وێنه ئاڵ‌و والاَكانی داب ونه‌ریتorality M كوردستان ، دیمه‌نی سروشته جوانه‌كان و گه‌لێك ده‌ربڕینی جوان و هه‌ستبزوێنی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و فۆلكلۆر وپه‌یامی كوردی به‌ره‌و پیرمان دێن . هه‌موو به‌شه‌كان وپێكهێنهرهكانی په‌یام و وتاری ڕووناكبیری و میسۆلۆژی و مێژوویی و جوانكاری و ده‌روونیی هاوچه‌رخمان هه‌ن و ده‌توانین له‌گه‌ڵ به‌هاو ده‌سكه‌وته‌كانی خۆمان و ولاَتانی دیكه‌دا (ژیاری جیهانیی)، بناغه‌یه‌كی به‌هێز و نوی بۆ ئه‌و په‌یامه ڕووناكبیرییه دابنێیین .
له ئاڤێستادا ووشه‌ی ئاری به(ئێریهن ڤاچ) هاتووه واته ئه‌و كۆمهلاَنهی به (ئاری) ده‌دوێن ، مانای نهجیبزادهش ده‌دات و به‌مانای خاوه‌نی (شارستانی)ش لێكدراوه‌ته‌وه . وشه‌ی(ئاری).تا ئێستاش پاشماوه‌ی (ڤاچ) له كوردستاندا به چه‌ند شێوه به‌كاردێت ، (واژه) له‌لای ههورامییهكانیش گۆڕاوه به (ماچۆ)و تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی به زمانی (هه‌ورامی) ده‌وترێت زمانی ماچۆ . ئه‌وان به هه‌موو ئاخاوتنێك ده‌ڵێن ماچۆ وه‌كو (چیش ماچی؟ مانای چی ده‌ڵێی).به پێی پاشماوه‌ی به‌رده نووسراوه‌كانی بێستوون و ڕای زۆربه‌ی پسپۆڕانی ئه‌و مه‌یدانه ، به‌واتای (ئاگر) و (ئاگرین) هاتووه ، واتا میلله‌تان و كۆمهلاَنی ئارینهژاد به‌مانای كۆمهلاَنی (ئاگرین) هاتووه ، ئه‌ویش لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام ئه‌و كۆمهلاَنه ئاگریان پێبووه، چونكه ناوچه‌كه‌یان كه ئه‌وپه‌ڕی باكووری ڕۆژئاوای ئێرانه كه (كوردستانی ئێستایه) ناوچه‌یه‌كی شاخاوی و سارده . بۆ زانین له ناو كورددا هه‌موو ئه‌و وشانه‌ی بۆ مانای ئاگر به‌كاردێت،وه‌كو (ئاگر،ئاور،ئایر،ئاته‌ر،ئاههر،ئازه‌ر،ئاته‌ش)هه‌موویان له وشه‌ی (ئاری)یه‌وه وه‌رگیراون . به‌پێی ئاڤێستاش یه‌كه‌مین مرۆڤ یان (فرۆهه‌ر)كه‌له‌لایه‌ن (ئاهورا مه‌زدا)وه یا خود (سه‌روه‌ری زانا) ئافراندنكراوه،(كیومه‌رس)بووه ،له دووتوێی په‌یام وجوانیی ناوچه‌ی هه‌وراماندا. زمانی كوردیی نوی بهسهرپاكی شێوه زارهكانییهوه ، نه‌وه‌ی نوێی زمانی ئاڤێستایه و ئه‌ویش زمانی دینی و شارستانیی میدیه‌كان بووه ، كه سه‌ره‌تا زمانی هۆزه‌كانی (ئێریهن ڤاچ) بووه ، كه له ژوورووی خۆرئاوای ئێران‌دا یاخود كوردستانی ئه‌مڕۆ ،نیشته‌جێبوون و ئه‌و زمانه‌ی ئه‌وانیش یه‌كێكه له زمانه ئێرانییه (ئاریاییه) هه‌ره‌كۆنه‌كان .
