به‌مه‌رجێ وورد ڕامابا و پێلوی چاوه‌کانی خێرا نهتروکاندبایه له‌و ڕۆژه‌وه ده‌رکه‌وتوه ئاده‌مێزاد زۆر خولیای سه‌یر کردنی وێنه‌ی خۆیه‌تی ، مرۆڤ ته‌نیا ئاژه‌له ڕۆژانه حه‌زده‌کا سه‌یری سه‌رو سیمای خۆی بکات به‌تایبه‌تی ڕه‌گه‌زی ئافره‌ت هه‌ره‌وه‌ها جۆره مه‌یمونێکی بچوکی بێ کلکی ئه‌فریقیش هه‌یه پێی ده‌لێن چیپ ئه‌وێش زۆری پێیخۆشه سه‌یری قه‌دو بالای خۆی بکات ، خاوه‌ن توتیهکانێش سود له ئاوێنه وه‌رده‌گرن بۆ سه‌رقاڵ کردنی توتیهکانیان به‌لام هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌یه چونکه ئه‌و بالهندهیه خێرا هۆگرو موعتادی ئاوێنه ده‌بیت ئه‌گه‌ر له‌ئاوێنه دوری که‌یته‌وه وه‌ک بازی ناو قه‌فه‌ز په‌ڕه‌کانی هه‌لده‌وه‌رێ.بێگومان ده‌بی ئه‌وه‌ش بزانێت هه‌ندی ئاوێنه‌ی دووبه‌ر هه‌یه به‌تایبه‌تی له ژوره‌کانی جل گۆڕین لهکۆگان له ئوتێل و گه‌رماوه گشتیه‌کاندا ئه‌گه‌ر یه‌کێک به مه‌به‌ستی سیخوڕی یان به ئه‌نقه‌ست له‌پشتی ئاوێنه‌که‌وه بوه‌ستی ده‌توانی ئه‌وکه‌سه ببێنی که خۆی ده‌گۆری و وێنه‌شی بگریت ، که‌سه‌که‌ش ئه‌و نا‌بینیت بۆیه له‌شوێنی وادا پێویسته ئاوێنه تاقی بکه‌یته‌وه ، سه‌ره نوکی نینۆکی په‌نجه‌یه‌کت له‌سه‌ر ئاوێنه‌که دانێ ئه‌گه‌ر بۆشایه‌ک هه‌بو له‌نێوان په‌نجه‌که‌ت و وێنه‌ی ناو ئاوێنکه دیاره ئاوێنه‌که ئاساییه مه‌ترسه ، به‌لام ئه‌گه‌ر بۆشایی نه‌بوو دیاره دووبه‌ره هۆی ئه‌و بۆشایه‌ش ئه‌وه‌یه له‌ئاوێنه‌ی ئاسایی دا زیوه‌که له ژێر شوشه که‌یه به‌لام له ئاوێنه‌ی دووبه‌ردا زیوه‌که له‌سه‌ر بانهکهیتی. بۆیه‌که‌م جاربهر له 7،000 سال ئاوێنه له ئه‌نادۆل له‌و شوێنه‌ی ئێستا پێی ده‌لێن تورکیا دۆزراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر به‌ردی هه‌سان درست ده‌کرا ، مرۆڤ ده‌یتوانی وێنه‌ی خۆی له‌سه‌ر به‌رده هه‌سان سه‌روسیمای خۆی به‌دی بکات ئه‌و به‌رده به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بورکان په‌یدا ئه‌بیت.له‌و رۆژه‌وه خه‌لک ئاوێنه‌ی له‌سه‌ر به‌ردی خۆش کراو ، ماده‌ی کانزایی ، بلور دروست ده‌کرد به‌پێی مێژوی سروشتی رۆمان که‌له‌لایه‌ن میژونوس پلینی له سالی 77 ی پ.ز نوسراوه ئاوێنه‌ی بچکۆله‌ی شوشه له‌کۆنه‌وه مۆدیل و که‌مالیات بوه له ڕۆما یه‌که‌م جاریش ئاوێنه‌ی شوشه به‌ر 4،000 ساڵ پ.