عیراق ئه‌گه‌ر هه‌موو سه‌رمایه و كاتی دنیای له‌به‌رده‌ستدابێ ئاساییه پێویستی به ئستراتیژی نابێ به‌ڵام به تێبینی بودجهێكی دیاری كراو‌و قه‌رزێكی كه‌ڵه‌كه بوو ، بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانێكی داته‌پیوو ئیداره‌دانی كاروبار، به‌رنامه پێویسته . به واتایه‌ك، سه‌رچاوه‌ی بڕیار ده‌بێ ترس وه‌لابنێ و راشكانهوه بڵی؛ ئه‌مرۆ به ده‌ستهێنانی متمانه‌ی خه‌ڵك گه‌لێك دژواره ئه‌گه‌ر نامومكین نه‌بێ چونكو كه‌م نین ئه‌و سه‌ركردانه‌ی قوربانی شكست و قاره‌مانی سه‌ركه‌وتنه‌كانن به‌ڵام سه‌ركه‌وتن جیا له ره‌فتاری حوكمڕان زۆر هۆكاری دیكه‌شی هه‌یه .
به پێی توێژینه‌وه‌كان دنیای ئنترنێت له دوورترین شوێنه‌كان ده‌وڵه‌ت و ته‌نانه‌ت میلله‌تی ئه‌لكترونی ساز ده‌كات به‌ڵام له عیراق هیچ دڵنیاییه‌ك نییه كه شێوازی حوكمڕانی سه‌رده‌م بۆ داهاتووی ئه‌م وڵاته كاریگه‌ر بێ چونكو سه‌رمایه‌گوزاری له بواری په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌كان دڵنیایی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی تێدا نییه و ئه‌وانه‌ی ده‌نواڕنه ئاسۆی دوور ناچارن بۆ هه‌رهه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ئه‌و مه‌ترسییانه بكه‌نه به‌رده‌باز.
دیموكراسی له‌م وڵاته سه‌ررێژ بووه له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه كاریان هه‌ڵبه‌ستنی درۆیه. ناكرێ بڵێین؛ خه‌ڵك له كوێ و كه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن چی ببیستن یان ئه‌وه‌ی ده‌كرێ و ده‌گوترێ په‌یوه‌ندی به ئه‌وانه‌وه هه‌یه یان هه‌مان شته كه ئه‌وان ده‌خوازن . حكومه‌ت كاتێك باسی راستیه‌كان بۆ میلله‌ت نه‌كات له شوێنی دیكه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن. بۆ وێنه؛ به‌ستنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه جۆربه‌جۆره‌كان به‌یه‌كتر، هه‌ڵاتنێكی ئاشكرایه له به‌رپرسیاریه‌تی وچهواشهكاریێكی ئه‌و سیاسیانه‌یه كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ درۆیان حه‌ڵاڵ كردووه . ناكرێ بۆ نه‌بان كردنی راستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له به‌سرا ده‌گوزه‌رێ پارێزگای ئه‌نبار و.. خه‌تابار بكه‌ن . ناكرێ ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر حسابی دواكه‌وتنی باشوور پێناسه بكه‌ن. تا كاتێك درۆ خه‌رج هه‌ڵگر نه‌بێ و ته‌نانه‌ت سوودی بۆ درۆزنه‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌بێ، نه ته‌نیا له‌ناو ناچێ به‌ڵكو به‌رده‌وام فراوانتر ده‌بێ . ئه‌گه‌ر زانیاری و ئامارێك هه‌بێ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی عیراقیه‌كان بیر له چی ده‌كه‌نه‌وه‌و چی ده‌خوازن و خه‌ریكی چین ئه‌و كات ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌م وڵاته پاش رزگاربوونی له قۆناغی دیكتاتۆری گیرۆده‌ی سه‌رده‌مانی درۆی ئه‌و سیاسیانه‌یه كه وڵات ده‌شێوێنن.