له ئێستادا كۆمه‌ڵگه به هۆی شاڵاوی بیرورای جۆراوجۆر تووشی په‌تای ماندوو بوونه به ده‌س زۆری بڕیاردان و وه‌ك ده‌بینرێ؛ هه‌رچی بڕیاره‌كان فرهتربن توانا و بڕشتیان كه‌متره. پاش بیست ساڵ له نه‌مانی به‌عس كه ده‌ستووری نوێ عیراقی كرده خاوه‌نی سیستمی فیدرالی مخابن ئه‌و سیسته‌م و تایبه‌تمه‌ندییه بۆ ئه‌قلیه‌تی حوكمڕانی و لایه‌نی ده‌سه‌ڵات هێشتا هه‌رس ناكرێ وه‌ك چۆن توانای بڕیاردانی مێشك به تێپه‌ڕینی كات به‌ره به‌ره كه‌متر ده‌بێ.
شیكارییه‌كی ورد ده‌یسلمێنێ له سای ئه‌و ده‌ستهاته گه‌وره‌یه هێشتا له نێوان یه‌ك حكومه‌تی ناوه‌ند و یه‌ك هه‌رێم هێنده‌ی چه‌ند وڵات كێشه هه‌یه.
راسته ، ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له ناوخۆ نه‌رووخا به‌ڵكو راسته‌وخۆ هێرشی ده‌ره‌كی هه‌ره‌سی پێهێنا ، ئه‌وه به‌و واتایه ده‌بوو ژماره‌ی چه‌ك و چه‌كدار كه‌می بكرادایه به‌ڵام وا نییه، به روونی به‌شی هه‌ره زۆری بودجه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ ئاشتی و ئاوه‌دانی خه‌رج ناكرێ به‌ڵكو له‌پای سیاسه‌تێكی میلیتاریستی كۆنه باو خه‌رج ده‌كرێ. وه‌ك ده‌بینرێ، حكومه‌ت بۆ رازیكردن و دابینی خه‌رجی جه‌مسه‌ره‌كانی خاوه‌ن هه‌ژموونی چه‌كداریی ناتوانێ وه‌ك پێویست له مشووری دابینی كار‌و ژیان و ئاسایشی هاووڵاتی بێ.
ژماره گه‌وره‌كه له بوودجه‌دا به‌رده‌وام كێشه سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌ویی ئابدێت ده‌كات . ئه‌وانه‌ی ئیمكاناتی ره‌های حكومه‌ت و وڵاته‌كه‌یان له‌به‌ر ده‌سته له سای ئایدۆلۆژیای سه‌قه‌تی حوكمڕانی و پشتبه‌ستوو به ده‌زگا زه‌به‌لاحه‌كانی پروپاگه‌نده ته‌نیا لێكترازانی زیاتر به‌رهه‌م دێنن.
وه‌ك گوتراوه؛ ئه‌ركی حكومه‌ت بردنی خه‌ڵك بۆ به‌هشت نییه به‌ڵكو به‌كارهێنانی دروستی سامان و سه‌رچاوه‌كانی وڵاته بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی هه‌ژاری و ده‌سته‌به‌ری خوشگوزه‌رانی هاووڵاتیان. كاره‌ساتباره ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی كه چاكسازی قبووڵ ناكات له‌سه‌ر دابی كۆنی توند‌و تیژی و ته‌نانه‌ت سه‌ركوت ئه‌ركی سارێژی زامه مێژوویه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی ، كۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زه‌وییه‌كانی پێ بسپێردرێ .
نه‌مانی متمانه به‌رده‌وام مه‌وداو قوڵایی لێكترازان و جه‌مسه‌رگیری زیاتر ده‌كات و كوده‌تای په‌یاپه‌ی له زۆر سكتهردا ده‌رفه‌ت نادا ده‌سه‌ڵاتدارانی نهۆ وه‌ك جاران حوكمڕانی بكه‌ن له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی میلله‌ت ئاماده‌یه نییه وه‌ك رابردوو بچێته ژێر فه‌رمانی ئه‌و چه‌شنه ده‌سه‌ڵاته.
پاش زیاتر له بیست ساڵ ، پێخۆشحاڵی خۆم له نه‌مانی دیكتاتورێكی وه‌ك سه‌دام ناشارمه‌وه. هه‌ر ده‌م زیاتر دڵنیا ده‌بم كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته جیا له واتای تاوانكاری و كاولكاری هیچی دیكه نه‌بووه . ئه‌وه‌ی شانازیی به بكوژی سه‌دان هه‌زار كوژراو‌و بێسه‌روشوێنی بێ‌تاوان بكات دیسان ده‌خوازێ ده‌یان ساڵی دیكه ئه‌م وڵاتی بكه‌وێته ناو نه‌هه‌ماتییه‌كانی سه‌رده‌می به‌عس، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناو‌و سیمای ئه‌و ئایدۆلۆژیا نه‌گریسه بگۆڕن.