به مانای نووسینه‌و له زمانی عه‌ره‌بیدا «أسطوره»و «أسطیر» كه له كۆدا
ده‌بێته «أساطیر»و «سَطیر» له‌م زمانه‌دا به مانای كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌كانه،
به‌لآم برێك له زانایان‌و ئوستووره‌ناسان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وایه به عه‌ره‌بی
نازانن، به‌لكوو پێوه‌ندی ئه‌ده‌ن به وشه‌ی هێستوریا (Historia) كه به مانای
باس‌و هه‌وال، یان كركا شه لهراستیو دروستیدا. وشه‌كان هیسترار Historie
له فرهنسیو ئوستۆری Story له ئینگلیزی‌دا كه به واته‌ی مێژوو، چیرۆك‌و
داستانه، له‌م وشه‌یه به‌جێ ماون‌و كه ره‌نگه «أسطوره»ی عه‌ره‌بی له‌م ریشه‌وه
گیرابێ. له زمانه‌كانی ئوروپیدا، وشه‌ی myth له ئینگلیزی‌و فره‌نسیدا
هه‌موان مانای حه‌كایه‌ت‌و ئه‌فسانه‌و چیرۆك‌و به‌سه‌رهات دهدهنو به وشه‌ی
میتۆلۆژی mtthologic ـ ئوستووره‌ناسی یان زانستی ئوستووره‌یی ده‌گوترێ.
«مێهرداری به‌هار» له كركاشێكدا كه له‌سه‌ر ئه‌م وشه‌یه‌ی كردوه به‌هی هێندو
ئوروپایی دهزانێو ده‌لێ : «وشه‌ی myth له ئه‌سلی یونانیدا muthous به مانای
قسه‌و ئه‌فسانه به‌كار گیراوه‌و وێده‌چی ئه‌م وشه‌یه له‌گه‌ل وشه‌ی گوتیك maudjan
به واتای به‌یاد هێنان، له ئیرله‌ندی كۆندا smudiniml به مانای تێده
فكرمو له ئیسلاوی كۆندا myslil هزرو باوه‌ر، لیتوانیایی mausti به
شه‌وقه‌وه له هیوای شتێك‌دا بوون؛ وه له وشه‌ی پارسی «اُمْستْ» گلهییو
شكایه‌ت، خهمو په‌ژاره‌و «مویه» به مانای گریان‌و بێقه‌راری هاوریشهیه، له‌م
رووه‌وه ریشه‌ی هێندو ئوروپایی یه‌كه‌می ئه‌و ـ mud به مانای تێفكر نیه!
ئوستووره، له مانای ئهمرۆییدا به باوه‌رو ئایینه كۆنه‌كانی مرۆڤ ده‌گوترێ
كه به قالبی حه‌كایه‌ت‌و ئه‌فسانه‌و به‌سه‌رهاتدا خۆی نواندوه‌و به‌سه‌ر زاراندا
كه‌وتووه، ئه‌وه‌ی كه له ئوستوورهناسیندا جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه زۆریهكه
له‌م باوه‌رانه كهمكهم له‌بیر چوونه‌ته‌وه‌و زۆریه‌كی تریان ئالوگۆریان به‌سه‌ردا
هاتوه‌و له هه‌ر ده‌ورو زه‌مانێكدا رهنگو بۆی هاوكاتیان به خۆ گرتوه‌و هێشتا
ماونه‌ته‌وه‌و به‌كاری هێناوه‌و له‌گه‌لیدا ژیاوه، هه‌موو شتێ له چاوی مرۆڤی ئه‌م
مه‌كته‌به‌دا رۆح‌و ره‌وانی هه‌بووه، هه‌ر بۆیه ته‌واوی دیارده‌كانی سروشت وه‌ك
ئاسمان، مانگ، خۆر‌و ئاو‌و گیا ... هتد خودایه‌كی داتاشیۆهو له كاتی گیر‌و
گرفت چه‌رمه‌سه‌ری دا له به‌رانبه‌ری دا كرنۆشی بردوه‌و قروبانی بۆ‌وی كردوه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌م باوه‌رانه له چاوی برێ كه‌سدا سووك‌و دوور له باوهرنو
ته‌نیا بایه‌خی رهمزو هێمایان هه‌یه، بۆ مرۆڤی كهوناریو كۆن حه‌قیقه‌تێكی بێ
گه‌ردو پاك بووه كه توانیویه‌تی ولآمی نیازه‌كانی ماكیو مینۆكی بداته‌وه.
