سه‌رۆك كۆمار: بامیر تۆپیه
سه‌رۆك وه‌زیران: سالی باریشا
ڕووبه‌ر: ( 28,748) كم چوارگۆشه‌یه
ژماره‌ی دانیشتوان: (3,170,048) كه‌س
چڕی دانیشتوان: (317) كه‌س له‌یه‌ك میل چوارگۆشه‌دا
دراو : لیك
جیاوازی كات: (CET) 1+ UTC
جیاوازی كاتی هاوین: (CEST) 2+ UTC
سروودی نیشتیمانی : (Himni i Flamurit) سروودی ئاڵا ( Anthem of the Flag)
داهاتی گشتی نه‌ته‌وه‌یی: (4,766) ملیار دۆلار
داهاتی تاكه‌كه‌س: (1,475) دۆلار
زه‌وی كشتوكاڵی: (22%) ی خاكی وڵات
ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی: (28-ی نۆڤه‌مبه‌ری 1912)
هێمای ئه‌نته‌رنێت: .al
كۆدی ته‌له‌فۆنی نێوده‌وڵه‌تی: 355+
* جوگرافیا:
كۆماری ئه‌لبانیا بهئهلبانی پێی ده‌وترێت (شهقیپ) و یه‌كێكه له‌وڵاتانی بهلقانو ده‌كه‌وێته باشووری ئه‌وروپاو سربیاو مۆنتینیگرۆش ده‌كه‌ونه باكوورییه‌وه، لهخۆرههڵاتیشهوه هاوسنوره له‌گه‌ڵ مه‌كدۆنیا، یۆنانیش ده‌كه‌وێته باشوور‌و به‌شێكی خۆرهه‌ڵاتییه‌وه، ده‌ریای (ئه‌دریاتیكی) یش ده‌كه‌وێته به‌شی خۆرئاوایه‌وه.
جوگرافیای ئه‌لبانیا
جوگرافیای ئه‌لبانیا
ئه‌لبانیا ڕووبه‌ره‌كه‌ی (28,748) كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یه، ئه‌و به‌شه سنورییه‌ی كه كهنارئاواوهو ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌ریای (ئه‌دریاتیكی) ده‌گاته (362) كم، (70%) ی ڕووبه‌ری ئه‌و وڵاته شاخاوییه‌و گه‌یشتن به‌و ناوچانه سه‌خته‌و ده‌بێت له‌وڵاتێكی تره‌وه بۆی بچیت، به‌رزترین لوتكهچیاش ناوی (كۆراب) ه، كه به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته (2753) مه‌ترو ده‌كه‌وێته هه‌رێمی (دیبرا) وه.
* ڕامیاری :
سیسته‌می ڕامیاری
ئه‌لبانیا كۆمارێكی دیموكراتی په‌رله‌مانییه‌و به‌پێی ده‌ستوور كه ساڵی (1998) هه‌موار كراوه‌ته‌وه، هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌نجومه‌نی گه‌ل (په‌رله‌مان) له (140) كورسی پێكدێت، له (3-ی نیسانی ساڵی 2008) دا هه‌ریه‌ك له (ئه‌لبانیاو كرواتیا) بانگهێشتكران بۆ چوونه ناو (په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی)، ئه‌م دوو وڵاته له‌نیسانی ساڵی (2009) دا بوونه ئه‌ندام له‌م هاوپه‌یمانێتیه، سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی نیشتیمانیه‌وه به‌نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ‌و ده‌بێت ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانی (50% + 1) بێت‌و سه‌رۆك كۆمار به‌رپرسه له‌پاراستنی ده‌ستوورو هه‌موو یاساكان، هاوكات ئه‌ركی ئه‌ویشه كه سه‌رۆك وه‌زیران ڕاسپێرێت حكومه‌ته‌كه‌ی پێك بهێنێت.
*پارته ڕامیارییه سه‌ره‌كیه‌كان:
- پارتی سۆشیالیستی ئه‌لبانی.