سه‌ره‌تا له ناو كورده‌واریدا زمانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی به زاراوه‌ی گۆرانیی ، یان هه‌ورامی وتراوه ، ئه‌ویش له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك
1- زاراوه‌ی گۆرانیی كونترین زاراوه‌ی كوردییه وئه‌توانین بڵێین كه ئه‌م شێوه زاره پاشماوه‌ی زمانی ئاڤێستایی و په‌هله‌وییه .پاشان له دوای نه‌مانی دهسهلاَتی فه‌رهه‌نگی دینی زه‌رده‌شتیی و داگیركردنی ئێران و كوردستان له‌لایه‌ن عه‌ره‌به ئیسلامهكانهوه، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی هه‌ورامان و یارسانه‌كانی (ئه‌هلی هه‌ق)ی كرماشان و كه‌ره‌ند و هه‌ندێ له ئێڵه كورده‌كانی تر پێی ئه‌دوێن .
2- هه‌ورامان كه شوێنێكی شاخوداخ وكوێستانه ، بێگانه‌و داگیركاران خۆیان بۆ نهكوتاوهو به‌ته‌نگیه‌وه نه‌بوون .خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده ئاشنای شوێنه‌كانی بێگانه نه‌بوون به جۆرێكی وه‌ها كه زمانی ئه‌وان سوار زمانه‌كه‌یان بێت . هه‌ر كه‌دڵ و ده‌رونیان هاتبێته جۆش و خرۆش ، به‌شێوه‌ی زمانه‌كه‌ی خۆیان ده‌رده دڵیان كردووه‌و مه‌به‌ستی ده‌روونیان هه‌ڵڕشتووه .
3- له‌سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی‌دا(واته سه‌ده‌ی هه‌شتی زایینی) له رێباز و ڕێوڕه‌وشتی ئاینیی یارسان دا هاتووه‌و ،سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م ڕێبازه ،نووسراوه‌كانی خۆیان هه‌ر به شێوه زمانه‌كه‌یان نوسیوه . هه‌روه‌كو له پێش ئیسلامیشدا ، نووسراوه دینییهكانی كۆنی ئارییه‌كان هه‌ر به‌م زاراوه‌یه نووسراون . ته‌نانه‌ت زاراوه‌ی گۆرانیی له سه‌ده‌كانی دوایدا كه‌وته ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان وه‌ك(شاره‌زوور و ئهردهلاَن و كه‌لهور ِو لوڕستان) و بوو به‌زمانی زانست وئه‌ده‌بی ئه‌وانیش .
له دوای په‌یدا بوونی ئاینیی یارسان (ههرروهكو له كوردستانی باشوور پێی ده‌ڵێن كاكه‌یی)و بلاَو بونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێبازه به‌كوردستاندا
. زمانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی بووه زمانی گۆرانی وته‌نانه‌ت ناوچه‌كانی دیكه‌ش له به‌ر به هێزیی ئه‌و زمانه‌و ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌به‌و زاراوه‌یه نووسراون ، هه‌ر به‌و شێوه زاره به‌رهه‌مه‌كانی خۆیان نووسیوه ، وه‌كو: بابه سه‌رهه‌نگی ده‌ودانی(324 ك)،دایه ته‌ورێزی هه‌ورامی (سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی).لیزا خانمی جاف (سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی) ، پیرشالیاری یه‌كه‌م(خوداداد كوڕی جاماسپی هه‌ورامی) ، پیرشالیاری زه‌رده‌شتی ، خاتومهی زه‌رد(سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی) ، بابا هندوومی هه‌ورامی (سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی) ، بابا ناوسی جاف (477)كۆچی، دایه خه‌زانی سه‌ركه‌تی (سه‌ده‌ی پێنجه‌می كۆچی) .