ز له‌شاری سیدۆ که ئێستا پێی ده‌لێن شاری سه‌یدا له لوبنان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دروست کراوه ئه‌و ئاوێنانه لهتهبهقهی شوشه و پارچه‌ی زۆر ته‌نکی زێر ، زیو ، مس دروست ده‌کران. له‌سه‌ده‌ی نوزدههمدا زۆر گۆرانکاری به‌سه‌ر دروستکردنی ئاوێنه داهات روپۆش ده‌کرا به ماده‌ی مه‌عده‌نی و به‌کارهینانی ماده‌ی جیوه و فافۆن ، ئاوێنه‌ی سه‌رده‌م له ته‌به‌قه‌یه‌کی ته‌نکی ئه‌له‌منیۆم یان شوشه دروست ده‌کرێت.سوده‌کانی ئاوێنه ئه‌وه‌نده زۆره له ژماردن نایه‌ت جگه له سه‌رسورمان به سه‌رو سیمای خۆت ، له‌زۆر بواری دیکۆرو ڕازاندنه‌وه ، دروستکردنی ئامێری به‌سوودی وه‌ک ته‌له‌سکۆب و میکرۆسکۆب و لێخوڕینی ئوتومبیل به‌کاردێت هه‌روه‌ها له شاری یاری کاتێ به‌به‌ر ده‌میا گوزه‌ر ده‌که‌یت ده‌توانی تێر به‌خۆت پێبکه‌نی چونکه خوارو خێچ یا قه‌له‌و یان له‌ڕو لاوازت نیشان ئه‌دا ، دلنیاش به هێشتا کۆمپانیه ئه‌له‌کترۆنیه‌کان ئه‌و جۆره ئاوێنانه‌ی نهخستوته بازاڕ که ئاستی گه‌نده‌لی و چاوچنۆکی مرۆڤ نیشان ئه‌ده‌ن ، به‌لام له ئێستاوه ڕۆژنامه‌و مالپه‌ڕه بییانیه‌کان به‌ته‌وسه‌وه پرسیار له ئاوێنه‌ی جادوگه‌ر ده‌که‌ن بۆ توانج گرتن له‌سه‌رکرده‌کانی جیهان و ده‌پرسن و ده‌نوسن
Mirror,mirror on the wall
who's the most corrupt of all
ئاوێنه، ئاوێنه‌ی سه‌ر دیواره‌که
کامه‌یان له هه‌مویان گه‌نده‌ڵتره
به‌رله‌وه‌ی مۆبایلیش په‌یدابیت ئاوێنه ئامڕازێکی پێوه‌ندی بوه ، به‌رۆژ له‌نێوان پاسگهو یه‌که‌کانی سه‌ربازی له‌باتی بێته‌ل به‌کارهاتوه‌وه هه‌روه‌ها وه‌کو چه‌کیش له‌جه‌نگدا تاقیکراوه‌ته‌وه ، زاناکان به‌هۆی کۆکردنه‌وه و چڕ کردنه‌وه‌ی تیشکی خۆر له‌سه‌ر ڕوی ئاوێنه‌ی زل و ئاڕاسته‌کردن توانیویانه گڕ لهکهشتیهکانی دوژمن به‌ربده‌ن.
*********
له شیعر‌و په‌خشان و چیڕۆکی کوردیشا زۆر جار ناوی ئاوێنه هاتوه بۆ نمونه له‌شیعرێکی نالی (1797-1855) دا هاتوه سوروشکی من کهلێڵاوه ، غوباری کۆه و هاموونه وه‌ره سه‌رچاوه‌که‌م بنواڕه وه‌ک ئاوێنه چه‌ند ڕوونه
هه‌روه‌ها شێرکۆ بێکه‌س (2/5/1940) له‌شیعرێکیدا ده‌لێ
تۆ ئه‌توانی
ئه‌م ئاوێنه‌یه بشكێنی
به‌ڵام ناتوانی بیمرێنی
چونكه سروشتی ئاوێنه
خۆی وه‌هایه
له شكاندا ئه‌و زۆر ئه‌بێ و
بیكه‌ی به هه‌زار له‌ته‌وه
دیسانه‌وه
هه‌زار ئاوێنه‌ی تێدایه!
*مسته‌فا رابه‌ر به‌ده‌ستکارییه‌وه کردویه به‌کوردی