سوندس میرزا / ئه‌و هه‌موو ساڵه رۆژووی بێده‌نگی بگرى و دادت نه‌داو كه‌س له‌سه‌رت نه‌ێته جواب ، گوێگری زیاتر بۆ كێشه‌كانت په‌یدا نه‌بێ، ره‌وایه به خۆتدا بچیته‌وه هه‌رچه‌ند هه‌ندێ جار بێهنگی ئاساییه به‌ڵام كه‌ی و له‌كوێ و چه‌ند.
زانایان ده‌ڵێن به نه‌رینی یان ئه‌رێنی رۆژانه 30 تا 90 هه‌زار فكر وه‌ك شریت به زه‌ینی مرۆفدا گوزه‌ر ده‌كات. دیار نیه بۆ بێده‌نگی و كه‌مته‌رخه‌می و به‌دوادانه‌چوونی ئه‌م كه‌یسه شریتی هزری بێده‌نگی فه‌یلیه‌كان كه‌ی ده‌پچرێ . سه‌باره‌ت به یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یان شتی باش رووینه‌داوه له كاتێكدا رێگای تریش هه‌یه. وه‌ك نموونه له دۆسیه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان چەندین ساڵە حكومەتی هەرێم داوا لە حكومەتی عیراق دەكات ئەو پارەیەی جوتیاران بدات به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو، له به‌رامبه‌ردا ئەوەی له به‌شە مافی یاسای و دەستورییە كان به كه‌سێك به ناوی مام فارس و هاوڕێكانی كرا، بە سەرجەم فراكسیۆنە كوردیەكانی پەرلەمانی عێراق نەكرا! باسه‌كه هی بردنەوەی داوایەكه لەلایەن جوتیارێكی كورد به ناوی مام فارس و دوو پارێزەری خۆبەخش لە دادگایەكی عیراق، كە بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانی جوتیاران لە دژی حكومەتی عیراق تۆماریان كردبوو، پاش 9 مانگ دادگای بەرایی رەسافەی بەغدا لەبەرژەوەندی جوتیارانی هەرێم یەكلایكردەوە و حكومەتی عیراقی پابەند كرد بە پێدانی 555 ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراوی ساڵەكانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦) ی جوتیارانی هەرێم و قەرەبووی دواكەوتنی پارەكەشیان بۆ بكرێتەوە!!
له‌م وڵاته‌دا وچانی حكومه‌ته‌كانی عیراق له كورد كوژی ته‌كتیك بووه نه ستراتیژی . به‌ڵێنیان هی ئه‌وه نیه دڵی پێخۆش بكرێ. لای تاوانبارانی كه‌یسی فه‌یلیه‌كان باس ئه‌وه نه‌بوه له‌باری رێزمانی كوردی فه‌یلی كوشتن یان كوشتنی كوردی فه‌یلی دروسته. ئه‌و تاوانه له ئهولهویهتیهكان و ئهجیندایاندا بووه . قۆناغی ده‌ستپێكی نه‌هێشتنی ئاسه‌واری ئه‌م پێكهاته‌یه به روونی دیاره به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی نادیار. له پاش رووخانی به‌عس به‌رده‌وام ئه‌و داوایه له كورد به گشتی و فه‌یلیه‌كان به تایبه‌ت كراوه كه به‌رامبه‌ر به رابردوو بێده‌نگ بن. بێده‌نگی ئاره‌زوومه‌ندانه به واتای به‌خشینی ده‌رفه‌ت و بوێری زیاتر به تاوانبارانه له پای ئه‌وه‌شدا بێده‌نگی سه‌د ساڵ تاوان و چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه سه‌پاند.
عیراقیه‌كان له‌گه‌ڵ بێده‌نگی و كشوماتی كوشنده له‌به‌رامبه‌ر تاوان و كێشه سیاسیه‌كان كه سه‌رتاپای ئاسمانی ئه‌م وڵاته‌ی داپۆشیبوو راهاتوون و پاش رووخانی به‌عس له گه‌ڵ دیارده‌ی بێده‌نگی 48 كاتژمێر پێش به‌رێوه چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئاشنان. ئاساییه دوای تراژدی وكاره‌سات هه‌میشه گه‌ڕێكی نوێی بێده‌نگی له‌سه‌ر ئاسه‌واری تاوانه‌كان ده‌نیشێ، لێ به سڕ كردنی داخوازیه‌كان و نادیاری چاره‌نووسی به‌ڵێنه‌كانی حكومه‌ت، وه‌ك ئه‌وه‌ی به یاسا بێده‌نگییان رێكخرابێ ، كورد به‌گشتی و فه‌یلیه‌كان به تایبه‌ت به هۆی خۆشباوه‌ڕی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی مافه‌كانیان ناتوانن بچنه ناو قۆناغی جێگیری و حه‌سانه‌وه.! ئه‌و بێده‌نگیه خۆبه‌خشانه له پاڵ كه‌مته‌رخه‌می حكومه‌ت جووڵه‌ی نه‌هێشتوون .
رابردوویه‌ك كه به‌ڕێ كرا نه ته‌نیا یارمه‌تی چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی نه‌دا به‌ڵكو زیانی له هه‌موو ساڵانی ده‌ربه‌ده‌ری و دووره وڵاتی بۆ فه‌یلیه‌كان زیاتره. ره‌وا نیه و ناكرێ له‌به‌ر تاوانی تاوانباران مێژووی ئه‌م گه‌له بسووتینرێ هه‌روه‌ك له‌به‌ر كێشه‌ی سیاسی و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی ژیانی قڕ كرا. ئه‌و فه‌رهه‌نگه سه‌قه‌ته كه بێده‌نگی پیرۆز ده‌كات كه‌سانی وه‌ك مام فارس ده‌خوازێ به‌ڵام مخابن له‌ناو فهیلیهكاندا پارێزهرهكانیشمان خۆبه‌خش نین!!