هه‌ر بۆیه رۆژگاری ئوستووره رۆژگارێكه كه عهقلو هزر مه‌حكوومه، چونكوو ئه‌م
ده‌ورو هه‌ره گه‌وره‌ی مرۆڤ دهورهیێكه كه ته‌نیا هه‌ست به برهوهو زانستی عیلمی
ـ كه ئێسته ئێمه بۆ وێنه له ناسینی دونیای ئوستووره‌ییدا به‌كاری ده‌هێنین
بهلكووـ نه‌بووه.
ئوستووره‌كان سنوور ناناسن‌و له دونیایێكی ئازاد‌و بهربلآودا په‌ره‌یان
سه‌ندوه (چونكوو له كۆندا وه‌كوو ئه‌مرۆ سنووره‌كان دیاری نهدهكرانو سنووری
ئیستانداردو نێو نه‌ته‌وه‌یی مانای نه‌بوو)، گوند به گوند‌و ولآت به ولآت
رۆیشتوونو له ته‌واوی فه‌رهه‌نگه‌كانی میلله‌تانی ئه‌م سه‌ر زه‌ویدا شوێنیان
داناوه، ئاسه‌واریان به‌جێ ماوه‌و به شكلێكی جیهانی ده‌رهاتوون، هه‌ر بۆیه
یه‌كێك له هاوبه‌شییه‌كانی فه‌رهه‌نگی میلله‌تانی دونیا پێوه‌ندی نێوان
ئوستوورهكانیانه، بۆ وێنه ئێمه‌ی كورد له‌گه‌ل فارس‌و تورك‌و هێندو بهلووچو
... هتد له زۆر جێگه‌دا ئوستوورهكانمان، گۆرانیه‌كانمان وه‌كوو یه‌ك وایه‌و
بۆیه هه‌ر وه‌كوو یه‌ك، داستانه كۆنه‌كانمان بۆ مندالآنمان ده‌گێرینه‌وه ئێمه‌و
هه‌مووی ئه‌م نه‌ته‌وانه هه‌ركام به شێوه‌یێك رۆستهممان هه‌یه كه 600 سال عومر
دهكاو به گورزو گۆپالهوه روو له مه‌یدان ده‌نێو به‌گژێ ئههریمهنا دهچێو
هه‌روه‌ها هه‌موومان له دونیای ئوستوورهییماندا خاوه‌نی ئهسفهندیارو ئاشیلین
كه رویینتهنننو هیچ زهربێ كاریان لێ ناكا مه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی تایبه‌تی
وه‌كوو چاوی ئهسفهندیارو پاژنه‌ی پێی ئاشیل كه مه‌رگ له‌م شوێنانه‌وه به
میوانی ئه‌وان ده‌بێ. هه‌مووی ئه‌م باسانه له دونیای ئه‌مرۆدا «هێماو
خوازه»ن‌و له واقیعدا نه پیاوێكی شه‌شسه‌ت ساله له دونیادا ژیاوه‌و نه
«رویینتهنێ»و نه سیمرخێو نه گولی شۆرانی، كه وه‌كوو چرا تا سبیان بگرێ،
له‌م دونیایه‌دا هه‌بووه. ئه‌مانه هه‌مووی ئامانج‌و ئاواته‌كانی مرۆڤی
كهونارییه، جا بۆ روون كردنه‌وه‌ی ئامانج‌و وهسییهتهكانی ئه‌وان ده‌بێ به
ناخ‌و ناوه‌رۆكی ئوستووره‌كاندا برۆینه خوارێ‌و بكۆلینهوهو شوێنه تهنگو
تاریكه‌كانیان روون كه‌ینه‌و ته‌نیا فریوی پێست‌و قه‌دو قه‌واره‌ی به‌رچاویان
نه‌خۆین.
