌كه‌بوونی بێ سه‌ره‌و به‌ره‌ی رۆشنبیری خۆیان، داوای دیموكراسی ده‌ستبه‌جێ بكه‌ن به‌گوێره‌ی نه‌ریتێكی سیاسه‌تبازانه‌ی به‌رته‌سك و ره‌سه‌نی لای خۆمان، نه‌ریتێك، كه جارێك له‌جاران پاڵی پێوه ناین داوای یه‌كێتی عه‌ره‌ب بكه‌ین، تائێستاش پاڵمان پێوه ده‌نێت خۆمان له‌قه‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیشتمانی كۆكه‌ره‌وه بده‌ین، ئه‌مه له‌كاتێكدا به‌نێو ئاین و مه‌زهه‌ب و ئهتنیهكهكانی خۆماندا رۆده‌چین.
له‌و شتانه‌ی كهدهیزانین و له‌باره‌یانه‌وه ناپرسین، (محه‌مه‌د حسێن هه‌یكه‌ل) كه‌قوتابی (ئه‌حمه‌د لوتفی سه‌ید) بووه، یه‌كێك بووه لهپێشڕهوانی بیری دیموكراتی و لیبراڵ له‌دنیای عه‌ره‌بدا، به‌لام خودی هه‌یكه‌ل له‌ساڵی 1928دا واته پێنج ساڵ به‌ر له‌وه‌ی نازییه‌كان بگه‌نه ده‌سه‌لات، له‌به‌رلین و به(رۆحی ئه‌ڵمانیانه) رۆحی سیستم و جددیه‌ت) سه‌رسام بووه، ئه‌گه‌رچی بینی ئه‌و رۆحه لهكهنیسهشدا هه‌یه‌و تێبینی كرد (رۆحی ئایینی) له‌وێدا ملكه‌چی(رۆحی سه‌ربازییه)، به‌لام ئه‌م بۆچوونه له‌هه‌مانكاتدا رێگر نه‌بوو له‌وه‌ی سه‌رسامییه‌كی سه‌رپێی و رووكه‌شانه به‌رامبه‌ر دیموكراسی نیشان بدات.
هه‌یكه‌ل به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌فاشیزم و دیموكراسی سه‌رسام بوو به‌شتێكی نوێ و دره‌وشاوه‌ی ده‌زانین بێ ئه‌وه‌ی جیاوازیی له‌نێوانیاندا بكات كه‌ئایا مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به (سیستم) یاخود به (ئازادی)یه‌وه.
له‌هه‌مووی سه‌یرتر، هه‌یكه‌ل له‌ئاداری 1936دا، كه‌ئه‌وێ رۆژێ سه‌ركرده‌ی ئازادیخوازه ده‌ستوورییه‌كان بوو، وتارێكی به‌ناونیشانی (كاریگه‌ریی سیاسه‌ت به‌سه‌ر ره‌وشی كۆمه‌ڵ) نووسی و تێیدا ده‌ڵێت له‌وه‌ته‌ی مۆسۆلینی ده‌ركه‌وتووه (ئیتاڵیا له‌سه‌رتاپای ژیانی خۆیدا به‌ئاقارێكی نوێ مل ده‌نێت و مۆسۆلینی سه‌ركرده‌كه‌ی نموونه‌ی به‌رزی بۆ دیاری ده‌كات و هیوای ئه‌وتۆ له‌دڵ و ده‌روونی رۆڵه‌كانیدا ده‌چێنێت كه‌پێشتر پێی ئاشنانه‌بوون، به‌مه‌ش ئیدی گه‌لی ئیتاڵیا هه‌ست ده‌كات پێگه‌یه‌كی له‌جیهاندا هه‌یه كه جیایه له‌و پێگه ساده‌یه‌ی كه له‌پێش و له‌دوای جه‌نگی گه‌وره‌دا هه‌یبووه).
