تائێستاش تهداعیاته سیاسی و دیپلۆماسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌رده‌وامن، وێنه‌یه‌كی تری ناكامڵیی مرۆڤه له‌كاتی شكست و دۆڕاندا! وه‌رزش به‌وه ناسراوه كه جگه له تایبه‌تمه‌ندییه تهرفیهییهكهی، هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و برایهتییشه، زۆرجاریش بووه‌ته وه‌سیله‌یه‌ك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژیی سیاسیی.. ئه‌وه‌ی دیپلۆماسیه‌تی سیاسی تیایدا موه‌فه‌ق نه‌بووه، دیپلۆماسیه‌تی وه‌رزشی گه‌یاندوویه‌تییه مه‌نزڵ!عهبدوڵلاَ گویلی سه‌رۆكی توركیا ساڵی 2008 یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی (ئه‌رمینیا – توركیا)ی به هه‌ل زانی و چووه یه‌ریڤان و ئاماده‌ی بینینی یارییه‌كه بوو! له‌م هه‌نگاوه‌دا گویل و خودی حكومه‌تی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له‌ڕێی (دیپلۆماسییه‌تی تۆپی پێ)وه ته‌كانێكی باشیاندا به ڕهوِرهوهی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیای دراوسێ و شكاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ی كه نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك بوو له‌نێوانیاندا هه‌بوو! یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی "عه‌ره‌بیی برا"، میسر و جه‌زائیر، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه كه دوو دوژمنی سه‌د ساڵه‌ی له‌یه‌ك نزیككرده‌وه! ئه‌مه‌ی دووه‌میان خه‌ریكبوو "دوو ده‌وڵه‌ت برا"ی له‌مێژینه بكات به گژی یه‌كدا! چونكه كاتێك هانده‌رانی تیپی دۆڕاو كه‌فوكوڵ و رق و كینه‌ی خۆیان به‌سه‌ر هانده‌رانی به‌رامبه‌ردا هه‌ڵده‌ڕێژن، هیچ مانایه‌ك نامێنێته‌وه بۆ په‌یامه راسته‌قینه‌كه‌ی وه‌رزش كه "ئاشتی و برایه‌تی"یه! له‌وه‌ش وهلاتر سوتاندن و سوكایه‌تیكردن به ئاڵا و په‌لاماردانی باڵیۆزخانه‌ی یه‌كتر! هه‌روه‌ها هه‌ڵكشانی بارگرژییه‌كه بۆ ئاستی باڵا و هه‌ڕه‌شه‌ی پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات!
ئه‌و موشاحهنات و بارگرژییانه‌ی له میدیاكانه‌وه باسكران و نیشان‌دران، ئاماژه‌ی ناخۆشن بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ریكه خڵته و ململانێی سیاسییش ده‌خزێنرێنه نێو جیهانی وه‌رزش و تۆپی پێوه! راسته یارییه‌كه هه‌ستیار بوو، به‌ڵام وه‌ك موعهلیقه عه‌ره‌به‌كان ده‌یانوت "گرنگ نیه كێ ده‌یباته‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه كه تیپی براوه نوێنه‌ری عه‌ره‌ب ده‌بێت له مۆندیالدا"!جه‌زائیر به مافی خۆی بردیه‌وه، به‌ڵام هه‌مان شه‌و هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا له‌ڕێی فێڵی یاریزانێكی خۆی و به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ناوبژیوانی یارییه‌كه‌وه له‌سه‌ر حسابی هه‌ڵبژارده‌ی ئیرله‌ندا بۆ مۆندیال سه‌ركه‌وت! كه‌چی نه كه‌س تێهه‌ڵدانی خوارد و نه ئاڵا سوتێنرا و نه باڵیۆزخانه‌ی فه‌ره‌نسایش به‌ردباران كرا!! نموونه‌كه‌ی (توركیا × ئه‌رمینیا)و (فه‌ره‌نسا × ئیرله‌ندا) به‌رجه‌سته‌كه‌ری راسته‌قینه‌ی په‌یامی وه‌رزشین، هه‌رگیز وه‌رزش وه‌سیله‌یه‌ك نیه بۆ توندوتیژی و خۆشكردنی ئاگری رق و دووبه‌ره‌كی! وه‌رزش ئافات نیه، به‌ڵكو ده‌بێت ئاگری ئافاتی پێ خامۆش بكرێت!!