عه‌لی حسێن فه‌یلی/ ئه‌م حكومه‌ته زیاتر له‌وه‌ی پابه‌ندی یاسا، ئه‌رك، به‌ڵێن و بڕیاره‌كانی بێ ، چاوی له بێده‌نگی میلله‌ته. له به‌رامبه‌ر هه‌ر دۆخێك‌دا، زیاتر ره‌چاوی راده‌ی ته‌سلیم بوون ده‌كات نه چاره‌سه‌ر . جیا له كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی ده‌سه‌ڵات، بێده‌نگی و بێخه‌به‌ری بۆ هاووڵاتیان رێگه‌ی به‌خته‌وه‌ریی نین ، لێ تاڵترین سته‌می خۆیین.
له راستیدا ، راده‌ی باوه‌ڕ هێنان و تێگه‌یشتنی حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئارێشه‌و مه‌ینه‌تیه‌كان، رێژه‌ی هاریكاری و یارمه‌تییان بۆ كۆتایی هێنان به ده‌ردو ره‌نج دیاری ده‌كات . حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه كه واقعی ژیان و ئیراده‌ی هاووڵاتیان بۆ گۆڕینی دۆخه‌كه، له‌سه‌رئه‌م خاكه به كۆتایی هاتنی ده‌ورانی به‌عس كۆتایی نه‌هات . ئه‌مه یه‌كه‌م ویستگه و سه‌ره‌تای هه‌وڵدانی یاسایی و سیاسی بوو بۆ كۆتایی هێنان به‌و قۆناغه ، لێ وه‌ك پێویست به‌رده‌وام نه‌بوو.
جیا له جیاوازی ئایین و نه‌ته‌وه‌و روانگه سیاسیه‌كان، عیراق وڵاتی هۆزه‌كانه، جا ئایا ئینسانی فه‌یلی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی هێنده شاره‌زا، لێزان، دلێرو كۆلنهدهره كه ماندوو بوون، شكست، و كۆتایی نه‌ناسێ؟
له مێژه له زۆرینه‌ی فهیلییهك سه‌باره‌ت به به‌شداریی له ساڵیادی مه‌رگه‌ساتی پێكهاته‌كه‌ی پرسیار ناكه‌ین. له ئێستادا، وابه‌سته‌ی كاری به كۆمه‌ڵ نین . زۆرترینی چینی نوخبه ، رۆشنبیر‌و كاربه‌ده‌ست غیابیان هێنده زۆره شه‌رم ده‌مانگرێ. خه‌مخۆرانی ئه‌م كه‌یسه ده‌بێ پێشوه‌خته كات له‌و كه‌سانه بكڕن كه به‌ناو خاوه‌نی مهرگهساتهكهن لێ له ساڵیاده‌كانی جینوساید ( پرسه‌ی باوك ، برا، كوڕ‌و ئازیزانیان) ساڵه‌هایه به‌شدارنابن. كه‌م نین ئه‌وانه‌ی رووگیری خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌شدار نه‌بن !!
پێچه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌می زۆرینه‌مان، ئه‌و ویژدانه‌ی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كات ، كات و شوێن به‌لایه‌وه گرنگ نیه. له رابردوودا، نه ته‌نیا خهباتكارو جه‌نگاوه‌ره دێرینه‌كان ، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی ئاساییمان، ئه‌وه‌نده بڕوامه‌ند بوون، موڵك و ماڵ و به‌ڵگه‌نامه‌كانیان لێ زه‌وت كرا به‌ڵام به ده‌ستی خۆیان ره‌وایی داخوازیه‌كان و ئینسانیه‌تی خۆیان ده‌فن نه‌كرد. ئه‌وان سه‌لماندیان ژیانی هیچ گه‌لێك ناگاته بن به‌ست مه‌گه‌ر ناهومێدی رووی لێ بكات. سه‌لماندیان پێگه‌و حورمه‌تی كوردانی فه‌یلی ئه‌و كاتانه ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن. لای ئه‌وان ؛ ئێمه به‌رێككه‌وت تووشی مه‌ینه‌ت نه‌بووین تا چاوه‌نواڕ بین به رێككه‌وت رزگارمان بێ. بڕوامه‌ندان ، بۆ كاركردن ، به نه‌مانی رێكخراوێك، له ده‌ستدانی پله‌و پایهێكی حزبی و حكومی، پاشه‌كشه‌ی سوود و به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ، ماڵئاوایی له كێشه‌ی ئه‌م پێكهاته زیندووه ناكه‌ن . ئه‌و كۆمه‌ڵه نووسه‌رو شاعیر‌و بیرمه‌نده‌ی ئێستا جێی شانازین، له رابردوودا، بێ چاونواڕی و هانای كه‌سانی دیكه كاریان كرد. كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی رابردوو ئاسانتر ده‌شارێنه‌وه لێ كه‌مته‌رخه‌میه‌كانی ئێستا زووتر ئاشكرا ده‌بن.
وه‌ك چۆن ئه‌و ده‌رگایانه‌ی له‌سه‌رمان داخراون هێنده‌ی ئه‌و ده‌رگایانه‌ی خۆمان له‌سه‌ر خۆمانی داده‌خه‌ین زیانبار نین . سزا و گرفتمان ته‌نیا له‌و رۆژه‌وه ده‌ستی پێ نه‌كردووه كه بگوترێ من فه‌یلیم. له‌و رۆژه‌وه ده‌ستی پێكرد كه سه‌رباری هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌كان كه‌سانی بێ هه‌ڵوێست و ئیلتیزام (غائیب له بۆنه‌و كار)، نكۆڵی ده‌كه‌ن یان شه‌رم ده‌یانگرێ كه بڵێن؛ من فه‌یلیم.