بیروباوه‌ڕه‌كانی هه‌یكه‌ل
به‌مشێوه‌یه له‌دیدی ئه‌و نووسه‌ره میسرییه‌وه، ئیتاڵیا (فاكته‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن)ی بۆ ره‌خساوه، هه‌رچی (مۆدێلی ئه‌ڵمانیاشه)، ئه‌وا هیچی له‌مۆدێلی ئیتاڵیا له‌ڕووی سه‌رنجدانه‌وه كه‌متر نییه، (ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه كه له‌جه‌نگی گه‌وره‌دا به‌شكست خواردوویی ده‌رچوو هاوپه‌یمانان له‌په‌یماننامه‌ی (ڤێرسای)دا كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان به‌سه‌ردا سه‌پاند، كه‌چی له‌ماوه‌ی پانزه ساڵ دوای كۆتایهاتنی جه‌نگه‌كه توانی هێزو سه‌رفرازی پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خۆی بهدهستبهێنێـتهوه، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌چه‌ندین ده‌وڵه‌تی دیكه بهتێكشكاویی مانه‌وه، ئه‌گه‌رچی نووسه‌ر وای ده‌بینێت كه‌پێكه‌وه سازانێك له‌نێوان ره‌وشت و سیاسه‌ت له‌پشته‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و دوو ولاتهدایه، ئه‌وا نموونه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌باره‌ی ئه‌و پێكه‌وه سازانه هێناوه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌ریتانیایه، چونكه كاتێك لهئهسیوپیادا به‌گژ ئیتاڵیادا چووه‌وه ئه‌مه نیشانده‌ری (تۆكمهییهكی ئه‌خلاقی و خۆراگرییه‌كی به‌هێز) بووه.
له‌ڕاستیدا هه‌یكه‌ل، به‌م كۆمه‌ڵه بیروباوه‌ڕه تێكه‌ڵ و پێكهڵهی، نیشانی داوین كه به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئامراز‌و رێكخستن سه‌رسامه نه‌ك بهمۆدێرنێتهی مرۆیی و ده‌ستووریی، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك هه‌ڵوێست و بیروڕای جیاوازیشی هه‌یه كه‌بۆنی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌یان لێده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت لیبرالیزمی عه‌ره‌بی یاخود بنه‌مای دامه‌زرێنه‌ری لیبرالیزمی عه‌ره‌بی، له‌وه به‌ده‌رنه‌بووه پێوانه‌ی پێشكه‌وتن به‌هێزو رێكخستن و رابوونی سه‌ربازیی بكات ئه‌گه‌رچی هه‌ندێكجار له‌سه‌ر حسابی بایه‌خدان به‌یاساو ژیانی دهستوویی بووبێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ڕوون و راشكاوی لای نووسه‌ره مه‌سیحییه‌كاندا به‌دی ده‌كه‌ین، سه‌لامه مو‌سا له‌كونی دارونییزمی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه ته‌ماشای پێشكه‌وتنی كردووه‌و به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنێكی سه‌قه‌تی خۆی بۆ تیۆری په‌ره‌سه‌ندن به‌و سوپه‌رمانه سه‌رسام بووه كه‌مرۆڤ بۆ ئاستی به‌رز ده‌بێته‌وه‌و ده‌ڵێت (لێره‌وه تێده‌گه‌ین ئه‌و بالابوونهوهی لهگیانهوهراندا به‌دی ده‌كه‌ین بنه‌ماكه‌ی ئه‌وه‌یه لاوازه‌كان یه‌ك به‌یه‌ك ده‌كوژرێن و ته‌نیا هه‌ره به‌هێزه‌كان ده‌مێننه‌وه كهوهچهی وه‌ك خۆیان به‌پاش ده‌خه‌ن)، داواش ده‌كات هاوسه‌رگیری ته‌نیا (له‌توێژه ساغ و سه‌لامه‌ته‌كانی نه‌ته‌وه‌دا) قه‌تیس بێت و بانگه‌شه بۆ پاكژكردنه‌وه ده‌كات.
(فیلیكس فارس)ی ناسیۆنالیستی عه‌ره‌ب یه‌كه‌م كه‌س بوو كه له‌ساڵی 1937دا وه‌رگێڕانی (زه‌رده‌شت ئاوا قسه‌ی كرد)ی نیچه بۆ سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی، جۆش و خرۆشی بزوواندووه.
مارۆن عه‌بوود پێیوایه فه‌ره‌ح ئه‌نتوان (له‌پێشه‌وه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده عه‌ره‌بانه‌دا بوو كهنووسینهكانی نیچه‌یان خوێندووه‌ته‌وه‌و وتارێكی له‌گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كانی خۆی (الجامعه) له‌ساڵی 1904دا له‌سه‌ر نووسیوه‌و دواتر هه‌وڵیداوه كتێبه‌كه‌ی واته (زه‌رده‌شت) به‌ته‌واوه‌تی وه‌ربگرێت، به‌لام نه‌یتوانی به‌ئاكامی بگه‌یه‌نێت).
