ئه‌م میلله‌ته نه وانه‌ی له مێژووی ئه‌م وڵاته وه‌رگرتووه و نه له واقعیه‌ته‌كانی دنیای سه‌رده‌م تێده‌گات. تا ئه‌و راده‌یه‌ی دۆخه هه‌نووكه‌ییه‌كه كه‌شێكی له‌باره بۆ توند ئاژووهكانی نه‌ته‌وه‌یی و تائفی . به حوكمی ئه‌وه‌ی ناوماڵی شیعه‌و كورد و سوننه راده‌به‌ده‌ر په‌رته‌وازه و بێ سهقامن ، ئه‌و توافقهی كه سێ كوچكه‌ی پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كانی عیراق له پێكهێنانی حكومه‌ت پشتیان پێ به‌ستبوو زووتر له وه‌ختی خۆی كاڵ بووه . دۆخه‌كه ده‌ریخست به ئاشكرایی كورد ، شیعه و سوننه له زیندانی هزری خۆیاندا یه‌خسیرن وكێشه‌ی ناته‌بایی ناو ماڵیان دێننه سه‌رشه‌قام وه‌ك چۆن شه‌ڕی داعش هێنرایه ناو خاكی ئه‌م وڵاته تا به به‌های وێرانی و زیانێكی زۆری ئابووری و مرۆیی دنیای ده‌ره‌وه ئاسووده بژین ، ئێستاش هه‌وڵه‌كان چڕكراون كورد ماته‌م بۆ مه‌رگی فیدرالی بگرێ و ته‌سلیمی بێ مه‌رجی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا بێ. ده‌خوازرێ سه‌ركرده ته‌قلیدیه‌كانی سوننه بالانس رانه‌گرن تا نه‌وه‌ی نوێیان جیا له پاشكۆیه‌تی هیچ ئاینده‌یه‌كی له ژیانی سیاسی‌دا نه‌بێ . شیعه ناچارده‌كرێ زۆرترین قوربانی بدات تا سیسته‌می ناوه‌ندگرایی ماوه به‌سه‌رچوو زیندوو بكاته‌وه.
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات له به‌غدا ئه‌وه‌یه كه له جیات شه‌ڕی دیموكراسی تۆڵه‌ی سیاسه‌ته شكستخواردووه‌كان له كورد و سوننه بكاته‌وه، ئه‌وه‌نده نه‌ته‌وه‌ی كورد و سوننه بخاته ژێر گوشار كه بیر له به‌رپاكردنی راپه‌ڕین و كاردانه‌وه ئاسایی بێ. هه‌رچه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان رێگرن له پێكدادانی نێوان هێزه باڵاده‌سته‌كان لێ به هه‌موو پێوه‌ره‌كان وڵاتێكی وێران شوێنێكی له‌باره بۆ جه‌نگ و كوشتوبڕی یه‌كتر. هه‌رچه‌ند ده‌گوترێ لایه‌نه خهنیمهكان له دۆخێك‌دا نین بتوانن هه‌ژموونی میلیتاریستی خۆیان به‌سه‌ر یه‌كتردا بسه‌پێنن ، كه‌واته بكه‌ونه جه‌نگ ناتوانن یه‌كتر بسڕنه‌وه به‌ڵام ده‌توانن به‌رده‌وامی بده‌ن به ئاگری رق و قین له‌و شوێنه‌ی ئیمتیازه داراییه‌كان دۆخه‌كه‌ی به قه‌تیس ماوی و له حاڵه‌تی بێده‌نگی هێشتۆته‌وه .
ئه‌بێ ئه‌و راستیانه وه‌ك خۆی ببینرێ و باس بكرێ. ئه‌مانه هه‌مووی به‌رئه‌نجامی سیاسه‌ت و نهخشهێكه كه زیاتر له سه‌د ساڵه له رووبه‌ری وڵاتێكدا هزری شه‌ڕنگێزی و ناته‌بایی نه‌ته‌وه‌یی خوڵقاندووه و نامۆیه به ئاسایش و سه‌قام كاری پێده‌كرێ. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می هزرو بیری ئه‌م میلله‌ته له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌كارهێنان بمێنێ ، چاره‌نووسی سه‌رمایه ی مرۆیی چی به‌سه‌ر دێ له وڵاتێكدا كه به‌ندیخانه كانی حكومیی و نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كانی ئاوه‌دانن.