ناوی گۆران له سه‌رده‌مه‌كانی زۆر كۆندا ، واته ده‌وروبه‌ری (400 پ.ز) له‌لایه‌ن (سترابۆن) ، مێژوو نووس و جوگرافیازانی یۆنانی ، باسیكراوه و به شێوه‌ی (كوورانهكان) ، هه‌ر وه‌كو وتویه‌تی : نه‌ته‌وه‌یه‌ك،له‌ولای ئه‌رمه‌نستانه‌وه ، نزیك له(كوورانهكان و ماده‌كان)ـه‌وه ده‌ژیان . وشه‌ی گۆرانیش پێكهاتووه له وشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ (گۆر،گۆور،گه‌وره،گۆره) له‌گه‌ڵ پاشبه‌ندی (ان) ی كۆ و كرده‌وه‌ی (مۆرفۆلۆژی)دا، ئه‌م وشه‌یه‌مان ده‌ستده‌كه‌وێت.ـ گۆره ،كه‌واتای گه‌وره ده‌به‌خشێت وكۆكهشی ده‌بێته گۆران.
وشه‌ی گۆران پاش ئه‌وه‌ی (ی) نیسبه‌ی ده‌خرێته سه‌ر ده‌بێته: گۆرانی و ئه‌و كاته‌ش ده‌توانین به‌م جۆره‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه به‌كاریبهێنین: یه‌كه‌م ، بۆ واتای خه‌ڵكی ناوچه‌ی گۆران . دووه‌م ، بۆ سه‌ربه هۆزی گۆران. سێیه‌م ، بۆ دانانی واتای زمانێ یان شێوه زمانێ . چواره‌م ، بۆ ده‌ست كه‌وتنی واتای وشه‌ی (ئوغنیه) ی عه‌ره‌بی كه به‌رامبه‌ر به (Song) ی ئنگلیزیه.
له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زووردا ، كه به‌تایبه‌تی گۆرانی به (سیاچه‌مانه = سیاوچه‌مانه = سیاجامانه) باوه و نزیكه‌ی هه‌ژده جۆر زیاتریان هه‌یه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌چاوو گوێی هونه‌رمه‌ندانه ته‌ماشای گۆرانی (سیاچه‌مانه) بكه‌ین و گوێی بۆ بگرین ، بێگومان ده‌بی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تای بنه‌ڕه‌ته‌كه‌ی و سه‌رگوزشته‌ی (سیاجامانه)له سه‌رده‌می زه‌رده‌شت و ئاڤێستادا بهێنینه‌وه یاد .
بڕگه‌ی سروودی (گات)ـه‌كان ، زۆر زۆرن و زۆربه‌ی وه‌خت بڕگه‌ی دێڕه هۆنراوه‌یه‌ك له بیست بڕگه پتر ده‌بی و ئه‌وساش ، له سه‌رده‌می دینی زه‌رده‌شتیدا (ماگا)كان وه‌كو ئه‌ركی سه‌رشانیان ده‌بوایه سه‌رپاكی سروودی گاتاكانیان له‌به‌ر بووایه‌و به ئاوازه‌وه بۆ چینه‌كانی تری كۆمه‌ڵیان بخوێندنایهوه و ئه‌م خوێنهوهیهش له‌سه‌رشێوه‌ی گۆرانی و ئاواز ده‌بوو ، پێویستیشی به یه‌كێكی ده‌نگخۆش و هه‌ناسه درێژ و زیره‌ك ده‌بوو. (ماگا)ش جگه له‌وه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ،تیره‌یه‌كی مادی بوون ،له كۆمه‌ڵدا به‌پێی بوونی چینایه‌تیی ئه‌و سه‌رده‌مه ، چینێكی دینی بوون.ئه‌م چینهدینییهو هه‌ر چینێكی دیكه‌ش ، هه‌ر یه‌كه‌و جلوبه‌رگی تایبه‌تی خۆیانیان هه‌بوو. جلوبه‌رگی (ماگاكان) بریتی‌بوو له جلی ڕه‌ش و له شێوه‌ی كورت و شه‌ڕواڵی درێژ له‌سه‌ر شێوه‌ی ڕانك و چۆغه‌ی ئێستا ، یان شه‌ڕواڵ و مراخانی ، بهلاَم چۆغه‌كه‌ی نه‌ختی درێژ تر ده‌بوو ، واش له‌به‌ر ده‌كرا، كه به‌سه‌ر شه‌ڕواڵدا نه‌ختێ درێژ ده‌بووه‌وه بۆ ژێر پشتوێن . له‌گه‌ڵ پشتێنی سێگرێ ،كه‌به‌مانای (بیری باش،وته‌ی باش وكرداری باش) بۆ هه‌ریه‌كێك له گرێكان و جامانه ، یان مێزهریی ڕه‌شیان ده‌به‌ست و بۆیه پێیان ده‌وتن ڕهشپۆشاك یان سیاجامانه.