ئه‌فسانه‌ی تاك و (بلیمه‌تی)ی بلیمه‌ت
هه‌رچی (عه‌باس مه‌حموود عه‌قاد)یشه كه‌سه‌ره‌تای ژیانی رۆشنبیری خۆی وه‌ك كه‌سێكی لیبراڵی خه‌باتگێڕ دژی فاشیزم ده‌ستپێكرد، كه‌چی دواتر بووه به‌ئه‌نتی سامییهكی سه‌رسه‌خت، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، (دیموكراسی)یه‌كه‌ی عه‌قاد به‌دیوێك له‌دیوه‌كانی، داكۆكیكردن بووه لهئهفسانهیی تاك و (بلیمه‌تی)ی بلیمه‌ت، هه‌روه‌ك له‌سۆنگه‌ی باوه‌ڕێكی ئایینیه‌وه دژایه‌تی رژێمه تۆتالیتاره‌كانی كردووه كهپێیوابووه ئه‌و رژێمه‌و تیۆره‌كانیان كێبڕكێ و هه‌ڕه‌شه له‌و باوه‌ڕه ده‌كه‌ن، له‌م تێكه‌ڵ و پێكهڵیهدا هه‌ڵوێستی عه‌قاد له‌كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه ده‌رهه‌ق به‌ته‌واوی ئه‌ڵمانه‌كان به‌ده‌رنه‌بووه.
له‌ڕاستیدا شاعیره‌كان، به‌تایبه‌تی نوێخوازه‌كانیان، به‌واتایه‌ك له‌واتاكان بهزێدهڕۆییهكهوه گوزارشتیان له‌م مه‌یله كردووه، كه‌زۆربه‌ی جار ئه‌وه پیشه‌ی شیعره.
بۆ نموونه به‌در شاكر سه‌یاب، كه‌یه‌كێكه له‌شاعیره هه‌ره دره‌وشاوه‌كانی عه‌ره‌ب له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ساڵی 1942 له‌سه‌ره‌تای شیعر نووسینیدا، كه‌هێشتا شیوعی نه‌بوو، قه‌سیده‌یه‌كی به‌ناونیشانی (شه‌هیدانی ئازادی) نووسیوه‌و تێیدا (یونس سه‌بعاوی و فه‌همی سهعیدو مه‌حموود سه‌لمان) كه له(چوار ئه‌فسه‌ره ئاڵتوونیه) فاشیسته‌كان بوون، ده‌لاوێنێته‌وه، به‌لام ستایشی (هیتله‌ر)یش ده‌كات و ده‌ڵێت: (په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئینگلیز (واته عه‌بدولئیلا) خوێنی ئه‌وانی رشت، به‌لام له‌به‌رلین شێرێك هه‌یه ته‌ماشای ده‌كات)، له‌ساڵی 1956یشدا، كه‌ده‌كاته سه‌رده‌می دوای شیوعیه‌تی، سه‌یاب به‌رامبه‌ر ترسی له‌ده‌ستدانی هێزو خۆراگری ده‌دوێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر (ئه‌ده‌بی سووك) كه (زیانبه‌خشه، چونكه نائومێدی و خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دان یاخود گه‌نده‌ڵیی ئه‌خلاقی و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه له‌نێو عه‌ره‌بدا بلاوده‌كاته‌وه)، هه‌رهه‌مان ساڵ و بۆ شادی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر جه‌نگی پۆر سه‌عید، ستایشی جه‌مال عه‌بدولناسر ده‌كات (ئه‌و كه‌سه‌ی دڵمان خه‌به‌ری ده‌دا، له‌هه‌موو ناخۆشیهكدا چاوه‌ڕێی بكه‌ین، ئه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی به‌خوێنی خۆی قه‌ده‌ر دروست ده‌كات، نا‌ئومێد مه‌به وا عه‌بدولناسر قهدهرهیهكه).
هێزو شكست
به‌هه‌مانشێوه چه‌ندین شاعیری دیكه‌ی نوێخواز چوونه‌ته ریزی (حزبی ناسیۆنالیستی كۆمه‌لایه‌تی سووری)یه‌وه‌و قسه سه‌روبه‌ره فاشیست و ئه‌نتی سامیهكانی (ئه‌نتوان سه‌عاده)یان دووباره كردووه‌ته‌وه‌و كردوویانه‌ته قه‌سیده، نازك مه‌لائیكه، ئه‌و ژنه شاعیره عیراقییه نوێخوازه، به‌لام مه‌یل عرووبیه، سڵی له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه بڵێت جلی كورت داهێنانێكی جوولهكهیهو رێكپۆشی كالایه‌كی سه‌رمایه‌دارییه له‌خۆرئاواوه هاتووه‌و داوا له‌و (حكومه‌ته سۆشیالیسته شۆڕشگێڕانه ده‌كات كه لهولاتهكانماندا هاتوونه‌ته كایه‌وه ئه‌م نه‌ریته له‌ناو به‌رن).
