2005 به‌ڕێوه‌چو، نوسی. به‌كه‌مێك دودڵییه‌وه "ئه‌گه‌ر عێراقی بومایهی 2" ده‌نوسم-ده‌ڵێم به‌كه‌مێك دو دڵییه‌وه- له‌به‌ر رێزگرتن له‌ویستی عێراقییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردن و له‌ترسی وته‌ی (ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری عێراق) كه هیچ لایه‌نێكی ئیقلیمی و جیهانی نه‌ماوه ده‌ستی تێوهرنهدابێت. دو مه‌سه‌له ده‌ستوه‌ردانی له‌كاروباری عێراق سه‌پاندوه: بایه‌خی عێراق له‌ناوچه‌كه و جیهان و لهبهریهكههڵوهشانهوهی به‌ره‌ی ناوخۆیی عێراق كه‌وایكردوه بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر دو پێی خۆی بێت و بچێت ئاسان بێت ده‌ست له‌كاروباری عێراق وه‌ربدات. به‌ڵام نوسینه‌كانم له‌باره‌ی كاروباری عێراقه‌وه، پاڵنه‌ره‌كه‌ی هاوسۆزییه له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌له سهرگهردانهدا و په‌رۆشیمه بۆ ده‌ربازبونی عێراق له پارچه‌پارچه‌بونی تایه‌فی و توندوتیژی خوێناوی، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌قامگیربونی عێراق و سهلامهتبونی، سه‌لامه‌تییه بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه، به‌رده‌وامبونی هه‌لومه‌رجی عێراق له‌حاڵه‌تی ئه‌و پارچه پارچه بونه‌ی تێیدا ده‌ژی كاریگه‌ریی خراپیی ده‌بێت له‌سه‌ر دراوسێكانی به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان.هه‌ستێكی عێراقی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی والهئارادایه كه هه‌ڵبژاردنه بڕیارلێدراوهكهی مارس (ئادار)ی داهاتو به‌هه‌مو پێوه‌ره‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت، تین‌وتاوی جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی داهاتو هه‌ر زو تاوی سه‌ند به‌دورخستنه‌وه‌ی سه‌دان پاڵێوراوی لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی ده‌رگای به‌ته‌واوی له‌به‌رده‌م گومانكردن لهنهزاههتی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ته‌واوی ئاوه‌ڵاكرد، دوای ئه‌وه‌ی خودی سه‌رۆكی عێراق –جه‌لال تاڵه‌بانی- گومانی كرد له‌شه‌رعیه‌تی (ده‌سته‌ی دورخستنهوهكه) كه‌ناونراوه (ده‌سته‌ی لێپێچینه‌وه‌و دادوه‌ریی)و كه‌سایه‌تی (جێی مشت‌ومڕ) ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.هۆكارێكی تر هه‌یه بۆ نوسین له‌باره‌ی كاروباری هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی عێراق كه‌ئه‌ویش هه‌ڵچنینی ئومێدێكی زۆره له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر عه‌ره‌بی تین‌و بۆ ئازادی‌و دیموكراسی‌و عێراق بهئهزمونێك ده‌بینین كه كاریگه‌ریی باهۆزی گۆڕان له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌كه به‌دوای خۆیدا دێنێت. ئه‌گه‌ر عێراق توانی له‌مه‌رگه‌سات ده‌ربازی ببێت‌و ئه‌زمونه‌كه‌ی رهگوڕیشه دابكوتێتو نمونه‌یه‌كی دیموكراسی مه‌ده‌نی بچه‌سپێنێت، ئه‌وا ئه‌زمون سنوری عێراق ده‌به‌زێنێت بۆ ده‌ره‌وه‌و عێراق ده‌بێته هێزێكی ئیقلیمی راسته‌قینه كه پشت به‌ده‌ستوری بهردهوامو سیستمێكی دیموكراتی مه‌ده‌نی بناغه پته‌و ده‌به‌ستێت.