شه‌فه‌ق نيوز/ به پێی وته‌ی ئنجیلی یوحه‌نا ساڵیاده‌كان به واتای له‌دایك بوونی سهرلهنوێن. ئێستاش له ده‌رگانه‌ی پانزه‌هه‌مین ساڵیا ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆفاری (فه‌یلی) ین. یادێكی شیرین و ژماره‌یه‌كی سه‌نگین كه ئامانجه‌كه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه به خۆیه پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وتكراوه‌كان. دیاره ههرئینسانێكی تێگه‌یشتوو ئه‌وه ده‌زانێ سنووری كار له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا چه‌نده به‌رته‌سكه. له‌ویش دژوارتر، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌و توانا‌و لێهاتووه‌ی كه هه‌یه بۆ دووبه‌ره‌كی و لێك دابڕان و گه‌رمكردنی ته‌نووری ناكۆكیه‌كانی ناوماڵی خۆمان به‌كاری بهێنین.
له كاتێكدا ئاینده بۆ ئینسانیه‌ته، له روانگه‌ی لۆژیكی و مێژووییه‌وه، ئێمه له‌سه‌ر مه‌ی خواردن یان له‌سه‌ر هاو نشینی له‌گه‌ڵ دینداران سزا نه‌دراوین! له‌سه‌ر دۆستایه‌تی عه‌ره‌ب یان مامڵه له‌گه‌ڵ جوو ده‌ربه‌ده‌ر نه‌كراوین! ئه‌وانه‌ی له واتای كێشه‌كه‌مان تێ ناگه‌ن، ناتوانن به ئاسانی بچنه ناوماڵی خه‌م داگرتووی كوردێكی فه‌یلی، ناتوانن له سه‌رخوانی كاكهییهك یان شه‌به‌ك و ئیزدییهكی یه‌كتا په‌رست نان بخۆن، له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی كلد و سریان و ئاشوورو توركمان و سابیئهدا به‌شدار بن و له مه‌ینه‌تیه‌كانی تێكڕای هاووڵاتیان كه ده‌ردی ئینسانیه‌ته تێبگه‌ن. لێره‌دا ده‌رفه‌ته كه له بۆنه‌ی ساڵیادی ده‌رچوونی گۆفاری فه‌یلی كه بۆنی كاغه‌ز نادات، سه‌رنج بده‌ینه چه‌ند خاڵیك:
- ئێمه هه‌وڵ و تیكۆشانی جیله‌كانی رابردوومان كرده بنه‌ما و سه‌لماندمان خاوه‌نی ئه‌زموونی رابردوومانین نه به‌رهه‌مه‌كه‌ی وله‌وانه ده‌چین كه كار ده‌كه‌ن نه قسه.
- كاره‌كه‌مان، كارێكی فكری و هزریه نه جه‌سته‌یی وئه‌وه‌ی پێشكه‌شمان كردووه بۆ هه‌موانه نه بۆ لایه‌نێكی تایبه‌ت. چونكو گوزه‌رمان كردووه له قۆناغی كورد بوونی بێ ره‌نج و زه‌حمه‌ت و له ناو مه‌یدانی ئلتیزامی نه‌ته‌وه‌یی و هاووڵاتی بوون و ئینسانخوازیدا به‌رده‌وامین له تێكۆشان.
- به پێچه‌وانه‌ی موتیفی مه‌رگ كه رابردوومانی داگیر كردبوو، بایه‌خ به موتیفی ژیان و ژیانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌مان ده‌ده‌ین. ئامانجمان له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌یه تا راده‌ی هاوكاری و هه‌وڵمان بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌یه تا راده‌ی هاوسۆزی پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته.
- ساڵوه‌گه‌ری ئه‌م یاده ده‌یسه‌لمێنێ كه گۆفارهكهمان سه‌ره‌تای هه‌یه به‌ڵام كۆتاییه‌كه‌ی روو له ئاینده‌یه. هه‌رچه‌ند رۆژنامه‌و گۆفارو ده‌زگای راگه‌یاندن له م وڵاته‌دا كه‌م نین به‌ڵام ئه‌وه‌ی رۆژنامه نووس و میدیا كار‌و پیاوی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاته بێگومان هه‌رنه‌بێ جاربه‌جار له ده‌رگای شه‌فه‌قی داوه‌و سه‌ردانی گۆفاری فه‌یلی كردووه. هه‌ر ئه‌و هه‌ست و دیدارانه شانازی بۆ ستافه‌كه‌مان ده‌نووسێته‌وه. دواجار سپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌نانه‌ت به خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێك واتای زیندوو بوونی پێ ده‌به‌خشن.
عه‌لى حسێن فه‌يلى