(له‌یلا بهعلهبهكی)ی ژنه نووسه‌ری لوبنانی تازه هه‌ڵكه‌وتوو كه به‌دوو كاری ئه‌ده‌بی (من ده‌ژیم) و (كه‌شتیه‌كی سۆز به‌ره‌و مانگ) ناسراوه كه‌كاتی خۆی مشتومڕێكی زۆریان نایه‌وه‌و كتێبـی دووه‌م له‌ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكاندا قه‌ده‌غه كرا له‌به‌رئه‌وه‌ی گوایه له‌گه‌ڵ (ره‌وشی گشتیی‌دا ناكۆكه)، له‌وه‌ش زیاتر تێپه‌ڕی كردووه.
له‌یلا له‌رۆمانی (من ده‌ژیم)دا كه بۆ جاری یه‌كه‌م له‌كۆتایی په‌نجاكاندا ده‌رچووه، كاتێك به‌راورد له‌نێوان چه‌رمه‌سه‌ریی خۆی وه‌ك ژنێكی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ ژنه جووله‌كه‌یه‌كی دوو گیاندا ده‌كات ده‌ڵێت: ئه‌و ژنه جووله‌كه‌یه دوژمنێكی خوێنڕێژی له‌سكدایه، منیش تراژیدیای گۆشه‌گیری گه‌لێك و نه‌خوێنده‌واری و ماوه‌ی یاخیبوونهكهیم له‌سه‌ردایه، ئه‌و پاشه رۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئافهرۆزكراو ساز ده‌كات منیش له‌سه‌رمدا وه‌همی دیدارێك هه‌یه، ئه‌و هه‌ر رۆژه‌ی دڵۆپێك خوێنی پیس ده‌خاته نێو شاده‌ماری كافرێك به‌رامبه‌ر مرۆڤایه‌تی، رۆژگاری منیش قورس و به‌ئازارو نه‌زۆك تێپه‌ڕ ده‌بن)، وه‌ك بڵێیت نوێخوازی و مۆدێرنێتهكهی ته‌نیا دژی جووله‌كه نه‌بن به‌واتای بایۆلۆجی وشه‌كه، به‌ڵكو له‌هه‌مانكاتدا ئاماده‌ن به‌گژ منداڵێكیشدا بچنه‌وه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندیی بهجوولهكهوه هه‌بێت.
به‌لام ماده‌م (هێز) بابه‌تی نموونه‌كان بێت، ئه‌وا (شكست)یش، كه لاوازییه‌كی روون و راشكاوه، ده‌بێته هۆكارێك بۆ مه‌رگ، ئه‌گه‌ر مه‌رگی (نه‌ته‌وه) هات و مه‌رگی ئێمه نه‌هات، ئه‌وا خۆمان به‌خۆكوشتن داوای ده‌كه‌ین تاوه‌كو تهفروتونابوونی نه‌ته‌وه به‌دی نه‌كه‌ین، ئا به‌م شێوه‌یه میلۆدرامای هێزو لاوازیی ده‌سته‌جه‌معی به ئه‌زموونێكی تایبه‌تی وه‌كو خۆكوشتنی (خه‌لیل حاوی)یه‌وه ده‌لكێنێت كه ده‌ڵێن (گوایه) به‌هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر به‌یرووت له‌ساڵی 1982دا خۆی كوشتووه.
(سه‌عدوڵلا وهنوس)ی شانۆكاری كۆچكردووی سوری، كاتێك چه‌ند وێستگه‌یه‌كی ژیاننامه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، باسی ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی جه‌نگی حوزه‌یرانی 1967وه به‌جددی بیری له‌خۆكوشتن كردووه‌ته‌وه، وا رێككه‌وت له‌كاتی جه‌نگی كه‌نداودا تووشی شێرپه‌نجه ببێت.
ئه‌وانه كۆمه‌ڵێك نموونه‌ن و چه‌ندین واتایان تێدایه كهقابیلی راڤه‌كردن و لێكدانه‌وه‌ن، به‌لام هه‌رگیز نابنه پاڵپشتێك بۆ ئه‌وه‌ی داخوازیی دیموكراسی پشتیان پێ ببه‌ستێت، چونكه عه‌شقی هێز لای پێشینان و نوێخوازانیش، له‌عه‌شقی ئازادی به‌هێزتره.
*رۆژنامه‌ی (الحیاه)ی له‌نده‌نی