،له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و شاره‌زووردا ،ئێسته‌ش كه ناوی (گۆرانی) ده‌برێ ، واتا‌و ئاوازی (سیاچه‌مانه) دێته‌وه سه‌ر په‌رده‌ی بیر.تێبینییه‌كی دیكه‌ش له سه‌ر وشه‌ی گۆران (كۆی) گۆره ،یاخود گه‌وره‌یه ، به‌مانای باسكردنی چینی (گه‌وره‌كان)ی كۆمه‌ڵ،
كه (ماگا)كانن و ئه‌و میلله‌ته‌ش كه‌پاشان به‌و زمانه دواون به‌میلله‌تی (گۆرانی)ناسراون.
خاڵێك كه زۆرگرنگه و پێویسته بوترێت : ڕۆژبه‌یانی ، باجهلاَنی و تاراده‌یه‌كیش شاباكهكانیش ، به‌بێوه‌ستان و بیركردنه‌وه له یه‌كتری تێده‌گه‌ن و له نووسینه‌كانی ناو ده‌فته‌ره‌كانی پردیوه‌ریش باش تێده‌گه‌ن و هیچ جۆره كۆسپێكی ناههمواریش به‌ر ڕێگایان ناگری. ناوچه‌ی هاوار،كه‌بریتییه له (شنروێ) ، (چالاَن) ، (هاوار) ، (هاوارهكۆن) ، دهرهتوی (دهرهتفی) و (جاور) تا ده‌گاته (مۆردین) و (سازان) ، به‌و زمانه‌ی كه دینی كاكه‌یی (ئه‌هلی هه‌ق)ی پی وتراوه و نووسراوه‌ته‌وه ، ناڵێن گۆران ، به‌ڵكو به‌زمانی (ماچۆ) ی ناوده‌به‌ن ، هه‌روه‌ها خه‌ڵكه‌كه‌ی ناچه‌ی هه‌ورامانیش خۆیان . وشه‌ی(ماچۆ)وشه‌یه‌كی،ئاڤێستایی كۆنهولهرهگی(ڤه‌چ=وه‌چ)ه وه وه‌رگیراوه و ئه‌م ڕه‌گه‌ش ، ڕه‌گی (كار یان فرمان)یه‌تی و چاوگه‌كه‌ی (ڤاچ یاخود واچه) یه‌و واتای (بێژه=وێژه ، به‌واتای فه‌رمان) كه هێشتا له شاره‌زووردا وشه‌ی (بێژه)و (دێژی) و (بێژم) و (بێژن)…هتد به‌كارده‌هێنرێن ، ئه‌مه‌ش له(بیچه=بیجه=بێژه)ه‌وه وه‌رگیراوه.
له ئاڤێستادا،به‌زمانی ئه‌وانه‌ی،كه‌به‌زمانی ئاڤێستایی قسه‌یانكردووه،وتوویانه زمانی (ئاریه‌ن ڤاچ).