- پارتی دیموكراتی ئه‌لبانی.
- پارتی كه‌مایه‌تی یۆنانیه‌كان.
-پارتی مافپهروهرانو چه‌ندین پارت‌و ڕێكخراوی تر.
*بۆنه‌كان:
* (1- ی كانونی دووه‌م) سه‌ری ساڵی زایینی.
* (21و22-ی ئازار) جه‌ژنی نه‌ورۆز.
* (1-ی ئایار) جه‌ژنی كرێكاران.
* (19-ی ئۆكتۆبه‌ر) ڕۆژی دایكه تیریزا.
* (30-ی نۆڤه‌مبه‌ر) جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆیی.
* (1-ی دیسه‌مبه‌ر) جه‌ژنی ڕزگاری.
* (1-ی محهرڕهم) سه‌ری ساڵی كۆچی.
* (12-ی ڕه‌بیعولئه‌وه‌ل) له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر.
* (27-ی ڕه‌جه‌ب) یادی ئیسرا‌و میعراج.
* (1-ی شه‌وال) جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.
* (10-ی زولحه‌جه) جه‌ژنی قوربان.
*ئاو و هه‌وا :
ئه‌لبانیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕووبه‌ره‌كه‌ی هێنده نییه، به‌ڵام چه‌ندین ناوچه‌ی ئاو‌و هه‌وا جیاوازی هه‌یه، ئاو‌و هه‌وای ناوچه كه‌نارئاوییه‌كانی ئاو‌و هه‌وایه‌كی ده‌ریایی مامناوه‌نده، به‌ڵام ناوچه‌ی بهرزاییو چیاكانی ئاو‌و هه‌وای كیشوه‌ری مامناوه‌ندی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوچانه‌ی كه نزم‌و تهختنو ده‌كه‌ونه ناوه‌وه‌ی وڵات ئاو‌و هه‌وایان جیاوازه له‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه باكوور‌و باشوور، له‌زه‌وییه نزماییه‌كانی باكوور له‌وه‌رزی زستاندا ئاو‌و هه‌وا مامناوه‌نده‌و پله‌ی گه‌رما ده‌گاته (7) پله، له‌هاویندا ده‌گاته (24) پله، به‌ڵام له‌زه‌وییه‌كانی باشوور پله‌ی گه‌رمی ده‌گاته (5) پله‌ی سه‌دی، كه به‌رزترین پله‌یه به‌درێژایی ساڵ، هه‌روه‌ها تێكڕای بارانبارین له‌ناوچه نزماییه‌كاندا له (1000) ملم تێده‌په‌ڕێت، هه‌ندێكجاریش ده‌گاته (1500) ملم له‌ساڵێكدا، لهناوچهچیایهكاندا تێكڕای بارانبارینی ساڵانه‌ی ده‌گاته (1800) ملم‌و له‌هه‌ندێك له‌ناوچه‌كانی باكووریش ده‌گاته (2550) ملم.
*مێژوو:
ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كه ئێستا بهئهلبانیا ناسراوه سه‌رده‌می كۆن (ئیلیریانی) یه‌كانی لێنیشتهجێ ببوون، كه باوباپیرانی ئه‌لبانه‌كانی ئێستان، ئه‌لبانیا به‌چه‌ندین ئیمپراتۆریه‌تی دڕدۆنگو به‌هێز ده‌ور درابوو، دواتر چه‌ندین هێز هاتنه ناو سنوری ئه‌م وڵاته‌وه، وه‌ك (ئیغریقی، ڕۆمانی، سربی، فینیسیو عوسمانیه‌كان)، كه ڕۆشنبیری خۆیان له‌م وڵاتانه‌دا جێهێشتووه سه‌ره‌ڕای پاشماوه‌ی تهلارسازیو قه‌ڵاكانیان.
