باره‌گای سه‌ره‌كی له ناوچه‌ی ئهنگلی كه‌رتی ڤایرفاكسی ویلایه‌تی فهرجینیایه، 15 كلم له واشنتۆنی پایته‌خته‌وه دوره، شوێنه‌كه‌ی به‌چه‌ندین شێوازه مه‌حكه‌م كراوه‌و پارێزگاری لێده‌كرێت، له‌وانه‌ش له رووی سروشتییه‌وه روباری بوتماك له بهردهمیدایهو هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی توندوتۆڵ پاسه‌وانی دهكرێتو شه‌وو رۆژ له رێگای كامێرای ته‌له‌فزیۆنی چاودێری دهورهبهرهكهی ده‌كرێت، روبه‌ری باره‌گای سه‌ره‌كی سی ئای ئه‌ی 125 هه‌زار مه‌تر دوجایه، ساڵی 1966 دروستكراوه‌و ئه‌وكات 46 ملێۆن دۆلار تێچووه ، به چوار ده‌وری باره‌گاكه‌یدا دیوارێك دروستكراوه كه به‌رزییه‌كه‌ی 4 مه‌تره‌و له سه‌رو ئه‌وه‌شه‌وه تهلبهندیدڕكاوی هه‌یه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی چه‌ند باره‌گایه‌كی دیكه‌یه به‌ناوی خوازراوه‌وه.
سی ئای ئه‌ی لقێكه له په‌یوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مریكی كه له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌واڵگری نیشتیمانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
سی ئای ئه‌ی به گرنگترین ده‌زگای سه‌ره‌كی كاری سیخوڕی‌و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سیخوڕی له ئه‌مریكا له قه‌ڵه‌مده‌درێت، له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌مداو به‌فه‌رمانی هاری ترومانی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا دامه‌زراوه، بۆ ئه‌وه‌ی جێگای ده‌زگای(نوسینگه‌ی خزمه‌تگوزاری ستراتیژی) بگرێته‌وه، كه پێشتر فرانگین رۆزفێڵتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دایمه‌زراندبوو، ئه‌مه‌ش له ژێر فشاری هه‌واڵگری سهربازیو نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالیدا ئه‌نجامدرا.
ئه‌ركی هه‌واڵگری ئه‌مریكا جگه له به‌ده‌ستخستنی زانیاریی ده‌ره‌كی به‌شێوه‌یه‌كی تایبهتو كۆكردنه‌وه‌و دابه‌شكردنیان، پڕۆسه‌ی نهێنیش به ئامانجی به‌دیهێنانی ئامانجی سیاسی ئه‌نجام ده‌دات، ئیدی ئه‌و پڕۆسانه سه‌ربازی بن یان پلانی سیاسی.
سه‌رۆكه دیاره‌كانی سی ئای ئه‌ی
ئالن داڵاس یه‌كێكه له گرنگترین دامه‌زرێنه‌ره‌كانی سیخوڕگهری ئهمریكیو ئه‌ركی دامه‌زراندنی ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندیان پێسپاردوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه سه‌رۆك (ترومان) بهركهناری كردوه‌و (ڤاڵته‌ر سمیسی) له جێگای داناوه، كاتێك ئایزنهاوه‌ر ده‌بێته سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاڵن دالاس ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ده‌یكاته سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پلانی داگیركردنی كوبا ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له ساڵی 1961ئه‌نجامیبدات، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی نێوان سۆڤیهتو ئه‌مریكا قوڵتر ده‌كاته‌وه‌و له لایه‌ن وڵاتانی جیهانی سێهه‌میشه‌وه ئه‌مریكا روبه‌ڕوی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێته‌وه، بۆیه كاتێك جۆن كه‌نه‌دی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌بژێردرێت ئاڵن دالاس به‌ركه‌نار دهكاتو ساڵی 1963ژه‌نراڵ جۆن ماكۆن ده‌كاته سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی، پاشان ئه‌میراڵ (ولیه‌م رابون) و دواتر (ریچارد هیڵمز)و ( ولیه‌م كوبی) دوا به‌دوای یه‌ك ده‌بنه سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی.
بودجه‌ی سی ئای ئه‌ی:
بودجه‌ی سی ئای ئه‌ی هێنده‌ی بوده‌جه‌ی چه‌ند وڵاتێكی جیهانی 3 ده‌بێت، زیاتر له 250 هه‌زار كارمهندو سیخوڕی هه‌یه، هه‌مو به‌یانیه‌ك پوخته‌ی راپۆرتی خۆیان پێشكه‌ش دهكهنو سه‌رۆكی وڵاتیان لێ‌ئاگادار ده‌كرێته‌وه.
له ماوه‌ی دروستبونیدا سی ئای ئه‌ی چه‌ندین پڕۆسه‌ی سهربازیو سیاسی له چه‌ندین وڵاتی جیهان ئه‌نجام داوه، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی ئهمریكایو ناوهڕاستو باشور‌و خۆرئاوای ئه‌فریقاو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌روكاری چه‌ندین كۆده‌تای سهربازیو پڕۆسه‌ی تیرۆركردنی ئه‌نجامداوه.هه‌روه‌ها ده‌ستێكی باڵاشی هه‌یه له رێكخراوه پیشهییهكانو بزافه رۆشنبیریهكانداو ده‌ستوه‌رده‌داته چالاكیه‌كانیان، هه‌روه‌ها پشگیری چه‌ندین خانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه چاپ بكه‌ن كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات