له سای داهاتی نه‌وت، پێویست ناكات عیراقیه‌كان دژی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان بجه‌نگن و ئه‌و په‌یامه‌ی كه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانیان یه‌كانگیر نه‌بێ و نێوانخۆشی له نێوان حكومه‌ت و جه‌ماوه‌ر زیاد نه‌كات ، ئه‌گه‌ر دیدو بۆچوونی خه‌ڵك راست بكاته‌وه، دیسان حه‌قیقه‌تێكه كه كۆمه‌ڵگا پێویستی پێیه‌تی .
نه‌بوونی دادگه‌ری ئه‌و هه‌ڵه ده‌ره‌خسێنێ كه سه‌باره‌ت به توانا‌و ئیمكاناتی حكومه‌ت زۆر شت بگوترێ ، وه‌ك له نه‌بوونی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری و دۆخی شه‌قام ناوه ناوه ناره‌زایه‌تی سه‌رهه‌ڵده‌دات و كێشه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه . دۆخه‌كه پاساو نییه حكومه‌ت ده‌رگا له‌سه‌ر داخوازیه‌كانی خه‌ڵك دابخات، ئه‌و شته‌ی كه تا ئێستا رووی داوه رێگه‌ی گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی دوورتر كردووه و ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌و مللهتهی داخوازی نه‌بێ به‌ربه‌ش نابێ له ئاسایش و حه‌سانه‌وه كه له عیراقدا ئه‌و مافه له خوارترین ئاستدایه. راسته حكومه‌ت له دۆخێكی ناجێگیردا هاتۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستیه بخاته روو كه كێشه‌ی یاسایی و نه‌ته‌وه‌یی و بیروباوه‌ری ئایینی له‌ناو حكومه‌ت و په‌رله‌مان و.. تێكه‌ڵ به یه‌كن و رێگه‌ی چاره‌سه‌ریان داخستووه و له ناو ئه‌و كه‌شه ناجێگیره‌دا ده‌ردی كوشنده‌ن.
ئه‌گه‌ر له ئاشتی و ئارامشدا بژین واته له ژیانی ئێستاداین كه یان میلله‌ت ده‌بێ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه بگونجینێ یان له ئاینده‌دا شایه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌یه‌كانی رابردووی كاره‌ساتبار بێ .
خه‌ڵكانێك كه پاش ده‌یان ساڵ سه‌ركوت ئێستا ئازادن له پرسیار‌و راده‌ربڕین ، ده‌زانن بێ متمانه‌یی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌میشه حكومه‌تێكی لاواز‌و ناجێگیر به‌رهه‌م دێنێ. له راستیدا هیچ كه‌سێك به ته‌نیایی به‌رپرسی دڵته‌نگی و كێشه‌كانمان نییه! ئه‌گه‌ر شوێن پێی دزه‌كانی ئارامش و به‌خته‌وه‌ری ئه‌م میلله‌ته هه‌ڵگرینه‌وه، سه‌رئه‌نجام ده‌گه‌ینه‌وه خۆمان (عیراقیه‌كان) كه له هه‌ر كووچه‌و كۆڵانێكی بێ خزمه‌ت ، ئاڵاێكی وه‌همی سه‌ركه‌وتنمان هه‌ڵكردوه.
كه‌م نین ئه‌و گه‌ڵ و وڵاتانه‌ی ده‌رفه‌ته‌یان بۆ ره‌خسا به خۆیاندا بچنه‌وه‌و سیاسه‌ته‌كانی خۆیان ئازادنه و لۆجیكیانه رێكبخه‌ن و به‌م ئه‌نجامه بگه‌ن كه جه‌نگ واتای چییه! شوێنهاتی بشێوی و ناهێمنی چییه. زیانه‌كانی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئایدۆلۆژیاكانی زه‌مینی و ئاسمانی و... چییه! ئه‌م وڵاته فره‌تر له هێزی چه‌كدار هزری ئاشتیخوازی پێویسته وزیاتر له هه‌ڵچوون لێبورده‌یی ده‌خوازێ. له راستیدا بۆ عیراق ئه‌وه باشتره كه سوپایه‌كی بێ دوژمنی هه‌بێ تا ئه‌و هه‌موو دۆسته دوژمن خوڵقێنه.