شه‌فه‌ق نيوز/ له روانگه‌ی زانستی سیاسی حكومه‌ت له ئاسمان ناێته خوار به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندیه‌كان گه‌لان پاش و پێش ده‌خات. له عێراقدا زه‌وی سیاسه‌ت سه‌خته و ژیانیشی ته‌نیا شوێنی وانه‌ی ئینشا نووسی نیه تا له‌گه‌ڵ نووڕو نزای نه‌رمدا بگونجێ. راشكاوانه یان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته‌دا بچێ كه ئه‌م وڵاته‌ی پێدا ده‌روات یان ده‌بێ بوێرانه دوور بكه‌ویته‌وه.
ده‌ڵێن هه‌ركه‌سێك ئه‌و باره هه‌ڵده‌گرێ كه ده‌توانێ! له‌وه ده‌چێ قورسایی ئه‌و مێژووه‌ی خراوه‌ته سه‌رشانی فه‌یلیه‌كان به ده‌ر له تواناكهیهتی. بێ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕدا بووبێ ، یان شهڕبكات و تاقه فیشه‌كێكی به كه‌سێكه‌وه نابێ زۆرترین زیان و قوربانی داوه.
عێراق وڵاتی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆكانه و ئه‌و جموجۆله گاڵته ئامیزانهی كه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بۆ زیندووكردنی هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی وه‌ك فه‌یلیه‌كان باس ده‌كرێن هیچ ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی نابێ چونكو دوو قۆناغی پێش به‌عس و پاش به‌عس ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه بۆ نموونه ئه‌زموونی سیاسی فه‌یلیه‌كان نه‌زۆك كراوه و نه به تاك، به‌ڵكو به‌كۆ وێرانن. به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تیان پێ نه‌دراوه یان وانه‌ی سیاسه‌ت ته‌نیا فێری ئه‌وه‌ی كردوون یه‌كتریان خۆش نه‌وێ. هه‌رچه‌ند شه‌ڕیان پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و حزبی بێ ، شه‌ڕێكی یاساییه له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تێك كه هاوسۆزه نه مولته‌زم! ئه‌گه‌ریش راهاتوون به‌رگه‌ی گوشاره‌كان بگرن به‌ڵام ئه‌مه نه ده‌ستووری عیراق و نه ره‌فتاری ده‌سه‌ڵات و نه سیاسه‌تی لایه‌نه‌كان به‌رامبه‌ر به ئه‌و ناگۆڕێ.
له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌گۆڕی فه‌یلیه‌كان له شێوه‌ی بیركردنه‌وه كێشه‌ی بێ چاره‌سه‌ره. دیاره به مه‌نتقی نوێبوونه‌وه، پێچه‌وانه‌ی رابردوو بیركردنه‌وه كه هه‌م زه‌حمه‌ته و هه‌میش پێویسته به هه‌ڵه ناژمێردرێ. ته‌نانه‌ت له بێ وه‌ختی حكومه‌ت و بێ به‌ختییان، هه‌ر تاكێكی فه‌یلی له روانگه‌ی سیاسی حهیرانهو ئاماده‌یه بۆ هه‌ر رێنوینیهكی نه‌خوازراو كه له توند ره‌ویدا تا راده‌ی ته‌كفیركردن ده‌ڕوا و له میانهرهویش ده‌كه‌وێته داوی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی و له زۆربه‌ی كاته‌كاندا تواناكانی له پێناوی هیچدا مایه پووچ ده‌كات.
له‌م وڵاته‌دا شه‌ڕی بێ زیان ته‌نیا به‌شی ده‌سه‌ڵاته نه پێكهاته‌یه‌كی ئاشتی خواز‌و خۆشباوه‌ڕی وه‌ك كوردانی فه‌یلی كه هه‌رچه‌شنه بڕیار‌و بیركردنه‌وه‌و ره‌فتارێكیان كه پێچه‌وانه‌ی خواستی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ركابه‌ری ده‌سه‌ڵات بێ به واتای یاخی بوونه‌و هه‌ر نارهزایهتیهكیان سزاێكی له‌گه‌ڵدایه. ئێستاش كه بنه‌ما مه‌عنه‌ویه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌ڵته‌كاوه، ناتوانێ له رێی چالاكی مه‌ده‌نیانه و یاسا په‌ره‌ستی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و توانای سه‌ربازی و ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیشی وشكه، ئیدی چۆن ده‌توانێ به ناوی فه‌یلی له‌دایك بێ و به چی له‌و دۆخه ترسناكه رزگاری ده‌بێ كه تازه به تازه مێژووه‌كه‌ی له دووباره خۆ نووسینه‌وه‌دایه ؟!
عه‌لى حسێن فه‌يلى