به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سه‌رناگرێت، ئه‌گه‌ر عه‌قڵیه‌تی (ئێمه نه‌ك ئه‌وان) خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بژاره‌ی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتو بێت، دیاریشه كه عه‌قڵیه‌تێكه عێراق له زۆنگاوی تایهفیو گه‌نده‌ڵی حیزبی‌و دواكه‌وتنی دیموكراسی ده‌رباز ناكات. عێراق ته‌نیا بهحكومهتێكی مه‌ده‌نی كه هاوڵاتیبون له‌سه‌ر بنه‌مای مرۆڤبونی مرۆڤه عێراقییه‌كان ده‌بینێت نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای (ئێمه یان ئه‌وان)ی بێزراو كه له‌ماوه‌ی دوای روخانی رژێمی سه‌دام باوه، ده‌رباز ده‌بێت.ته‌نیا تایهفهچییهكان پێیان وایه عێراق بۆ خۆیانه، جا بۆ ئه‌و كه‌سانه بێت له‌ناوچون یان پێش ئه‌وان هاتونو باڵاده‌ستبون، ئاكامیش ئه‌وه‌یه له‌ناوچو له‌ناو ده‌چێت، ئه‌وه‌ی زاڵه سه‌ركردایه‌تی وڵاته‌كه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌و ئاراسته‌یه كردوه كه بارودۆخی گشتیی عێراقی ئه‌مڕۆی پێگه‌یشتوه.عێراقییه‌كان له‌به‌رده‌م بژاره‌یه‌كی مێژوی قورسدان، ره‌نگه هه‌لی دوه‌م بۆ بازدان به‌سه‌ر بژارهكهدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر دوباره تایهفهچییهكان بگه‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات، زۆرێك له‌وان دركیان بهوهكردوه كه‌تاكه رێگاچاره، ده‌ربازبونی هه‌مویانه، پێكهاته‌یه‌ك به‌بێ ئه‌وی تر ده‌ربازی نابێت، هیچ پێكهاته‌یه‌ك ناتوانێت تاكڕه‌وانه‌و له‌سه‌ر حسابی ئه‌وانی تر ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابوردو فێری بون، باجه‌كه‌ی قورس‌و خوێناوی‌و گران كه‌وت، خولانه‌وه له‌ناو ئه‌ڵقه‌ی (ئێمه نه‌ك ئه‌وان) عێراق به نائومێدی ده‌هێڵێته‌وه‌و كه‌لتوری تایهفهچێتی ده‌چه‌سپێنێت كه عێراقییه‌كان ئاشنای نه‌بون.ئه‌گه‌ر عێراقی بومایه، پشتیوانیم له‌ده‌نگی مه‌ده‌نییانه‌ی عێراق ده‌كرد كه به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی ئاین بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی دونیا ره‌تده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر عێراقی بومایه به‌دوای ئه‌وانه‌دا ده‌گه‌ڕام كه لهعێراقییهتهكهم ده‌دوێت نه‌ك ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ستی ئایینی- تایهفیم دهدوێنو پشتگیریم له‌وانه ده‌كه‌ن كه مرۆڤبونم لههاوڵاتیبونم پیرۆز ده‌كه‌ن، نه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ی ختوكه‌ی هه‌ستی ئینتیمای هاوبه‌شم له‌گه‌ڵ خۆی بۆ تایهفهچێتی یان نه‌ته‌وه‌یی ده‌دات، هه‌زار جار بیرم ده‌كردوه له‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان به‌كوێ گه‌یشتون به‌هۆی په‌له‌كردن له‌ده‌نگدان بۆ تایهفهچییهكان، ئاكامی حوكمڕانییانو حكومه‌ته شكستخواردوهكانیان له‌سه‌ر بارودۆخی پێكه‌وه‌ژیانی عێراق.ئه‌گه‌ر عێراقی بومایه، به هه‌مو ده‌نگمه‌وه هاوارم ده‌كرد: "به‌سمانه له‌ده‌ستدانی گیان‌و ژیان‌و ئایندهی منداڵه‌كانمان، به‌سمانه له‌ده‌ستدانی خێروبێرو سامانهكانمانو دزینی بهگهندهڵیو مه‌حسوبیه‌تی تایه‌فی..".
ئه‌گه‌ر عێراقی بومایه، ئه‌وا ده‌نگم به‌بێ دودوڵی مه‌ده‌نیانه ده‌بو!!