له‌مێژووی تازه‌شدا ئه‌لبانیا دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌گه‌ڵ (یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران) هاوپه‌یمانی به‌ست، له‌ساڵی (1960) له‌سۆڤیه‌ت جیابووه‌وه، دواتریش هاوپه‌یمانیه‌كی سیاسی له‌گه‌ڵ چیندا مۆركرد، كه به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه به‌ملیار دۆلار هاوكاری هاته ئه‌م وڵاته‌وه، له‌مانگی نیسانی ساڵی (1985) دا (ئه‌نوه‌ر خواجه) كۆچی دوایی كرد، كه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌لبانیای بۆ ماوه‌ی (40) ساڵ به‌ده‌سته‌وه بوو، دواتر سیستمی وڵات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتو بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین ڕێوشوێنی تایبه‌ت له‌ساڵی (1990) دا گیرانه‌به‌ر، دواتر هه‌ڵبژاردنی ئاداری (1991) ئه‌نجامدرا، كه شیوعیه كۆنه‌كان گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا خۆپیشاندان ڕوویداو خه‌ڵكی داوایان كرد حكومه‌تێكی هاوبه‌ش پێكبێت، به‌ڵام ساڵی دواتر هه‌ڵبژاردن كرایه‌وه، به‌هۆی باری په‌شێوی ئابووری‌و خراپی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی وڵات له‌ئاداری (1992) دا شیوعیه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا شكستیان هێنا، له‌نیسانی ساڵی (2009) شدا ئه‌م وڵاته بووه ئه‌ندام له (په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی).
* ئایین:
به‌پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، ئایین‌و شوێنكه‌وتوانی ئاینه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
* ڕێژه‌ی (55%) دانیشتوان (مسوڵمان) ن.
* ڕێژه‌ی (20%) دانیشتوان (ئه‌رسۆزۆكسی یۆنانی) ین.
* ڕێژه‌ی (10%) دانیشتوان (كاسۆلیكی ڕۆمان) ین.
* ڕێژه‌ی (1,8%) (بهكداشی) ین.
* ڕێژه‌ی (12%) (بێ ئاین‌و ئاینه‌كانی تر) ن.
*ئابووری و ژێرخانی ئابووری :
حكومه‌تی ئه‌لبانیا به‌پێی پێوه‌ره‌كانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵات وڵاتێكی هه‌ژاره، داهاتی تاكه‌كه‌س له‌و وڵاته‌دا به‌راورد به‌وڵاتانی تری ئه‌وروپا زۆر نزمه، لهگهڵئهمهشدا ئه‌لبانیا، به‌هۆی كارگه‌و به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنان، توانیویه‌تی ئاستی ئابووری وڵاته‌كه‌ی په‌ره‌پێبدات، ئه‌لبانیاو قوبروس دوو وڵاتن كه توانیویانه له‌چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی (2009) دا گه‌شه‌كردنێكی ئابووری گرنگیان تۆماركرد، كه ڕێكخراوی (سندوقی نه‌ختی نێوده‌وڵه‌تی) ئه‌م باره‌ی به‌لایه‌نێكی ئیجابی وه‌سف كرد.
*پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌لبانیا بریتین له :
(پیشه‌سازی ڕستن‌و چنین، پیشه‌سازی ئاسن، پیشه‌سازی پاڵاوتنی نهوتو پیشه‌سازی دروستكردنی كه‌لوپه‌لی بیناسازی).
- گرنگترین هاوبه‌شه‌كانی بازرگانی ئه‌لبانیاش بریتین له:
( سلۆڤاكیا، ئه‌ڵمانیا، ئیتالیا، پۆڵه‌ندا، چیك، مه‌جه‌رو یۆنان ) .
- گرنگترین سامانه سروشتیه‌كانی ئه‌لبانیا بریتین:
(نهوتو ئاسن) .
- گرنگترین به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی ئه‌لبانیا ئه‌مانه‌ن:
(گه‌نم، گه‌نمه‌شامی، په‌تاته، چه‌وه‌نده‌ری شه‌كر و په‌مۆ).
وه‌رگێڕانی: هه‌مزه ڕه‌سول