ئوستووره (myth) چیرۆكێكه كه لای مرۆڤی كه‌وناری مانای راسته‌قینه‌ی هه‌بووه،
ئه‌مرۆ كه له‌م چورو چێوه‌دا ناگونجێ‌و زۆر جێگه‌ی باوه‌ر نییه، جا له هه‌ر
حالێكا به‌یانی ئه‌ساتیری شێوه‌یێك به‌یانی ناراسته‌و خۆیه (obligue) كه
لایه‌نی هونه‌ری هه‌یه‌و به ئیسلاح له چمكی هێنانی یه‌ك مانایی به شێوه‌كاری
جیاواز له یه‌كتر ده‌درێته قه‌له‌م (ل. 216، به‌یان شمسیا). له ئوستووره‌دا
لایه‌نه كۆنه‌كانی دینی‌و جیهانبینی كۆن كه ریشه‌ی له چاخه‌كانی پێش له
ئه‌ده‌بیاتی نووسراوه‌دا هه‌یه، نیشان ده‌دات به‌لآم ده‌بێ بزانین كه ره‌فتارو
كرداری مرۆڤه‌كانی ئه‌مرۆ بێئاگاهانه له ژێر هه‌مان كاركردی چاخی
سه‌ره‌تاییدایه (علر نخستین) هه‌ر بۆیه ئه‌توانین بلێین كه ئوستووره‌كان به
درێژایی زه‌مان خۆراگر‌و زیندوون، گه‌رچی ئال‌و گۆریان به‌سه‌را دێ به‌لآم
به‌رده‌وام له زمان‌و بیر‌و باوه‌رو فۆلكلۆر‌و داب‌و نه‌ریتی گه‌له‌كاندا
شێونه‌واری ئه‌مێنێ، كه ئایینی ئوستووره‌یی بووكه بارانێ یه‌كێك له‌و چمكه
قولآنهیه له تووره‌و كه‌له‌پووری نه‌ته‌وایه‌تی كورددا. گه‌رچی ئێمه له
دونیایێكی عیلمی‌و نائوستوورهییدا ده‌ژین به‌لآم نائاگازۆریهك له چمكو
ناوه‌رۆكی قوولی باوه‌ره ئوستوورهیهكانی به‌ره‌كانی كۆن‌و پێشووی گه‌له‌كانمان
له قالبی ره‌فتارو كردار‌و په‌ندو ته‌مسیلا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، بێئه‌وه‌ی
ئاگامان له سه‌رچاوه‌ی فه‌لسه‌فی كرده‌وه‌كانی خۆمان بێ. بۆ وێنه له نێو دێهاتی
ئێستای كوردوستاندا كاتێك بیانه‌وێ كوانووی ئاگر خامۆش كه‌ن بروایان وایه
ده‌بێ له پێشدا ناوی خودا به‌سه‌ر زاردا بێنێ، ئه‌گه‌ر كه‌مێك به وردی له‌م
مه‌سه‌له‌یه بروانین ده‌بینین كه ئاگر له ئێرانی كۆندا ئه‌مرێكی زۆر پیرۆزه‌و
یه‌كێك له تهجهلیگاكانی «ئه‌هورامه‌زدا» خودای كه‌وناری ئێمه بووه، هه‌ر بۆیه
كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر، كارێكی ئههریمهنییهو نابێ مرۆڤ ئه‌م مه‌زهه‌ری رووناكیه
له‌ناو بهرێو ئه‌گه‌ر ده‌ست به‌م كاره‌وه بدات ئه‌هورامه‌زدا لێی تووره دهبێو
تووشی به‌سه‌رهاتێكی شوومو پر مه‌ترسی ده‌كات، له دونیای ئه‌مرۆدا ئێمه
نائاگایانه ئه‌م ترسه‌مان له دلدایهو بۆ ئه‌وه‌ی گیرۆده‌ی قارو تووره‌یی
ئه‌هورامه‌زدا نه‌بین به ئیزنی ئه‌وو به یاد كردنی ناوی پاكی ئه‌توانین ئاو
به‌سه‌ر ئاگردا بپژێنین.
