ته‌نها له چوارشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه مانگی پێشوو، سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا ده‌رناكه‌ون. به‌ڵام ئه‌مانه‌ی دووایی ئه‌گه‌ر ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش تیایاندا كه‌مبێت ، عیراق ده‌له‌رزێنن و ده‌یخه‌نه به‌رده‌م دڵه‌ڕاوكێیه‌كی گه‌وره‌تر له دڵنیابوون له‌داهاتووی وڵات.
هۆكاره‌كانیش، به‌كورتییه‌كی عیراقی، زۆرترن له پهنجهدرێژ كردن بۆ قاعیده و پاشماوه‌كانی به‌عسدا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت لایه‌نه سیاسییه ناوخۆیه‌كان تۆمه‌تبار بكرێت و تاوانباره سه‌ره‌كییه‌كان ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی عیراق(قاعیده و به‌عس) لهبازنهكه بكرێنه ده‌ره‌وه. به‌ڵام پرسیاره له‌وێدا یه‌خه‌ی عیرلااقییهكانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی ده‌گرێته‌وه كه هه‌ر كات گه‌یشتنه ته‌نگژه‌یه‌ك، یه‌كسه‌ر ده‌كه‌ونه قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌منی عیراق.
كاتێك جیاوازییه‌ك یان ڕێكنهكهوتنێك دێته‌كایه‌وه، ده‌نگه نزمه‌كان له‌وه‌دا به‌رز ده‌بنه‌وه كهههڕهشهی تێكچوونی باری ئه‌منی و داهاتووی عیراق بكه‌ن.وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێگایه‌كی تری "ده‌نگ به‌رزی" نه‌بێت له‌وه زیاتر. له‌به‌رامبه‌ردا به‌عسییه‌كان و قاعیده‌و "هاوڕا عیراقییهكانیان" له كاتی هێمنی و ته‌بایی ڕووكه‌شی هێزه ناوخۆییه‌كاندا هه‌ڕه‌شه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن و، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش به‌ڵێنه‌كانی خۆیان له‌ناو خوێنی قوربانییه عیراقییه‌كاندا ده‌بیننه‌وه.
مه‌سه‌له‌كانیش به‌گشتی، له‌ناویاندا خه‌ڵتان خوێنكردنی به‌غدا به‌و شێوازه جۆراجۆرانه‌ی ده‌یانبینین؛ له‌مڕۆ به‌دواوه لێكدانه‌وه‌ی تریان بۆ ده‌كرێت چی تر خه‌ڵك بڕوا به‌هه‌موو شتێك ناكه‌ن. كاتی ئه‌وه هاتووه تێگه‌یشتنی ترمان بۆ هه‌موو ئه‌م ڕۆژه ڕه‌شانه‌ی عیراق هه‌بێت و، ئه‌گه‌ر هیزه توندڕه‌وه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكی جیا له ژن و پیاوی هاوشێوه "جنس" ده‌كوژن دوور نه‌خرێنه‌وه له‌هه‌ر داهاتوویه‌ك، هه‌ڕه‌شه‌كردن و دڵڕه‌قی تووخمی سه‌ره‌كی بێت.
ده‌بێت ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاوبێت كه كۆتای هێنان به‌م هه‌موو خوێنڕشتن و توتدوتیژییه، به‌بێ به‌لاوه‌نانی حوكمڕانیی تایفه‌گه‌ری ئامانجێكی خه‌یاڵئامێزه و به‌شێكه له‌و ڕۆمانسیه‌ته سیاسییه‌ی جاران ده‌خرایه پاڵ چه‌په‌كان.