له‌ده‌فته‌ره پیرۆزه‌كانی ئه‌هلی هه‌قدا دوو شێوه زار بۆ وتنی سروده‌كان به‌كار هاتووه , ده‌فته‌ره‌كان خۆیان به زاره ههورامییهكه ده‌ڵێن (كوردی ) وهه‌ندێك جاریش ( كوردی ئاورامانی) و بهزاره جافییهكهش ده‌ڵێن ( جافی ئاورامانی ) . ئه‌م وته‌یه‌ش له‌پێشه‌كیی ده‌فته‌ری ( عابدینی جاف ) دا نووسراوه كه‌ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (880ساڵ ) له‌مه‌وبه‌ر .
گۆرانه‌كان له‌ڕووی عه‌شره‌ته‌وه :
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی عه‌شره‌ت وهۆز هه‌بن به‌ناوی (گۆرانی ) یاخود ( گۆران ) ه‌وه , وه‌ك به‌وانه‌ی ناوچه‌ی زههاوتا كرماشان ده‌وتری , ئه‌وه بێگومان خه‌ڵكی هه‌ورامان ناگرێته‌وه چونكه جگه‌له‌وه كه به‌خۆیان ده‌ڵێن ( هه‌ورامی) , خۆشیان به‌وه‌چه ده‌ڵێن (هۆزی به‌همه‌نی) , گوایه ئه‌م به‌همه‌نه ,به‌همه‌نی پێشدادییهو خۆیان به میراتڕهوای (ماگاكان) ده‌زانن ، بۆیه ناوچه‌كه‌یان (هه‌ورامان) پڕه له نزرگه‌و گڵكۆی ده‌یان پیرو خه‌لیفه‌ی زه‌رده‌شتی.
هه‌ندێك لهزمانناسان و گه‌ڕۆك و پشكیبَنهرانی بێگانه ، زاراوه‌ی (گۆرانی )بۆدانی واتای زمانیی ، یاخود (كۆمه‌ڵه زاری) ده‌هێنن ، واته كۆمه‌ڵه زاری ،(هه‌ورامی ،باجهلاَنی ، شه‌به‌كی ،لوڕی ، زازایی ، زه‌نگنه‌و كۆمه‌ڵه زاری سنجاوی وقهڵخانی).
ئه‌م (شێوه‌زاره) واته شێوه زاراوه‌ی گۆرانی-له دوو سه‌رده‌مدا له به‌شی زۆری ناوچه‌كانی كوردستاندا بلاَوبووهوه وته‌نانه‌ت له‌هه‌ر سێ پارچه‌ی گه‌وره‌ی كوردستانیشدا (باكوور،باشوور و ڕۆژههلاَت) شێوه زاری گۆرانی هه‌یه: سه‌رده‌می یه‌كه‌م:له سه‌رده‌می بلاَوبوونهوهی دینی زه‌رده‌شت و بیر‌و باوه‌ڕی (ماگاكان) و(گه‌وره‌كانی) كۆمه‌ڵی ئه‌و كاته‌ی میلله‌تانی ئاری زماندا(ئاریه‌ن ڤاچ).واته (700 پ.ز) تاسه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی (سه‌ده‌ی هه‌شتی زاینیی). سه‌رده‌می دووه‌میش،له سه‌ده‌ی هه‌شتی زایینییه‌وه ، واته پاش بلاَوبوونهوهی بیروباوه‌ڕی ئایینی ئه‌هلی هه‌ق (یارسان) به‌ناوچه‌كانی لۆڕستان و هه‌ورامان و شاره‌زوور و ئهردهلاَندا. بهلاَم پاش ئه‌وه‌ی كه بیروباوه‌ڕی ئیسلامی وته‌سه‌وف له‌و ناوچه‌یه‌دا به‌هێز بوو له سه‌رده‌ستی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی و شێخ شه‌هابه‌دینی سووره به‌ردی له كوردستانی باشوور و ڕۆژههلاَتدا، ورده ورده ڕووبه‌ری زمانی((گۆرانه‌كان)) به‌ره‌و بچووكبوونه‌وه چوو ، به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای لێهات له‌سه‌رده‌ی دوانزه‌ی زاینییدا.