«میرچائلیاده» ده‌لێ : ئوستووره گێره‌ره‌وه‌ی سه‌رگوزه‌شته‌یه‌كی پیرۆز‌و
مینهوهكیه، ئه‌گه‌ر له‌م روانگه‌ی مه‌زهه‌بیه‌وه بروانینه په‌یكه‌ره‌ی ئوستووره‌ی
بووكه بارانێ زۆر به ئاسانی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م نه‌ریته كۆن‌و ئایینیه
به ته‌واوی، له‌م خانه‌یه‌دا ده‌گونجێ. به‌لآم پێش درێژه‌دان به باسه‌كه باشتر
وایه كورته‌یه‌ك له‌م دابه كۆنه بهێنمه‌وه : له سالههاتێكدا كه خه‌لكی تووشی
قات‌و قریو وشكهسالی ده‌بن كیژانی عازهبو تازه پێگه‌یشتوانی دێ یه‌ك
دهگرنو له بێل، یان هه‌ر تهختهیێكی درێژ‌و ده‌مپان په‌یكه‌رێكی چێوی به
شێوه‌ی مرۆڤ دروست دهكهنو به به‌رگی زه‌ردو سوور‌و خشلی ژنانه دهیرازێننهوهو
مال به مالی ناو دێی دهگهرێننو هه‌موو پێكه‌وه به ده‌نگی به‌رز ئه‌م گۆرانیه
پاك‌و خاوێنه له په‌سنی بووكه بارانێدا ده‌خوێنن :
بووكه بارانێ ئاوی ده‌وێ ئاوی دهخلو دانی ده‌وێ
هێلكه‌ی بارۆكانی ده‌وێ ده‌رزی گه‌ور كچانی ده‌وی
ده‌ستمال جهحێلآنی ده‌وێ
بووكه بارانێ ئاوی ده‌وێ ئاوی ناو دالآنی ده‌وێ
خانه‌خوێ (ساحێب مال) به بیستنی ده‌نگی ده‌سته‌كه زوو به زوو ده‌ست ئه‌بات
له هێلكه، یان رۆن و كه‌ره و نان ....... ده‌دات به به‌ریوه‌به‌رانی ئه‌م
نه‌ریته‌و پاشان قاپێكی باو دێنێ‌و دهیپرژێنێ له رووی بووكه بارانێ، پاش
ئه‌وه‌ی كه كچان درگای مال به مالیان كوتا، روو به هه‌وارگه، یان هه‌ر
جێگایێكی دلنشین بهتایبهبووكه بارانێ سه‌رگۆری شه‌خسێكی گه‌وره دهچنو
له‌وێدا چاچهقولی، به‌رێوه دهبهنو پاش نه‌هار، بووكه بارانێ ده‌به‌نه
كه‌نار ئاو‌و چۆمێكو ده‌ی ژه‌نن به ئاوداو هه‌موو به ده‌نگێ به‌رز روو له
ئاسمان دهكهنو دهپارێنهوهو ده‌لێن :
ههلارانو مه‌لاران
یاخوا دابكا وه باران
******************
یا شای هه‌ژاران یا شای هه‌ژاران كه‌ریم كاران/ كه‌ریم كاران
دا بكا وه باران، یا خوای هه‌ژاران
پاش ته‌واو بوونی مه‌راسیمه‌كه هه‌موو به‌ره‌و مال ده‌گه‌رێنه‌وه، به گوێره‌ی
قسه‌ی چه‌ند كه‌سێك كه من قسه‌م له‌گه‌لدا كردوون‌و لێ یانم پرسیوه : ئایا
باران داده بارێ یان نه؟ له وه‌لآمدا ده‌یانگوت :
جاری وا بوو له كێ‌و نهدهگهراینهوه هه‌وری ره‌ش ئاسمانی داده‌گرت‌و
بارانێكی توند دای ده‌كرد. دیاره بووكه بارانێ یه‌كێ له كۆنترین
ئوستووره‌كانی دونیایه‌و له‌گه‌ل سه‌رده‌می مێو جافی به‌شه‌ردا پێوه‌ندی داره
هه‌روا كه ده‌زانین كهونارناس و ئوستوورهناسهكان، كۆنهیی خواژنهكانی
باستانی میله‌تانی میسر‌و یۆنان له رۆژئاوادا هه‌تاكۆ دۆلی سیندو كێوه‌كانی
هیندو كۆش له رۆژهه‌لآت به پێش له (10000 سالی پێش زایین به‌م لاوه)
به‌راوه‌رد كردوه، په‌یكه‌ری خواژنهكانی وه‌كوو ئیشتر Istar له
«نێرچهمان»دا و پی نیكیر Pinikir كیریریشه Kiririsa و پرتی Parti له
عیلامدا و عشتروس Astaroth له شامدا و روالهتێكی سهمبولیكو نزیك به
یه‌كیان هه‌یه كه له‌گه‌ل ئهركو وه‌زیفه‌ی ئه‌وان له سروشتدا یهوهكوو
ده‌گرێته‌وه‌و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه په‌یكه‌ره‌كان زۆر جار بێ سهرنو مه‌مكیان زۆر
قوت‌و دروشته كه خودی خواژنهكه به توندی له مستی گرتوه‌و هه‌لی
دهگلۆفێو گه‌لێ جاریش ئه‌م په‌یكه‌رانه كاتی ژان گرتنی خواژن به منداله‌وه
پیشان ده‌دات یان ئه‌وه‌ی كه مندالێكی له باوه‌ش گرتوه و ئه‌م په‌یكه‌رانه له
لایهپێوهندی باسن ورانهوه له رادهبهدهباوهر گه‌وره نیشان دراوه كه
شملی خێر‌و به‌ره‌كه‌ته‌و ئه‌م خواژنانه لایه‌نگری مندالآنو په‌روه‌رده كردنی