شه‌فه‌ق نيوز/ دوای 15ساڵ راو پێشنیار‌و داخوازی به‌رده‌وام له حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان، ئێستا ده‌زانین كه ئێمه هه‌ڵه‌ین ! چونكو حوكمڕانی ئه‌م وڵاته نه حه‌زی لێیه و نه ده‌توانێ دۆخه‌كه بگۆرێ. بۆ وێنه له بۆنه و كۆر‌و سمیناره‌كانی په‌یوه‌ست به باسی دۆسیه‌ی فه‌یلیه‌كان و هاوشێوه‌یان ، هه‌رچه‌ند كه‌می رێژه‌ی به‌شداری به‌رپرسان جێی شه‌رمه‌زاریه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا به‌رپرسانی به‌شدار نه گوێ ده‌گرن و نه بیریان لای باسه‌كه‌یه. ئه‌وانه‌ی به رێكه‌وت گوێ ده‌گرن و سه‌رنج ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیان نیه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یان قه‌ده‌ری دۆسیه‌كه‌مان و كه‌یسی ئێمه‌یه ، خۆ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی بیرمه‌ند و رۆشنبیر له‌وه‌دایه؛ ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌م وڵاته دامه‌زراوه به‌رده‌وام ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره ده‌كاته‌وه كه هه‌موو بیروهۆشی ته‌نیا به‌لای حكومه‌ته‌وه یه كه هیچ كات گوێ ناگرێ. له كاتێكدا كێشه‌ی ئه‌م وڵاته ته‌نیا ئه‌وه نیه.
به درێژایی سه‌د ساڵ هه‌موو سامانێكی نه‌وت و كانزایی و سروشتی و توانای مرۆفیمان به هه‌ده‌ر دراوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بگۆڕین یان حكومه‌ت خواستیویهتی ئێمه بگۆڕێ له كاتێكدا هیچ نه‌گۆڕاوه. به‌رده‌وام ئیمكانات و تواناكان بۆ كوده‌تا و یه‌كتر سڕینه‌وه بووه، نه بۆ بنیات نانی ژیرخانی په‌روه‌رده له ناو خانه‌واده و كۆمه‌ڵ.
فه‌یلیه‌كان له‌وه خافڵ نین كه عیراقی سه‌رده‌میش له باری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌قلیه‌تی ئیداره‌دانی كێشه كان هه‌ر له‌و شوێنه‌دا وه‌ستاوه كه تیایدا دامه‌زراوه. له‌و شوێنه‌ی هاووڵاتی تیادا شاربهدهركراوه. زۆر پێكهاته و نه‌ته‌وه تیادا پاكتاوی ره‌گه‌زی و بێسهرو شوێن كراوه.
سه‌د ساڵه ئه‌و ره‌فتارو هه‌ڵسووكه‌وته نه‌گۆڕ ماوه به هۆی ئه‌وه‌ی بیرمه‌ندان له جیات ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌م كۆمه‌ڵگایه بێ ، ته‌نیا سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان فۆكۆسی له‌سه‌ر حكومه‌ت كردووه. ئه‌گه‌ر چاودێری حكومه‌ت به به‌های له بیر كردنی خۆیان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان نه‌بووه ئه‌ی بۆ هێنده ماندووی ده‌ستبه‌تاڵ و وه‌رس و ناهۆمێد له بارودۆخن ؟!
له ده‌رد وپه‌تای بیرمه‌ندان دوور كه‌وینه‌وه دیسان فه‌یلیه‌كان و هه‌رچی پێكهاته‌ی چه‌وسێنراوی ئه‌م وڵاته‌یه، به زویر بوون له حكومه‌ت، بێ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان بۆ ئاینده هه‌بێ، ته‌نیا به زیاده ره‌خنه گرتن بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له دۆخی قه‌تیس ماوی كۆمه‌ڵگه بده‌نه‌وه، هه‌موو هه‌وڵێكیان سفر بۆته‌وه.
له‌بیر ناكرێ، حوكمڕانه‌كانیش په‌روه‌رده‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن. ئه‌گه‌ر له میلله‌ت تێ ناگه‌ن به‌و واتایه كه په‌روه‌رده‌كه‌یان فێری گفتوگۆی نه‌كردون. ئه‌گه‌ر هه‌موو وه‌ك یه‌ك هه‌ڵه ره‌فتار و بێ كردارن ، به‌و واتایه هه‌ركه‌سێكی په‌روه‌رده‌ی ئه‌م ژینگه‌یه بێته شوێنیان ئه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه كه كراوه! كه‌واته گرفتی سه‌ره‌كی له كۆمه‌ڵگادایه نه له حكومه‌ت. له‌ناو خانه‌واده‌و قوتابخانه‌یه نه له ده‌زگاكانی میری. وه‌ئیلا حكومه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر نه باشتر‌و نهخراپیترن له‌م حكومه‌تانه‌ی ئێمه.
په‌ندێك هه‌یه كه ده‌ڵێ به‌هێزی زنجیرێك له لاوازترین ئالقهیدایه! چونكو به‌رده‌وام ده‌بێ ئاگادری ئه‌و ئالقه لاوازه بی كه له عیراقی ئه‌مڕۆدا فه‌یلیه‌كان و پێكهاته زۆرلێكراوه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ن نه حكومه‌ت.
سوندس میرزا